head

 

 

 

 

بێدەنگی و سزا

 

مەریوان عەلی

 

 

 

بێدەنگی و سزا

روانینێك بۆ كاریگەرییە كۆمەڵایەتی و سیاسەكانی ئەنفال

 

 

دەستپێك

چەندە سەرچاوەكانی روودانی كارەساتی ئەنفال تەمومژاوی و ئاڵۆزبێت، هێندەش دەرئەنجامەكانی ئاڵۆز و دژوارن، چەندە لێكدانەوە و تیوریزەكردنی ئەنفال وەك شاڵاوێكی دڕندانەی جینۆساید ئەستەم و گرانبێت، بەهەمان ئەندازەیش كەشفكردن و بینینەوەی ئەو رووبەرانەی ئەم شاڵاوە وێرانی كردوون قورس و گرانە، ئەنفال هێندەی كردەیەكی سەربازی نەخشەبۆكێشراوی پێشوەختە، ئەوەندەش ڕەنگدانەوەی نەگەتیفی كۆمەڵایەتی و سایكۆلۆژی و مەعنەوی هەیە بەسەر كۆمەڵگای كوردییەوە، هێندەی پرۆسەیەكی ئاشكرای ملیتارییە، دە ئەوەندە پرۆسەیەكی نهێنی و شاراوەی دەزگا و دامەزاوە ئیستخباراتی و ئەمنییەكان بووە، ئەنفال چەندە كردەیەكی لۆكاڵی و هێزە ناوخۆییەكان بووە، ئەوەندەش پرۆسەیەكی جیهانی و گڵۆباڵییە لە ئاستی بێدەنگی و گوێنەدانی روودانی كارەساتەكە بەبەرچاوی كۆمەڵی گەلانی دنیا، ئەوەندەی ئەنفال لەناو سروت و ئایەتە قورئانیەكاندا بۆ ڕەوایەتی خۆی دەگەرێ‌ دەیان جار زیاتر مۆدێرنە بەشداری كار و ئاسانكاری دەكات بۆ روودانی ئەم كارەساتە، ئەنفال چەندە تاڵاوی بەخشیوە بەو قوربانیانەی جەستەكانیان لە بیابانە پان و بەرینەكاندا شاراوەتەوە دەیان هێندە كارەساتی بۆ ئەو خێزانانە هێشتۆتەوە كە قەدەر لەم شاڵاوە دەربازی كردوون، ئەنفال گەر پیادەكردنی ئەوپەری سیاسەتی تەندوتیژی بووبێت ئەوا بەدەرنییە لەو سیاسەتەی بە توندی پیادەی ڕەگەزپەرستی دەكات، چەندە ئەنفال بریتیە لەشەرێكی نابەرامبەر و ناعادیلانە، ئەوەندەش پیادەكردنی ستەمكارییە لەو پەری توندوتیژی و ستەمدا، لەراستیدا ئەنفال وەك پرۆسەیەك سەدان هەزار كوردی تێدا قەتڵ و عامكراوە، سەدان گوند و شارۆچكە و سەرچاوەی ئابوری و نیشتەجێبون و گوزارانی تێدا خاپوركراوە، بەهەمان ئەندازەیش دنیایەك كێشەی كۆمەڵایەتی و ئابوری و فەرهەنگی و سیاسی قوڵی لە دوای خۆی بەجێ هێشتووە بە چەشنێك لە یادەوەری هەر تاكێكی كوردا ئەنفال بریتیە لە خەمێك كە ناكرێت هەڵوێستەیەكی ئەخلاقی و سیاسی لەبەرامبەردا نەكەین.

 لەم چوار چێوەیەدایە دیراسەكردنی ئەنفال بەدەر نییە لەو دیراسە جدیانەی قسە لەسەر سیاسەتی پاشەرۆژدا دەكات، واتە هەموو قسەكردنێك لەسەر ئایندە بەجۆرێك لە جۆرەكان قسەكردنە لەسەر ئەنفال، ئەوەی دەبێتە بەڵگە نەویستی ئەم تێزە ئەو تێكڵاوبوونە ئابوری و سیاسی و فەرهەنگی و كلتورییە كە ئێمە و عەرەب و نەتەوەكانی تر لەسەر ئەم سەرزەمینە كە ناوی عێراقە پێكەوە كۆدەكاتەوە.

 

ئایندە لە دوای ئەنفال

دەشێت ئایندە دووبارەكردنەوەی ئەو رۆژگارە تاریك و خەمگینانە نەبێت كە لە رابردوودا روویانداوە، دەشێت ئاسمانی پر رووناكی و خۆری ئازادی و هەستی ئەخلاقیانەی بەرز چاوەڕوانمان بكات، وەلێ‌ خەوبینین بە ئایندەوە زۆرجار مایەی دڵخۆشی و بەختیارییەكی تەواو یۆتۆپیانەیە، بەڵام ئەوەی نەخشەی ئایندە دەكێشێ‌ و لەبەرامبەر كۆمەڵێك جەبری سیاسی و ئابوری و كلتوری رایدەگرێت ئەو هێزانەن كە لە ئێستادا خاوەن نفوس و دەسەڵات و سەرچاوەی مادی و مەعنەوی زۆرن، مامەڵەكردن لەگەڵا ئایندەدا مامەڵەیەكی جەبریانەیە لەگەڵا سەرچاوەكانی هێز و هاوكێشەكانی دەسەڵات و فكری سیاسی و هەموو ئەو لینك و رایەڵی پەیوەندیانەی ئێمە و دەرەوەی ئێمە پێكەوە دەبەستێتەوە، بەردەوام ئایندە لە خۆیدا خەسڵەت و مەرجە كۆنكرێتی و پێداویستیەكانی سەردەمی خۆی هەڵگرتووە، ئەو مەرجە ئابوری و سیاسی و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگیانەی زەمینەی ئایندەیەكی رووناك و پر بەختیاری بینادەكەن مەرجێكن توند گرێدراونەتەوە بە چەمكەكانی دادوەری و ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ و بنەماكانی كۆمەڵگای مەدەنی ..واتە بۆ ئەوەی ئایندەیەكی بەختیارمان چنگ بكەوێت دەبێت لە بیناكردنی ئێستایەكی بەهێز و كاریگەر و تەبادابین.

بە بۆچونی من هەموو قسەكردنێك لەسەر ئایندەی ئەم هەرێمە قسەكردنێكی جدیانەی گەرەكە لەسەر ئەنفال، بە بێ تیوریزەكردنی ئەنفال ئایندەبینی و خەوبنین بە ئایندەیەكی بەختیار و ئامن و دادپەروەرانە بەتاڵا دەردەچێت، ئەنفال رووداوێكی مێژووانەی تێپەر نییە، بە پێچەوانەوە ئەنفال كۆی بەرهەمی ململانێی خەباتی جەكدارانە و رۆحی بەرەنگاربوونەوە و شۆرشە یەك بەدوای یەكانەیە كە داوای كیانی كوردیان كردووە لەسەر بنەمای شوناس و كوردبونیان، لەبەرئەوە پرۆسەی ئەنفال پرۆسەیەكی دانەبراو نییە لە هەناوی ئەو سیاسەتە ڕەگەزپەرستیانەی دژی بە كورد ئەنجامدەدرێت، واتە كورد دەبێت ئەو راستیە بزانێت سیاسەتكردن لەم جوگرافیا تەنگدراوە بە رۆحی فاشیستانە و ڕەگەزپەرستیانە لە پێناو سەربەخۆی و ئازادی مافی نەتەوەیدا سیاسەتێكە هەڵگری چەندین ئەگەری وەك كارەساتی ئەنفال.

 

سیاسەت و ئەنفال

هەمیشە لەسیاسەتدا توندوتیژی و سەركوتكردن و كۆنترۆڵكردن ئامادەیی هەیە. تەنها لەو شوێنگانە نەبێت كە كلتورێك لە ئارادایە توانای خوڵقاندنی جۆرێك پەیمانی كۆمەڵایەتی هەیە كەسەرجەم تاك و جڤادەكان رێكدەكەون لەسەری، دەسەڵاتیش لەلایەن دەزگا مەدەنیەكانەوە چاودێری دەكرێت، دروست ئەم كلتورە بەرهەمی مەعریفی و فەلسەفی مۆدێرنەیە كە بەقوڵی ئەو رووبەرانەی رۆشنكردۆتەوە كە زوڵمەت و نادادپەری و جەهل و خورافەت تەنیویەتەوە، ئەوەی لە دوای بەعس بەردەوامی بەم ترسە دەدات غیابی ئەو پرۆژە رۆشنبیری و دەسەڵاتە سیاسیەیە كە هەڵگری خەسڵەتەكانی ژیان دۆستیە.

بۆ تێگەیشتن لە ئەنفال دەبێت لەو سیاسەت و پلان و ئەقڵە تێبگەین كە بە هەناوی بەعسدا تێپەریوە و لە دەسەڵات و دامەزراوە نهێنیەكانی بەعسدا پەراوەی خۆی كردووە، بەعس دێت رستێك گۆرانی ریشەیی لەم هەرێمەدا ئەنجامدەدات، ئەوەی بەعس بە پلەی یەكەم كاری لەسەر دەكات جەستەیە، جەستە سەرەتایترین و جدیترین كەرەستەیە كە بەعس هەموو نەخشە و پلانەكانی لێوە جێبەجێ‌ دەكات، جەستە بریتیە لە كۆی ئەو تاك و جڤاد و خەڵكانەی دەیانەوێت نەفەسێك بدەن بە ئیرادەی خۆیان ، بەعس هەموو ئەو ئیرادانە پەكدەخات و لە شوێنی ئیرادە بێدەنگی و سزا جێیدەگرێتەوە.

 

بێدەنگی

بەشێكی زۆری رژێمە تۆتالیتار و فاشیستەكان لەناو بێدەنگیدا پێدەگرن و نەشونما دەكەن، بێدەنگیش دەرئەنجامی تۆقاندن و توندوتیژییەكی وەحشیگەریانەیە كەلە ئەنجامی ئەو سزا كوێرانەیەوە سەرچاوەدەگرێت كە پراوپرن لە بوغز.

عێراق لە سەردەمی حكومی بەعسدا زۆنگێكی بێدەنگكراوبوو، بێدەنگكردن جۆرێك بوو لەسیاسەت كە رووبەرێكی گەورەی ژیان داگیر كردبوو، عێراقی سەردەمی بەعس لەسەر چەند پایەكی سەرەكی راگیرابوو، سەرەكیترینیان دامودەزگا سەركوتكەرەكان و پاشكۆیەتی عێراق بۆ ووڵاتە زلهێزەكان و ئابوری بیناكراو لەسەر هەناردەی نەوت و سوپا و ملیشیا چەكدارەكانی سەربە رژێم ، ئەوەی لەم خاڵانەدا دەیبنین عێراق ووڵاتێك نییە لەسەر هێزی بەشەری و دامودەزگای مەدەنی و بەرهەمی لۆكاڵی و كارە مەدەنی و .. راوەستابێت، بۆیە عێراق لە بەشە كوردستانەكەیەوە تا بەسرە پەردەیەكی خامۆش و ترسناك دایپۆشی بوو ، پەردەیەك لە ژێریدا نزیكەی چوار هەزار گوند خاپوركرا رووبەرێكی فراوانی زۆنگەكان پركرانەوە و خامۆشكران ، پێنج هەزار هاووڵاتی كیمیاباران كران و رۆحی پاكیان چوو بۆ ئاسمان زیاتر لە سەدوهەشتا و دوو هەزار گوند نشین ئەنفال كرا هەزاران عەرەبی شیعە مەزهەب زیندەبەچاڵكران، لەرستدا لە پشتی ئەم پەردەیەوە كە هەموو عێراقی تەنیبۆیەوە، چاوی جیهان هیچ كام لەم قەتڵا و عام قەسابخانەیەی نەبینیوە، حكمەتی ئەم نەبینیەش تەنها پەیوەندی بە بەرژەوەندیەكانی ووڵاتانی زلهێزەوە نەبوو یان پەیوەندی بەو ململانێیەوە نەبوو كەلەنێوان جەمسەرەكانی جیهاندا لە ئارادا بوو گەر ئەوانەش هۆكاربووبن، ئەوا بەدڵنیایەوە هۆكاری سەرەكی ئەو بێدەنگكردن و چەپاندنە بوو كە بەشێكی دانەبراو بوو لە سیاسەتی بەعس و هاوكێشەكانی دەسەڵات لە سیستەمی تۆتالیتاری بەعسدا.

 

ئەنفال و كایە كۆمەڵایەتیەكان

  بۆ ئەوەی سیاسەتێكی راست و ڕوانمان هەبێت بەرامبەر ئەوانی دی، دەبێت لە ئەنفالەوە دەستپێبكەین، واتە دەبێت ئەنفال بكەینە پێوانەیەكی كۆمەڵایەتیانە و ئەخلاقیانەی ڕەفتار و بریارە سیاسیەكان، دەبێت ئەنفال چەق و سەرەتای هەر پرۆژەیەكی پێكەوە ژیانی نەتەوەی كورد بێت لەگەڵا نەتەوەكانی دیكەدا.

لێرەوە ئەنفال سەرەتای سیاسەتێكی ترمان بۆ رۆشندەكاتەوە، سیاسەتێك هێڵا و نەخشە و پەیوەندییە ناواخنی و سۆسیولۆژیانەمان بۆ دەستنیشان دەكات كە كارەساتی ئەنفال لە ناوەراستی هەشتاكانی سەدەی رابردوودا بەسەر واقعی كۆمەڵگای كوردیدا هێناویەتی، راستیەكەی دەبێت تیشك بخرێتە سەر رووبەرێك لەو رووبەرانەی كە كارەساتی ئەنفال پاش چەندین ساڵ لەناو پێكهاتەی كۆمەڵگای كوردیدا ئامادەگی و بەردەوامی و كاریگەرییەكانی لەسەر تاكی كورد و جڤادە كۆمەڵایەتیەكانی هێشتۆتەو، پێویستە لێرەوە ئەوەندەی بكرێت ئەو دۆخە كۆمەڵایەتیانە یەكاڵادبكرێنەوە كە ئەنفال لەگەڵا خۆیدا وەك دیاردەیەكی ناوازەی توندوتیژی بەسەر جەستەی كۆمەڵگای كوردیا هێناویەتی.

 ئەنفال هەروەك یۆست هیلتەرمان دەنوسێت بریتی بوولە(نەخشە و پلانێكی پێشوەخت بۆ بەكۆمەڵا كوشتنی كوردە گوندنشینەكان لەسەر بناغەی كوردبوونیان) واتە ئەنفال پەیوەندیەكی نزیكی بە چەمكی كوردبوونەوە هەیە، پەیوەندی بەو فێڵد و خانە بچوكانەوە هەیە كە خێزانی كوردی لەسەر بیناكراوە، ئێمە تائێستاش كاریگەرە نەگەتیفەكانی روودانی ئەنفال بەسەر واقعی كۆمەڵایەتی كوردیەوە دەبینین، دەبینین چ دابەشبوونێكی ترسناك بەسەر خێزانی كوردیدا هاتووە، چ چاوەروانیەكی كوشندە ئەو ژن و كچانەی گرتۆتەوە كە تا ئێستاە چاوەروانی مێرد و دەستگیران و براكانیان دەكرد، دەبینین چ هەرەسێكی مەعنەویانەیە لە كایەی كۆمەڵایەتی كوردیدا كاتێك میترۆخانەكانی ووڵاتی میسر دەپشكنین بە شوێن كچە ئەنفالكراوەكان، لە راستیدا كارەساتێكی گەورەیە ئەو گۆرە بە كۆمەڵانە هەڵبدەینەوە كە هێشتا جەمەدانەو شرواڵا و كرسی كوردی ژنانە و ممكەمژەی مناڵان و ..لە یەك گۆردا كۆكردۆتەوە، هاوار و قیژەی ئەو قوربانیانە لەو نیوە شەوەی بیابانەكاندا كەس گوێی پێنەدان و هیچ پەلەقاژەیەكی مەرگ دادی نەدان راماندەگرێت بەرامبەر سیاسەتێك كە سەرلەنوێ‌ لەسەر لۆژیكی ئەقڵا و باوەرهێنان بە توانا ناوخۆییەكان بیناكرابێت، ئێمە كوری سەردەمی ئەنفالكراوەكانین، هەموو سیاسەتێك و بیناكردنەوەیەكی كۆمەڵایەتیانە دەبێت پێشوەخت بەناو كێشەی ئەنفالدا تێپەربێت، بۆ هەردەستخستنە ناو دەستی لایەنی بەرامبەر دەبێت ئەنفال بەبیرخۆمان بهێنینەوە، چونكە ئەوە كارەستی رابردووە كە هەنووكە لەگەڵا ماندا دەژی و گوێرادەگرێ‌ بۆ ئەو نەغمە فاشستیانەی كەلە هەر ئان و ساتێكی مێژوویدا بێت سەرلەنوێ‌ لەدایك دەبێتەوە.

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com