head

 

 

 

 

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون

 

راسان

هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی له‌ ناوچه‌كه‌دا هاوشێوه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌یروسه‌مه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی نییه‌! ڕه‌نگه‌ لێره‌وله‌وێ شتێك لێچو له‌ نێوان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ خۆماڵیه‌ی خۆمان هه‌ندێك شوێنی تری وه‌ك فه‌له‌ستین و سوریا و ..هتد بدۆزینه‌وه‌، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌ر تایبه‌ته‌ به‌م دوو هێزه‌.

ده‌كرێت ئاماژه‌یه‌كی خێرا به‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ بده‌ین، یه‌كێتی و پارتی خاوه‌نی شه‌ش حه‌وت كابینه‌ی ده‌سه‌ڵاتن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا متمانه‌یان به‌ یه‌كتر نییه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ بكه‌نه‌ ده‌زگای نیشتمانی سه‌ربه‌خۆ، هۆكاره‌كه‌ی روونه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه‌ بروایان به‌ نیشتمان و داموده‌زگای نیشتمانی نییه‌، له‌ باشترین حاڵه‌تدا بروایان وایه‌ ئه‌مان هه‌ریه‌كه‌یان به‌ ته‌نها خۆیان نیشتمان و هێزی ڕه‌سه‌ن و گرنگی سه‌ر گۆره‌پانی كوردستانن.

یه‌كێتی و پارتی باوه‌ریان به‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و داموده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نییه‌، چونكه‌ هه‌ر خۆیان ده‌توانن چۆنیان بیه‌وێت ئاوا بیانجوڵێنن، یه‌كێتی و پارتی باوه‌ریان به‌وه‌یه‌ خۆیان یاسابن و خۆیان جێبه‌جێكار بن، نمونه‌ی ئه‌مه‌ زۆره‌ ده‌ستور به‌ باڵای سه‌رۆكی پارتی براوه‌، یه‌كێتی له‌ سه‌ره‌ی حكومه‌تی خۆیدا ده‌سه‌ڵاتی له‌ بادینان و هه‌ولێر نه‌بوو، پارتیش له‌ سه‌ره‌ی حكومه‌تی خۆیدا ده‌سه‌ڵاتی له‌ سلێمانی و گه‌رمیان نابێت، سه‌یر له‌وه‌دایه‌ ئه‌م دوو هێزه‌ به‌رده‌وام باسی دیموكراسیه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام چ كاره‌ساتێكیان ناوه‌ته‌وه‌ به‌ ناوی دیموكراسیه‌وه‌ته‌وه‌، یاسای خۆپیشاندانه‌كان، هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیكاكان، هه‌ڵبژرادنی په‌رله‌مان، چۆن به‌رێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ك له‌ دیموكراسیه‌تی عیاره‌ 24 ئه‌م هێزانه‌ ساڵ نییه‌ به‌رده‌م باره‌گانیان خوێنی گه‌نجانی لێ نه‌رێژرێت.

ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌و شتانه‌ن كه‌ به‌چاو ده‌بیندرێت، به‌ڵام سه‌یروسه‌مه‌ری ئه‌م دوو هێزه‌ له‌م ئاسته‌دا ناوه‌ستێت، به‌ڵكو له‌ ئیداره‌دانی وڵاته‌ له‌ پشتی په‌رده‌وه‌:

نه‌وت و سامانه‌ سروشتیه‌كان، ئه‌م دوو هێزه‌ چۆن تاڵان فرۆشی ده‌كه‌ن و ده‌یدزن و پاره‌كه‌ی به‌ مۆڵێكه‌وه‌ بۆخۆیان ده‌به‌ن.

گومرگه‌كان، چه‌ندین ساڵی شه‌ری خوێناوی ناوخۆ له‌سه‌ر پاره‌ی گومرگه‌كان بوو كه‌چی ئێستا كه‌س نازانێت چۆن ده‌دزرێت و چه‌نده‌ حسابه‌كه‌ی.

پاره‌ی داهاتی ده‌زگاكانی حكومه‌ت، به‌لێشاو حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت له‌ رێگه‌ی ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كانیه‌وه‌ كه‌چی كه‌س نازانێت داهاتی ئه‌م پارانه‌ بۆكوێ ده‌چێت.

به‌جه‌د پلانی حكومه‌ت به‌ ئاشكرا به‌ سه‌دان تریلیون دینار بۆ هه‌ندێك باب دانراوه‌ كه‌ یه‌ك دیناری لێ خه‌رج ناكرێت.

یه‌كێتی و پارتی ناتوانن سێ شتی گرنگ له‌ ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردساندا ئه‌نجام بده‌ن:

1.         دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی نیشتمانی دیموكراس كه‌ رێز له‌ مرۆڤی كورد و مافه‌كانی بگرێت.

2.         سه‌ربه‌خۆكردنی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ گرنگه‌كانی وه‌ك هێزی چه‌كدار و و دارایی و دادگا و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نی ... كوردستان.

3.         دانان به‌ دۆراندن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و جێ هێشتنی كورسی ده‌سه‌ڵات.

له‌ خاڵی سێهمه‌وه‌ كۆتایی به‌م وتاره‌ ده‌هێنین، ئاسان نییه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای كوردیدا گۆڕانكاری ریشه‌یی ئه‌نجامبدرێت، هه‌روه‌ها ئاسان نییه‌ رووبه‌روی ئه‌و هێزانه‌ بینه‌وه‌ كه‌ گۆران قبوڵ ناكه‌ن، خه‌ونێكی نه‌هاتۆته‌دیه‌ بیرله‌وه‌بكه‌ینه‌وه‌ گۆڕان له‌و هێزانه‌ بكرێت كه‌ گۆڕان قبوڵ ناكه‌ن، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ زۆر ده‌هێنێت كه‌ ده‌بوو هه‌ر له‌ دوای راپه‌رینی 1991 وه‌ له‌م دوو هێزه‌ ئه‌و پاشاگه‌ردانیه‌ قبوڵ نه‌كرایه‌، ده‌بوو له‌و كاته‌وه‌ هاوڵاتیان له‌ دژی ئه‌م مۆدیله‌ ناوازه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات، خه‌ڵكی به‌رده‌وام بونایه‌ له‌سه‌ر راپه‌رین، من پێم وایه‌ ئێمه‌ ده‌توانین بیر له‌ گۆرانكاری بكه‌ینه‌وه‌، وێنه‌ی خه‌ت و خاڵه‌كانی بكێشین به‌ڵام ئه‌سته‌مه‌ هه‌روا به‌خێرایی شته‌كان بگۆرێن، بۆیه‌ ده‌بێت له‌ پاڵا وشه‌ی گۆڕاندا وشه‌یه‌كی تر زیادبكه‌ین، ئه‌ویش (كه‌وتنه‌) ئه‌م دوو هێزه‌ له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیدا ده‌بێت بكه‌ون، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ ژیانی سیاسی ئه‌م دوو هێزه‌دا گوزه‌ر ناكات، ئه‌مانه‌ كه‌ باوه‌ریان به‌ مرۆڤی كورد نییه‌ و ئاماده‌ن له‌سه‌ربانی مه‌قه‌ره‌كانیانه‌وه‌ فیشه‌ك بنێن به‌ سنگی لاوه‌كانه‌وه‌ ئیدی بیركردنه‌وه‌ له‌ دیموكراسیه‌ت و گۆڕانكاری چی؟ ئه‌مانه‌ كه‌ لۆژیكی ده‌سه‌ڵات له‌ ناو شرواڵ و گیرفان و عه‌شره‌ته‌كه‌یاندا ده‌بیننه‌وه‌ ئیدی ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌یی چی؟ هه‌ندێك پێی وایه‌ ئه‌گه‌ر گۆرانكاری له‌ رووی ئه‌قڵانیه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت ئه‌وا درێژخایه‌ن فره‌ ڕه‌هه‌ند ده‌بێت، ده‌پرسین كام ئه‌قڵا و كام گۆڕانكاری؟ ئه‌و ئه‌قڵه‌ی پێی وایه‌ هه‌موو گۆڕانكاریه‌ك ده‌بێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خۆم ئه‌نجام بدرێت، یان ئه‌و ئه‌قڵه‌ی پێی وایه‌ ئه‌وانه‌ی هێشتا قسه‌ ده‌كه‌ن له‌ په‌رله‌مان، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، له‌ نێو ته‌كسی و دامه‌زراوه‌ و فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان ده‌بێت به‌یاسا ده‌مكوت بكرێن و ئاسایش و هێزه‌كانی پۆلیس و پێشمه‌رگه‌یان بكه‌ن به‌ گژدا، ئه‌مه‌یه‌ گۆڕانكاری و باهۆزی به‌هاری عه‌ره‌بی؟ هه‌ندێك ئه‌وه‌مان پێ ده‌فرۆشنه‌وه‌ كه‌ له‌ كوردستاندا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت! ئازادی هه‌یه‌ و خه‌ڵك قسه‌ ده‌كات! هه‌ڵبژاردن و ئازادی قسه‌كردن هیچ سه‌رده‌مێك هێنده‌ی ئێستا له‌به‌رده‌م خه‌ته‌ری له‌ناوچوندا نه‌بووه‌، پێشتر كه‌سێك له‌سه‌ر بۆچونێك یان رایه‌كی جیاواز كه‌سێكی تری ده‌كوشت و زینده‌ به‌چاڵی ده‌كرد وه‌ك شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان، به‌ڵام ئێستا له‌ نێو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه‌ یاساكان به‌ خشكه‌یی ده‌رده‌چن، دژ به‌ ئازادی و قسه‌كردن و به‌دواداچونی كه‌یسه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانه‌وه‌.

هه‌ربۆیه‌ له‌ دوای حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌ ده‌بێت له‌ پاڵی چه‌مكی گۆڕان كه‌وتنیش زیاد بكه‌ین، چونكه‌ ئه‌م دوو هێزه‌ ئه‌گه‌ر دێویش بن هه‌ر ده‌بێت بكه‌ون.

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com