head

 

 

 

 

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری

 

مەریوان عەلی

 

تا ئەم ساتەوەختەش بەشێك لە سیاسیە پیرەكانی كوردستان ئەو قەوانە كۆنە دەڵینەوە"ئێمە بە شەرعیەتی شۆرشگێری و هەڵبژاردن فەرمانڕەوای ئەم میللەتە دەكەین"، هەڵبەت لەبەردەم شەرعیەتی دەستوری و یاساییدا، وەلەبەردەم شەرعیەتی دیموكراسیدا، هەموو شەرعیەتەكانی تر ماڵئاوایی لێ دەكەن، جگەلە حاڵەتی شۆرشی چەكداری (Armed revolution) و ناوچە رزگاركراوەكانی كوردستان لە هەشتاكانی سەدەی رابردوودا كە شەرعیەتی شۆرشگێری(Revolutionary legitimacy) بە سەركردەكانمان دابوو تابە ئارەزوو و ویستی خۆیان فەرمانڕەوایەتی ئەو ناوچانە بكەن، لە دوای دامەزراندنی یەكەمین كابینەی حكومەتی هەرێم، هیچ چركە ساتێك شك نابەین رەوایەتی بە شەرعیەتی شۆرشگێری هیچ سەركر دە و لایەن و كەسێك ببەخشێت.

بەكارهێنانی دەستەواژەی شەرعیەتی شۆرشگێری لە پاڵا شەرعیەتی پەرلەمانی(Parliamentary legitimacy)، جۆرێكە لەسەرلێ تێكچونی سەركردەكان، یان جۆرێكە لە بەتاڵكردنەوەی شەرعیەتی پەرلەمانی بە هۆی ڕەوایەتی بەخشین بە شەرعیەتی شۆرشگێری، ئەگەر ئەوەش بزانین شەرعیەتی شۆرشگێری لێوان لێوە لە توندوتیژی و نا دیموكراسی و تاكڕەوی، لە كاتێكدا شەرعیەتی پەرلەمانی بریتیە لە جۆرێك پەیمانی ئاشتیانەی كۆمەڵایەتی، راڤەكاری دیموكراسیانە، فرەیی(Pluralism) و ئازادیە گشتیەكان.

ئەگەر ئەوە بزاندرێت، ئیدی شەرعیەتی شۆرشگێری هیچ نییە جگە لە بیانو و دەمامكێك بۆ خۆسەپاندن و قۆرغكردنی دەسەڵات، ئیدی شەرعیەتی پەرلەمانی بۆ لە دەستەواژەی سەركردەكاندا بەكاردەهێندرێت؟ بە بۆچونی من كۆمەڵێك هۆكار لەپشتی بەكارهێنانی ئەم دەستەواژەیەوە خۆیان حەشارداوە، یەكێك لەو هۆكارانە كە من بەسەرەكیترین هۆكاری دەزانم بریتیە لە باوەرنەهێنان بە شەرعیەتی پەرلەمانی، باوەرنەهێنان بە شەرعیەتی پەرلەمانی وای لە دوو حزبە دەسەڵاتدارەكەی هەرێم كردووە مل بۆ یەكتر نەدەن، تا ئێستاش خاوەن چەكدار و دارایی و ئیدارە و ناوچەی نفوزی خۆیان بن، هۆكارێكی تر لاوازی بیری سیاسی و غیابی ئەقڵا لە پرۆسەی سیاسەتكردن لەم هەرێمەدا، هەرێم بۆ ماوەی 20 ساڵە خودمختاری خۆی بەدەستهێناوە، بەڵام هەتائێستا دەسەڵاتی كارگێری بە دامەزاوەیی نەكراوە، هەتا ئێستا دابەشبوونی جوگرافی ناوچەكان یەك نەخراونەتەوە، هەتا ئێستا یاساكان و بریارەكان و ئاسۆبینیەكان لە رێگەی ئەقڵەوە موتوربە نەكراوە، هەتائێستا حكومەت ناتوانێت بە یەك شێواز و مۆدیل حوكمی هەموو كوردستان بكات، دیارە هۆكارێكی تریش هەیە لە پشتی بەكارهێنانی دەستەواژەی شەرعیەتی پەرلەمانی ئەویش، نا شەرعی بوونی دەسەڵاتی حزبە لە ناو حكومەتدا، واتە بۆ پەكخستنی دەسەڵاتی شەرعی حكومەت، دەبێت دەسەڵاتێكی ناشەرعی حزبی ئامادەگی هەبێت، كە ئیلهام لە دەسەڵاتی شەرعیەتی شۆرشگێریەوە وەردەگرێت.

كەواتە نەوەی نوێ بۆچی مافی تورە بوونی هەیە لەم دەسەڵاتە حزبیەی حكومەتی توشی نەزۆكی كردووە؟

ئاماژەماندا بەوەی هەموو شەرعیەتەكانی تر لەبەردەم شەرعیەتی پەرلەمانیدا كۆتاییان دێت، ئیدی پێویستە ژیانی دیموكراسیانە و ئازادانەی كۆمەڵگای كوردی لەسەر پێی خۆی بوەستێت، پێویستە دەسەڵات لە دامودەزگای مۆدێرن و بێ لایەندا دابمەزرێت، پێویستە دادگا و زانكۆ و بازار.. سەربەخۆبن لە ژێر هەیمەنەی هیچ هێزێكدا نەبن، ساتێك ئەم پرۆسیجەرە پێچەوانەكەی جێ بەجێ دەكرێت، واتە سێ پرۆسیجەری تر لە واقعدا جێ بەجێ دەكرێت:

1.   سیاسەت نەكردن بە مانا راستەقینەكەی.

2.   رێز نەگرتن لە هاوڵاتیان و ئەو پەرلەمانەی نوێنەرایەتیان دەكات.

3.   تەسلیمبوونی ئیرادەی حكومەت بە ئیرادەی حزب.

كەواتە ئەو گوتارەی پێی وایە شتێك هەیە بە ناوی دەزگای شەرعی پەرلەمان و حكومەت، هەروەك سیاسەتێك هەیە لە قوڵایی دیموكراسیەوە سەرچاوەی گرتووە، یان ئیرادەیەكی سیاسی هەیە بۆ رێكخستنی كۆمەڵگا لەسەر بنەمای باوەرهێنان بە دەسەڵاتی ئەقڵانی و یاسایی، جگە لە داپۆشینی رووی راستەقینەی واقعی سیاسی و دەسەڵاتدارێتی هەرێمی كوردستان هیچی تر نییە، ئەو واقعەی ئیلهام لە شەرعیەتی شۆرشگێریەوە وەردەگریت.

نەوەیەك هەیە تورەیە، نەوەیەك هەیە تەنها لە رێگەی كتێبەوە دەزانیچت ئەم بەرپرسە حزبی و حكومیانەی ئێستا لە فەرمانروایەتی كردندان بریتین لە شۆرشگێری دوێنی! ئەم نەوە نوێیە دەیان هەنگاو لە رووی بیركردنەوە و زانیاری و دنیابینی پێش نەوەی خۆی كەوتوە، ئێستا بە ئاسانی ئەو گەمەیەی بۆ ئاشكرابووە كە ستەمكاری چۆن بە دادپەروەری پێ دەفرۆشنەوە، توتالیتاری چۆن بە دیموكراسی پێ دەبەخشن، حزبی بوون چۆن بە مسۆگەربوونی ژیان یەكسان دەكەن، چانسی خوێندنی باڵا لە چانسی حزبیەوە دێتە دەرێ، هەلی كار لە هەلی ملدان بۆ حزبەوە بەردەگرێت.... هەموو ئەو شتانە نەوەیەكی تورەی بەرهەمهێناوە كە ئامادەیە نەك مێژووی پێش راپەرین نەخوێنێتەوە، بەڵكو مێژووی دوای راپەرین قڵپ بكاتەوە و مێژوویەكی نوێ بە باڵا و تەمەند و ویستی نەوەی نوێ بنوسێتەوە.

 

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com