head

 

 

 

 

لە یاداشتەوە بۆ گۆران

 

مەریوان عەلی

 

دەی ئۆكتۆبەری ساڵی 2004 لە مێژووی نوێی بزاڤی دیموكراسی كوردستان رۆژێكی تاقانە و بێ وێنەیە. لە دونیای حزبی كوردیشدا جۆرێكە لە شۆك، راستیەكەی بێ وێنە و بێ پێشینەیە، چونكە لەو رۆژەدا درزێك كەوتە نێو ئەو دیوارەی نەدەكرا هەروا بەسانایی بشكێندرێت، دروست هەندێك كەس دەیشوهبێنێت بەچەند پەرچەكردارێك كەلە رابردوی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان لەسەردەمی مەلا مستەفا و برایم ئەحمەد.... روویانداوە، بەڵام هیچ كام لەو پەرچەكردار و ناڕەزایەتیانە وەك ئەو رۆژە نییە كە تێدا دەستەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و دەیان ئەندام مەكتەب و مەڵبەند و كارگێر...هتد لەگەڵا جێگری ئەوسای سكرتێری گشتی یەكێتی یاداشتێك پێشكەش بە سكرتێری یەكێتی دەكەن! كە تێدا زۆر بە راشكاوانە دەستدەبەن بۆ چەند خاڵێك كە لایەك بۆنی فاشیزمی لێدێت و لایەكی تریشەوە روانینێكی قوڵە بەرامبەر نادادپەروەری.

یاداشتێك دەبێتە هێڵێكی جیاكراوە لە نێوان دوو بەرەدا بەرەیەك رۆژبەرۆژ لە خەمی خۆیدایە و لە جەماوەر دووردەكەوێتەوە بەرەیەكیش لە جەوهەردا بریتیە لە دەنگی ناڕازی خەڵك و لە قوڵایشدا گوزارشتە لە رەتكردنەوەی ئەو مۆدیلەی فەرمانڕەوایەتیكردن كە هیچ بنەمایەكی ئەخلاقی و ستراتیژی و فكری تێدا نەماوە،  كەسانی خەباتگێر و بەرپرسیار و خاوەن بیروبۆچونی تایبەت ناتوانن برێك لەو نابەرپرسیاری و نادادپەروەری و گەندەڵی و لوشدانی سامانی وڵات و بەهەدەربردنی قبوڵابكەن، یاداشتەكە خاڵێك بوو لەسەر ئەو فەزایەی خەریك بوو وەك بۆمبێك دەتەقیەوە، راستیەكەی ئەوانەی یاداشتەكەیان پێشكەشكرد لە هەموو كەس زیاتر ئەو ناحەقیانەیان دەبینی كە ئەنجامدەدرا، نەشدەكرا كەسێك بەو هەموو خەباتەوە ئەو هەموو ناحەقی و كارە نەشیاوانە ببینێت و بێدەنگ بێت!

یاداشتەكە توند بوو، واقعی بوو، كاریگەربوو، لەسەر ژیانی سیاسی و رێكخراوەیی و فەرمانڕەوایەتیكردن، بە بۆچونی من ئەو یاداشتە وەك خەتێك وابوو لەبەرامبەر تەكانەكانی فاشیزم و پاڵنەرەكانی بەرهەڵستكاری، ئەوەی نوسرا و ئەوەی هاتە مەدان بۆ ئەوەبوو تا واقعێكی نوێ و زەمینەكی نوێ بۆ دیموكراسی بخوڵقێندرێت، لەبەرامبەریشدا ئەو یاداشتە خاڵی وەرچەرخانە لە مێژووی حزبی كوردی و بەرەی دیموكراسخوازی كوردستان، لە حزبەوە لە دایك بوو بەڵام هەر زوو هالەیەك خەڵك لە دەوری كۆبونەوە و بونە پشت و پەنای، ئەمە لەسەر ئەرزی واقع گوزارشتە لەو پربوونەی خەڵك بەرامبەر دەسەڵات و ناعەدالەتیەكانیان، ئێمە دەمانزانی ئەو زۆنەی كە یاداشتەكەی تێدا پێشكەشكرابوو بۆگەن بوو بوو، یاداشتەكە بەلای هەندێك كەسەوە لەپرێكدا راگەیەندا، بەڵام كۆكراوەی بێسەروبەرەی چەندین ساڵی بەرپرسەكان بوو، یاداشتەكە زۆر بوێرانە ریزبەندی خاڵەكانی كردبوو، بەڵام هەرخاڵەو سەرچاوەگری دەیان خاڵی تربوو.....

راستیەكەی یاداشتەكە بووە چركە ساتێكی مێژوویی كە پێش بڵاوكردنەوە و دوای بڵاوكردنەوەی لێكردینە دوو واقعی جودا... ئەم یاداشتە لە پاڵ هەر دێرێكیدا ئەو پەیامە خۆی حەشاردابوو... كە یەكێتی لە بوومەلەرزەی گۆراندایە، یەكێتی نابێتەوە بەو یەكێتیەی پێش ئەم یاداشتەی تێدا نوسراوە، یاداشتەكە ئاماژەیەكی روون بوو بۆ لە دایكبونی هێزێك كە چیتر ناحەقی و بەدرەوشتی و خۆ تەسلیمكردنی پێ قبوڵا ناكرێت! یەكێك لەو خاڵە جەوهەریانەی لەم یاداشتەدا بەروونی دەركەوت لێدابوون لەو ستراتیژە نهێنیەی هەر دوو خێزانی فەرمانڕەوای كۆدەكردەوە، لەبنەڕەتدا دژ بەكەس نییە، بەڵام لە جەوهەردا دژ بە ئیشكردنی جۆرێكە لە ستراتیژ كە هەیمەنی دوو خێزان بۆ ئەبەد بەسەر كوردستانەوە دەهێڵتەوە، لێرەوە ئەهمیەتی ئەم یاداشتە هیچی كەمتر نییە لە ئەهمیەتی هەندێگ جومگەی سیاسی گرنگ لە ژیانی ئەم هەرێمەی ئێمەدا كە تواندراوە گۆرانی قووڵی تێدا بخوڵقێندرێت.

یاداشتەكە ساتی راچڵەكاندنی گەلێك نابەرپرس بوو كە چیتر شتە نەشیاو نەگونجاوەكان بەسەرماندا تێناپەرن! ئەو ساتە ترپەی لەدایك بوونی كۆرپەكی نوێ بوو كە راستەوخۆ بەرامبەر گەورەترین هێز ووتی نەخێر.

پێم وایە لەسەروبەندی ئەو یاداشتەوە ئێمە پێ دەنێینەناو مێژوویەكی ترەوە، مێژوویەك بە چەند وێستگەیەكی بنەرەتیدا تێپەریوە لە ناڕەزایەتی دەربرینەوە بۆ ریفۆرم و لە وێیشەوە بۆ دابران و دوركەوتنەوە تا دەگات بە بینای هێزێكی بەرهەڵستكاری ئەكتیف كە ئەو هێزە پێدەنێتە سەر یەكەمین وێستگەی گۆران.

لەم وێستگەیەدا مەسەلەكە تەنها ئەوەیە هێزێكی سیاسی دروست بووە كە تا هەنووكە قەبارەكەی دیار نییە، شوناسەكەی لای دەسەڵات روون نییە، بەڵكو مەسەلەكە گەیشتنە بە وێستگەیەك كە هەموومان دركمان پێكردووە ئەویش وێستگەی گۆرانە، ستراتیژی ئەم وێستگەیە بریتیە لە گۆرانی رادیكالانە، ئەمە بۆ دەسەڵات بووەتە ترسێك كە شوێنێك و دەزگا و كەسێك نەماوە گومانی ئەوەی لێ نەكرێت لە بازنەی ئەم هێزە نوێیەدا نەبێت، پرسەكەیش سانایە چونكە وێستگەكە خۆی بریتیە لە گۆران.

دروست دەسەڵاتداران دركیان بەوە كردووە كە سەردەمەكە بریتیە لە سەردەمی گۆران، ئەوەی بۆ ئەوان بووەتە كێشە ئەوەیە گۆرانكاریەكان لەسەر دەستی ئەوان ئەنجامنادرێت! چونكە ئەوان چەند وێستگەیەك پێشتر كارەكانیان تەواو بووە، ئەو هێزەی ئێستا دروستبووە هەموو ئەو خەسڵەتانەی لە خۆدا كۆكردۆتەوە كە بۆ گۆرانكاری پێویستن.

هێزێكە لە خواستەكان تێدەگات، كەمترین پریشكی گەندەڵی بەركەوتووە، بۆیە راستەوخۆ توانای شەركردنی هەیە لەگەڵا سیستەمی گەندەڵا بوو! هێزێكە خاوەن بنكەیەكی جەماوەری خۆبەخشە! بە بەراورد لەگەڵا ئەواندا خەڵك بە پارەش ئیشیان بۆ ناكات، هێزێكە خاوەن ئەجندا و بەرنامە و تێروانینێكە كە نزیكە لەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بكات.

لێرەوە گۆرانكاری بووەتە فاكتێكی راستەقینە، چونكە خاوەنی سێ توخمی سەرەكیە، ستراتیژ، كاری خۆبەخشانە، ئەلتەرناتیف.

هەرچی پەیوەندی بە ستراتیژەوە هەیە، ئەم رەوتە خاوەن تێروانینێكی روون و ئاشكرایە كە دەبێت ئەوەی ئێستا هەیە بگۆرێت چونكە سێ زیانی سەرەكی هەیە بۆ سەر كیانی سیاسیەی كورد ، یەكەمیان، مەسەلەی لایەنگری هاونیشتمانیبوون، دابەزاندووە بۆ لاوازترین ئاست، دووەمیان نادادپەروەری و دەستگرتن بەسەر داهات و سامانی ئەم میللەت بووەتە واقعێكی بەرچاو، سێهەمیان ئەو كەسانەی ئێستا لە دەسەڵاتدان هەموو ئەو شتانەیان دۆراندووە كە پەیوەندی بە دۆزی كوردەوە هەیە لە بەغدا.

یەكێكی تر لەو توخمانەی لەم هێزە نوێیەدا بوونی هەیە، كاری خۆبەخشانەیە، نەریتێكی ترسناك كە حزبی كوردی لەگەڵا خۆیدا هێناویەتە كاری سیاسیەوە كرینی ئینتما و لایەنگیریە بە پارە، راستیەكەی حزبەكانی ناو دەسەڵات لەبەرئەوەی سامانی ئەم میللەت بەهی حزب دەزانن بۆیە بە ئارەزوی خۆیان تەخشان وپەخشانی دەكەن و هەموو كادر و هەڵسوڕاوەكانیان تەنانەت زۆرێك لە هەوادارانیان چانسی بەركەوتنی برێك پارەی هەیە لەو تەخشان پەخشانەی پارەی میللەتی بەردەكەوێت، دیارە كارێكی لەم چەشنە لەبەرامبەردا نا عەدالەتیەكی زۆرتر دەخاتەوە، ئەمە جگەلەوەی لە بنەڕەتدا ئەم پرۆسیجەرە بریتیە لە گەندەڵی و نەخۆشخستینی كۆمەڵگا، بە پێچەوانەوە لەو هێزەی كە ئێستا بە تەواوەتی سیفەتی بەرهەڵستكاری تێدا بەدیدەكرێت بوونی كاری خۆبەخشانەیە، زۆربەی زۆری هەڵسوراونی ئەم هێزە نوێیە خۆبەخشانە كاردەكەن، راستە چەند كادرێكی راگەیاندن و رۆژنامە و دەزگای چاپ  موچەیان هەیە ئەویش لەبەرئەوەی بەتەواوەتی تەرخانكراون بۆ راپەراندنی كاری ناو دەزگاكان، دەنا بە سەدان كەس وازی لە موچەكەی خۆی هێناوە و خۆبەخشانە كاردەكەن.

لە كۆتایدا ئەگەر بەوردی سەیری واقعی سیاسی كوردستان بكەین، كە دواجار دەبێتەوە بە بنەمای هەموو واقعەكانی تر، دەبینین هێزەكانی ناو دەسەڵات تا ئەندازەیەك قەبە و گەورە بوون كە كەرتێكی تایبەتی ئەم نیشتمانە نییە دەستی ئەوانی تێدا نەبێت، بازار و بینا و پرۆتوكول و گرێبەستێك نییە پشكی ئەمانی تیچدا نەبێت، نیشتمان لە بازار و تاقیگەیەكی گەورەی بەردەستی ئەوان دەچێت! لێرەوە هەموو بیركردنەوەیەك لە ئەلتەرناتیفی ئەم دۆخە دەبێت بە نێو فلتەرەكانی گۆرانێكی ریشەیی و بنەڕەتیدا تێپەرێت.

 

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com