head

 

 

 

 

فەلسەفە و ئومێد

 

ریبوار سیوەلی

ڕەنگە زۆر بن ئەو فەیلەسووفانەی باسی فەلسەفەیان وەك هزرێكی ئومێدبەخش كردبێت، پیتاگۆراس كە ئێمە بە هەڵە بە فیساغۆرس، یان فیساگۆرس ناسیومانە، یەكێكە لەوانە. ئومێدی فەلسەفی و فەلسەفە وەك ئومێد لە چیدایە؟ من ڕۆژانە بیر لەمە دەكەمەوە. ڕەنگە ئەمەش لەبەر ئەوە بێت كە ژیان لە واقیعی ئێمەدا جەنگێكی بەردەوامە لەگەڵا نا ئومێدی.

بیركردنەوەی پیتاگۆراس و پیتاگۆراسییەكان، بەشێكە لە پەیڕەوكردنی ڕێبازێكی ئایینی و ئەخلاقیی لە جیهاندا، كە ڕۆڵی فەلسەفە تیایدا بریتیە لە ڕزگاركردنی مرۆڤ. بەڵام ئەو جیهانەی پیتاگۆراس، تا بێكۆتا بریتیە لە ئامادەیی شەڕانیەت  و شەڕ یاسای ژیانە و هەموو جێیەكی پڕ كردووە. هەرچی چاكەشە، بریتیە لە بوونێكی سنووردار لە چوارچێوەیەكی دەستنیشانكراودا. بەڵام گەردوون (كۆسمۆس)، بووێكی زیندووی یەزدانییە و بۆ هەمیشە دەمێنێ‌ و فەزایەكی هارمۆنی و هاوسەنگی هەیە. لە جیهانیشدا

مرۆڤ بوونێكی شیرازە لێتێكچووی پەرتەوازەی هەیە و چونكە وەك جەستە مەحكومە بە مەرگ و بڕانەوە و ڕۆحیشی كە نەمرە، بەزۆر چۆتە ناو ئەو جەستەیەوە كە هێلانەی شەڕانگێزی و گوناهە. بۆیە ئەگەر مرۆڤ بیەوێ‌ و مەبەستی بێت لەگەڵا گەردووندا تێكەڵا ببێتەوە، (یان ئاشت ببێتەوە؟) ئەوە پێویستە ڕۆحی خۆی پاكژ بكاتەوە. چونكە ژیان بەردەوام دەبێ‌ و مردن و ژیانەوەی بەسەردا دێت، بەڵام ڕۆح بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە.

ڕۆح، ناسنامەی هەمیشەیی مرۆڤە و ناگۆڕێت. ئەگەر مرۆڤێك مرد، ئەوە رۆحەكەی دەچێتە ناو جەستەی گیاندارێكی ترەوە، بەپێی ئەو هەڵە و كەمتەرخەمی گوناهانەی لە ژیانی مرۆیی و یەكەمی خۆیدا كردوونی. فۆرمی سەگ یەكێكە لەو گیاندارانە، كە بۆی هەیە ڕۆحی مرۆڤێكی بچێتە بەر، هەر بۆیەشە كاتێ‌ پیتاگۆراس دەبینێ‌ كەسێ‌ لە سەگێك دەدات، پێیدەڵێ‌ "لێی مەدە، من لە دەنگی ئەودا، دەنگی یەكێ‌ لە هاوڕێكانم ناسییەوە".

لە دیدی پیتاگۆراسەوە، هەر چەندە ڕۆح نەمر و پاكژە، بەڵام لەبەر ئەوەی دەچێتە جەستەی مرۆڤی خەتاكارەوە، ئەوە گەرد و غوباری خراپەی جەستەیی لێدەنیشێت و دەبێت ماوەیەك لە فەزای گەردووندا چاوەڕوان بێت بۆ ئەوەی بچێتەوە ناو جەستەیەكی ترەوە.

لێرەدایە، كە فەلسەفە، بەمانای عەوداڵبوون و خۆشویستنی دانایی، وەك شێوازێكی بیركردنەوە و ژیانكردن، مرۆڤ فێری وردبوونەوە و تێفكرین و سەرنجدان، دەكات بۆ ئەوەی باشترین ڕێگا بۆ دەربازبوون و پاككردنەوەی ڕۆح لەو چەوتی و بەدكاریانەی پێوەی نووساون، بخاتە بەردەمی. فەلسەفە لەوەدا ئومێدبەخشە، چونكە ڕێگای گەڕانە بەدوای داناییدا، داناییش ئاستێكی بیركردنەوەیە كە پشت بە توانا مرۆییەكان خۆیان دەبەستێت. بەم مانایەش فەلسەفە هەمیشە بە سەرنجڕاكێشانەوەی مرۆڤ بۆ لای تواناكانی خۆی، بە پشتبەستن بە خۆی و بە چالاككردنەوەی بەهرە و زیرەكیی مرۆیانە، هێز و گووڕ و ئیرادە بە تاكەكەسی بیركەرەوە دەبەخشێت. فەلسەفە بەرگرییە لە مرۆڤێك كە ڕۆژانە جەستە و بوونی لە واقیعدا دەكەوێتە بەر مەترسیی و توندوتێژی و پەلاماری خێرایی و مەسرەف و ماتەریاڵپەرستی، بەڵام ئەو بەهۆی ڕۆحەكەیەوە بەرگریی لە مانەوەی خۆی دەكات، تا ناچار نەبێت بچێتە ناو بەرگی ئاژەڵێكی دڕندەوە.

هەستدەكەم ئێمە لە دۆخێكی كۆمەڵایەتی واقیعیی وەهاداین، كە ڕۆژانە بەرەو مردنێكی جەستەیی و پەككەوتەیی كۆمەڵایەتی لێدەخووڕدرێین، بەڵام گرنگ ئەوەیە مرۆڤ ڕۆحی تەسلیم بەو واقیعە نەكات. بۆیە فەلسەفە ڕێگایەكی كراوەیە بۆ تێگەیشتنێكی تر لە ژیان و بوون، كە ئومێد تیایدا لەسەر ئەو بەردەوامییە بەندە، كە بۆگەیشتن بە كۆتایی پێویستیمان پێیەتی. هەموو ئەوانەی ئومێد بە مرۆڤ دەبەخشنەوە خزمەتی فەلسەفە دەكەن و ڕێز لە ژیان دەگرن، چونكە فەلسەفە و ژیان پێكەوە یەكتری تەواو دەكەن لە پێناوی ئومێدبەخشینەوە بە مرۆڤ، كە زۆر بە سەختی لەداییك دەبێت، بە ئازارەوە دەژی و نائومێدانە دەمرێ‌..

15/1/2012

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com