head

 

 

 

 

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات

 

راسان عەلی

 

هەموو ئەوانەی داوای گۆڕانكاری دەكەن جدی نین لەم داوایەدا، مەگەر گۆڕان تەنها لە كردەدا خۆی نابینێتەوە. هەموو گۆرانێك پێویستی بە هێزێك هەیە لە پشتیەوە راوەستابێت. هێزێك لە جەوهەردا كار بۆ گۆڕانكاری بكات نەك لە رووكەشدا.

 

هەموو گۆرانێك كاتێك دەكەوێتە چوارچێوە و پرۆسیجەری گۆڕانكاری، كەلە نەگۆڕاندا كێشە بنێتەوە، گۆڕانكاری داوا و تێروانین و ركوێست نییە بۆ ئەنجامدانی كارێك! بەڵكو لە قوڵایدا گۆڕانكاری پەیوەندی نزیكی بە پرسە سەردەمییەكانەوە هەیە! پەیوەندی بە چۆنیەتی فۆرمەلەكردنی وەڵامی ئەو پرسیارانەوە هەیە كە بە پرسیاری سەدە ئەژماردەكرێت! خود بینینەوەیە لە بەردەوم وەڵامی ئەو پرسیارانەی لەلای هێزە مۆنۆپول و كۆنزەرفاتفەكان وەڵامەكەی دەست ناكەوێت.

 

 هەرچەندە ئەم دیدە خۆهەڵواسینە بەو تیوریانەی، تەبریی فكری بۆ گۆرانكاری دەهێننەوە، هەروەك تەماشاكردنی فكرە بەوەی چ رۆڵێك لە گۆڕانكاریدا دەبینێت، مەبەستمە بڵێم ئیشكردن بەم ئاراستەیە بریتی نییە لە دروستكردنی ئیشكالیەت لە نەگۆڕدا! بەڵكو دروستكردنی ئیشكالیەتە لە فەزای فكری و مەعریفی گوتاری نەگۆڕدا! كە ئەمە باسێك ترە و بۆ بۆنەیەكی تر لێدەدوێین.

 

 ئەوەی ئێمەش مەبەستمانە دروستكردنی ئیشكالیەتە لەسەر ئەرزی واقع، تەماشاكردنی دەسەڵاتە وەك جسمێكی چوون یەك كە قابیلی ئەوەیە بخوێندرێتەوە و گۆڕانكاری تێدا بكرێت!

 

لەراستیدا ساتێك پرسەكە بریتی دەبێت لەوەی لە دەسەڵاتدا چی بگۆڕدرێت و چۆن بگۆڕدرێت! ئەوا نزیكدەكەوینەوە لەوەی قسە لەسەر توخم و كارەكتەرە نە گۆڕەكانی نێو دەسەڵات بكەین! دۆزینەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە ستراتیژیانەیە كەلە نێو نەگۆڕەكانەوە سەرچاوەدەگرێت.

 

لەم ووتارەدا بەشوێن سێ مەسەلەی سەرەكیدا دەگەرێین:

یەكەم/ ئایا ڕەخنەكردن دەبێتە فاكتەری گۆران؟

دووەم/ كێن ئەو هێزانەی دەبنە پاڵپشت بۆ پرۆسەی گۆران ؟

سێهەم/ نەگۆڕەكانی نێو دەسەڵات بریتین لە چی؟ كەلەسەر ئەم پرسیارەیان زیاتر رۆدەچین!

 

هەرچی پەیوەندی بە وەڵامی خاڵی یەكەمیانەوە هەیە ئەوا پێویست بەوە دەكات چەند خاڵێك دیاری بكەین:

           هەموو گۆڕانێكی جدی بە دەست نیشانكردنی فاكتەرەكانی گۆڕان دەستپێدەكات، ئەم دەستنیشانكردنە لە جەوهەردا بریتیە لە ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتی باو.

           ڕەخنەگرتن بریتیە لە خوێندنەوەی دیوی نەبیندراوی دیاردەكان، واتە بریتیە لە روناكیخستنەسەر ئەو بوارانەی پێویستیان بە تەماشاكردن هەیە لە روانگەیەكی ترەوە، واتە ڕەخنەگرتن بینینی دیوێكی تری رووداوەكانە، بەمەش پرۆسیجەری ڕەخنە دەبێتە بەردی بناغەی گۆڕانكاری.

           هەر كاتێك ڕەخنەگرتنی جدی و واقعی و نزیك لە رووداوەكان ئامادەگی هەبوو لە نێو گوتارەكاندا، ئەوا پرسی گۆڕانكاری بۆ چەندین هەنگاوی كارا پێش دەكەوێت.

 

لە راستیدا ئەهمیەتی ڕەخنەگرتن لەوەدا نییە كە دیاردەیەك هەیە و لە سروشتی خۆی لایداوە و پێویستە ڕەخنەبكرێت، بەڵكو ڕەخنەگرتن دەبێتە فیگەری بەشداریكردن و میكانیزمی دۆزینەوەی كێشەكان و چارەسەریان، بەم واتایە ڕەخنەگرتن تەنها لە ستێپی دەستنیشانكردندا ناوەستێت بەڵكو رۆدەچێت بۆ چارەسەركردن و دۆزینەوەی تەندروستترین میكانیزمی بەهێز بۆ چارەسەركردن.

 

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، داخۆ ئەو هێزانە كێن كە دەبنە پاڵپشت بۆ گۆڕان؟ دیارە هێزێك دەبێتە پاڵپشت بۆ گۆڕانكاری، كە تێبگات نەگۆڕەكان چین؟ چ فۆرم و تەشكیلەیەكیان هەیە؟ لە چیدا ناگۆڕێن؟ لە چیدا دەگۆڕێن؟ چۆن ستراتیژی گۆڕانكاری دەشێوێنن؟

 

واتە هێزەكانی پاڵپشت بۆ گۆِانكاری، ئەو توخم و كارەكتەر و هێزە كۆمەڵایەتی و ئابوریانەن كە لە قوڵایی كۆمەڵگاوە لە دایك دەبن! نەوەی راستەقینەی ئێستا و دیدی تەماشاكەری ئایندەن! بە كورتی نەوەیەكە كە ناسڵەمێتەوە لەوەی پرس بكات، لە هۆكاری چەق بەستنی دەسەڵات لە چەند پنتێكی دیاریكراو، ناترسێت لەوەی رسك بكات بۆ بیستنی زیاتر و كۆكردنەوەی زانیاری زیاتر، هەر كات نەوەیەك توانی بێ ترس رووبەروی دەسەڵات ببێتەوە، هەروەها پێداگری لەمافی خۆی بكات، بێگومان ئەگەر روودانی گۆڕان لە هەموو كات زیاتر دەبێت.

 

ڕەنگە گۆڕانكاری پێویستی بە بەشداری هەموو پێكهێنەرەكانی كۆمەڵگا بێت، لە راستیشدا هەر وایە، گۆڕانكاری لەو توخم و پێكهاتە و مادانەدا دەكرێت كە تەماسی راستەوخۆی بە هەموومانەوە هەیە، بۆیە بەشداری هەموو كۆمەڵگای پێویستە، دیارە بەو مانایە نا كەلە شێوەی راپەرین و كودەتا و هێرشی راستەوخۆ بۆ سەر دەسەڵات، بەڵكو بە مانای سود وەرگرتن لە توانای هەموو ئەقڵەكان، گۆڕانكاری بریتیە لە پلان و بیركردنەوە و گۆرینی ئەقڵانی شتەكان، بەمەش پرۆسەكە هەنگاوی هێواش و ورد و دارێژراوی پێویست دەبێت.

 

ئێستا دەگەینە سەر وەڵامی ئەو پرسیارەی داخۆ نگۆڕەكانی نێو دەسەڵات چین؟

دیارە لە پرسی گۆڕانكاریدا زۆر گرنگە نەگۆڕەكان دیاریبكرێن، كەلە راستیدا نەگۆڕەكان جەوهەری پرۆسەی گۆڕانكارین، چونكە هەر ئەوتوخمانەن كەدەبێت بگۆردرێن!

مەبەستمان لە توخمە نەگۆڕەكانی نێو دەسەڵات ئەو كەس و لایەن و گروپانەن، كەسەرجەم بەرژەوەندییەكانیان لە نێو دەسەڵاتدا تەوزیفكردووە، واتە مانەوە و هێز و بەرژەوەندی و توانایان یەكسانە بە دەسەڵات.

 

خاڵێكی تر كە گرنگە ئاماژەی پێبدەین ئەوەیە، تەوزیفكردنی بەرژەوەندی و توانا و هێز لە نێو روكنە سەرەكیەكانی دەسەڵاتدا، بریتیە لە زنجیرەیەكی ئاڵۆز لە پرۆسەی گەندەڵی و مۆنۆپۆلكردن و ستەمكاری لە نێوكۆمەڵگادا.

 

ئەوەی گرنگە رێكخستنی هێزە سیاسیە دیموكرات و كۆمەڵایەتی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنییە لە پێناو تێكشكاندنی ئەو هاوكێشەیەی كە: دەسەڵات و بەرژەوەندی یەكسان دەكات بە دەسەڵات و مانەوە.

 

لێرەوە پرۆسەیەكی مایكرۆ گۆڕان دەستپێدەكات، بەوەی بە وردی پرسی گۆڕانكاری بەسەرجەم ئەو جومگانەوە دەبەسترێتەوە كە بونەتە توخمی نەگۆڕ، واتە شەرەكە لە نێوان گۆڕان و نەگۆڕدا هەڵدەگیرسێ، هەتا ئەو كاتەی پرۆسیجەری گۆڕانكاری هێواش هێواش بە نێو سەرجەم پێكهێنەرەكانی كۆمەڵگادا رۆدەچێتە خوارەوە، كە بەجۆرێك لە جۆرەكان، ئەو هاوكێشەیەی ئاماژەمان پێدا لەكار دەخەن!

 

گۆڕانكاری بەپێوانەی مایكرۆ، بریتیە لە چنینەوە دەرئەنجامەكان لە گشتدا، چونكە هەر پنتێك لە دەسەڵات كە ئالودەی رێكخستنی بەرژوەندی و مانەوە بوو، لەبەرامبەردا پرسی گۆڕانكاری وەك پرسێكی حەتمی دەبێتە هەوڵدان بۆ تێكشكاندنی هاوكێشەی مانەوەی دەسەڵات لە فۆرمێكی جێگیردا.

 

 

 

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com