head

 

 

 

 

ئەخلاقی بەپرسیارێتی

 

مەریوان عەلی

 گەلێك رێگە لەبەردەماندایە بۆ قسەكردن لەسەر ئەخلاق، بەڵام پێویستە هەر لەسەرەتاوە ئەوە بزانین لەم وتارەدا مەبەستمان چییە لە ئەخلاق؟ ئەخلاق كردەیەكە كە پێویستە ئەنجامی بدەین، یان پێویستە ئەنجامبدرێت، چونكە ئەنجام نەدانی دەرچوونە لە رێسایەكی دیاریكراوی نەریتێك، ئاینێك یان هەر بیروباوەرێكی تری سیاسی و كۆمەڵایەتی  فكری...كە مرۆڤ لە خودی خۆیدا وەك مەرجەعێكی رۆحی باوەری پێیەتی.

 هەڵبەت هەر دەرچوونێكیش لەو چوارچێوەیە بە نامۆبون و لەدەستدانی بەشێك لە روح تێدەپەرێت! بە جۆرێك مرۆڤ پێویستی بەوە دەبێت سەرلەنوێ بیروباوەر و باوەهێنانێكی تر بدۆزێتەوە، راستر بۆ سەرزەمینێك بگەرێت كەلە سەرزەمینی پێش لە دەستدانی ئەخلاق ناچێت!

لەم وتارەدا مەبەستمە پەیوەندی ئەخلاق و بەرپرسیارێتی لە بازنەیەكی دیاریكراودا چربكەمەوە، هەڵبەت ئەم نوسینە هەر كات بخوێندرێتەوە بەجۆرێك لە جۆرەكان پابەندبوونە بە چركە ساتێكی مێژوویی بەرپرسیارێتی! راستر پابەندبوونە بە مانا جدیەكانی ژیانی مرۆڤەكان، ئەو مانایانەی لە جەوهەری مرۆڤدا شوێن و رووبەرێكی دیاریكراوی گەورەیان داگیركردووە كە بریتیە لە بەرپرسیارێتی. بێگومان من باروەرم وایە كۆی سیستەمی سیاسی و ئابوری و ستراكتۆری كۆمەڵگا لەسەر بنچینەی ئەخلاق دانامەزرێت، ئەگەرچی ئەخلاق بەشداریەكی كارای ئەو بوارنەش دەكات، بەڵام بە گەرانەوەمان بۆ ناخی مرۆڤ و ئەو لایەنەی پەیوەندی بە رۆح و تەماشاكردنی مرۆڤەوە هەیە بۆ خودی خۆی و دەرەوەی خۆی، ئەوا ئەخلاق یەكێكە لە سەرەكیترین ئەو فیگەرانەی دەشێت وەك فلتەر و دەروازەیەكی سەرەكی پێیدا تێپەرین بۆ ساخكردنەوەی بیروبۆچونی مرۆڤێك لەسەر داد و یەكسانی و باوەر و چاكە و ویژدان...رونتر بۆ یەكاڵاكردنەوەی حسی بەرپرسیارێتی ئەخلاقی، كە بێگومان ئەم جۆرە لە بەرپرسیارێتی لە دور و نزیك پەیوەندی بە بەرپرسیارێتی یاساییەوە نییە، خۆ ئەگەر بەرپرسیارێتی یاسایی لە رستێك یاسا و رێسادا ریزبەندبكرێت و مرۆڤ دەبێت پابەندی بێت، ئەوا بەرپرسیارێتی ئەخلاقی رێسا و یاساكانی نەونسراون و پەیوەندی دانەبراویان بە ناخ و رۆحی مرۆڤەكانەوە هەیە.

مرۆڤ بە سروشت بونەروەرێكی كۆمەڵایەتیە، ژیانی كۆمەڵایەتی تەنها ئەو سیستەمە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوریانە رێكیان ناخات كە مرۆڤەكان ناچاردەكات دەست لە بەشێك لە ئازادی و ماف و ماندوبونیان هەڵبگرن لە پپَناو مانەوە و بەرقەراكردنی ژیان لە چوارچێوەی یاسا و سنور و سیستەمێكی جێگیردا، بەڵكو بەختەوەری و هیوا و ئومێدی خۆشنودی مرۆڤ یەكێكی ترە لە ئامانجەكانی بەردەوامی ژیانی پێكەوەیی مرۆڤەكان، ئالەم گۆشەیەوەیە بەشداری چەمكی ئەخلاق لە ژیانی كۆمەڵگا و مرۆڤەكاندا بەشداریەكی ئەبەدیە، هەڵبەت ئەخلاق یانی ژیانێك كەلەسەر بنچینەی ماف و داد و رێزگرتن و چاكەی گشتی و ئازادی...گەلێك تێرمی تر بیناكرابێت، هەر جوڵەیەك لەم فەزایەدا لە قوڵایدا بریتیە لە بەریەككەوتن لەگەڵا كۆی ستراكتۆری ئەو چەمكانەی بەشداری ژیانی ئەخلاقیانەی هەر كامێكمان دەكەن.

هیگل لە كتێبی (مباد‌و فلسفە الحق) ئاماژە بەوە دەدات، كە ئەو باس لە (ماف یان یاسا) دەكات بۆ ئەوەنییە پێمان بڵێت رێسا مەدەنیەكان چین! بەڵكو مەبەستیەتی قسە لەسەر ئەخلاق بكات بەوەی مەنزومەیەكی فراوانتر و ئاڵۆزترە، كە بریتیە لە ژیانی ئەخلاقی مرۆڤەكان و سەرجەم مێژوو، ئەمەش لە بنەرەتدا لای هیگل بریتیە لە یەكێتی نێوان فكری و حەقیقەت. (فلسفە القانون و السیاسە عند هیجل، د.عبدالرحمن بدوی، دار الشروق الگبعە اڵاولی 1996) مەبەستمە ئاماژە بەوە بدەم لە هەر شوێنێكەوە دەستبكەین بە تەماشاكردنی ماف و چاكە و ئازادی و ئەقڵا و.. گەلێك تێرمی گەردونی تر، دواتر بە فلتەری ئەخلاقدا تێ دەپەرێت، ئەمەش بەو مانایە نا كە ئەخلاق تاكە زەمینەسازی ژیانێكی پر باوەر و بەختەوەری و ئومێدمان بۆ دابیندەكات، بەڵكو بەو مانایەی لە پشتی هەر تێگەیشتن و بیركردنەوە و هەڵسوكەوت و بریارێكی ئەقڵانی سێبەرێكی ئەخلاقی ئامادەگی هەیە كە دواتر دەشێت وەك دواهەمین فلتەر رۆڵ بگێرێت لە رووداوەكاندا.

بە باوەری من ئەخلاقی بەرپرسیارێتی بریتیە لە باوەرهێنان بە شتێك كە دەكەوێتە ئەو دیو باوەرهێنانی ئاسایی، ڕەنگە ئەو كارەی پێویستە ئەنجام بدرێت، تەنها لەوەدا كورت نەكرێتەوە شتێك هەیە دەبێت ئەنجامی بدەین، بەڵكو شتێك هەیە پێویستە ئەنجامی بدرێت، كێشانی ئەم هێڵە بە دەورەی چەمكی ئەخلاقی بەرپرسیارێتی، لە قوڵایدا بریتی نییە لە كێشانی هەمان هێڵا بەدەوری سیاسەتدا، ئەخلاقی بەرپرسیارێتی دیاركردنی ئەو پرنسیپ و حسە زاتیانەیە كە مرۆڤ بە سروشت لە ناخی خۆیاندا جێگای بۆ كردونەتەوە، بەڵام سیاسەت مامەڵەكردنە لە دەروەی سۆز و رۆحی مرۆڤەكان، سیاسەت بریتیە لە پرسێك كە دەشێت نامومكین لە سەر ئەرزی واقع بەرجەستە بكات، بێگومان لە پرۆسیجەری پرسێكی ئاوادا (سیاسەتكردن) هەنگاو بەهەنگاو لە باوەرە رووتەكانی حسی ئەخلاقی و دەروونی مرۆڤەكان دور دەكەوێتەوە، واتە ئەوەی دەگوزەرێ‌ لەسەر زەمینە نەك لەنێو دەرووندا، پرۆسیجەری سیاسەت بۆ وەزنكردن و دابەشكردنی خێر و شەر نییە، یان جوانی و ناشرینی، راستر سیاسەت بریتی نییە لە پرۆسیجەری بەشینەوەی كینە و لێبوردەی، ئەوەندەی پرسێكی رێكخەری كۆی كۆمەڵگایە بە پنتەكانی دەسەڵاتیشەوە، هەمیشە لە پرۆسیجەری سیاسەتكردندا پرس بە بنەما ئەخلاقیەكان ناكرێت، واتە ئەو سیاسیەی بڵێت ئێمە پارێزگاری لە فڵان ئەخلاق یان بە فیسار حسی ئەخلاقی دەست بەو كارە دەكەین، ئەمە جگەلەوەی هەڵەیەكی مەنهەجی و درۆیەكی ئاشكرایە، لە هەمان كاتدا تێ نەگەیشتنە لە جیهانی پەیوەندیە ئاڵۆزەكانی سیاسەت، بەڵام دەشێت سیاسیەك لە ناخ و رۆحی خۆیدا پارێزگاری لە جۆرێك ئەخلاقی هەڵسوكەوت و بەرپرسیارێتیەكانی خۆی بكات، دەشێت سیاسیەكمان هەبێت حس ئەخلاقی خۆی رێگەی پێنەدات هەندێك بریار و كردە جێ بەجێ بكات ئەگەرچی زەمینەیەكی لەباریش هەبێت بۆ جێ بەجێكردنی، كاتێك دەبینین سەركردەیەكی سەربازی یان سیاسی حزبێك دەست لە پۆستەكەی دەكێشێتەوە بەهۆی دەركردن یان جێ بەجێ نەكردنی بریارێك، ئەگەرچی توانای جێ بەجێكردن و تێپەراندیشی هەیە، بەڵام ئەوە ویژدان و حسی ئەخلاقی ئەو كەسەیە رێگرە لەوەی لەگەڵا شەپۆلێكی نارێك یان جۆرێك لە ناعەدالەتی تێپەرێت و دەست لە پۆستەكەی هەڵدەگرێت، جوانی ئەو چركە ساتە لەوەدایە ئەو كەسە دەزانێت بە دوور كەوتنەوەی ئەو، كەسێكی تر جێگەی دەگرێتەوە و هەمان ئەرك جێ بەجێ دەكات، بەڵام ئەوەی ئەو كەسە ئاسودەی دەكات بەشداری نەكردنە لە فۆرمەلەكردنی بریارێك یان جێ بەجێكردنی كارێك كە ئەو دەزانێت ئەوە لادانە لەو بیروباوەرە ئەخلاقیەی كە ئەو لە ناخی خۆیدا باوەری پێیەتی.

راستیەكەی ئەخلاقی بەرپرسیارێتی، بە تایبەت لە فەزای سیاسیدا، لە دەركردن و جێبەجێكردنی بریار و ئیدارەدانی ململانێ و بارودۆخەكەدا بەرجەستە نابێت، ئەگەرچی ئەوەش دەزانین سیاسەت بریتیە لە كاركردن بۆ چاكەی گشتی، كەلە قوڵایی ئەم پێناسەیەدا رەهەندێكی فەلسەفی ئەخلاقی ئامادەگی هەیە، بەڵام ئەخلاقی بەرپرسیارێتی بریتیە لە هەستێكی قوڵی مرۆڤ بەرامبەر دۆخێك یان چركە ساتێكی مێژوویی كە كەمتر لە بەرپرسیارێتیە یاسایی و رەوایەتیەكاندا بەرجەستەدەكرێت، شتێكە بەوەی هەر قسەكردنێك لەسەر ئەخلاق دەبێت بەو فلتەرەدا تێپەرێت كە بریتیە لە حسی بەرپرسیارێتیە بەرامبەر خود.

-------------------

 

مەریوان عەلی، سەرنوسەری گۆڤاری رۆشنگەری

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com