head

 

 

 

 

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟

 

مەریوان عەلی

قسەكانی سعید بخیتانی یاریدەدەری سكرتێری حزبی بەعسی سوری، ئەو راستیەی دووپاتكردەوە كەلە نێوان ئەو دەسەڵاتە و هاوشێوەكانیدا چەندین خاڵی هاوبەش هەیە، لە چەندین جۆگەوە دەچنەوە سەر یەك سەرچاوە، راستیەكەی وەك یەك بیردەكەنەوە و وەك یەكەیش بریاردەدەن و وەك یەكیش حوكم دەكەن، ڕەنگە یەك چارەنوسیش بیانگرێتەوە، بخیتان لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵا كادرانی حزبیەكەیدا، باسی لەوەكرد كە بەندی هەشتەم لە دەستوری سوریا هێڵی سورە، لە بەندی هەشتەمی دەستوری هەمواركراوی سوریا (ساڵی 1973) دان بەوەدا نراوە، كە حزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراكی بریتیە لە حزبی قائدی دەوڵەت و كۆمەڵگا، هەڵبەت ئەم مادەیە لە ژێر فەرمانڕەوایەتی رەهای حزبی بەعسی سوری دارێژراوە، بەپێی ئەم بەندە دەستوریە حزبی بەعس قائدی دەوڵەت و كۆمەڵگایە، هەروەك سەرجەم ئەو مافانە دەدات بەم حزبە تا بەشێوازێكی تاك لایەنە و دوور لە هەر عورفێكی سیاسی سەردەمیانە و دیموكراسیانە مومارەسەر فەرمانڕەوایەتی دەسەڵات بكات.

بەشێوەیەكی گشتی حزبە توتالیتار و دیكتاتۆرەكان، وەك یەك رەفتار دەكەن، وەك یەك زەبروزەنگ و ستەم بەكار دەهێنن لە پێناو مانەوەیان لەسەر كورسی دەسەڵات، بە بارێكی تردا ئەم جۆرە دەسەڵاتانە لە زۆربەی گوتار و یاسا و بەندە دەستوریەكانیشدا وەك یەك دەنوسن و بیردەكەنەوە، دروست جیاوازیەكی زۆر كەم لە نێوان ئەقڵیەت و دنیابینی دەسەڵاتە توتالیتاریەكاندا دەبیندرێت.

بخیتان كاتێك پرسیاری ئەوەی لێدەكەن داخۆ ئەو مادە دەستوریە قابیلی ئەوە نییە هەمواربكرێتەوە، لە وەڵامدا دەڵێت"ئەوە لە كارەكانی ئەنجومەنی گەلە.." وەك ئەوەی بڵێیت ئەنجومەنی گەل (پەرلەمان) دەزگایەكی سەربەخۆ و دوور لە هەیمەنەی حزبی بێت، ئەمەلە كاتێكدا لە كۆی 250 كورسی پەرلەمان 126 یان سەر بە حزبی قائیدە.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا كە پرسیاریان دەربارەی گفتوگۆی نیشتمانیان لێكرد، لەگەڵ هێزەكانی ئۆپوزسیونەكاندا، لە وەڵامێكی گشتگیر و نارۆشندا بە رۆژنامەنوسەكانی راگەیاند "لیژنەیەكی دانوستان پێكهاتووە لە بەرزترین ئاستدا، دانوستانەكان هەموو فیئە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوریەكان و هیتریش دەگرێتەوە، لە ژێر چەتری نیشتماندا"، سەیر لەوەدایە ئەم جۆرە دەسەڵاتانە تەنها لەكاتی تەنگاو و قەیرانەكاندا شتێكیان بیردەكەوێتەوە كە دەنگی جیاواز و ناڕازی هاوڵاتیانە، كە بیریشیان دەكەوێتەوە هەمیشە بە ئەقڵیەتی دەمارگیری و دڵڕەقیەوە، وەك برا گەورە دێنە نێو دانوساندنەكان، بەجۆرێك ئەوانەی ئەمان لەگەڵیاندا دانیشتون پێویستە گوێ بیستی ئەوان و پرۆژەكانیان بن، بێگومان هەرچی پرۆژە و رێگەچارەیە بەناوی بەرژەوەندی نەتەوەیی و لە ژێر چەتری نیشتماندا گوزارشتی لێدەكەن، ئەمەش وەك هێمایەك بۆ نەتەوە و پارێزگاریكردن لەسەروەری نیشتمان، ئەمە لە كاتێكدا ئەوان خۆیان وێرانكەی هەموو ئەو بەها نیشتمانی و نەتەوەیەن كە رۆژگارێك هاوڵاتیان ئامادەبوون سەروماڵ و خۆیشیان لە پێناویدا فیدابكەن!

دوور لە تێگەیشتنی بەعسیانە و بیروبۆچونەكانی بخیتان، دەپرسین كۆی ئەم جۆرە ئەبیركردنەوەیە لەكوێوە دێت؟ كێ ماف بەم جۆرە گروپە سیاسانە دەدات ببنە حزبی قائد؟ چۆن ژیانی سیاسی و بەشداری سیاسی و سەرجەم دامەزراوە سیاسیەكان و مەدەنیەكانی نێو كۆمەڵگا لەم وڵاتانەدا ملكەچ دەكرێن؟ كێ هێڵی سور بەم سەركردانە دەبەخشێ؟

هەڵبەت مەبەست لە حزبی قائد و سەركردەی كۆمەڵ لە كۆمەڵگادا، چركردنەوە و كۆكردنەی سەرجەم بەرپرسیاریەتیە مەزنەكانی وڵاتە لە تاكە حزبێكدا، هەروەك دیاریكردنی سەرجەم جوڵە و هاوكێشە سیاسیەكانی وڵاتە لەلایەن سەركردەی ئەم حزبانەوە، ئەم جۆرە مومارەسەیە لە فەزای سیاسیدا تەنها لەوەدا كورت نابێتەوە حزببَكمان هەیە و سەركرایەتی كۆمەڵگا دەكات، بەڵكو بۆ جێبەجێكردنی ئەم پرسە حزب پێویستی بە رستێك رێوشوێن و یاسا هەیە كە ئەم مافەی پێ ببەخشێت، پێویستی بە هێزێكی مرۆیی و سیاسی و سەربازی و هەوڵگری هەیە تا لە رێگەیانەوە ئەم مافە بۆخۆی مسۆگەر بكات، بێگومان هەموو ئەو شتانەش بە رستێك سیاسەتی سەركوتكردن و تەسفیەكردنی نەیارەكاندا تێدەپەریت، ئەمەش ئەو ترس و سێبەرە هەرەشەئامێزەیە كە بەردەوام حزبە توتالیتارەكان بەسەر كۆمەڵگادا جێ جێی دەكەن.

ئەم حزبانە لەسەر و یاسا و دەستو و بیركردنەوەی ئاساییەوەن، ئەوان تەنها هێڵێكی سور بەدەوریاندا نەكێشراوە، بەڵكو شتێكن وەك خلود و گەورەیی، لە راستیدا زۆر شت هەیە وا دەكات لە ئێمە نەچن، ئێمەش لەوان نەچین، بەڵام ئەوان بەوەی حوكمی ئێمە دەكەن، كەواتە ئێمە دەبێت ملكەچیان بین، لە راستیدا لە ئێمە ناچن، چونكە هەموو شتێكیان لە ئێمە جیاوازە.. لە شوێنی حەوانەوە و گەشتەكانیان، جلوبەرگ و پێڵاو و ئۆتومبیلەكانیان، گۆرستان و سەردانی پزیشك...لە هەموو شتێكدا لە ئێمە ناچن! تەنها لەوەدا نەبێت بەكوردی قسە دەكەن، ئەم پەیوەندی زمانە وای لێكردون حوكمی ئێمە بكەن، سەركردەكان كە هیچ شتێكیان لە ئێمە ناچێت، دەبێت هیچ سنورێكیان نەبەزێنین، نە باسی خۆیان و خێزان و كێشەكانیان بكەین، نەباسی ئەو كێشانەش بكەین كە بۆیان دروست كردوین، لەگەڵ دەركەوتنی ئەم مۆدیلەی فەرمانڕەوایەتیكردن، ئیدی شتێك نامێنێت بەناوی دیموكراسی و ئازادیە گشتیەكانەوە قسەی لەسەر بكەین، ئەوەی هەیە دەبێت تەعبیرێكی راستەوخۆ بێت لە سەرۆك و حزبەكەی.

لەسەروبەندی دەركردنی یاسای خۆپیشاندان، درك بەوە كرا، هەوڵێكی رێكخراو لە ئارادایە بۆ كپكردنەوەی دەنگی ناڕازی و تەسكردنەوەی سنورەكانی ئازادی رادەربرین، هەوڵێك دژ بە هەر جوڵەیەكی مەدەنیانەی سەر شەقام، دەركردنی یاساك كە رێگری لە خۆپیشاندا بكات، لەبنەرەتدا لێدانە لە ئیرادەی كۆمەڵگا، لەوێیشەوە لێدانە لە هەر خەونێكی گەورە و هەر ئەگەرێكی گۆڕانكاری، ئەگەرچی خۆپیشاندان سەرەكیترین و ساناترین مافی دەربرینی ناڕەزایەتیەكانە، بەڵام لە ژێر چەتری دەسەڵاتە توتالیتارەكان، خۆپیشاندەران بریتی نین لە هەموو كۆمەڵكا، لای بەرپرسەكان خۆپیشاندەران بریتین لە كۆمەڵێك چەقۆكێش و ...و.....، لای بخیتانیش لە سوریا، خۆپیشاندەران ژمارەیان لە 100 هەزار كەس تێناپەرێت، هەر ئەوانەن هەموو رۆژێك خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، ئەم شتە بۆتە مۆدیل (وەك بخیتان باسی كرد)، سەیرە لە ژێر جەبری دەسەڵاتێكدا كە خۆیان كۆشك و خێزان و عەزەمەتی دەسەڵاتیان هەموویان هێڵی سوبن! چۆن رێگە دەدرێت خۆپیشاندان بكرێت.

لە راستیدا باوەرم وایە هەموو ئەو ناشرینی و نادادپەروەری و ستەمەی لە ژێر سایەی ئەم دەسەڵاتانەدا ئەنجام دەدرێت، بەسن بۆئەوەی چەند چركەیەك حوكمان نەكەن، بەسن بۆ ئەوەی لەبری پیاهەڵدان و پارانەوە لێیان توریان دەین و سزای توند بدرێن...

بەڵام چۆن ئەم هێلە سورانە دەبەزێندرێن؟

وەك هەوڵێك بۆ تۆخكردنەوەی هێلە سورەكان، بخیتان وەك هاوشێوەكانی ڕەزامەندە بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە، لەو بارەیەوە بخیتان دەڵێت"پێویستە جیاوازی بكەین لە نێوان خۆپیشاندانی ئاشتیانە لە پێناو داواكاری ڕەوا و خۆپیشاندانی ئاژاوەگێر" ڕەنگە زۆرمان لەو قسەیەی بخیتانیش بیست بێت كە دەڵێت، لەپشتی ئەم خۆپیشاندانەوە دەستی ناحەز و دەرەكی هەیە، كە مەبەستیەتی یەك ریزی و ئاشتی كۆمەڵایەتی تێك بدەن.

لای دەسەڵاتە ستەمگەر و توتالیتارەكان، یەكریزی و ئاشتی كۆمەڵایەتی هیچ نیە جگە لە ڕازی بوون بە دەسەڵاتی رەها و ئەو هێڵە سورانەی بەدەوری سەركردەكاندا كێشراون! هیچ نییە جگەلە پیادەكردنی جۆرێك لە ستەم و نادادپەروەری و نا تەبایی كۆمەڵایەتی. هەڵبەت پرسیاری سەرەكیش ئەوەیە چۆن هێڵە سورەكان كۆتایی پێدەهێندرێت؟

ئەگەر ئامانجێكی كێشانی هێڵە سورەكان سەركردەكان بێت، ئەوا ئامانجێكی تری ئەو هێڵانە پاراستنی بەرژەوەندی ئەو دارودەستەیە كە دەوری سەركردەكانیان داوە، هەوڵدان بۆ كۆتایهێنان بە هێڵە سورەكان، بەجۆرێك لە جۆرەكان پێداگریە لەسەر ژیانی دیوكراسیانە، هەروەك لێدانە لەو ستراتیژەی دەسەڵاتی لەسەر بونیادنراوە، بێگومان بۆ كۆتایهێنان بەو هێڵە سورانەی رووبەری سیاسەتی تەنیوەتەوە، ئیرادە و بەرەنگاربونەوەی مەدەنی و پێداگری لەسەر دیموكراسی پێویستە!

بە مانایەكی تر ئێمە پێویستمان بە دیدێكی ئەقڵانی هەیە بۆ دارشتنەوەی سەرجەم ئەو پەیوەندیانەی لە دنیای سیاسەتی ئێمەدا باوە و كاری پێدەكرێت، پێویستمان بە ئیرادەیە بۆ هەستانەوەی تاكی كوردی، پێویستمان بە جۆرێك دیموكراسیەت هەیە لە چوارچێوەی ئازادیە مەدەنی و سیاسی و فكریەكاندا، بە كورتی پێویستمان بە رێنسانسێك هەیە لەسەر ئاستی سیاسەت و فكر و ئیرادە.

هەموو ئەو پێداویستیانە وامان لێدەكات سوربین لەسەر سەندنەوەی ئەو مافە سیاسیانەی بەناوی هێڵە سورەكانەوە بەسەر حەڵاڵ و حەرامدا دابەشكراون، سوربین لەسەر پێداگری زیاتری دیموكراسەت، لە راستیدا پێویستمان بە راڤەكاری جۆرێك سیاسەت هەیە كە لە بازنەی هێڵە سورەكان بێتە دەرەوە و پێداگری بكات لەسەر سەندنەوەی هەموو ئەو مافانەی هاوڵاتیانی كوردی لێ بێ بەشكراوە، لە بنەرەتدا ئەم جۆرە بیركردنەوەیە بریتیە لە تەماشاكردنی ئایندە و سیاسەت و ماف لە دەرەوەی دیدی ئەو سەركردە و حزبانەی خۆیان بە سەركردەی دەوڵەت و كۆمەڵگا دەزانن.

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com