head

 

 

 

 

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە

 

عەبدوڵا مەحمود

                                                                      

روداوەکانی زاخۆ و سمێل و دهۆک کە بە فتوا دەستپیدەکات و سوتاندنی دوکانەکانی مەیفرۆشی و سەنتەرەکانی مەساج و چەند ئوتێل و گازینۆ و ژمارەیەک برینداری لێدەکەوێتەوە و پاشانیش سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتووی ئیسلامی و راوەدونان و گرتن بەدوای خۆیدا دەهێنێ، گۆشەی ململانێیەکی سەرپا کۆنەپەرستانەی نێوان دوو رەوتی دژی ئازادی و کۆنەپەرستیە. سەرکوتکەری دەسەڵاتی بۆرژوزی کورد بەتایبەت پارتی و دژە ئازادی و مافە فەردی و مەدەنیەکانی ئینسانی ئیسلامیەکان و رەوتە سیاسیە ئیستیرادکراوەکانن.

کارنامەی دەسەڵاتی کوردایەتی سیخناغە لەسەرکوتی سیاسی نەیارانی سیاسی خۆی و دەسەڵاتەکەیان و پشتیوانیکردن لە کۆنەپەرستی ئیسلامی و زەمینەسازکرن بۆ تەراتێنی باندو رەوتگەلی دژی ئازادی ئیسلامیەکان. هەروەها کارنامەی ئیسلامیەکانی کوردستان و رەوتە سیاسیەکان و مەلا کۆنەپەرستەکانیش قانگدراوە بە فتواو تیرۆر و دژایەتی ئازادی و مافە فەردی و مەدەنییەکان و دژایەتیکردنی ئاشکراو شەرعی! مافەکانی ژنان و مناڵان و هەموو سیما جوان و سەردەمیەکان. لە هونەرو ئەدەبەوە بۆ پۆشینی جل و بەرگی سەردەمی، لە دژیەتی نوسەران و ئەدیبان و شاعیر و توێژەرەوەکان و رەخنەگرانی  دیدی ئیسلامەوە بۆ سوتاندن و گڕدانی دوکانەکانی مەیفرۆشی و ئارایشگکانی ژنان و تیزاپ پژاندن و شێواندنی سیماکانی ناوچە گەشتیارەکان.

ئەم دوو رەوتە قێزەونترین دوو دیاردەی کۆمەڵگای کوردستانن. چاکسازی و ئایندەی شیاوی ئینسانی بە بێ کەنارخستنی ئەم دوو بزوتنەوە دژی ئازادی و ئینسانییە، ئیمکانی نییە.

بزوتنەوەی کوردایەتی کە ناتوانێت تەحەمولی ئازادی سیاسی و خۆپیشدان و مانگرتن و رەخنە لە سومبلە بەناو نەتەوەیی و نیشتمانی و دینی و کەلچەریەکان، بگرێت. کە ناتوانێت  ئازادی هەڵسورانی و ‌هێزە کۆمۆنیست و ئازادیخوازەکان و  هێزی نەیاری، رێپێبدات و بەرەسمی بناسێت، وە نەتوانێت ڕیز بۆ مافە جیهانداگرەکانی ئینسان دابنێت... کەواتە هەڵگری هیچ پێشکەوتنخوازیەک نییە، ناکڕێت چاوەڕوانی لەوە زیاتری لێبکرێت لەو مێژووە دژی ئازادییە سەرکوتکەرییەی تائێستا سەریەکی ناوە.

هێزە کۆنەپەرستە ئیسلامیەکانیش کە مێژوی کارو کردەوەیان بە توندو شلەتێن و میانەڕەوەوە ئاشکرایە. پەیامی دژە ئازادییان بە ترساندنی ئینسانەکانی سەر زەوی بە ئاگرو دوپشکی جەهەنەم دەست پێدەکات تا ماف و داخوازیەکانییان و بزوتنەوەی نارەزایەتی ئێستاو دنیای سەرزەوی پایماڵ بکەن و بیسپێرنە دنیای خەیاڵی سبەینێ. بەڵام ئەمە تەنها گۆشەیەکە لە فریوکاری بەر لەدەسەڵاتیان و لەدوای ئەم درۆیەیان هەڕەشە، فتوا،سەنگسار، تێرۆر، تەقاندنەوە، سەربڕێن...کارنامەیەکە کە لەهەر گۆشەو کەنارو جغرافیایەکی ئەم سەرزەمینەدا دەسەڵاتیان هەبووبێت یان تواناییان گەیشتبێتە ئاستێکی دیاریکراو، دەستیان لێی نەپاراستووە. کارنامەی ئیسلامی سیاسی هێندە قێزەونە تەنانەت ناتوانرێت کەمترین گۆشەی، نیشان بدرێت.

خوڵقێنەرانی ئەم دۆخەی بادینان، ئەم دوو هێزە کۆنەپەرست و دژی ئازادیەن تا کۆمەڵگا زارەترەک بدەن، وە لە ململانێی نێوان خۆیاندا بیانکەنە بارمتەی ململانێیەکی سیاسی تر لە دۆخی هەلومەرجی شۆڕشگێرانەی ناوچەکەدا.

ئیسلامی سیاسی و رەوتە سیاسیەکانی لە کوردستان و ناوچەکەدا ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی تونس و مەغریب و میسر... بە کۆتایی شۆڕش دەزانن و سەرکەوتنیان لەم گەمە کاتتیەدا، بە سەرکەوتنی ئیسلامیەکان لەقەڵەم دەدەن و دەیانەوێ گوڵە بەهارە لە "بەهاری عەرەبی" بچنەوە، ئەمە لە کاتێکدایە شۆڕش بەم هەڵبژاردنانە نە کۆتایی هاتووە و نە شانسی ئیسلامی سیاسی بۆ سەرکەوتن و مەیدانداریان، لە ئارادایە. چونکە هەڵسان و شۆڕشەکانی ناوچەکە لە بنەڕەتدا بۆ ئازادی و سەربەخۆیی ئیرادە و نان و حورمەتی ئینسانییە، کە ئیسلامیەکان لە بنەڕەتدا لە دژی ئەمانە دروست بوون و قوتکراونتەوە. بەڵام لەم راستیانە تێناگەن و دەیانەوێ کەشی نارەزایەتی لەدەسەڵاتی تاڵانچێتی و زۆری پارتی و یەکێتی بکەنە بەردەبازێک بۆ بەشداری جێ دڵخوازی خۆیان لەهەمان دەسەڵاتی گەندەڵ و تاڵانچی بزوتنەوەی کوردایەتی.

پارتی و یەکێتی بە تایبەت پارتی کە خۆی بە هێزی بێ رکابەری ساحەی سیاسی کوردستان دەزانێت. دەیەوێت بە سیناریۆ سازکردن و ملهوری نواندن و کپ کردنەوەی ناڕەزایەتی شەقام و تورەیی خەڵکی کوردستان لەڕێگای بێدەنگکرن و پاشەکشەکردن بە نەیارە سیاسیەکانی بباتە پێشەوە و وای نیشان بدات کەتورەیی و نەفرەتی خەڵکی کوردستان، دروستکراوی هێزە بەناو ئۆپۆزیسۆکانن و بۆیە دەبێت بخرێنەوە ناو قەفەز و قاوغی خۆیان. لە کاتێکدا ئۆپۆزیسیۆنی ئیسلامی و تەنانەت قەومی کورد کە بەشە بەرجەستەو رێکخراوەکەی "بزوتنەوەی گۆران" نەک تەبایەکیان لەگەڵ خواستەکانی خەڵکی کوردستان نییە، بەڵکە بە ئاشکرا خەریکن سات و سەودا بە قوربانیانی بزوتنەوەی نارەزایەتی خەڵکی کوردستانەوە دەکەن و لەخەمی بودجەو پۆستی سیادیدان لە هەمان دەسەڵاتی تاڵانچی و گەندەڵی حزبی، پارتی و یەکێتیدا.

ململانێی نێوان حزبە دەسەڵات بەدەستەکانی کوردستان و بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوا، قەومی وئیسلامی... بە کۆبونەوەی پێنج قۆڵیەکانەوە بێت، یان بە بەشدری و بەشدرای نەکردنیان لە حکومەت و پەرلەمانی حزبی پارتی و یەکێتی. بە ململانێی سیاسی و دیبلۆماسی بێت یان سیناریۆ سازکرن و پیلانگێڕان... هیچ لەو ڕاستیە ناگۆڕێت کە هەموویان سەر بە خانەوادەیەکن" خانەوادەی بۆژوازی" دژ بە بەرژەوەندیەکانی چینی کرێکارو خەڵکی تورەو پڕ چاوەڕانی کوردستان.

بۆیە پێویستە چینی کرێکار و خەڵکی دەستەنگی کوردستان و بەرەی رادیکاڵ و ئازادیخوازەکەی،  ڕیزی خۆیان لە ئاسۆی سیاسی و سیناریۆکانی ئەم لایەنانە جیابکەنەوە. لەوەش واوەتر  پێویستە لە ریزی سەربەخۆو رێکخراوی خۆیاندا، نا بۆ دەسەڵاتدارێتی زۆردارانە و خوێنمژانەی بۆرژوازی کورد و ئۆپۆزیسیۆنی قەومی و ئیسلامی بڵێن و تیبکۆشن کۆمەڵگا لەدەست دەسەڵاتی ئەمانە و مەیدانداریان، رزگار بکەن. ئەمە زامنی چاکسازی و ئایندەیەکی گەش و کۆتایهێنانە بە سیناریۆ زنجیرەیەکان و دۆخی نائەمنی و ترس و تۆقاندن و ململانێ نەبڕاوەکانی نێوان دەسەڵات  خۆیان و ئۆپۆزیسیۆنی قەومی و ئیسلامی.

 ٤/١٢/٢٠١١

 

 

abdulla.mahmud@gmail.com

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com