head

 

 

 

 

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر

 

سەلام مارف

 

لەماوەی رابردوودا، لەناو رووداوەكانی كوردستان، دوو رووداو بۆ من لە هەموویان سەرنجڕاكێشتر بوو. تیرۆركردنی سەردەشت عوسمان‌و دەربازكردنی قاسم ئاغا. سەرچاوەی هەردوو رووداوەكەیش لە هەولێری پایتەختەوە دەستیان پێكرد‌و سەر بەوێن‌و هێشتا وەك دوو كەیسی پایتەخت دەناسرێنەوە.

لە یەكەمیاندا، رۆژنامەنووسێكی بێتاوانێك، ، كە هیچ تاوانێكی وەهای نەبووە شایانی كوشتن‌و تیرۆر بێت، تیرۆر دەكرێت. لە دووەمیاندا تاوانبارێك، كۆنە مستەشارێك كە هەموو تەمەنی لێواو لێوە لە تاوان‌و دەبێت دادگایی بكرێت، دەرباز دەكرێت.

ئەم دوو نمونەیە، یان ئەم دوو دیمەنە، ناتوانن بچنە ناو چوارچێوەی دیمەنێكی مەعقولەوە، مەگەر سەراپای چوارچێوەكە لە بێلۆژیكییەكی ئاوێتە بە گەمژەیی چەنرابێت. ئەگەر وا نییە، چ وا دەكات، لە مەملەكەتێدا كە تا ئێستایش پێی خۆشە خۆی بە وشەكانی ئازادی‌و دیموكراسییەوە با بدات، دوو رووداو دەخولقێت، كە سەراپایان جیا لە گاڵتەكردن بە مرۆڤ وەك بوونەوەرێكی وشیار، هیچی تر نییە، كە جیا لە مەسخەرەكردن بە ئازادی‌و جیا لە بەمەدەلیاكردنی دیموكراسی، هیچی نییە.

ئەو رووداوانە ئێمەیان خستە بەر دەم تابلۆیەك، كە بەشێكی لە رەش‌و بەشەكەی تری لە سپی پێكهاتووە، بەشێكی تاریكەو تۆنەكانی لە شەوەزنگ وەرگیراوە‌و بەشەكەی تریشی سپی‌و روونترە لەهەر روونییەك. لەگەڵا ئەوەیشدا، دەتوانین بڵێن، كە هێشتا گرفتێك لێرەدا نییە. كۆكردنەوەی دوو لەیەكنەچوو، تەنانەت دوو دژ لە یەك شتدا، كارێكی نەكردە نییە، گرفتەكە لە شوێنێكی تردایە‌و لەوێوە سەر هەڵدەدات، كە تیكەڵكردنەكان تەواو ئاوەژوون. كەسیش ناتوانێت بەشێوەیەكی سادە، بێ‌ وەستان‌و سەرپێیانە بڕوانێتە دیمەنە جیاوازەكانی ئەو تابلۆیەی بەشەكانی ئاوەژوو دانراون‌و هەر یەكەیان لە شوێنی ئەویتریاندا دانرابێت. لە بەشێكی تابلۆكەی بەردەماندا، بێتاوانی سزای هەیە‌و سزاكەیش مردنە، سڕینەوە‌و پاكتاوی جەستەیە، لە بەشەكەی تریاندا تاوانباربوون كارێكی ئاساییە‌و دەتوانرێت لەبیر بكرێت‌و سزای نییە.

ئەگەر رۆژنامەنووسێك لەسەر ئەوە دەكوژرێت، كە چەند وشەیەكی نوسیوە‌و دواتریش ئەو رۆژنامەنووسە دەكرێتە تیرۆریستێك، ئەوا لەو لاترەوە، تیرۆریستێك، بەواتایەكی تر، تاوانبارێك كە بە ئاشكرا دەستی سورە بە خوێنی نەوەكانی ئێمە، سواری فڕۆكە دەكرێت‌و لەم مەملەكەتی توڕەیی‌و شڵەژانە دەرباز دەكرێت.

دیمەنەكانی ئەم تابلۆیە پێماندەڵێت، ئەگەر سەرەتایترین واتاكانی دادوەری، عەدالەت‌و تەنانەت سادەترین ئەو داوەرییە ئاساییانە لەبەر چاو بگرین، كە هەر یەك لە ئێمە لەبارەی رووداوەكانەوە دەتوانێت بیكات، ناتوانین بێماناییەكی لەو جۆرە لەژێر ترس‌و هەڕەشەیشدا قبوڵ بكەین. بێمانەترین شت ئەوەیە، یەكێك بێت‌و رووداوەكان بە دڵی خۆی بنوسێتەوە، كەسایەتییەكان بە دڵی خۆی بگۆڕێت‌و سیناریۆكان بەشێوەیەكی دڵخوازانە بنوسێت‌و چ كاتێكیش پێویستی كرد هەروا بە دڵخوازانە دایانبڕێژێتەوە.

ناتوانرێت بەتاوانباركردنی بێتاوانێك كۆتایی بە شڵەژانێكی گشتی، كۆتایی بە وشیارییەكی گشتی، بهێنرێت، شڵەژان‌و وشیارییەك، كە بە ئاشكرا هەست دەكات درۆی لەگەڵدا دەكرێت‌و بە ئاشكرا هەست دەكات ئیهانەی خۆی‌و چواردەوری دەكرێت. بەهەمانشێوەیەش ناتوانرێت چنگ سورێك بە خوێنی خەڵك تەنیا وەك "نا مەرغوبێك" ناو ببات‌و رێگای بدات وەك بەرزەكی بابان بۆی دەرچێت، لەو لایشەوە خۆی بێ ئاگا بكات.

ئەوەی لەبەر چاوماندایە تابلۆیەكی شێواوە. تابلۆیەكە كە بەشەكانی ئاوەژوو كراون‌و سەروبن دانراون، سەیركردنی تابلۆیەكی لەو جۆرە نە لەگەڵ زەوق‌و سەلیقەی مرۆڤی ئاسایی‌و تەندروستدا دێتەوە، نە لەگەڵ هەستێكی دروست‌و ئاوێتە بە مرۆڤخۆشویستن دێتەوە. مرۆڤ لەرێگای بەدەستهێنانەوەی عزەت‌و هەستی ئازادی خۆی، ناچارە باشتر چاو بكاتەوە‌و باشتر ببینێت. لەدۆخێكی لەو جۆرەدا، بەدڵنیاییەوە یەكەم شت ، كە بەرەو رووی ئەو مرۆڤە دەبێتەوە تابلۆ سەروبنەكەی لەمەڕ خۆمانە، بەركەوتێكی لەوجۆرەیش نەخوازراوە‌و بەرچاو لێڵ دەكات، بۆیە یەكەم شتیش، كە دەیكات ئەوەیە دیمەنەكانی تابلۆكە راست بكاتەوە.

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com