head

 

 

 

 

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی

 

مەریوان عەلی

من ئامادەم لە پێناو کێشەکەمدا بکوژرێم، بەڵام ئامادە نیم  لە پێناو کێشەکەمدا کەس بکوژم....

دوورکەوتنەوە لە سزا بریتی نیە لە لێخۆشبوون، تەنھا لە کاتێکدا نەبێت کە توانای جێبەجێکردنی سزاکەت ھەبێت .....غاندی

 

سەرەتا

لە کتێبەکەیدا دەربارەی فەلسەفەی ناتوندوتیژی دیفید مکرینولدز، سەرنجمان بۆ ئەوە رادەکێشێت کە فەلسەفەی ناتوندوتیژی وەڵامی ھەموو پرسیارەکان ناداتەوە، ھەروەک باس لەوە دەکات کە ناتوندوتیژی زیاد لە سەرچاوەیەکی فکری و فەلسەفی ھەیە، مکرینولدز لە گریمانەیەکی سەرەکی دیدی ناتوندوتیژیانەوە دەست پێدەکات، با وادابنێین مافێکی رەھا ھەیە، بەڵام ھیچ کام لە ئێمە بەرەھایی دڵنیا نیە لە جەوھەرەکەی، ھەریەک لە ئێمە بەشێکی دەبینێت، ھەروەک ھیچ کەس لە ئێمە ناتوانێت بەتەواوەتی لێی تێبگات. بێگومان ئەم تێروانیە لەوە ھاتووە کە تێگەیشتن لە راستی شتێکی رێژەییە، ھەروەک زیاد لە رەھەند و مانایەکی ھەیە، بۆیە دەکرێت جیاوازبین لەیەکتر و جیاوازیش شتەکان ببینین، ئەمەش ناکاتە ئەوەی دیدە جیاوازەکان توندوتیژانە دژ بەیەکتر بوەستنەوە، کۆکردنەوەی ھەموو راستیەکان لە کەسێکدا یان لە فەلسەفەیەکدا مانای نەفیکردنی ئەوانی دیە، یاخود لانی کەم رەتکردنەوەی ھەموو ئەو بیروبۆچونانەیە کە گوزارشت لە دیوێک و رەھەندێکی ژیان دەکەن، ئەم جۆرە لە ڕەتکردنەوە لە جەوھەردا بریتیە دەستگرتن بەسەر کۆی ژیاندا، کە دواتر بریتیە لە مومارەسەکردنی توندوتیژی بەناوی راستی رەھا، ھەڵبەت پێنانە ناو دنیای سیاسی ئەم جۆرە بیرکردنەوە و تەماشاکردنە، جۆرێک لە سیاسەتی توندڕەوی و توتالیتاریزم دەخوڵقێنێت، بەڵام تا چەند ئەم بۆچونە پەیوەندی بە فەلسەفەی ناتوندوتیژیەوە ھەیە؟ لەوبارەبیەوە مکرینولدز سەرنجمان بۆ باوەرێکی غاندی رادەکێشێت ئەو دەنوسێت، ئەگەرچی غاندی بەتەواوەتی نەیدەتوانی دڵنیابێت لەوەی کە ئەو راستە، بەڵام ئەو ئامادە نەبوو ئەوانی دی وێران بکات لە تاقیکردنەوەکانیدا بۆ گەیشتن بە راستی، واتە لابرۆتۆریەک نییە بۆئەوەی مرۆڤ راستیەکانی تێدا تاقی بکاتەوە، ئەوەی ھەیە ئایدیا و راڤەکاریەکان لەسەر خودی مرۆڤ ئەنجام دەدرێت، بۆ نمونە: تاقیکردنەوەی بۆمبی ئەتۆمی بۆ وەستانی جەنگی جیھانی دووەم لەسەر جەستەی مرۆڤ بوو، بریارێک بوو کۆی بیرکردنەوە ئەقڵانیەکانی خستەوە ژێر گومان و پرسیار!

دەتوانین بڵێن ژیان خۆی لابرۆتۆری فەلسەفە و تیورە سیاسیەکانە! راستە فەلسەفەی ناتوندوتیژی گەرانێکی قوڵە بەشوێن راستیدا، بەڵام ھەرگیز ئەم گەرانە بریتی نییە لە ڕەتکردنەوەی رەھای راستیەکانی دی، مکرینولدز لە کتێبەکەیدا باس لە (ڕ.ج. موستە) دەکات، بەوەی ئەم پیاوە بەرێزەوە گوێبیستی ئەو کەسانە دەبوو کەلە ناکۆکی قوڵدا بوون لەگەڵیدا، ئەمەش نەک وەک جۆرێک لە تاکتیک، بەڵکو خوازیاری ئەوەبوو لەسەرنجەکانی ئەوانەوە شتێک راستی بەدەست بھێنێت کە ئەو پێی نەگەیشتووە.

بە باوەری من جەوھەری ناتوندوتیژی لەوەوە سەرچاوە ناگرێت کە لایەک نەتوانێت دژ بە لاکەی تر توندوتیژ جێ بەجێ بکات، بەڵکو لەو باوەرەوە دێت کە دڵنیابیت لەوەی تۆ بە رەھایی راستیت، بەڵام ئامادە نەبیت لە پێناو ئەو راستیدا بەرامبەرەکەت فەرامۆش یان وێران بکەیت، واتە بەردەوام راستیەکان وەک رەھا و بێ چەندوچون نەبینینەوە، بەڵکو رێگەبدرێت لە پاڵ ھەموو راستیەکدا برێک گومان و لە تەنیشت ھەر بۆچونێکدا دەیان بۆچونی تر ئامادەگیان ھەبێت.

ھەروایشە، لە بیرکردنەوەی مرۆڤەکاندا زیاد لە رێگەیەک ھەیە بۆ گوزارشتکردن، زیاد لە دیدێک بەدی دەکرێت بۆ تەماشاکردن، ھەروەک زیاد لە زمانێک ھەیە بۆ قسەکردن لەسەر بارودۆخە سیاسیەکان، لەپاڵ ئەمەدا زیاد لە رێگەچارەیەک لە ئارادایە بۆ کێشەکان، زیاد لە ئاراستەیەک بەدی دەکرێت بۆ ھەنگاونان بەرەو کردنەوەی گرێ کوێرەی گرفتەکان، ھەموو ئەو رێگە جۆراو جۆرانە بریتیە لە قودرەتی بەکارھێنانی ئەقڵی مرۆڤ لە پای بیرکردنەوە لە پێناو چارەسەری کێشە و گرفتە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکاندا.. بەکەمترین زیان.

ھەڵبەت بیرکردنەوە سەرەتای بەکارھێنانی ئەقڵە لەو کات و شوێنانەی دەشێت رووبەروی حوکمێکی نا ئەقڵانی بکرێینەوە، یانی بیرکردنەوە لە پێناو پاراستنی مرۆڤ لەو بریارە نا ئەقڵانیانەی دەشێت خودی مرۆڤ بەرەو ھەڵدێر و چارەنوسێکی نادیار بەرێت.

بە باوەری من خەباتی ناتوندوتیژیانەی مرۆڤ بە ئامانجی شکاندنی کۆت و زنجیری دەستەکانی، چەندە پابەندی سەبر و خۆراگرییە، ھێندەش پێویستی بە نیشاندانی سیمای راستەقینەی ستەمکارانە، واتە ئەوەندەی بەرگریکردن گرنگە ھێندەش پیشاندانی رووی دیاری ستەمکاری گرنگە، لێرەدا قسەیەکی عبدالغفار خانم بیردەکەوێتەوە کە ناوبراو وەک سەربازی ناتوندوتیژی ناسراوە ئەو بە خۆپیشاندەران دەڵێت: چەکێکی دەگمەنتان پێشکەش دەکەم کە پۆلیس و سوپا توانایان نییە دژی بوەستنەوە، ئەوە چەکی پەیامبەرانە، بەڵام ئێوە درکی پێ ناکەن، ئەو چەکە بریتیە لە سەبر و خۆراگری، ھیچ ھێزێک نییە لەسەر رووی زەوی بتوانێت دژی بوەستێتەوە..

 

مرۆڤی ناتوندوتیژ

مرۆڤ بە سروشت توانای داھێنان و ئەفراندنی ھەیە، مرۆڤ توانای کێشانی ھێڵە ڕەنگاوڕەنگەکانی نێو ئیستاتیکای ھەیە، دەتوانێت ئاوازە جیاوازەکان بچرێت، دەتوانێت گەردوون و قوڵایی دەریاکان و سەرزەمینە بەرفراوانەکان کەشف بکات، مرۆڤ بەھێزترین کائینی باڵادەستی سەرزەمین و گەردوون و ھەموو ئەو جێگایانە کە دەشێت دەستی پێ بگات، ھەروەک مرۆڤ دەتوانێت لە رێگەی فکر و مەعریفەی بەدەستھاتوو ئەو نھێنیانە ئاشکرا بکات کە تەنھا ئەقڵ درکیان پێ دەکات، لەراستیدا نھێنی پشت ئەم توانایە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە مرۆڤ کائینێکی بیرکەرەوەیە، ئەقڵ بەکاردەھێنێت، زیاد لە رێگەیەک تاقی دەکاتەوە، مرۆڤ کائینێکە بیر لە داھاتوو دەکاتەوە، دەتوانێت جگەلە رێگەی بەکارھێنانی ھێز، لە رێگەی ناتوندوتیژیەوە ئامانجەکانی بەدی بھێنێت. ئەگەرچی مرۆڤ توانای تێگەیشتن و باوەرھێنان و پەیوەندیکردنی ھەیە، بەڵام زۆرجار ئەم توانایە لەبەرامبەر بەکارھێنانی ھێزدا ملکەچی چارەسەری توندوتیژیانە دەکرێتەوە، بێگومان لە بنچینەدا ناتوندوتیژی بۆ پاراستنی بەھای مرۆڤ و مۆراڵە گەردوونیەکانی مرۆڤدۆستیە لەگەرمەی کێشە و ململانێ و ناکۆکیەکاندا، واتە بەھا مرۆییەکە نەکەوێتە بەردەم ھەرەشەی ھێزی فیزیکی و دەروونی، راستە مرۆڤ لە پای ئازادی و ماف و دادوەری.. و زۆرشتی تردا، لەوە ناکەوێت دەستبەرداری توندوتیژی بێت، لەوە ناکەوێت دواجار بریارێکی توندوتیژانە دەربکات، بەڵام دەشێت ھەمان خواست و ئامانج لە رێگەی ناتوندوتیژیەوە مسۆگەر بکرێت، لەوبارەیەوە غاندی دەڵێت: لە حسن بن علی ئەبی تاڵیبەوە فێربووم چۆن ستەملێکراوبم و سەرکەوتنیش بەدەستبھێنم، کەواتە خەباتی ناتوندوتیژیش وەک ھەر خەباتێکی تر سەرباز و فێرگە و رێوشێونی تایبەت بەخۆی ھەیە، راستە خۆپیشاندان و مانگرتن و کەمپەین...کەرەستەی ئەم خەباتەن، بەڵام جگەلە سەبر و خۆراگری و چالاکی مەدەنیانەی جڤادە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان..خەباتی ناتوندوتیژیانە ئەرک و مانودبوون و قوربانیەکی زۆری دەوێت، لای مکرینولدز ناتوندوتیژی جۆرێک تەکنیک نییە و پیادەبکرێت، بەڵکو لەوە زیاترە "فەلسەفەیەکی سنورداری دیاریکراوە" کە برێکی زۆر لە خۆراگری پێویستە.

ئەو پرسیارە سەرەکیەی لە بیرکردنەوەی ھەر یەکێکماندا بەشوێن وەڵامدا دەگەرێت بریتیە لەوەی: سەرچاوەکانی توندوتیژی لە کوێوە دێن؟ بۆچی پارێزگاریکردن لە ماف توندوتیژی بەرھەم دەھێنێت؟ چی وادەکات بەشێک لە ئەندامانی کۆمەڵگا بێ گوێدانە زەبروزەنگی دەسەڵات، بە ئاشکرا برژێنە سەر شەقامەکان و داوای مافی خۆیان بکەن؟ چی وادەکات دەسەڵات بەرامبەر خۆپیشاندەران ھێز بەکاربھێنێت و ھاونیشتمانیان خەڵتانی خوێن بکەن؟ دەتوانین ئاماژە بەوە بدەین ھەردوو بریاری رژانە سەر شەقام و تەقەکردن لە ھاوڵاتیان پەیوەندی راستەوخۆی بەو تێگەیشتن و بیرکردنەوەیە ھەیە کە دەربارەی توندوتیژی و ناتوندوتیژی!

 

توندوتیژی لەبەرامبەر ناتوندوتیژیدا

بەبروای من پیادەکردنی ناتوندوتیژی، تەنھا لەوەدا ناوەستێت مرۆڤ ئازار نەدرێت، یان ئازاری کەس نەدا، بەڵکو ناتوندوتیژی پەیوەندی بە فەلسەفاندنی ژیانەوە ھەیە لەسەر بنەمای گۆڕانکاری ریشەیی بۆ ھێنانە دی کۆمەڵگایەکی نوێ، دوور لە بەکارھێنانی ھێز! لێرەدا دەگەرێمەوە سەر بۆچونێکی مکرینولدز، ئەو دەنوسێت: شۆرشگێر دەزانێت ئامانج گۆڕانکاری قوڵە، نەک تەسفیەکردنی حساباتی کۆن، لێرەوەیە ڤێتنامیەکان پێشوازی ئەو ئەمەریکیانە دەکەن کە شەریان کردون، ئێمەش ھەمان ئامانجمان ھەیە، کە بریتیە لە کۆمەڵگایەکی نوێ، ... ئامانج لە شۆرشی سەرکەوتوو بریتیە لە ئاشتەوایی دوای گۆڕانی کۆمەڵایەتی.(فلسفە اللاعنف، تڕلیف دیفید مکرینولدز).

ئەو بۆچونەی پێی وایە دەکرێت لە رێگەی خۆپیشاندان و مانگرتنی مەدەنیانە و خەباتی ئاشتیانە دەستکەوتی گەورەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری بە دەست بھێندرێت، ڕەگ و ریشەیەکی فکری و مێژوویی دورودرێژی ھەیە، لە جەنگی جیھانی دووەمدا مامۆستایانی نەرویژ مانیان گرت لەسەر ئەوەی بەزۆر وانەی ئایدیۆلۆژیای نازیزم بە قوتابیەکانیان بڵێنەوە و سەرکەوتنیان بەدەستھێنا، ھەروەک لە دانیمارک کاتێک نازیەکان بریاریاندا ئەستێرەی زەردی داود بە قۆڵی جولەکەکاندا ھەڵبواسن، پادشای ئەو وڵاتە دژی ئەو بریارە وەستایەوە راگەیاند ئەگەر جولەکەکان ناچارکران ئەو ئەستێرەیە بە قۆڵیاندا ھەڵبواسن ئەوا ئەو یەکەم کەس دەبێت ھەڵی بواسێت.

 خەباتی ناتوندوتیژیانە فاسیلەیەکە لە نێوان دو جۆر بیرکردنەوە و بریاردان، جۆرێکیان بەرەنگای و خۆراگری لە ئیرادەی مرۆڤدا دەدۆزێتەوە، ئەویتریان بەرەنگای لە ھێزدا بەرجەستەدەکات، لە یەکەمیاندا ئەقلڕ بەسەر ھێزدا سەردەکەوێت، لەوی تریاندا ھێز جڵەوی ئەقڵ دەکات، لە ھەردوو بارەکەدا ئەقڵ ئامادەگی ھەیە، بەڵام بە دوو شێواز و بیرکردنەوەی جیاواز، بێگومان ھەردوو لایەن کار لەسەر گۆڕینی واقعی باو دەکەن.

ڕەنگە لە رووکەشدا ھیچ پەیوەندیەک توندوتیژی و ناتوندوتیژی پێکەوە کۆنەکاتەوە، تەنھا ئەوە نەبێت ئەم دوو حاڵەتە، دوو دنیای جیاواز پێکدێنن کەلە نەبوونی یەکێکیاندا ئەویتریان ئامادەگی دەبێت، بەڵام لە قوڵای ئەم دوو چەمکەدا ھێڵێکی نادیار بەنێو ھەردووکیاندا تێدەپرێت، ھێڵێک سەرێکی لە توندوتیژیەوە دێت و سەرەکەی تری لە نا توندوتیژیەوە، ئەو ھێڵەش بریتیە لە تێگەیشتنی کۆی ئەو ململانێی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیانەی لە نێوان بریاری ئەقڵانی و نا ئەقڵانیدا یەکاڵادەکرێنەوە.

بریارەکان بەشێکی گرنگن لە چارەسەرەکان، واتە کاتێک پۆلیسێک ئامادەیە تێڵا و کارەبا و فیشەک بەکاربھێنێت، ئەمە بریارێکی زاتی و رووتی ئەو پۆلیسە نییە، بەڵکو پەیوەندی راستەوخۆ بەو ئەقڵیەتەوە ھەیە کە کۆی سیستەمە سیاسیەکە بەرێوەدەبات، ھەڵبەت بریارەکان بەشێکی گرنگ لەشێوازی پیادەکردنی سیاسەتی توندوتیژی یان ناتوندوتیژیەوە، راستر ئێمە دەکەوینە بەردەم دوو ھەڵبژاردنی جیاواز، یەکێکیان لە توندوتیژیدا خۆی بەرھەمدەھێنێت، ئەویتریان لە ناتوندوتیژیەوە پێ ھەڵدەگرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرەکان، بەڵام خاڵە گرنگ و ھەستیارەکە ئەوەیە: توندوتیژی و ناتوندوتیژی لەسەر یەک رووبەر پێکەوە دەژین و لەنێو یەک بازنەدا دەکەونە ململانێوە، بە چەشنێک لە نێو بەشداربوانی ململانێکاندا، دووبارە ململانێیەکی تر لە قوڵایی ململانێ راستەقینەکاندا ئامادەگی ھەیە، بەوەی توندوتیژی یان ناتونودتیژی بکرێتە چارەسەری قەیران و کێشە و گرفتەکان.

ھەڵبەت ئەو جۆرە ململانێیەی کە رێگەچارەسەرەکانی تێدا دەستنیشان دەکرێت، رکابەر و فیگەرەکانی بەجۆرێک پێکەوە گرێدراون کە ھەر لادانێک لە یەکێکیان ئەوی تریان ئامادەگی دەبێت، واتە لە توندوتیژیەوە ھەنگاو دەنرێت بۆ پیادە نەکردنی ناتوندوتیژی، ھەروەک لە ناتوندوتیژیەوە ھەنگاو دەنرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی، ئەم مەسەلەیە وا دێتە پێش چاو کەسی بریاربەدەست درک بە ھەردوو رێگاکە دەکات، لە نێوان ئۆپشنە جیاوازکاندا یەکێکیان ھەڵدەبژێت، بەڵام لە راستیدا پرۆسیجەری بریارەکە بەتەواوەتی پابەندی ئەم جۆرە تەفسیرە نابێتەوە، ئەگەر ئەوە بزانین ئەقڵیەتی توندوتیژی لە نەفیکردنێکی رەھای بەرامبەرەوە دەستپێدەکات، لە نەفیکردنی ھەموو دەنگەکانی ترەوە دەنگ بەرزدەکاتەوە، ئیدی ئەم بیرکردنەوەیە سەرچاوەی ئەو تاک بریارانەیە کە توندوتیژی بەدوای توندوتیژیدا دەھێنێت، مەبەستمە بڵێم توندوتیژی بەرھەمی سیستەمێکی رێکخراوە کەلە باوەری دەمکوتکردن و سەرکوتکردنەوە لەدایک دەبێت، جۆرێکە لە پیادەکردنی سیاسەت کە ھێز جڵەوەی دەکات، فەزایەکە ھەموو کارەکتەرەکانی ناوی دەستەمۆ و بێ ئیرادە و شوناس دەھڵێتەوە، لەو جۆرە سیستەمە سیاسیانەدا کە باوەری بە ھێزە بۆ سەرکوتکردنی مرۆڤ، شتێک نامێنێتەوە ناوی بەرین بە رێز و حورمەتگرتن لە مرۆڤ، شتێک نامێنێتەوە ناوی بەرین بە پردی گفتوگۆ و لێک تێگەیشتن، لە راستیدا خەباتی ناتوندوتیژی لە جۆرە سیستەمێکی سیاسی ئاوادا، وەک ئەگەرێکی کراوە و ھەڵبژاردنێکی ئەقڵانی باجێکی زۆر و قوربانیەکی لەرادەبەردەری دەوێت، ئەوەی ئێستا لە سوریاو یەمەن و بەحرەین.. روودەدات خوێنی رژاوی ئەو خەباتە مەدەنیانەیە کە ھێزە سیاسی و جڤادە کۆمەڵایەتیەکان پابەندی خەباتی ناتوندوتیژی دەکاتەوە لەگەڵ ئەو رژێمە ستەمکار و خوێنرژانەی کە جگەلە توندوتیژی ھیچ رێگەیەکی تر نابیننەوە.

 

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com