head

 

 

 

 

لە كوردستان چی روویدا؟

 

مەریوان عەلی

ساڵانێكە كۆمەڵگای ئێمە لە خەو هەستاوە و دەبینێت هێزە باڵادەستەكانی ناو سیاسەتی كوردی بون بە دەعبا، بون بە دەعەجانێكی گەورە، بون بەهێزێك،هەمو مانا ئینسانی و دیموكراسی و ئەخلاقییەكانی سیاسەتیان لەدەستداوە. بونەتە سەرچاوەیەكی گەورەی مەترسی بۆ كۆمەڵگای ئێمە و بۆ خودی خۆشیان......

مەریوانی وریا قانع

 

پێشەكی:

دوای رووداوەكانی حەڤدەی شوبات، دوو بۆچون زۆر بە توندی دژ بەیەك وەستانەوە، یەكێكیان پێی وابوو نزیكایەتیەكی بونیادی و كلتوری و سیاسی لە نێوان ئەزموونی دەسەڵاتدارێتی هەرێمی كوردستان و تونس و مسر و ..شوێنەكانی تردا هەیە، بۆچونی دووەمیش پێی وابوو، نەك نزیكیایەتی نییە بەڵكو هەرێمی كوردستان لە ساڵی نەوەدو یەكدا ئەو پرۆسەیەی بەخۆوە بینوە و ساڵی 2003 كۆی عێراق ئەو راپەرین و گۆڕانكاریە ریشەیانەی بەخۆە بینیوە كە ئێستا وڵاتانی عەرەبی و باكوری ئەفەریقای پێیدا تێدەپەرێ.

هەرچی دیدی دەسەڵاتە لە پنتێكدا چركرابۆیەوە كە لایەنگرانی بۆچونی یەكەم (ئۆپوزسیون) بۆ مەرامی سیاسی سواری ئەو شەپۆلە ناڕەزایەتیانە بوون كە شەقامی كوردی بۆماوەی دوومانگ بەخۆیەوە بینی، لایەنگرانی بۆچونی یەكەمیش پێیان وابوو زۆر خاڵی هاوبەش و چون یەك هەیە لە نێوان دەسەڵاتدارانی مسر و تونس و سوریا...سەرەكیترینیان، كۆكردنەوەی سەرجەم پنتەكانی دەسەڵات و سەرچاوەكانی داهاتە لە پێكهاتەی حزبدا، لە ناو حزبیشدا بۆ بازنەیەكی دیاریكراو لە سەركردایەتی و لەو بازنەیەشدا بۆ بنەماڵە و كەسە نزیكەكانی دەسەڵاتی یەكەم، بەكورتی جیاوازی نێوان ئەم دوو دیدە، لە جیاوازی راڤەكاری ستراتیژی دەسەڵاتەوە خۆی یەكاڵادەكاتەوە، بەوەی (لایەنگرانی یەكەم دەسەڵات بە سەرچاوەگری نادادپەوەری و گەندەڵی و توندوتیژی و سەركوتكردن دەزانن) لە كاتێكدا لایەنگرانی دووەم (سروشتی دەسەڵات لە سروشی پێكهاتە كۆمەڵایەتیەكانی ناوچەكەدا دەبیننەوە، بەوەی دەسەڵات نوێنەری شەرعی و فەرمی و هەڵبژێردراوی كۆمەڵگایە).

لە راستیدا كۆی ئەم پرسە (هاوكێشەكانی دەسەڵات)، تەنها لە بازنەی سیاسەتدا چر نابێتەوە، ئەگەر ئەوە بزانین سیاسەت لەم كۆمەڵگایانەدا لە پشتی سەرجەم كەرتە كۆمەڵایەتی و ئابوری و جوڵەی رێكخراوە مەدەنیەكانەوەیە، بەوەش كۆی ئەو هەژاری و نا دادپەروەری و ستەمكارییە ترسناكەی هەرەشە لە ئایندەی ئەم كۆمەڵگایانە دەكات و وەك سیستەم خۆی مانفێست دەكات، هیچ نییە جگە لە جۆرێك دەسەڵاتی نا ئەقڵانی و توتالیتاریزمی سەربازیانە كە رەوایەتی دەبەخشێت بە دەسەڵاتی هەتا هەتایی سەركردە یان حزبی قاعد.

 لە راستید وەك ئاماژەمان پێدا ئەمە هەموو چیرۆكە سیاسیەكە نییە، بەڵكو غیابی دنیابینی جیاواز و نائومێدی و نەهاتنەدی هەموو ئەو خەونانەی لەم نیشتمانەدا ئەگەری سەوزبوونیان هەبووە، جۆرێك واقعی سیاسی هێناوەتە ئاراوە كە جگەلە لە دەسەڵاتی نادیموكراسی و نا ئەقڵانی هیچ بەرهەمێكی تری لێ سەوز نابێت. لە حزوری ئەو بیركردنەوە نا ئەقڵانیەدا، باوەرهێنان بە گۆڕانكاری ریشەیی و بنەرەتی رۆژ لە دوای مەحفدەبێتەوە، بەوەش كۆمەڵگا لە گرێیەكی دەروونی ناجێگیر و هەژاری بیركردنەوەی و نائەقڵانیدا تەسلیم بە فاكتێكی سیاسی دەبێت كە هەرگیز رێگەخۆشكەر نییە بۆ ژیانێكی دیموكرات و مەدەنی و ئازادانە، راستیەكەی ئەمە كرۆك و ستراتیژی ئەو ململانێ سیاسیەیە كە بەرۆكی كۆمەڵگاكانی ئەم ناوچانەی گرتووە.

هەڵبەت كەرتە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوریەكان بەجۆرێك شێوێندراوە، مرۆڤ زەحمەتێكی زۆری دەوێت بیرلە راستكردنەوەیان بكاتەوە، لانی كەم لەژێر سێبەری ئەو دەسەڵاتانەی بۆ چەندین دەیەیە فەرمانڕەوایەتی ئەم ناوچانە دەكەن، بە باوەری من لە قوڵایی ئەو نائومێدیەی لەم كۆمەڵگایانەدا خوڵقاوە بەهاری راپەینی ئەم ناوچانە لە سەوز بووندایە.

بیهێنە پێش چاوی خۆت مرۆڤ بە ئاسانی وەزیفەیەكی شیاوی دەست نەكەوێت، هاوڵاتی لە نیشتمانەكەی خۆیدا نامۆبێت، سەرچاوەكانی زانیاری و داهات و بریاردان نادیاربێت، لەبری ئەوە گەندەڵی و مەحسوبیەت و لایەنگری كوێرانە بۆ دەسەڵات و حزب، بریتی بێت لە چانسی مانەوە و كار و بەشداری سیاسی.

بە باوەری من زۆر لەم خاڵە جەوهەریانە، بریتین لە سەرزەمینی هاوبەش لە نێوان هەرێم و ئەو شوێنانەی راپەرین و خۆپیشاندانی ملیۆنی بەخۆوە بینیوە، دروست ئەمە ئەو نزیكایەتیە بونیادی و فەرهەنگی و سیاسیەیە كە گەلانی ئەم ناوچانە لەسەر یەك رووبەركۆدەكاتەوە، هەروەك لەسەر یەك هێڵی دژایەتیكردنی دەسەڵات رایان دەگرێت.

بەڵام بەراستی لە هەرێمی كوردستان چی روویدا؟

بۆ قسەكردن لەسەر ئەوەی لە كوردستان چی روویدا؟ پێویستە تەماشای ئەزموونی دەسەڵاتدارێتی حزبی كوردی بكەین، بێگومان جیاوازیەكی گەورەی هەیە لە تەماشاكردنی رووداوەكانی لە ناوەوە لەگەڵ تەماشكردنی رووداوەكان لە دەرەوە، ئەوانەی لە ناوەوەی كوردستان دەژین تەنها دروستكەر و پاڵەوانی نێو رووداوەكان نین، بەڵكو بریتین لەو توخمە سەرەكیانەی لە ژێر سایەی ئەم دەسەڵاتەدا رۆژانە باجی ئەو بریار و دابەشبوون و بیركردنەوە نا ئەقڵانیانە دەدەنەوە كەلە ناوەوەرا هەرێمی كردۆتە چەند میرنشینێكی دابراو لە یەكتر. راستیەكەی چەند كانتۆنێكی نا دامەزراوەیی و نا یاسایی و ئولیگاریشی(oligarch)، لە بنەرەتدا ئەمەش ئەو دەردەیە كەلە دەرئەنجامی شەری ناوخۆوە داچۆریوەتە نێو جەستەی كۆمەڵگای كوردی.

 هەڵبەت تەماشاكردنی ئەزموونی حوكمرانی كوردی لە دەرەوەش هیچی لەوە كەمتر نییە كەلە ناوەوە دەبیندرێت، بە تایبەت دوای خۆپیشاندانەكانی 17 شوبات ئیدی رووی راستەقینەی ئەم دەسەڵاتە لە دونیادا ئاشكرا بوو، لە كاتێكدا حزبە فەرمانڕەواكان ئیدعای هەرێمێكی دیموكراس و ئازادانە دەكەن، بەڵام لە رووبەرووبونەوەیاندا لەگەڵ خۆپیشاندەران ئامادەن فیشەك و تێڵاو ئەو پەری توندوتیژی و ئیرهاب تا ئاستی كوشتنی هاوڵاتیانی سفیل و راوەدوونانی چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی و خۆپیشاندەران بە پێی پلانێكی مەدروس جێ بەجێ بكەن..... دروست ئەمەش بەتاڵكردنەوەی هەموو ئەو سیناریۆ دروستكراوەی دەسەڵاتدارانی كوردستان بوو گوایە هەرێم لە ژێر سێبەری دەسەڵاتێكی دیموكراسی ئازاد و ئەقڵانیدا بەرێوە دەبرێت.

 راستیەكەی  رووداوەكانی دوای 17ی شوبات دوو جۆر دابرانی لە بیركردنەوە و پرسی سیاسەت كردن لە هەرێمدا خوڵقاند، یەكێكیان ئەوەیە كە سیاسیەكان لە دوای ئەو رووداوەكانەوە بەروونی ئەو ماسجەیان پێ گەیشت كە رژانی خەڵك بۆ سەر شەقامەكان بۆ ئەوەبووە بە دەسەڵاتداران بڵێن، ئەوان چیدی ئەو دەسەڵاتە ستەمكار و گەندەڵ و مشەخۆرەیان ناوێت كە بۆ ماوەی زیاد لە دوو دەیەیە هەر ئەوان خاوەن بریار و پارچە پارچەكرنی كوردستانن.

راستی دووەم ئەوەیە كوردستان دابراو نییە لەو زنجیرە گۆرانكاریەی بەسەر ناوچەكەدا هاتووە، هەروەك هەرگیز هێز نا توانێت بەر بەو شەپۆلی گۆڕانكاریانە بگرێت كە بەئاسانی سنورەكان دەبرێت، لەبەردەم چاكسازی و گۆڕانی ریشەیی و هەر ئۆپشنێكی تردا، دەسەڵات تەنها هەڵبژاردنی یەكەمی بەدەستەوەیە و پێویستە راستەوخۆ مل بۆ داواكاریەكانی هاووڵاتیان بدات، بێگومان ئوپوزسیونیش فیگەری سەرەكی ئەم پرۆسیجەرە سیاسیەیە، گەر ئاوێتە بێتەوە لەگەڵ داوای شەقام و هاوڵاتیاندا، ئەوا چانسی گۆڕانكاریەكان لە بندەستی ئەواندا ساخ دەبێتەوە، ئەگەرنا ئەوا هەر سازش و پاشەكشێیەك لەلایەن ئۆپوزسیونەوە، دەرئەنجام وەك هێزێكی بێ كاریگەر لە گۆرەپانەكەدا جێ دەمێنێت.

 

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com