head

 

 

 

 

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان

 

راسان عەلی

 لە كوردستاندا بڵانسی هێزە سیاسیەكان تێكچووە، ئەو بڵانسەی سیاسەتی وەك یەكی یەكێتی و پارتی راگرتبوو، بە جۆرێك لە جۆرەكان تێكچووە، هەنووكە ریزبەندییە سیاسیەكان وەك پێش 31 ئابی 1996 نەماوە، ئێستا پارتی خاوەنی هێزێكی گەورەترە لە یەكێتی نیشتمانی، ئەم گۆرانە تەنها پەیوەندی بە یەكێتی و پارتیەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بەو بارودۆخە سیاسیەوە هەیە كە كۆی پرۆسەی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوری و تەنانەت پەروەردەیشی پێدا تێدەپەرێت، یەكێتی نیشتمانی وەك هێزێكی سەرەكی گۆرەپانی كوردستان نەكەوتوە، بەڵام لە دۆخێكی متبوون و دەستەوەسان ماوەتەوە بەرامبەر بارودۆخە سیاسیەكە.

یەكێتی نەكەوتووە، بەڵام ماندو و شەكەتە بەدەست ململانێ ناوخۆییەكانی خۆی و تێكچونی ئەو بڵانسەی لەگەڵا پارتیدا هەیبووە، یەكێتی نەكەوتووە بەڵام كەوتۆتە بەر جەبری رستێك هاوكێشەی ئابوری و سیاسی و ئیدارییەوە، تەنانەت وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران لە لایەن دكتۆر بەرهەم ساڵحەوە ئەو قودرەتە ناواخنیەی بۆ یەكێتی نەگەراندەوە كە چاوەرواندەكرا خوێنێكی نوێ و تەوژمێكی نوێ بە یەكێتی ببەخشێ.

ئەوانەی لە ئێستادا سیاسەتی یەكێتی نیشتمانی و مەكتەبی سیاسیەكەی بەرێوەدەبن زۆر خۆشەویست نین، هەروەك خاوەن پێگەیەكی جەماوەری گەورە نین، یەكێتی سلێمانی دۆراند كە بەدڵە سەوزەكەی یەكێتی ناسرابوو، لێرەوە یەكێتی ئێستا باجی یەك بەیەكی هەڵە گەورەكانی دەداتەوە.

نەوشیروان مستەفا گورزێكی جەرگبری لە یەكێتی وەشاند، بەڵام هەموو كێشەكانی یەكێتی لە نەوشیرواندا چرنەبۆتەوە، یەكێتی بە دەست كۆمەڵێك كێشەی بونیادیەوە دەناڵێنێت، راستە نەوشیروان مستەفا فیگەرێكی سەرەكی نێو یەكێتی بوو، بەڵام بە هاتنەدەرەوەی ئەم سەركردەیە، یەكێتی لە كێشە ناوخۆییەكانی دەرباز نەبوو، بەڵكو كێشەكان گەورەتر و قەبەتر هاتنە بەرچاو، تاڵەبانی لە ئَێستادا ناتوانێت چارەسەری كێشەكانی یەكێتی بكات، چونكە ئەو دەستە راستەی پاڵپشتێكی پۆڵاینی تاڵەبانی دەكرد و بە ئەقڵی مدەبری یەكێتی ناسرابوو ئێستا خوانەكەی جێهێشتووە، ئێستا دەستەراستەكەی تاڵەبانی كە نەوشیروان مستەفا بووە نەماوە و تاڵەبانی بەیەك دەست و بەو سەركردایەتیەی ئێستا هەیەتی ناتوانێت هەیمەنەی یەكێتی نیشتمانی بگەرێنێتەوە بۆ پێش 31ی ئاب، ئێستا یەكێتی لە كێبركێی مانەوەیەتی لە ئاستی دووەم یان سێهەم هێزی كوردستان.

پارتی لە رووی شكلیات و ژمارەی كورسیەكانی لە پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانی بەغدا وەك یەكەم هێزی سەرەكی گۆرەپانەكە دەركەوتووە، پارتی تەنها بە كورسیەكانیەوە خۆی وەك یەكەم هێز نیشان نادات، بەڵكو لە رووی ئیداری و كۆنترۆڵكردنی شارەكانی وەك هەولێر و دهۆك و هەندێك قەزاو ناحیە و بەشە كوردیەكەی موسڵا هەموو لە ژێر ركێفی پارتیدایە، لە رووی ئابوری و پەیوەندییە بازرگانیەكانەوە پارتی بە هەزاران هەنگاو پێش یەكێتی نیشتمانی كەوتوە.

ئەوەی ئەم كەشە لەبارە لە پارتی تێكدەدات و بەرەو بچوكبونەوە و لە دەستدانی جەماوەرەكەی دەبات، ئەو هەڵسوكەوتە نا تەندروستەی پارتیە، كەلە ئێستادا وادەردەكەوێت كە دژ بە خواستە سەرەتاییەكانی راپەرینە! پارتی دەیەوێت كەس بەرامبەری ئەو ئەلفێك هەڵنەهێنێتەوە، كەس ڕەخنەی نەكات و كەس رابردووی ئەم حزبە پیرە هەڵنەداتەوە، جگەلەوە ئێستا بزوتنەوەیەكی نوێ بە رۆحیەتی سەرەتای حەفتاكان خوڵقاوە، بزوتنەوەیەك لە جەوهەردا تەواو جیاوازە لەو هێزانەی لە گۆرەپانە سیاسیەكەدا هەن، بزوتنەوەیەكی ناڕازی و توڕە و یاخی لەو سیاسەتە باوەی هەیە، بزوتنەوەیەك بە سەرۆكایەتی نەوشیروان مستەفا ئەمین، ئەو كەسایەتیەی لە سی ساڵی رابردووی بزوتنەوەی رزگاریخوای كوردستاندا دەست و پەنجەی ئامادەبووە لە سەرجەم ململانێكاندا، ئەگەرچی نەوشیروانیش گرفتی زۆر و قەیرانی جۆراو جۆری رووبەرو بۆتەوە، بەڵام هێزێكە لە سەرەتاكانی هەفتاكانەوە توانای ئەوەی هەبووە بەرامبەر پارتی لە ململانێیەكی سەرسەختاندا بژی، لە راستیدا هەتا پێش پرۆسەی رزگاركردنی عێراق كۆی ململانێكانی نێوان پارتی و نەوشیروان بە قازانجی نەوشیروان مستەفا شكاوەتەوە، سی و یەكی ئابی لێدەرچێت كە گورزێكی كەمەرشكێن بوو بۆ یەكێتی و نەوشیروان، دەنا هەموو كاتەكانی تر نەشیروان براوەی ململانێكان بووە بەرامبەر پارتی، نهێنی ئەم براوەیەش لەو هالە گەورەیەی گەنجان و چینی ناوەراست و هێزە شۆرشگێرەكانی كوردستان بووە كە بەردەوام نەوشیروانیان وەك فریادڕەسێك تەماشاكردووە، ئێستا نەشیروان بە فەیسێكی نوێ، لە قوڵایی ململانێكاندا و بە رێگایەكی ئاسان  وپان و بەرین، جیاواز لەو تولە رێگەیەی هەكاری، رووبەری پارتی بۆتەوە! نەوشیروان مستەفا لە دەروازەی جیاواز جیاوازی وەك رۆژنامە و شەقام و هۆڵی هەردوو پەرلەمانی كوردستان و عێراق لە پارتی راستبۆتەوە.

جگە لە نەوشیروان، یەكێتیی دركی بەو راستیەكردووە كە پارتی لە قوتدانی یەكێتیدا یەك فرسەت بە فیرۆنادات، ئێستا یەكێتی لە رێكخستنەوەی ماڵە شێواوەكەی خۆیدایە، ئەگەرچی ئەو سەركردایەتیەی ئێستای یەكێتی ناتوانێت ئەو ئەركە ئەنجامبدات، بەڵام وەك بەڵگە نەویستێك یەكێتی گەیشتۆتە ئەو باوەڕەی كەچیدی یەكێتی بەم شێواز و قەبارە و ئیدارەدانی ململانێكان ناتوانێت بەرامبەر هەیمەنەی پارتی خۆی رابگرێت، راستیەكەی ئەمەش هەڕەشەیەكی ئەبەدیە بەسەر پارتیەوە.

پارتی تا دێت بنكە جەماوەریەكەی لە دەستدەدات، لە نێوەندی رۆشنبیران و نوسەران و بەشێكی زۆری پلە بەرزە حكومی و خوێنكارانی زانكۆ و خاوەن بروانامە بەرزەكان پارتی تووشی دابران و كێبركێ و شەرێكی نابەرامبەر بۆتەوە، لەلایەكی ترەوە هەنووكە لە نێو پارتیدا دەنگی ناڕەزایەتی دەربرین خەریكە پەیدا دەبێت، ئەگەرچی ئەو دەنگە ناكرێت هیچ ئومێدێكی لەسەر سەوزبكرێت، بەڵام ئەو دەنگە گەر دروست ببێت دەبێتە محوەرێكی نوێ ئەو شەرەی پارتی دەبێت لە ئایندەدا ئەنجامی بدات.

ئێستا ململانێكان بەرەوكوێ؟

ئێستای ململانێكان لە گەمەیەكی تەڵخ و نادیار دەچێت لەنێوان هێزە سەرەكییەكانی گۆرەپانی كوردستان، كە ئەوانیش پارتی و یەكێتی و گۆڕانە، رێكەوتنی ستراتیژی نێوان یەكێتی و پارتی ئەو ململانێیەی نێوان یەكێتی و پارتی خستۆتە نێو قۆزاغەیەكی هەڵواسراو بۆ ئایندەیەكی نزیك، نزیك بوونەوەی گۆڕان لە هەركام لەو دوو هێزە بڵانسی هێز لە كوردستاندا تەواو بە ئاراستیەكی تردا دەبات، گەمەی گۆڕان بۆئەوەی لە كام هێز نزیكدەبێتەوە بەجۆرێك ئاسۆی ململانێكانی لێڵكردووە كە پارتی و یەكێتی ناتوانن بریاری كۆتایی لەو پەیوەندیە بدەن كە گۆران بكەنە هاوپەیمان یان ركابەرێكی سەرسەخت، ئەمە لە كاتێكدایە خودی ستراتیژە درێژخایەنەكەی نێوان یەكێتی و پارتی بارگرانیەكی زۆری بۆ هەردوو لا دروستكردووە.

ئەوەی بڵانسی هێزە لە كوردستاندا دەگۆڕیت، نە یەكگرتووە و نە كۆمەڵا، بەڵكو هاوپەیمانێتی بزوتنەوەی گۆڕانە لەگەڵا یەكێتی یان پارتی، گۆڕان دەتوانێت بەو كارە بڵانسی هێزەكان بەتەواوی بگۆڕێت، بەڵام ئەگەر گۆڕان ئەم كارە بكات ئەوا گۆری خۆی بەدەستی خۆی هەڵدەكەنێت.

 

 

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com