head

 

 

 

 

با بەس بێ کورد کوژی‌

 

دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

 

 

 

با بەس بێ کورد کوژی‌و نەمێنێ دیاردەی گەندەڵی‌و دەسەڵاتی بنەماڵەیی

ئەی گەلی ستەمدیدە‌و خۆڕاگری کوردستان

 

ئێمەی دەستەیەکی نووسەرو ڕۆشنیرو هونەرمەندی کوردی ڕەوەند لە وڵاتی کەنەدا ئەوپەڕی تووڕەیی‌و ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مۆڵەتدان بە چەکدارانی ڕێکخراوە سیاسیەکانی کورسستان بۆ گولەبارانکردنی خۆپیشاندەرانی تووڕەو جەماوەری سڤیلی بێچەك‌و بێلایەن.

بەپێی هەموو پێوەرە ئەخلاقی‌و داب‌و نەریتە سیاسیە شارستانیەکانی ئەم سەردەمە، پاراستنی گیانی مرۆڤ‌و مافەکانی‌و هەروەها دابینکردنی خزمەتگوزاری‌و پێویستیەکانی هاوڵاتیان ئەرکی ئەخلاقی‌ هەموو دەسەڵاتێکە کە خۆی لە چوارچێوەی سیستەمە دیموکراتەکاندا دەخوێنێتەوە. بەڵام  بەداخەوە دەسەڵاتە سیاسیە بەڕواڵەت دیموکراسیەکەی هەرێمی کوردستان لەم چەند ڕۆژانەی ڕابردوودا، ئەو ڕووپۆشە شەرعیەتەی لە ڕووی خۆ داماڵیەوە کە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ٢٠٠٩دا بەدەستی هێنابوو.

کوشتن‌و بریندارکردنی خۆپیشاندەرانی دەنگدەری کورد لە ژێر هەر پاساوێك بێت، ئاژاوەگێڕی بێت یان بشێوی ئاسایشی، بەبێ حوکمی دادو یاسا، تاوانێکە دەرهەق بە مرۆڤایەتی‌و مافە شەرعییە پارێزراوەکانی سەرجەم دەنگدەرانی کوردستان‌. هەنگاوی ڕاست‌و ڕەوانیش بۆ شووشتنەوەی ئەم تاوانە قێزەونە لەم خاڵانەی خوارەوە دەستپێدەکات:

١.    دەستلەکارکشانەوەی دەستبەجێی سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆکی حکومەتی هەرێم‌و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.

٢.    ئەگەر ئەم هەنگاوەی سەرەوە لە بەرژەوەندی هەنوکەیی نەتەوەییدا نەبێت، ئەوا وەزیری ناوخۆو سەرجەم بەرپرسانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی‌و سەرجەم بەرپرسانی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی لە ماوەی هەفتاو دوو کاتژمێردا بدرێنە دادگاو بە سزای خۆیان بگەن.

٣.    کەسانی سەربە ڕێکخراوە تێرۆریست‌و سیخوڕانی وڵاتانی ناوچەکەی لێدەرچێت، نابێ کەس لەو خۆپیشاندەرانە دەستگیر بکرێن‌و ئەوانەشی گیراون دەستبەجێ ئازاد بکرێن بەبێ مەرج‌و پاوانی یاسایی.

٤.    دوورخستنەوەی هێزە چەکدارە حزبیەکان لە شارو شارۆچکەکانی هەرێم.

٥.    قەدەغەکردنی دەستێوەردانی حیزبی لە کاروباری دامەزراوە حکومیەکان‌و قەدەغەکردنی تەخشاندنەوەی پارەی گەل بەسەر حیزب‌و ڕێکخراوە سیاسیەکاندا.

٦.    گەڕانەوەی سەرجەم موڵگە گشتیەکان‌و خۆماڵیکردنی هەموو کومپانیا بەرهەمهێنەرە حیزبیەکان.

٧.    مۆڵەت وەرگرتنەوە لە میدیاکانی سێبەرو ڕاگرتنی هێڕشەکانی دەسەڵات بۆ سەر لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن‌و کەسایەتی‌و میدیای بێلایەن.

٨.    ئاشکراکردنی دزو گەندەڵکاران‌و دادگایی کردنیان.

٩.    قەدەغەکردنی قۆڕغکاری‌ دەسەڵات‌ لەلایەن ئەندامانی بنەماڵە سیاسیەکان‌و پەیرەوکردنی یاسای لێکنەدانی بەرژەوەندیەکان لە کارگێڕاندنی پۆستە باڵاکاندا.

١٠.  دامەزراندنی خێرای دەرچووانی زانکۆو کۆلێژەکان‌و ڕەخساندنی هەلی کاری گەنجاو بۆ دەرچووانی پەیمانگا‌و ئامادەییەکان.

١١.  دابینکردنی خزمەتگوزاریە بیست‌و چوار کاتژمێریەکان وەك ئاو‌و کارەبا‌و پێداویستە تەندروستیەکان.

١٢.  پەلکێشکردنی سەرۆك جاشە تاوانبارەکان بۆ دادگا پەیوەندارەکان‌و دامەزراندنی کۆمسیۆنی ڕاستی‌و ئاشتەوایی بۆ چارەسەرکردنی نەهامەتیەکانی جاشایەتی‌و بەعسێتی‌و شەرەکانی براکوژی.

 

ئەگەر دەسەڵات خێرا کار بۆ جێبەجێکردنی ئەم داوایانە نەکات، ئەوا خۆپیشاندانەکان بەردەوام دەبن‌و ئەگەری مانگرتنی مەدەنیشی بەدواوە دێت‌ بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان‌‌و لابردنی سەرۆکی هەرێم بە هەڵبژاردنی پێشوەخت. ‌‌ گەر بەرپرسانی دەسەڵات ڕاست دەکەن‌و خەمخۆری دەسکەوتەکانی گەل‌و نیشتیمان‌و نەتەوەی کوردن، با لە ئاستی بەرزی ئەخلاقی سیاسیدا بن‌و ئەم هەلەش لەدەست نەدەن. ئەگینا، فرمێسک ڕێژی تیمساح ئاسایان بۆ کوردایەتی‌‌و جوینەوەی بنێشتە خۆشەی تەخوینکردنی نەیارانیان لە پەشیمانی خۆیان بەولاوە هیچ دەرئەنجامێکی تری نابێ‌و بەڵکو هەلی گەورەش دێتە ئاراوە بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان کە بەلای زۆربەی سەرکردەی تەقلیدیەکانی کوردەوە بە مەرامی دوور خایەن‌و خەوی شاعیرانە پێناسە کراوە.

 

دە با بەس بێ کورد کوژی‌و نەمێنێ دیاردەی گەندەڵی‌و دەسەڵاتی بنەماڵەیی.. بژی کوردو کوردستان.

دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

 

ئیمزاکان:

 

1.    سەعید کاکەیی/ نووسەرو دانوستکاری نێودەوڵەتی

2.    نەژاد سێوەیلی / شاعیرو نووسەر

3.    جەلال نەبەز / شاعیرو نووسەر

4.    گۆران عبداللە / نووسەر

5.    عادل ئەحمەد / هەڵسوڕاوی سیاسی

6.    سەعید فەهەد / هەڵسوڕاوی سیاسی

7.    چرۆ ئیسماعیل / ئەکرانبێژو پێشمەرگەی دێرین

8.    هێمن ڕەئووف/ شاعیرو نووسەر

9.    عثمان عەلی / ڕۆژنامەنووس

10.                    بادینان کاکەیی / ئەندازیار

11.                    دارای موحامی / پاڕێزەر

12.                    چەمەن حەمە عەلی / ڕۆشنبیر

13.                    جەمال مەحمود ئەمین / ڕۆشنبیر

14.                    عەلی مەحەمەد کەریم / چالاکوانی سیاسی

15.                    سەرکەوت نامیق / هونەرمەد

16.                    کەمال جەلال / شانۆکار

17.                    شیلان جەبار / شێوەکار

18.                    ئەیاد سەعید / خوێندکار

19.                    شنە ڕانیە / خوێندکار

20.                    سۆران قادر ئەحمەد / پێشمەرگەی دێرین (ی.ن.ك)

21.                    چیا مەحمود مەحەمەد / خوێندکار

22.                    ئازاد کۆ / مایکرۆبایۆلۆجیست

23.                    ئاراز عەبدوللە / کاسبکار

24.                    هۆگر سدیق / کاسبکار

25.                    دارین ئیسماعیل / کاسبکار

26.                    کەژاڵ حەمە ڕەشید / نووسەر

27.                    دیلان قەرەداغی / نووسەر

28.                    نەوزاد شێردڵ / شاعیرو نووسەر

29.                    شەیدا بڵباس / نووسەر

30.                    شوان چاوشین / نووسەر

31.                    ڕزگار حەمەڕشید / نووسەر

32.                    فاروق هۆمەر / نووسەر

33.                    چیمەن ساڵح / نووسەر

34.                    جوان ڕانیەیی / ڕۆشنبیر

 

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com