head

 

 

 

 

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا

 

مەریوان عەلی

ئەزموونێكی سەیر

تێگەیشتنێكی هەڵە لە كایەی سیاسیدا بڵاوە، یان لانی كەم لە ژێرسایەی ئەو دەسەڵاتە هاوشێوانەی لەمەرخۆمان، كورتەی تێگەیشتنەكە ئەوەیە، دەتواندرێت لە ژێر سێبەری دیموكراسیدا رستێك چەمكی تریش راڤەبكرێن، یان جێگە و پێناسەیان بۆ بدۆزرێتەوە، لەوانە هێڵی سور و سەركردەی مقدەس و سنورێك بۆ ئازادی و حزبی رابەر و گەلێك شتی تر، ئەوەی لە ئێستادا جێگەی سەرنجە ئەم چەمكانە دەوڵمەندكراون بە كۆمەڵێك دامودەزگا كە ئەوانیش مۆركێكی مقدەسیان وەرگرتووە، هەربۆیە هەموو قسەكردنێك چ لەسەر كەسەكان یان دامودەزگاكان، رووبەروی هەرەشەمان دەكاتەوە، راستیەكەی ئەم دۆخە راپێچماندەكات بەرەو بێدەنگیەكی ترسناك، بێدەنگیەك بەوە تەواودەبێت كە كەس قسە لەسەر هیچ نەكات، چونكە هەموو قسەكردنێك لەسەر دامودەزگا و كارەكتەرەكانی وەك بەزاندنی هێڵی سور تەماشادەكرێت.

لەبەرئەوەی لە راپەرینی 1991ەوە تائێستا دەنگی جیاواز و ڕەخنە جیاواز بەردەوامیان هەیە، ئەم بەردەوامیە زیاتر لە سەر رووبەری رۆژنامە و گۆڤارە سەربەخۆ دەردەكەوێت، ئێستاكە ئەم دۆخە نیمچە ئازادییە، دەسەڵاتی كوردی تەنگاوكردووە، لەرێگەی ئەو رۆژنامە و گۆڤ و سایتانەی بە زمان و كەیفی دەسەڵات نانوسن، دەسەڵات رووبەروی كەلێنە گەورەكانی فەرمانڕەوایەتیكردن كراوەتەوە، دەسەڵات! بێ دەسەڵات ماوەتەوە لەبەرامبەر ئەو لێشاوە گەندەڵی و ناعەدالەتی و بێ یاسایی و بێ حورمەتیەی بەرامبەر تاكی كوردی دەكرێت و رۆژانە مانشێت و ژانەر و ستونی رۆژنامەكانی پێ ڕەشدەكرێتەوە، تاكە چارەسەرێك كە ئێستا دەسەڵاتداران بیرلێدەكەنەوە گەران نییە بەدوای هۆكاری كێشە و گەندەڵی و ناعەدالەتیەكان، گەران نییە بۆ سزادانی تاوانباران و هەموو ئەو كەسانەی سامان و مقدەراتی ئەم میللەت دەخەنە بەر هەرەشە، بەڵكو چارەسەر بە پێی لۆژیكی ئەوان بریتیە لە پاشەكشێ لەو نیمچە ئازادیەی هەیە.

تاقە خەونی دەسەڵاتی كوردی ئەوەیە، چۆن هەموو نەیارەكانی خۆی بەناوی دیموكراسەتەوە تەفروتونا بكات. سحری بەكارهێنانی دیموكراسیەت بۆ لەناوبردنی نەیارەكان، بریتی نییە لە پرۆسەی زیاتر دیموكراتیزەككردنی كایەكانی نێو كۆمەڵگای كوردی و فراوانكردنی پانتاییەكانی ئازادی و راڤەكردنی چانسی وەكیەكی لەسەر ئەرزی واقع، هەروەك دۆزینەوەی چارەسەرێكی دیموكراسیانەیە بۆ ئەو قەیرنانەی بەرۆكی هەرێمی گرتووە. راستیەكەی ئەم خەونە لە ئەزموونی دەسەڵاتدارێتی حزبەكانەوە سەرچاوەدەگرێت، ئەم ئەزموونە شتێكی كۆن و نوێیش نییە، راستیەكەی بەشێكە لەو ململانێیەی لە هەرێمەكەی ئێمەدا لە خەباتی شاخەوە تا ئێستا بەردەوامی هەیە.

 ئەزموونی دەسەڵاتدارێتی كورد، بریتیە لە ئەزموونی داتاشینی پنتەكانی دەسەڵات بەخواستی حزبە گەورەكان، هەروەك لەبەرامبەریشدا خستنەبری نەیارەكان بەكەسانی دەستی دەرەكی و هێزی گوماناوی و ئاژاوەگێر ... تەنانەت خیانەتكار و خۆفرۆش.. ئەزمونێكە تاپێش روخاندنی دەسەڵاتی بەعس، كەسی ئاسایی ئەم هەرێمەی ئێمە پۆزشی ئەوەی بۆ دەهێنایەوە، كە ڕەنگە دەسەڵاتی هەرێم دەسەڵاتێكی ساوا و بێ ئەزموونە بێت، بۆیە دەبێت چاوبپۆشین لە هەندێك هەڵە و كەموكوری، دواتر روونبۆیەوە ئەم ئەزموونە جۆرێكە لە فەرمانڕەوایەتیكردن لە رێگەی دامودەزگا حزبیەكانەوە نەك لە رێگەی دامودەزگا دەوڵەتیەكانەوە، دەركەوت حزب حكومەت ئاراستەدەكات نەك حكومەت ستراتیژی كاری خۆی هەبێت، لە راستیدا ئەزموونێك بوو لەسەر جەستەی كۆمەڵگای كوردی  تاقیكرایەوە و زۆرترین زیانی مەعنەوی و مادی و سیاسی بە تاكی كورد گەیاند، كۆمەڵگای كوردی تووشی دارمان و دابەشبوون و پەرتبوون كرد، بەجۆرێك لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا دەسەڵاتی كوردی نەیتوانی ببێتە دەسەڵاتێكی موئەسەساتی دوور لە هەیمەنەی حزب و بەرپرسە حزبیەكان.

لە ئەزموونی دەسەڵاتدارێتی كوردا، حزب پنتی سەرەكی مەسەلەكانە، هەموو جوڵەیەكی حكومەت لە ئاماژەیەكەوە سەرچاوەدەگرێت كەلە حزبەوە ئاراستەی حكومەت دەكرێت، هەروەك هەموو جوڵە و خواستێكی پەرلەمانیش بۆ تێپەراندنی هەر برگە و بەندێكی یاسایی، دەبێت پێشتر بە فلتەری حزبدا قوتاربكات. ئەم ئەزموونە لایەك بەناوی سەروەری یاسا گەرەكیەتی سەروەری تاك وێرانبكات، هەوەك بەناوی ئازادی بازرگانیەوە بازِار و بازرگانی ملكەچی رستێك جەبری ئابوری مۆنۆپولكراو دەكات كەلەلایەن حزبەوە ركێفدەكرێت.

تورەبوونی دەسەڵات

پرسیارێك كە زۆر گرنگە و پێویستە هەموومان خەمی وەڵامەكەی بخۆین بریتیە لەوەی: چۆن دەتواندرێت لە رێگەی دیموكراسیەتەوە دیموكراسی لەناوبەرین؟

لە بنەڕەتدا دیموكراسیەت بریتیە لە جۆرێك رێكخستنی سیستەمی سیاسی و دامودەزگاكانی دەوڵەت لەسەر بنچینەی وەكیەكی لە چانس و لێپرسینەوە و ئیدارەدانی كۆمەڵگا و شەفافیەت لە بریاردان و بەكارهێنانی سەرچاوەكانی داهات و هێز بۆ بەرژەوەندی گشتی، دیموكراسی بریتیە لە پاراستنی حورمەت و خواست و مافی هاوڵاتی، هەروەك دیموكراسیەت بریتیە لە كۆتایهێنان بە دەسەڵاتی چەكداری و گەرانەوەی دەسەڵات بۆ هێزە مەدەنیەكان و پاراستنی سیستەمی دەستاودەستكردنی دەسەڵات بەشێوەیەكی ئاشتیانە، دیموكراسی لە جەوهەردا بریتیە لە پاراستنی سەرجەم دەنگە جیاواز و دژ بەیەكەكانی نێو كۆمەڵگا و كۆكردنەوەیان لەیەك چوارچێوەدا بەجۆرێك كە كەس زیانی مەعنەوی و جەسەدی بە ئەوی تر نەگەیەنێت، بەڵام تونای جیاواز و خبرە و هێزی جیاواز وادەكات چانسەكان بەجۆرێكی تر دابەشبكرێنەوە كە گوزارشت لە خواستی هاوڵاتیان بكات.

لەو ئەلف و بێیەی دیموكراسیەتەوە كە تەماشای ئەزموونی دەسەڵاتدارێتی هەرێم دەكەین، دەبینین ئەزموونی دەسەڵاتدارێتی كوردی گەلێك خەسڵەت و تایبەتمەندی جیاوازی هەیە كە زەحمەتە لە ئەزموونێكی تردا هاوشێوەكەی بدۆزینەوە، بۆ نمونە ئەم ئەزموونە ئیدارەیەكی ئاشكرا و ئیدارەیەكی نهێنی كارەكانی رادەپەرێنێت، هەرەك لەم ئەزموونەدا دەتوانین توخمەكانی توتالیتاریزم و دیموكراسی لە دوو فێڵدی جیاوازدا ببینینەوە، دەتوانین گەندەڵی و دابەشبووونی ئیداری و بەقاچاخبردنی نەوت و بێسەروبەرەیی ئیداری بە سیستەمی دامەزراوەیی و یاسایی و پێشكەوتن بناسێنین بە دونیا، دەتوانین تەزویر و گاڵتەكردن بە دەنگەكانی دەنگدەر و هەڕەشەی نانبرین و دورخستنەوە..بە پرۆسەی گەشەی ئیداری و ئازادی ئەژماربكەین، دەتوانین رێگرتن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیدەربرین، بە رێكخستنی كۆمەڵگا ناوبەرین،... راستیەكەی ئەم جۆرە فێڵانە و گەلێكی تر رۆژانە بەردەوامیان هەیە، هەروەك رۆژانە دەبنە مانشێتی رۆژنامە حزبیەكان.

تێگەیشتنە هەڵەكە لەوەدایە، سیاسیەكان وا دەزانن دەكرێت كوشتن و هەڕەشە و نانبرین لەگەڵا ئازادیدا تێپەرێندرێت! یان تەزویر و دەنگكرین و خۆسەپاندن بەناوی دیموكراسیەوە بە پرۆسەی سیاسی ناوببرێت، ... پرسیارە راستەقینەكە ئەوەیە، چۆن میكانیزمی ئەم دووانە دژانە پێكەوە رێكدەخرێن؟ بە چ كۆلاجێك ئازادی و كوشتن دەچنەوە سەر یەك چاوگ، لە كوێی دنیا ئەو سیاسەتمەدارانەی رستێك هەڵەی ستراتیژی ئەنجامدەدەن دەتوانن لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگی پێویست بە دەستبهێننەوە بۆ متمانەبەخشینەوەی دەسەڵاتیان، چۆن دیموكراسی و تەزیركردنی دەنگەكان پێكەوە هەڵدەكەن؟ چۆن نانبرین و پێشكەوتن و ئازادی پێكەوە لەسەر یەك خوان كۆدەبنەوە؟ چۆن دابەشبوونی ئیداری و بەقاچاخبردنی نەوت بۆ نێو گیرفانی حزب و كەسە دیارەكانی ناو حزب بە بازرگانیكردنی ئازاد حسابدەكرێت، چۆن دەتواندرێت رێگرتن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیدەربرین بە یاسا ئەنجامبدرێت.

لە راستیدا كۆی ئەو پرسانە راماندەگرێت بەرامبەر ئەوەی وابزانین، ئێمە لە دەرەوەی دونیا دەژین، لەسەر دوورگەیەك دەژین كە هەزاران فرسەخ لە ئەزموونی ووڵاتانی هاوشێوەی ئەزموونی حوكمرانی ئێمەوە دوورە، هەرزان فرسەخ لە سەرەتایترین ماناكانی دیموكراسیەت و دەوڵەتی دامەزراوەیی و بازاری ئازاد و ئازادی رادەربرینەوە دوورین!

لەراستیدا كارێكی ئاسان نییە بە سیاسیەكانی ووڵاتم ببێژم، بەرێزینە دەستەكەتان كەشفە! نە ئەوە دیموكراسیەتە ئێوە بەو هەموو هەڵە و تاوان و كێشە گەورە و قوڵانەوە لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگی زۆرینە بە دەستبهێنن! نە ئەوە ئازادییە گەنجانی وڵاتەكەم لە دەستان هەڵدێن و دەكوژرێن! نە ئەوەش بازرگانی ئازادە هەركەس ئازا بوو نەوتی قاچاخ بفرۆشێت و پارەكەی بە مفتی بخاتە تەنگەی باخەڵیەوە!

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com