head

 

 

 

 

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا

 

ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

پسپۆران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که‌ڕاگه‌یاندن ته‌مه‌نێکی کورت ماوه‌ی هه‌یه‌ و مانا و توێژینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت له‌رۆژی یه‌که‌می ژیانه‌وه‌وه‌له‌گه‌ڵ هه‌ر مرۆڤێک له‌دایک ده‌بێت، به‌ڵام به‌بروای من ڕاگه‌یاندن له‌جیهانی ئه‌مڕۆکه‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌کی و چاره‌نووساز ده‌بێنێت.

‌سیاسه‌ت هه‌میشه به‌مانای ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه‌ ده‌خوێندرێته‌وه‌و راگه‌یاندنه‌کان که‌ره‌سه‌ێکه‌ به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆکه‌راگه‌یاندن به‌چه‌ندین شێوه‌له‌خزمه‌ت کۆمه‌ڵگادایه‌و هه‌روا که‌له‌رۆژانی ڕابردوودا دییمان که‌ئینترنت و  فیس بوک توانی ڕۆڵێکی به‌رچاو بگێرێت له‌ئاڵ و گۆڕه‌کانی ناوچه‌که‌و چه‌ندین دیکتاتۆر به‌هۆی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌حکومه‌ته‌کانیان تووشی هه‌ره‌س هاتن بوو وهه‌روها ڕاگه‌یاندن ئاگاداریه‌کی زۆری به‌جه‌ماوه‌ردا ‌و ئه‌وان زۆر به‌سانایی توانیان له‌و راگه‌یاندنانه‌که‌ڵک وه‌رگرن و سات و مه‌ودا و شوێنی خۆپیشاندانه‌کان به‌دژی دیکتاتۆریه‌ت دیاری بکه‌ن له‌و شوێنانه‌کۆ ببنه‌وه‌.

به‌هه‌موو ئه‌مانه‌وه‌ده‌سه‌ڵات ته‌نیا به‌سیاسه‌ت و راگه‌یاندنه‌وه‌نابه‌سترێته‌وه‌. لێکدانه‌وه‌و توێژینه‌وه‌په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئه‌م سێ وشه‌دا ده‌توانێت ڕاده‌و سنووری هه‌ر کام له‌و وشانه‌روون بکاته‌وه‌. که‌ره‌سه‌کانی ڕاگه‌یاندن بریه‌تیه‌له‌رادیو، تی وی، رۆژنامه‌، فیلم و .... به‌گشتی به‌راگه‌یاندن ناو ده‌به‌ن. له‌سه‌ده‌ی ڕابردوودا له‌ مه‌ڕ ئه‌وه‌ی که‌ڕاگه‌یاندن چه‌نێک ده‌توانێت کارێگه‌ری داببێت له‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگا؟ له‌ سه‌ر ئه‌و پرسه‌ به‌سه‌دان وتار و کۆبوونه‌وه‌کراوه و نووسراو و هه‌روه‌ها سه‌دان توێژینه‌وش کراوه‌له‌وه‌ر پرسی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگا و ڕاگه‌یاندن‌.

له‌وڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا، زۆر جار به‌توندی و به‌هێمنی وڵامی ئه‌و کتێبانه له‌‌چه‌ندین وتار دڕاوه‌ته‌وه‌و هه‌ر کام له‌فه‌لاسه‌فه‌و پسپۆران به‌شێوه‌یه‌ک توێژنه‌وه‌یان کردوه‌. له‌م سه‌ده‌دا که به سه‌ده‌ی‌‌جیهانی ڕاگه‌یاندن ناسراوه‌‌، راگه‌یاندن نه‌خشێکی زۆر گرنگی هه‌یه‌له‌ئاڵ و گۆڕه‌کانی ناوچه‌که‌و هه‌روه‌ها راگه‌یاندن توانیوه‌یه‌تی گه‌مه‌بکات به‌ ڕاگرتن و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌دیکتاتۆره‌کان و توانیویه‌تی زۆر به‌سانایی مێژووی وڵاته‌کان دیاری بکات و هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندن باڵانسێک له‌ده‌سه‌ڵات و هێز له‌کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی داناوه‌.

شوێنی له‌دایک بوونی ڕاگه‌یاندن له‌جیهانی ئه‌مڕۆکه‌دا ئه‌مریکایه و ئه‌مریکا گرنگێکی تایبه‌تی داوه‌به‌راگه‌یاندن و راگه‌یاندنه‌کان توانیویانه‌نه‌خشی سه‌ره‌کی ببێت له‌دروست کردنی ئیمپراتوری ئه‌مریکا‌. ل له‌ڕاستیدا راگه‌یاندن له‌و وڵاته‌ته‌نیا ستونی فه‌قه‌راتی فه‌رهه‌نگی ئه‌و وڵاته‌ن، به‌ڵکوو که‌ره‌سه‌ێکه‌بۆ راگواستنی ده‌سه‌ڵات و هه‌میشه‌له‌ده‌ست خه‌ڵکی ڕه‌مه‌کیدایه‌، بردنه‌وه‌و دۆڕاندنی ده‌سه‌ڵات له‌ئه‌مریکا له‌ده‌ستی راگه‌یاندنه‌کاندایه‌و ڕاگه‌یاندن ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینێت و ئه‌مه‌ئه‌و گرنگیه‌یه‌که‌ڕاگه‌یاندن له‌جیهانی دموکراسیدا هه‌یه‌تی، به‌ڵام له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست راگه‌یاندن له‌خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدایه‌و ئه‌گه‌ر راگه‌یاندنێکی چکۆڵه‌ترین هه‌لوێست وه‌ربگرێت له‌مه‌ڕ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌چه‌ق به‌ستووانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌و له‌زووترین کاتدا ده‌مکوتی ده‌که‌ن و زۆر زوو درگاکه‌ی داده‌خه‌ن.

ده‌توانین باس له‌ده‌یان نموونه‌بۆ به‌هێز بوونی ڕاگه‌یاندن بێنیننه‌وه‌، هه‌رچه‌ن له‌زۆربه‌ی وڵاته‌دموکراسیه‌کاندا ده‌توانین ئه‌م ئازادیه‌بۆ ڕاگه‌یاندن ببینین، به‌ڵام له‌وڵاته‌دواکه‌وته‌کان و دیکتاتۆر لێدڕاوه‌کان، ڕاگه‌یاندنه‌کان تووشی مۆته‌که‌ی ترس و تۆقاندن ده‌بن و بۆ نموونه‌له‌رژێمی ئیسلامی ئێران ، ڕاگه‌یاندنه‌کان ته‌نیا ڕۆڵی شانۆییان هه‌یه‌وله‌وه‌زیاتر هه‌نگاو هه‌ڵگرن به‌ره‌و زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌و کوشتن ده‌چن و بۆ نموونه‌قه‌ڵه‌مه‌که‌ی موختاریان شکاند و به‌سه‌دان رۆژنامه‌و کۆڤار داخراوه‌و به‌هه‌زاران کتێب ئیزنی چاپکردن و بڵاو کردنه‌وه‌یان له‌و وڵاته‌پێ نادرێت.

کۆمه‌ڵێک له‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له‌مه‌ڕ ده‌سه‌ڵاتی ڕاگه‌یاندن قسه‌یان کردوه‌و بۆ نموونه‌لنین، هیتلر، چرچیل، ریگان و تاچر و برلوسکونی هه‌ر کامیان له‌مه‌ڕ ده‌سه‌ڵاتی ڕاگه‌یاندنه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ئاخوێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌قسه‌کانی ئه‌واندا گرنگه‌، به‌کار بردنی ڕۆڵی ڕاگه‌یاندنه‌.

 کۆمه‌ڵێک ده‌ڵێن ڕاگه‌یاندن ده‌بێته‌که‌ره‌سه‌ێک به‌دژی ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌بێ به‌توندی سه‌رکوت بکرێت و له‌غاوه‌که‌ی هه‌میشه‌له‌ده‌ستتدا بێت و هه‌ر کات پێت خۆش بوو ڕایبکێشیت، به‌وجۆره‌ی که‌له‌شۆرش و به‌ربه‌رکانێدا ده‌بیندرێت، له‌وێ که‌ڕاگه‌یاندنه‌کان ئاکامی رایه‌کان ده‌گۆڕن، نیکسون له‌به‌رامبه‌ر کندی له‌تی وی و له‌به‌ر چاو هه‌زاران که‌سدا وتووێژ ده‌که‌ن و له‌ئاکامدا نیکسون شکه‌ست ده‌خوات، له‌رۆمانی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ڕاگه‌یاندن ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌رووخێنی و دیکتاتۆره‌کان به‌چۆکدا دێنی و له‌ئێران ترس و نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێ ده‌خاته‌دڵی خامنه‌ییه‌وه‌.

له‌و شوێنه‌ی که‌ئیمپراتوری برلوسکونی ده‌یباته‌وه‌، یا له‌کۆدتا نیزامیه‌کاندا یه‌که‌مین شوێنێک که‌له‌لایه‌ن  کودتاگه‌رانه‌وه‌ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیردرێت بنکه‌ی تی ویه ره‌سمیه‌کانی‌وڵاته و ئه‌مه‌به‌نیشانه‌ی نه‌مانی ئه‌و حکومه‌ته‌دێت.‌

له‌ئێران، له‌م سێ ده‌یه‌دا له‌‌هه‌ر 100 رۆژنامه‌یه‌ک که‌ئیزنی چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی پێدراوه‌، لانیکه‌م 80 رۆژنامه‌ی داخراوه‌و سه‌رنووسه‌ره‌که‌ی ئێستاش له‌زینداندایه‌، له‌هه‌ر 1000 کتێب که‌ئیزنی بڵاو کردنه‌وه‌ی پێدڕاوه لانیکه‌م 600 کتێب له‌بازار کۆ کراوه‌ته‌وه‌یا‌زۆر جار کتێبێک تا چاپی سێهه‌م چووه‌به‌ڵام بۆ چاپی چواره‌م ئیزنی بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه‌یان لێ سه‌ندوه‌ته‌وه‌و ئه‌م رووداوانه‌له‌ئێران به‌راستی سه‌یرن و جێگه‌ی سه‌ر سوورمانه‌بۆ جیهان.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌به‌هه‌موو ئه‌م توند وتێژیانه‌ی که‌له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌دژی ڕاگه‌یاندن روو ده‌دات، شۆرشی ڕاگه‌یاندنه‌کان به‌دژی ده‌سه‌ڵاته‌گه‌نده‌ڵ و ورده‌دیکتاتۆره‌کان به‌رده‌وامه‌و ئێستا ئینترنت و ماهواره‌هه‌لێکی وای ڕه‌خساندوه‌که‌هیچ که‌س ناتوانێ به‌ر به‌م ڕه‌وته‌پێشکه‌وتنه‌بگرێت، ته‌نانه‌ت دیکتاتۆره‌چه‌ق به‌ستووه‌کانیش و هه‌ر ئه‌مه‌بۆه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌له‌تونس ، بن عه‌لی ، ناچار ده‌بێت ڕابکات، حوسنی موباره‌ک واز له‌ده‌سه‌ڵات دێنێت و هه‌ر ئێستا جه‌ماوه‌ر دادگایی ده‌کات، به‌شار ئه‌سه‌د به‌چۆک هاتوه‌و وه‌ک دڕنده‌یه‌ک که‌وتوه‌ته‌گیان خه‌ڵکی هه‌ژار و بێده‌ره‌تانی وڵاته‌که‌ی و زۆری نه‌ماوه‌ئه‌ویش به‌چۆکدا بێت، خامنه‌یی به‌سه‌رکوتی بێبه‌زه‌یانه‌ی خۆی تا که‌ی ده‌توانێ خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م شۆرشه‌دا ڕابگرێت و تا که‌ی ده‌توانێت کۆمه‌ڵگه‌بچه‌وسێنێته‌وه‌.

هه‌روا که‌له‌سه‌ره‌وه‌ئاماژه‌م پێکرد ڕاگه‌یاندن ده‌توانێ ده‌سه‌ڵات و ورده‌دیکتاتۆره‌کان بروخێنێ یا ده‌سه‌ڵاته‌کانیان به‌هێزتر بکات، ئه‌مڕۆکه‌جیهانی ڕاگه‌یاندن جیهانێکی به‌رفراوانه‌و ده‌توانرێت به‌ یارمه‌تی وه‌رگرتن له‌ڕاگه‌یاندن زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار دیکتاتۆره‌کان ناچار بکرێن واز له‌ده‌سه‌ڵات بێنن یا ئه‌و دیکتاتۆرانه‌ناچار ده‌بن به‌خۆدا بچنه‌وه‌و ده‌ست بده‌نه‌چاکسازی و وڵاته‌کانیان ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه‌، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وڵاتێکی پڕ پێزه‌و له‌سه‌ر ده‌ریای نه‌وتدایه‌و خاکێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌هوی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی دیکتاتۆره‌کان خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌هه‌میشه‌له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدان و بارودۆخێکی ناڵه‌باریان هه‌یه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ئه‌و شاڕۆمه‌ندانه‌ی ناچار کردوه‌گیانی خۆیان بکه‌ن به‌قه‌ڵغانی گولله‌، تا به‌ئازادی و دموکراسی بگه‌ن، به‌دموکراسیه‌ک که‌ڕاگه‌یاندن  تێیدا بتوانێ ڕۆڵی به‌رچار ببینێت له‌ئاگادار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکدا.

 

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com