head

 

 

 

 

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی

 

مەریوان عەلی

 

یەكێك لەو خەسڵەتانەی هەر سیستەمێكی دیموكراسی پێدەناسرێتەوە چالاكبوونی تاك و گروپ و جڤادە كۆمەڵایەتیەكانە لە سایەی فەرمانڕەوایەتیەكەیدا، یانی دیموكراسەت راستەوخۆ پابەندە بە ئاستی بەشداریكردن و ئەكتیفبون و خۆ پێناسەكردن لەسایەی دەسەڵاتێكی هەڵبژێردراو، راستیەكەی ئەوەی ئەم كەشە دەخوڵقێنێت تا ئەندازەیەكی زۆر پەیوەندی بەو دامودەزگا و چالاكوان و نێوەندانەوەیە كە دەبنە كەرەستەی داكۆكیكردن لە دیموكراسیەت، دروست دیموكراسیەت ئەو بارودۆخە تایبەتەیە كە بیرمەندی گەورەی ئەمەریكی جون راولز باسی دەكات بەوەی: دیموكراسیەت وا لە خەڵكی دەكات لایەنگری بارودۆخ و بیروباوەری جیاوازبن و پێكەوەش بژین، واتە لە ژێر سایەی هەمان یاسادا، بە بیروبۆچون و باوەڕەی جیاوازەوە پێكەوە بژین.

ئەوەی روونە بەشێكی زۆری دیبەیت و لێكۆڵینەوەیەكان دەربارەی دیموكراسیەت، پێ لەسەرئەوە دادەگرن ئەم چەمكە بەتەنها لە سیاسەتدا چرناكرێتەوە، بەڵكو دیموكراسیەت بە مۆتیفی چالاكبونی سەرجەم كایەكان دادەنرێت، هەروەك كایە و كەرتێكی نێو كۆمەڵگا شك نابەین بەبێ دیموكراسیەت بتوانێت تەندروستانە گەشەبكات.

راستیەكەی هەر كێشە و گیروگرفتێك لە دیموكراسیبوونی كایەیەك لە كایەكانی نێو كۆمەڵگا، راستەوخۆ كاریگەری لەسەر كایەكانی تریش بەجێ دەهێڵێت، ئەمە بەو مانایە نییە كە كایە و سێكتەرەكانی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری.. سەربەخۆ نین یان تایبەتمەندی خۆیان نییە، بەڵام لەگەڵا دیموكراسیەتدا ئەم كایانە توند بە رایەڵە و تۆڕی جیاواز جیاواز پێكەوە دەبەسترێنەوە.

بێشك قسەكردن لەسەر ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی، بەجۆرێك لە جۆرەكان قسەكردنە لەسەر دیموكراسیەت لەبواری پراكتیزەكردندا، یانی دیموكراسیەت جیاواز لە هەر چەمكێكی فەلسەفی و فكری، لەسەر ئەرزی واقع دەبیندرێتەوە، دیموكراسیەت لە پیادەكردنی دەسەڵات و دەنگی ناڕازی سەرشەقام و لاپەرەی رۆژنامەكان و رێوڕەسم و ترادسیۆن و تقوس .. دەبیندرێتەوە، ژمارەی ئەو پەیج و تیۆرانەی دەربارەی چەمكی دیموكراسیەت نوسراون چەند گەورە و قەبە بن، هێندەی ئەو خۆپیشاندانانە دەسەڵات ناهەژێنن كە شەقامەكانی شار دادەپۆشێ، ژمارەی ئەو كەسانەی لەسەر تەلەفزیۆن و مینبەرەكانەوە مەدح و سەنای دەسەڵات دەكەن، چەندە زۆربن! ناتوانن لاپەرەی ئەو رۆژنامانە كاڵا بكەنەوە كە باس لە گەندەڵی و دەستدرێژی و توندوتیژی دەسەڵات دەكات. دیموكراسیەتی راستەقینە لە مافی هاووڵاتیان و سنوربەنكدكردنی دەسەڵاتدا كورتدەكرێتەوە، هەركات دەسەڵات لەبەرامبەر هەر جوڵە و چالاكی و بەربەرەكانیەكدا توندوتیژی بەكارهێنا چیتر باسكردنی دیموكراسیەت كۆمیدیایەكی خامناكە، ئەو كاتەی وەڵامی تێكستێك بە خوێنرشتن وەڵامبدرێتەوە، هەموو باسكردنێكی دیموكراسیەت شەرمێكی گەورە دەبێت بۆ دەسەڵاتداران.

نزیك لەو سەرنجە ئالان تورین پێماندەڵێت بەردەوام ترسێك دەسەڵات و شەقام و رێوڕەسمەكان دادەپۆشێ، ڕەنگە ئەو ترسە لە مانا شاراوەكانی دیموكراسیەتدا ڕەنگبدەنەوە، ئەو دەنوسێت: هەموومان لەو سیستەمە دەترسین كە فەرمانڕەوایەتی جەماوەردەكات، لەو خۆپیشاندانە گەورانە دەترسین كە شەقامەكان دەتەنێتەوە، لەو رێوڕەسمانە دەترسین كەلەسەر مینبەرەكان ئامادەدەكرێن. دیموكراسیەت بوونی نییە بەبێ بوونی بنەمایەك بۆ سنوردانانی دەسەڵات، لە راستیدا ئەمەش سەرەتای هەرجۆرە بیركردنەوەیەكە دەربارەی بابەتی دیموكراسیەت ئەنجامدەدرێت، ئەمەش بابەتی جەوهەری راگەیاندنەكانی ماقی مرۆڤ و هاوڵاتیی بوونە.

بەكورتی دیموكراسیەت رێگەیەكی واڵایە بۆ گوزارشتكردن لە برێكی هێجگار زۆر لەو راستیانەی بەدڵی دەسەڵات نییە، ئەوەی پارێزگاری لەم بۆچوونە ئازادانەش دەكات تەنها ئەو دەسەڵات و سیستەمە سیاسیە دامەزراوەییە كە دەنگە جیاوازەكان دەكەونە بەربەرەكانیەوە لەگەڵیدا، دەسەڵات لە سیستەمە دیموكراسیەكاندا دەبێتە پارێزەری مرۆڤە چالاك و ڕەخنەگر و چاودێرەكان، واتە بۆ ئەوەی بە ئازادانە بژین و بنوسین، بۆ ئەوەی بەجیاوازی و یەكسانی بژین، بۆئەوەی مافداربین و بێینە قسە لەسەر نادادپەروەرییەكان، پێویستە دەسەڵاتێكی دیموكراسیانەی دامەزراو بوونی هەبێت، ئەو دەسەڵاتەی توانای داكۆكیكردنی هەبێت لە هاوڵاتیان و پارێزەری مافەكانی مرۆڤ بێت، نەك بە پێچەوانەوە هەر خۆپیشاندان و ناڕەزایی و هەڵوێستەیەك لە دەسەڵاتداران بە فەوزا و بێ سەروبەری ئازادی وەسفبكات، ڕەنگە لە خراپترین حاڵەتدا بەدەستی دەرەكی ئەژماری بكات و  دواتر ببێتە بیانویەك بۆئەوەی دەسەڵات لەبەرامبەر ئەم دەستە دەرەكیانەدا توندوتیژی بەكاربهێنێت.

هەڵبەت لەژێر سایەی دیموكراسیەتدا توندوتیژی دەوڵەتداری و كوشتن و رفاندن و هەڕەشەكردن جێگەی نابێتەوە، دیموكراسیەت كۆتایهێنانە بە خەونی حزبی پێشرەو و سەركردەی كاریزما و كەسانی بێگەرد، ئەوەی دیموكراسی لەهەر دەسەڵاتێكی تر جیادەكاتەوە، كۆتایهێنانە بەو دەزگا و دامەزراوە سەربازیانەی بەشێوازی نهێنی دەبنە هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتی.

دیموكراسیەت بەردەوام لە قەیراندا دەژی، راستر دیموكراسیەت زەقكردنەوەی ئەو قەیران و كەلەبەر و كێشانەیە كە دەشێت دەسەڵاتداران رووبەروی ببنەوە، لە سیستەمی دیموكراسیدا دەسەڵات پێویستی بەوە نییە مەدح و سەنای سەركردەكانی بكرێت، پێویستی بەوە نییە وا لە خەڵك و هاوڵاتیان تێبگەیەندرێت بەبێ بوونی فڵان سەركردە نیشتمان نغرۆدەبێ، بەڵكو تا ئەندازەیەكی زۆر قەیرانەكان ئاشكرادەكرێن و وتوێژی لەسەردەكرێت (بێگومان بەمەبەستی چارەسەكردن)، دیموكراسیەت بریتی نییە لە خوڵقاندنی قەیران بۆ سەركردە و دەسەڵات، هێندەی رووناكیخستنەسەر ئەو قەیران و كێشانەن كە دەسەڵاتداران دەیخوڵقێنن.

 دیموكراسیەت یانی كۆتایهێنان بە هێلی سور و باڵادەستی ئەقڵ، ئەم بیركردنەوەیە واتە باوەرهێنان بەوەی مرۆڤ دەتوانێت بیری خۆی لە پێناو خۆیدا بەكاربهێنێت، بەمەش لە كۆمەڵگادا مرۆڤ و جڤاد و گروپە جیاوازەكان، ملكەچی ترادسیۆنە دواكەوتوەكان و نایەكسانی و بێبەشكردن نابنەوە، بەڵكو تەنها ملكەچی رێسا و یاسایەكی ئەقڵانی دەبنەوە. لە دیموكراسیەتدا تاك توخمێكی چالاك و بكەرێكی بەهێز و فیگەرێكی گرنگی ناو كۆمەڵگایە، تاك ملكەچ ناكرێت لەبەرامبەر دەسەڵاتدا، بەڵكو ملكەچی ئەقڵا و یاسا دەكرێت، واتە بریارەكانی تاك لە ئەقڵەوە سەرچاوەدەگرێت نەك لە هەڵچون و نەزانینەوە، ئەوەی وادەكات زانین و زانیاری گشتی لەبەردەم تاكدا فەراهەم بكرێت، كرانەوە و شەفافی دەسەڵاتە، راستیەكەی لە سیستەمی دیموكراسدا ئەگەری رێكخستنی سلایدی ژیان بەو جۆرەی تاك خوازیاریەتی لە هەموو سیستەمەكانی تر چانسی جێبەجێكردنی هەیە، ئەمە جگەلەوەی لە سیستەمی دیموكراسیەتدا دەسەڵات توانای هەزمكردنی بەربەرەكانی تاكێكی سەركێشی هەیە، توانای قبوڵكردن و بەهەند وەرگرتنی ڕەخنە و داواكاری ئەو تاكانەی هەیە كە گەرەكیانە جیاواز لە دەسەڵات بیربكەنەوە، تەنانەت توانای هەزمكردنی ئەو گاڵتەجاری و توانج گوتارە ڕەخنەیانەی هەیە كە راستەوخۆ ئاراستەی بەرپرسانی پلەیەكی دەوڵەت دەكرێت، لە دیموكراسیەتدا گەر لەبەرامبەر هەر خەیاڵ و بیركردنوەیەكی جیاواز و بەربەرەكانی تاكدا، خەیاڵێكی توندوتیژیانەی دەسەڵات ئامادەگی هەبوو، مانای وایە هێشتا تێگەیشتن لە دیموكراسیەت بوونی نییە، لە خراپترین باریشدا دیموكراسیەت لەبەردەم گەورەترین هەرەشەی لەناوچوندا خۆیدەبینێتەوە.

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com