head

 

 

 

 

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار

 

سەعید کاکەیی

 

ماوەیەکە هەڵاو بەزمێکی هەستیری لە میدیاکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناویندا نراوەتەوە لەمەڕ چەند باسێکی مێژوویی بزافی ڕزگاریخوازی کوردەوە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە شانۆی سیاسی پاش کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکاوە هەیە.

وەك بڕیارە، بەخواستی عێراق نەبێ، تەواوی هێزە پەنجا هەزار سەربازیەکەی ئەمریکا دەبێ بە کۆتایی کانونی یەکەمی ٢٠١١ عێراق چۆڵ بکەن. لە ڕوانگەی ووڵاتانی دەوروبەری هەرێمی کوردستانەوە، ئەم چۆڵکردنە سەربازیە لە هەنوکەوە پێویستی بە ئامادەباشیە بۆمامەڵەکردنی باڵادەستانە لەگەڵ ئەکتەرانی سیاسی عێراقی پاش ٢٠١١ و چۆنیەتی  لاوازکردنی ئەو لایەنانەی کە دۆستی نزیك  و هاوکاری "هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی" بوون لەسەرەتای ئازادکردنی عێراقەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ دا.

بۆ مسۆگەرکردنی ئەو پێگا باڵادەستیە و بۆ لاوازکردن و سزادانی ئەو هێزە لۆکاڵیانەی عێراق، ووڵاتانی دراوسێی عێراق دەستیان داوەتە بەگەرخستنی چەندین سیناریۆ و یەك لەوانەش جۆش و خرۆشکردنی ناحەزی و ناکۆکیە مێژینەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان (پدك) و یەکێتی نیشتیمانی كوردستان (ینك) بە شیوەیەك کە کاریگەریەکی دەروونی لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگای کوردی بەجێبهێنن و لەسەروەریەکانی ڕابردوو تەریکیان بکەنەوە.

پڕۆژەی نووسینەوە و بڵاوکردنەوەی بیرەوەریەکانی سەروك کۆمار جەلال تاڵەبانی وەك سکرتێری گشتی ینك لەلایەن "ئەکەدەمسیۆنێکی" پڕگومان و عەجولی کوردی ئێرانەوە و ئینجا نووسین و چاوپێکەوتنە زەق هەڵلاکانی لەمەڕ ناکارامەیی دوو سەرکردەی لەژیان نەماوی کورد، یەکێکە لەو سیناریۆ پڕ نەهامەتیەی گەر بەهوشیارانە مامەڵەی لەگەڵدا نەکرێت تەڕ و ووشك پێکەوە دەسووتێنێت و سیناریۆیەکە هیچێکی ئەوتۆی کەمتر نیە لە سیناریۆی ڕێزنەگرتنی دیپلوماسی سەرانی تورکیا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان.

ئەم دوو سیناریۆیە کە یەکیان تەواوکەری ئەوی ترە، زەنگی هۆشدارکردنەوەی ئاشکران بۆ سەرانی دەسەڵاتی کوردی. لەبری ئەوەی بە کڵۆڵی و هەڵچووانە بەرپەرچی ڕەخنە و گازندەکانی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ و توێژی ئەنتەلیجنسیای بێلایەن بدەنەوە، دەبێ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لە خۆیان بپرسنەوە: ئاخۆ، پاش ٢٠١١، وەك سەرانی گەلێکی ستەمدیدە چییان لە هەگبەی نەهامەتیەکانی ناوچە دەوڵەمەند و بەدناوەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە بۆ دێنە دەرێ؟ تۆ بڵێی هێندە هەژار و ساکار بووبێتن و بە خەلیفە تازەکانی وەك عیسا پژمانی عەڕڕابەکەی ڕەزا شای شەستەکان و هەفتاکانی سەدەی ڕابردوو بخاپێندرێن؟ تۆ بڵێی سەرۆکی هەرێم مەسعود بارزانی بەتەواوی مەستی بلیمەتکاریی سەرانی ڕابردووی کوردایەتی بووبێت و لەبەر بە مەعسوم کردنیان نەپەرژابێتە سەر شارەزایی پەیداکردن لەمەڕ جیاوازیەکانی نێوان دیپلۆماسیەتی ڕەها و پارادیپلۆماسیەتدا؟ لەم پرسیارانەش زەقتر، تۆ بڵێی سەرانی دەسەڵاتی کوردی بیریان لەخۆ ئامادەکردن نەکردبێتەوە  بۆ پاش کشانەوە سەربازیە گشتیەکەی ئەمریکا؟

بۆ ووڵامی ئەم پرسیارانە، مرۆڤی شیار دەبێ پەنا بەرێتە بەر ئەو بەردەستە بابەتیانەی کە شەقامی کوردی جەنجاڵ و سەرقاڵکردووە. لەوێشدا، بەداخەوە، پێوەرەکان بەرەو ئەرێیەکی تاڵ و ناحەز لاەرکە ئەکەن چونکە سەرکردە و دەسەلاتدارانی کوردستان—بەپێچەوانەی دابونەریتی مودێرنیتە—خۆیان بە براگەورەی گەل و بچووکی دوژمن ئەزانن. هەر بۆیە، تەنانەت بۆ نووسینەوەی بیرەوەریەکانیشیان، توانا لێهاتووەکانی گەلی خۆیان فەرامۆش ئەکەن و پەنا ئەبەنە بەر دەستوپێ لەرزۆکەکانی نەیاران تا ئەو کارەیان بۆ ئەنجام بدەن. لەوەش بەربادتر، ئەقلیەتی بەگژاچوونەوەی تاكی داهێنەر و دووپاتکردنەوەی کلتوری کۆخێلی دەسەڵاتدارانی کوردستانە کە لەبری چەسپاندنی ناسنامەیەکی سیاسی ڕێزدار لەبەرامبەر هێزە نەیارەکاندا، خۆیان و گەلە بندەستەکەیان بە گێڕانەوەی ڕووداوە ئەفسانەییەکان خەریك کردووە و پەیتا پەیتا ڕاستیەکانی مێژووی پێ ئەشێوێنن.

لەبری دەمکوتکردن و تێرۆرکردنی قەڵەمی خۆماڵی و کڕینی قەڵەمی شۆباشکاری بیانی بە سەروەت و سامانی گەڵ، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هەرچی زووترە پێویستی بە یەکخستنەوە هەیە و—بەپێی دەستووری عێراق—دەکرێ سوود لەو بەڵێنەی ئەمریکا وەربگیردێت بۆ پڕچەك و مەشق پێکردنیان پێش هاوینی ٢٠١١. ئەگەر ئەوە نەکرێت، ئەوا ئەو شڕە چەکەی کە بەدەست چەکدارە حزبیەکانی کوردستانەوە هەیە، بەرگەی  شەش مانگی شەڕی—لەبری دوژمنی—خۆکوژی ناکات.

هەڵبژاردنەکانی ٣/٧ ئەو ڕاستییەی سەلماند کە ڕۆڵی کورد لە نواندنی سەر سەحنەی سیاسەتەکانی بەغدادا بچووك بووەتەوە.  بۆیە، لەجیاتی پێداگرتن لەسەر پۆستی سەرۆك کۆماری، با داوای پۆستەکانی وەزارەتی بەرگری و نەوت و دارایی و پیلاندانان بکرێت چونکە بەو پۆستانە کورد کاریگەری باشتری ئەبێت لەسەر حکومەتە هێشتا نەزێوەکەی عێراقدا

هۆی سەرەکی هەموو کێشەیەك ئابووریە و ئەگەر بێت و سەروەت و سامانی ناوچەی کێشەدار بەڕێژەی دانیشتوان دابەش بکرێت هیچ لایەك کێشەی نامێنێت و بیانوەکانی تری كێشە—بە دەستێوەردانی دەرەکیشەوە—پێگەی شەرعییان نامێنێت. کەواتا، با چاوچنۆکی و هەڵوێستی ناڕەوای دەسەڵاتدارانی هەرێم لە ناوچە دابڕاوەکاندا بەس بێ و بە هزرێکی ڕەوان و بوێر ڕێز لە بەرژەوەندیەکانی بەرامبەر بگیردرێت. تورکمان و عەرەب و کەمینەکانی تری ناوچە دابڕاوەکان و بەتایبەت لە کەرکوکدا پێویستییان بە ڕێز و دڵنیاکردنەوەیەکی زۆرە. بە دانانی پڕۆژەی گەورە  و بوژاندنەوەی ژێرخانی داپووکاوی ناوچە دابڕاوە کەم کوردنشینەکان، دڵنیایی بەرپا ئەبێت و دەستی بێکار بۆ هێزی دەرەکی کەمتر پان ئەکرێتەوە. بە ئاکام، داوای جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی چەقیو دەبێتە خواستێکی هاوتای کورد و تورکمان و عەرەبی ڕەسەن. لەبری تەخوینکردنی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ و کەسانی شارەزا و پسپۆری بێلایەن و پەراوێزکردنی غەیرە کوردی ناوچە دابڕاوەکان، دەسەڵاتی هەرێم—هەرچی زووە—ئەبێ دەست بەو هەنگاوە ئابووریانە بکات کە لەسەرەوە ئاماژەیان پێکراوە.

سەران و دەسەڵاتدارنی هەرێمەکانی (کیوبەك)ی کەنەدا و (کەتەلۆنیا) و (باسك)ی ئیسپانیا و (فلەندەرز)ی بەلجیکا و (سکۆتلەندا)ی بریتانیا نموونەی هەرە زیندوون لە پەیڕەوکردنی پارادیپلۆماسیەتێکی شیاو بە نەتەوەکانیان کە لە هەموو ووڵاتانی جیهاندا بە پرۆتۆکۆلی شایستەوە  ڕێز لە خۆیان و ئاڵای هەرێمەکانیان دەگیردرێت. کەچی سەران و دەسەڵاندارانی هەرێمی کوردستان لە سەردانە دەرەکیەکانیاندا نەتەنها شارەزاییەکی ئەوتۆیان نیە لە شێوازەکانی  دیپلۆماسیەتی شیاودا، بەڵکو ناشزانن پرۆتۆکۆل و ئەتەکێتی دیپلۆماسی چیە؟ لێرەدا، ناکرێ لۆمە و سەرزەنشتی سەرۆك بارزانی بکرێت بۆ ئەو بێڕێزییەی کە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەرهەقیان نواند. بەڵام خۆ دەبێ پشکێکی ئەو تاوانەی تورکیا بکەوێتە سەر ئەستۆی سەرەك وەزیرانی هەرێم و بەرپرسانی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێم و ڕاوێژکارانی خودی سەرۆك بارزانی، چونکە زامنکردنی پرۆتۆکۆلی شایستە بە سەرۆك هەرێم یەکێکە لە بنەما سەرەکیەکانی کاری ئەوان.

لێرەشەوە ئاماژە بە گرنگی دیپلۆماسیەت ئەدەم کە پێگەیەکی سەرەتایی و سەرەکییە لە شەرعەنەکردنی یەکانە سیاسیە  فیدرالیەکەی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکاندا. بەپێی بەند و مەرجەکانی کۆنگرەی ساڵی ١٩٦١ ڤییەننا لەسەر مافە دیپلۆماسیەکاندا، تەنها دەوڵەتی سەربەخۆ مافی تەواوی ئەرکی دیپلۆماسی هەیە. لێ دوای نەمانی شەڕی ساردی نێوان ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو و دوای دەستپێکی پرۆسەی جیهانگیری، یەکانەکانی ووڵاتانی فیدرالی و ناسەنترالیزەکان دەستیان دایە گەشەپێدانی پەیوەندیە هەرێمیە دەرەکیەکانی خۆیان. ئەم پرۆسەیە لەم ڕۆژەدا بە پارادیپلۆماسی دەناسرێت: واتا هاوتای دیپلۆماسی.

گومانی تێدا نیە کە پەیوەندیە دەرەکیەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئەو پارادیپلۆماسیە دایە کە لە یاسای نێودەوڵەتیدا قاڵبێکی فەرمی بۆ دانەڕێژراوە، هەر بەو بیانووەش نەیارانی هەرێمی کوردستان، کەی بیانەوێت، ئەتوانن سوکایەتی بە هێما سیاسیەکانی هەرێم بکەن. بەڵام، ئەگەر بێت و پەیوەندیە دەرەکیەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی تەسکی حزبی یەوە ڕزگار بکرێت و دامەزراوەیی بێت، ئەوا نەتەنها شوێنی سرووشتی خۆی لەناو ئالۆزیەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکاندا ئەکاتەوە، بەڵکو هاندەریش ئەبێت بۆ چەسپاندنی پرۆسەی هاوچەرخی پارادیپلۆماسی وەك دابێکی باو بۆ ئەو نەتەوانەی کە بەبێ ووڵاتی سەربەخۆ ماونەتەوە. بێگومان، شارەزایانی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان چاك لەو ڕاستیە ئەزانن کە یاسای نێودەوڵەتی، پێش هەموو شتێك، بریتییە لە دابونەریتی باو.

بەکورتی، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ئەبێ چاو بە باوڕی براگەورەیی خۆیاندا بخشیننەوە و هەرچی زووترە بگەڕێنەوە ڕیزەکانی گەل و ئەو ڕۆڵە ڕاستە بنوێنن کە خواستی جەماوەر و شەقامی کوردییە. خوێندنەوەی بەرهاتەکانی داهاتوو و خۆئامادەکردن بۆ هەر سیناریۆیەکی نەیاری پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کۆتایی ساڵی داهاتوودا مەرجی سەرەکین بۆ ڕاگرتنی یەکێتی ڕیزەکانی گەل و مانەوەی شکۆمەندانەیان لە حوکمڕانی و دەسەڵاتدارێتی کوردستاندا.

 

·     سه‌عید كاكه‌یی : هه‌ڵگری ماسته‌ری هونەری دبلۆماسیه‌ت له په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و خوێندکاری دوکتۆرای فەلسەفە لە بواری بەڕێوەبردنی کێشە ئیتنیەکاندا

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com