به بروای هابرماس، ناتوانین بیشارینه‌وه که جیهان شاهیدی شه‌ڕ و دڕنده‌ییه، به‌ڵام شه‌ڕ به‌شێکی ناراسته خۆیه له مڕۆڤیهت و به‌شێکی له سرشتی راستهقێنهی مرۆڤ.
ئنسانیهت زۆر به جوانی ده‌توانێ به‌رهه‌می ناشرینی شه‌ڕ پاک بکاته‌وه و ئنسانیهت ده‌بێ بتوانێ بۆ تێگه‌یشتن له یه‌ک و بۆ چاره سه‌ری کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هه‌میشه شه‌ڕ بوه‌ته هۆی چاره‌سه‌ری، تا به‌م جۆره کێشه سه‌ره‌تاییه‌کان چاره سه‌ر بکرێت. یورگن هابرماس یه‌کیکه له باشترین فه‌یله‌سووفه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئالمان و جیهان، ئه‌و که له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی فرانکفورته، ته‌نیا که‌سێکه تا ئێستا توانیویه‌تی سونه‌تی ئه‌ندیشه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی فرانکفورت ڕابگرێت و درێژه ده‌ری رێگه و روانگه‌ی ڕخنه‌یه.
هابرماس له ساڵی 1929 له شاری دوسلدوفی ئاڵمان له دایک بووه و له ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا ده‌ستی کردوه به خویندنی فه‌لسه‌فه و ده‌رووناسی. هه‌روه‌ها ئه‌ده‌بیاتی ئالمانی له زانکۆکانی گوتینگن، زوریخ و بن ته‌واو کردوه و له ساڵی 1954 له زانکۆی هایدلبرگ وه‌ک ئوستاد ده‌ستی به کار کردوه، له نێوان ساڵه‌کانی 1971 تا 1982 وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی ماکس پلانک ده‌ستی کردوه به لێکۆلینه‌وه له سه‌ر کارێگه‌ری زانست و فه‌ن، له سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگا، له ساڵی 1983 بۆ جارێکی تر ده‌ستی کرده‌وه به وانه وتنه‌وه له زانکۆی فرانکفۆرت.
هابرماس چه‌ندین خه‌ڵاتی له بواری زانست و فه‌لسه وه‌ک خه‌ڵاتی هگل، خه‌ڵاتی فروید و هه‌ر وه‌ها خه‌ڵاتی ئادرنوی بردوه‌ته‌وه، ده‌نگ و ئاوازه‌ی ناوی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که چه‌ندین ساڵ له زانکۆی هارواردی ئه‌مریکا وانه بڵیته‌وه، زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی به زوانی ئنگلیسی، فه‌رانسه و ته‌نانه‌ت چه‌ندین کاری به زوانی فارسی و کوردی وه‌رگێردراوه و جێ په‌نجه‌ی بیر و ئه‌ندیشه‌ی ئه‌و له سه‌ر نووسینی زۆربه‌ی فه‌یله‌سووف و که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان دیاره و له په‌ره‌سه‌ندندایه.
زوانی فه‌لسه‌فه‌ی هابرماس، هه‌ر وه‌ک سونه‌تی فه‌یله‌سووفه‌کانی ئالمان پێچه لاو پێچ و گۆنگێکی زۆری به خۆوه ده‌بینێ، به هه‌ر حاڵ چه‌ندین کتێب و چه‌ندین رساله و وتار بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت زۆر به جوانی هابرماس بناسین و له خوێندنه‌وه‌کانی تێبگه‌ین نووسراوه. له ناو ئه‌و کتێبانه‌دا ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به کتێبی ئاکسل هونت و هه‌روه‌ها توماس مک کارتی ناو ببه‌ین. هه‌روه‌ها گرنگترین کاره‌کانی هابرماس بریهتین له ناسین و هۆگری، سیاسه‌ت، هونه‌ر و دین، داهاتووی سروشتی مڕۆکان و گۆرانی ساختاری به‌ر بڵاوی گشتی و له خواره‌وه چاوێک ده‌که‌ین له ئه‌ندیشه‌ی سیاسی هابرماس.
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی یورگن هابرماس
یورگن هابرماس دوای رساله‌ی دوکتراکهی که له مه‌ڕ فه‌لسه‌فه‌ی شیله‌نگ بوو ده‌ستی کرد به نووسینی چه‌ندین وتاری فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌لسه‌فی و سیاسی و هه‌ر وه‌ها چه‌ندین نووسینیتر له مه‌ڕ فه‌یله‌سووفه‌کانی پێش خۆی وه‌ک یاسپرس، هایدگر و بلوخ، به‌ڵام دوای نووسینی رساله‌ی ئوستادیهکهی به ناوی گۆرانی ساختاری په‌ره‌پێدانی گشتی بوو که به‌رد و بناغه‌ی خۆ ناسینی به جیهان ده‌ست پێ کرد.له‌م وتاره‌دا هابرماس، سیاسه‌ت، دروست بوونی بیر و ئه‌ندیشه‌ی گشتی له مه‌ڕ هه‌وه‌ڵێن رێگای دموکراسی بورژوازی تا دروست بوونی ده‌وڵه‌ت پێشکه‌وتووه‌کان ی به گشتی خسته به‌ر باس و لێکۆلینه‌وه.
لێکدانه‌وه‌ی هابرماس له‌م بواره‌دا به گشتی خۆشباوه‌رانه نه‌بوو، ئه‌و زۆر به روونی ئه‌وه نیشان ده‌دات که زۆر به سانایی ده‌توانرێ بیری گشتی له مهر ده‌سبه‌سه‌ر گرتنی کۆمه‌ڵگا و مودیریه‌تی سیاسی بدرێته ده‌ست مڕۆێکی دڕنده و هه‌موو شته مڕۆیهکان بخاته ژێر کارێگه‌ری خۆیه‌وه. په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت و شاڕۆمه‌ندانی کۆمه‌ڵگا، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و باسه‌ی هابرماس له ناو وتاره‌که‌یدا.
به بروای ئه‌و، له سه‌ره‌تادا، پێویستی به په‌ره‌پێدان به بازرگانی، په‌ره‌ی تۆند ده‌دات به بورژوازی و په‌یوه‌ندی هه‌لس و که‌وت له نێوان شاڕۆمهنداندا ده‌بێت و بازرگانانچرکه به چرکه پێویستیان به راگه‌یاندن هه‌یه، ئه‌م بابه‌ته، به‌شی تایبه‌تی و تاکه که‌سی له به‌ین ده‌بات و په‌ره ده‌دات به‌و ره‌واڵه و له به‌شێکی گه‌وره‌تردا خۆ ده‌نوێنی به‌م هۆیه راگه‌یاندنی ناو کۆمه‌ڵگا به هوێ به‌ربڵاوی و په‌ره‌دان به بازرگانی و سه‌نعه‌ت، ده‌بێته ئاکاری گشتی.
ئه‌م بابه‌ته، رۆژ به رۆژ پێویستی بازرگانان به راگه‌یاندن زۆرتر ده‌کات و ئه‌مه به‌شی تایبه‌تی له به‌ین ده‌بات و له به‌شێکی زۆر گهرهتردا ده‌کێشێت، هه‌ر به‌و هۆیه راگه‌یاندن له کۆمه‌ڵگادا به هۆی گه‌وره بوونه‌وه‌ی بازرگانی ، ده‌بێته شتێکی گشتی.
ئه‌م باسه به هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵات له بواری بازرگانیدا په‌ره‌ی پێده‌درێت، چۆنکا ده‌سه‌ڵات ناچاره بۆ رێک و پێک کردنی پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، نه ته‌نیا هه‌میشه به هۆی مالیاتهوه به‌ڵکوو له رۆژ گه‌ڵ رۆژ ناچاره یاسای نوێ و پێچه لاو پێچی تر بدات.
به بروای هابرماس ئه‌م بابه‌ته ده‌بێته هۆی خرد خوازی شاڕۆمه‌ندان و ئه‌وان ده‌کات به بینه‌رانی کارامه و لێهاتوو، ده‌توانن له مه‌ڕ ئه‌و یاسا و رێسایانه‌ی ده‌سه‌ڵات له مه‌ڕ بازرگانی به‌ر باس و لێکۆلینه‌وه و ئه‌گه‌ر پێویست بیت ده‌توانن دژایه‌تی ئه‌و یاسایه بکه‌ن. خه‌ڵک هه‌میشه چاوه‌روانن که ده‌سه‌ڵات ئه‌و کارانه‌ی که دهیکایت بۆیان ڕاڤه کات، ئه‌وان له رێگه‌ی عقلانیهوه ماڤه‌کانی خۆیان وه‌رده‌گرن ئه‌مه‌ش به‌و مانا دێت که ئێتر ده‌سه‌ڵاته‌کان ناتوانن ده‌ست بده‌ن به میلیتاریزه کردنی شاره‌کان و ....
به‌ڵکوو ده‌سه‌ڵات ناچاره به قسه و وتووێژ قسه‌کانی خۆی بۆ خه‌ڵک روون بکاته‌وه و ئه‌وان ته‌نیا له‌و رێگه‌وه ده‌توانن مه‌شروعیه‌ت بده‌ن به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان.
به بروای هابرماس، له دموکراسیه بورژوازیه‌کاندا، ئه‌و ئه‌رکه هه‌میشه له لایه‌ن ده‌سه‌لاتی مۆته‌که لێدراوه‌وه ده‌درێت که ده‌سه‌ڵاتێکی ناو خاڵی و پووچه ، چۆنکا سیستمی سیاسی ئه‌و جۆره‌ی که ده‌بی، ناتونێ کۆبوونه‌وه‌ێک بێت بۆ باسه بیرمهندیه سیاسیه‌کان ، به‌ڵکوو ته‌نیا ده‌بێته ڕێکخراو له مهر حزبه‌کان که سیاسه‌ت به جۆرێک له سیرکی هه ڵبژاردن له خۆدا گۆم ده‌کات.
ئه‌و سیرکهی که گرنگترین ئه‌رکی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک به‌ره‌و لای خۆی ڕاکێشێت ئه‌و حزبانه‌ی که روون و دیاریان نیه و هههمێشه له ژێر پهردهێکی نارووندان.به‌ڵام هۆگری خه‌ڵک به‌م حزب یان ئه‌و حزب، ده‌مێکه بۆه‌ته هۆی ئحساسی و و زۆرتر بووه به ناسنامه‌ی تاکه که‌سی تا هه‌ڵبژاردنێکی له رووی عه‌قلانیه‌تی سیاسی.
ئه‌گه‌ر چی هابرماس ئه‌وه ده‌ڵێت که ئه‌م سیستمه له‌و رووه‌وه ده‌توانێ سه‌رکه‌وتوو بێت که ده‌سه‌ڵات بتوانێ به باشتر کردنی ژیانی خه‌ڵک مشروعیه‌ت بدات به خۆی ئه‌ینا زۆر زوو له مشروعیه‌ت ده‌که‌وێ و له راستیدا بتوانێ خۆی وه‌ک ده‌وڵه‌تی تامین به جیهان بناسێنێت.
به‌م جۆره رۆحیه‌ی مه‌سره‌ف کردن له لای شاڕۆمه‌ندان، جێگه‌ی به‌شداریکردنی سیاسی ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ته‌نیا وه‌ک تامین بێته سه‌ر کار ئه‌وا ناتوانێ باسه عهقلانیهکانی بخاته به‌ر باس و لێکۆلینه‌وه، له قه‌یرانه ئابووریه‌کان باردۆخی ناڵه‌باری ده‌سه‌ڵات زۆر به روونی ده‌رده‌که‌وێت و ئه‌م باردۆخه یه‌خه‌ی حزبه سیاسیه‌کانیش ده‌گرێت.له راستیدا قه‌یرانی ئابووری هه‌میشه ده‌بێته ته‌نگه‌ژه بۆ حزبه‌سیاسیه‌کان و هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات ئاماژه‌مان پێ‌کرد ده‌بێت.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که هه‌میشه خۆی وه‌ک ناوه‌ندی ئه‌ندیشه زانیوه ئه‌گه‌ر بێتوو نه‌توانێ ئه‌و قه‌یرانه بخاته ژێر رکێفی خۆیه‌وه ئه‌وا بوونی ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه و له م نێوه‌دا شاڕۆمه‌ندان ده‌رژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و دژ به حزب و ده‌سه‌ڵاته‌کان.
مه‌ترسی ئه‌و فه‌زایه که‌س ناتوانێ بڵێت چی به سه‌ر دێر، به‌ڵام رۆحیه‌ی دابه‌زیوی خه‌ڵک له سیاسه‌ت هه‌میشه ئه‌و مه‌ودا دروست ده‌کات که دیکتاتۆری و تاک خوازی سێبه‌ری نگریسی خۆی به سه‌ر وڵات‌دا بکێشێت. له نووسینه سه‌ره‌تایه‌کانی هابرماس، هۆکاری بنه‌ره‌تی ئه‌و پرسه له چوارچێوه‌ی ئابووری هه‌ست ده‌کرێت، به‌ڵام له به‌رهه‌مه دوایهکانیدا ، لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و له سه‌ر ئه‌م پرسه زۆر قووڵتر ده‌بێت. به هه‌موو ئه‌مانه‌و ته‌نیا یه‌ک شت وه‌ک ناوه‌ند له نێو قسه‌کانی هابرماسدا ده‌مێنێته‌وه و ئه‌ویش قه‌یرانی ئه‌مه‌گداری شاڕۆمهندانه سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات که خۆی وه‌ک قه‌یران بۆ به‌شداری سیاسی شاڕۆمه‌ندان دهرۆێنێت.
له‌م رووه‌وه مه‌شروعیه‌ت یا نه‌بوونی مه‌شروعیه‌ت، ئه‌وه‌یه که شاڕۆمه‌ندان ئه‌و مه‌شروعیه‌ت یا نه‌بوونی مه‌شروعیه‌ت ده‌ده‌ن به ده‌سه‌ڵات و هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌بێت بریار و ئه‌و یاسایانه‌ی که خۆیان ده‌یده‌ن که بخرێته به‌ر باس و لێکۆلینه‌وه‌ی شاڕۆمه‌ندان.
یورگن هابرماس له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی خۆیدا، ده‌یه‌وێ ده‌سکه‌وته رۆشنگهریهکانی ڕابگرێت، ئه‌و سیاسی بوونی هه‌لس و که‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی، به مانای ئه‌وه‌ی که مارکس به بێ لێک که‌وتنی چین و توێژه‌کان به سهرابی ده‌زانی.
یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی