head

 

 

 

 

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟

 

هەردی عەلی

ماوەیەكە دەنگی شەقام و ئۆپوزسیون هەمان سەدا و رتمی بەخۆوە بینیوە، وەك ئەوەی ئەم دوو گروپە تەواوكەری یەك پرۆژە سیاسی گەورەبن كە دەشێت خاڵی چوون یەكیان نزیكتر بێت لە خاڵی جیاوازیان، مەبەستمە بڵێم چ ئۆپوزسیون و چ خۆپیشاندەرانی سەر شەقام چەند كێشە و گیروگرفتێكی فەرمانڕەوایەتی كۆیان دەكاتەوە كە سەرئەنجام بە چەند چارەسەرێكی كاتی تەواو دەبێت.

پرسیارەكە ئەوەیە بۆچی دەبێت شتێكی نا لۆژیكی بێت كە ئەم دوو گروپە(ئۆپوزسیون، خۆپیشاندەران) هەمان داوا و پرۆژەی چاكسازی كۆیان بكاتەوە؟ ئایا ئەمانە لەسەر یەك رووبەر ناژین؟ ئایا ر ووبەروی هەمان نا عەدالەتی و گەندەڵی و كێشە نەبونەتەوە كە كۆی گشتی سیستەمی دەسەڵاتدارێتی رووبەروی كۆمەڵگای كوردی كردۆتەوە؟

ئەم پرسیارانە راماندەكێشێت بۆ پرسیارێكی تر! كە بۆچی حكومەت هەڵبوەشێندرێتەوە؟ راستیەكەی كۆی ئەم گوتارە ئیش لەسەر ئەم پرسە دەكات نەك وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی دی!

حكومەتی هەرێمی كوردستان، یەكێكە لە ئیفلیجترین و خراپترین نموزەجی حكومەت لە رۆژهەڵاتدا، ئەم حكومەتە كە حزب دەیژێنێت، سێ ئیرادەی سەرەكی فەرمانڕەوایەتیكردنی لە دەسەڵاتداوە:

1.         ئیرادەی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوخۆ و سنوری هەرێمەكە.

2.         ئیرادەی دەركردن و جێ بەجێكردنی بریار بە شێوەیەكی سەربەخۆیانە.

3.         ئیرادەی كۆنترۆڵكردنی سەرچاوەكانی داهات و خەرجیات.

بێگومان لە دەستدانی ئەم سێ ئیرادەیە واتە لە دەستدانی كایەكانی (ئاسایشی كۆمەڵایەتی و سیاسی، دادپەروەری و یاسایی، داهات و پرۆسەی ئابوری)، كەواتە حكومەت لە ناوەوەڕا توشی دارمان و وێران بوون بۆتەوە، ئەم سێ پرۆسیجەرە هیچ دەستێكی لە پشتەوە نییە تەنها دەستی دوو حزبە فەرمانڕەواكە نەبێت، ئەوان چەندە دروستكەری ئەم جسمە ئیفلیجە بوون هێندەش فاكتی روخێنەری ئەم مۆدیلەی دەسەڵاتن! واتە كێشەكە لە ئەقڵیەتی فەرمكانڕەوایەتیكردنی ئەم دوو حزبەیە كە مۆدیلێكی فەرمانڕەوایەتیكردنی ئیفلیج و بێ بەرهەمیان هێنایە گۆرێ.

حكومەت لە لاوازترین چركە ساتەكانی تەمەندی خۆیدا گیان دەدات، لایەك شەقام تەنگی پێ هەڵچنیوە و دەیەوێت كۆتایی بەم جسمە ئیفلیجە نەخۆشە بهێنێت، لایەكی ترەوە دامودەزگاكانی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و حزبەكان رووبەروی واقعێكی ئاڵۆز و پر كێشەیان كردۆتەوە، سەرۆك دەیەوێت حكومەت بكەوێتە شەرێكی دەستەویەخەی نابەرامبەر لەگەڵا شەقام و ئۆپوزسیون و مل بۆ داواكانیان نەدات (ئەگەر ئەوە بزانین داواكانی خۆپیشاندەران و ئۆپوزسیون هەمان داوایە كە سەرۆك داواكارە حكومەت ملی بۆ نەدات)، لەلایەكی ترەوە حزبەكان بەردەوام لەسەر ئەوە ئیشدەكەن كەموكوری و گەندەڵی و بێ سەروبەری ئەم حكومەت ئاشكرا بكەن، هەروەك ئەوە ئاشكرا دەكەن كە حكومەت دەسەڵاتی بەسەر دامودەزگاكانیدا نییە و ئەوە حزبە حوكم دەكات، راستیەكەی ئەم حاڵەتە بریتیە لەو وەرەمەی حكومەتی توشی دارزان كردووە و هەر ئەم وەرەمە بریاری كۆتایهێنانی تەمەندی ئەم حكومەت ئیفلیجە راگەیاندووە.

ئێستا ئوپوزسیون و شەقام داوای شتێك دەكەن كەلە جەوهەردا جێ بەجێكراوە!! داوای ئەوە دەكەن حكومەت هەڵبوەشێتەوە! كەلەسەر ئەرزی واقع ئەم كردەیە جیچ بەجێ كراوە، حكومەت نەتوانێت دەسەڵاتی بەسەر هەموو هەرێمدا وەك یەك هەبێت، حكومەت دەسەڵاتی بەسەر هێزی پێشمەرگەدا نەبێت، حكومەت نەزانێت گرێبەستە نەوتیەكان، پارەكانی داهاتی نەوت چەندە و لەكوێیە، حكومەت نەتوانێت بكوژەكان دەستگیربكات، حكومەت نەتوانێت دەمامكدارەكان بناسێتەوە، حكومەت نەتوانێت سنورەكانی هەرێم بپارێزێت، حكومەت نەتوانێت یاسا جێ بەجێ بكات، نەتوانێت گەندەڵی لە سنورێكدا رابگرێت، دەسەڵاتی كەمتر بێت لە دەسەڵاتی رێكخراوێكی قوتابیانی حزبی، حكومەت نەزانیچت چەند بەندینخانەی نهێنی هەیە، چەند جۆر هیچزی چەكدار هەیە...ئایا ئەم حكومەتە هەڵنەوەشاوەتەوە.

كەواتە ئۆپوزسیون و شەقام دەبێت داوای چی بكەن؟

پێویستە لە ئێستا بە دواوە ئۆپوزسیون و شەقام سێ داواكاری سەرەكی بەرزبكەنەوە:

1.         جیاكردنەوەی حزب لە حكومەت، راستر كۆتایهێنانی دەسەڵاتی حزب بەسەر حكومەتدا.

2.         كۆتایی هێنان بە تاك ڕەوی و بە دامەزراوەیكردنی سەرۆكایەتی هەرێم.

3.         پێداگری لە سیستەمی پەرلەمانی و دیموكراسی و ئازادیە گشتیەكان.

ئەم سێ داواكاریە بەشێكی سەرەكیە بۆ چارەسەركردنی ئەو بارودۆخەی هەرێمی كوردستانی پێدا تێ دەپەرێت، لەگەڵا سەرنجی ئەوەی ئەم چارەسەرە بریتی نییە لە چارەسەری ئەم حكومەتە ئیفلیجەی كە ئێستا هەیە. چونكە حكومەت فەشەلی هێناوە لە راڤەكردنی سەرەتایترین بنچینەكانی فەرمانڕەوایەتیكردن.

 

 

 

هەردی عەلی

*ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری رۆشنگەری

 

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com