head

 

 

 

 

ھەرگیز ناژین !؟

 

ئومێد حمە عەلی

 

"ئێستا" ھیچ کاتێ ئامانجەکانی ئێمە پێکناھێنێ , ئەوھا نوسیویەتی بلێز پاسکاڵ : "رابردوو" و "ئێستا" ئامرازی ئێمەن , وە تەنھا یەک ئامانجمان ھەیە , ئەویش "ئایندە" یە . ئەوھا , ئێمە ھیچ کاتێ ناژین , بەڵکو ھیوادەخوازین بژین ؛ بەم شێوەشە , کە ھەمیشە دەنواڕینە بەختەوەری ,بۆیە بێگومان ھیچ ساتێ بەختەوەر نابین. بەتەواوی ئەوە دروستە , کە "ئێستا" ئامانجەکانی ئێمەی مرۆڤ پێکناھێنێ , لە سوچێکەوە , ئەوە پەیوەندی بە کێشەی فرەمانایی و فرەتێگەیشتنەوە ھەیە لە زمان , وە لە تێگەیشتن لە تێگەیشتنە جیاوازەکان بۆ کات . کاتێ باس لە ئامانج دەکەین , ھەمیشە باس لە ئەگەرێک دەکەین , کە لەپێشمانەوەیە , جا ھەرچەندە بە ماوەیەکی کەمیش بێ , ھەر بۆیە ئەمە ناودەنێین "ئایندە" . ھەڵبەت ئەگەر ئەو ئامانجە گەیشت بە ئێمە و , ئێمەش بە ئەو , واتە یەکتربینینی ئێمە و ئامانجەکانمان لە کاتێکدایە , کە بۆ ئێمە "ئێستا" یە , بەم شکڵە ئەو ساتی یەکتربینینە لێرەوە دەبێتە "ڕابردوو" , ئەمەش بەھۆکاری بوون بە "ئێستا"ی " ئایندە"یەکی دیکەوە یە , بەڵام "ئێستا"ی تێپەڕیو زۆر جار دەیھەوێ , یانەکو ئێمە دەمانەوێ بەئەو کۆنترۆڵی "ئایندە" بکەین . لەم کاتەدا "ئێستا"یەکی گوزەرکردوو دەچێتەوە بۆ "ئایندە" , وە دیسان بە تێپەرٍینەوە بە ئایندەدا خۆدەھاوێتەوە ناو "ئێستا" .

ئێمە ھەموو شتەکان فڕێدەدەینەوە بۆ ناو"ئایندە" , تەنانەت ئەگەر بەتەواویش ڕایانبووردبێ , واتە ھەممو ئەو شتانەی یان ئەو بیرانەی دەمانەوێن و , نەمانگەرەکە بەجێمان بھێڵن , یا بەجێیان بھێڵین . بەھۆی ئەوەی تەنھا "ئایندە" ھەمیشەگی و ناھەمیشەگییە , ھەر ئەوە ,کە دوو خەسڵەتی دژبەیەکی لەخۆدا ھەڵگرتووە , بۆیە ستەمکارێکی گەورەشە , ھەموو "کات"ی" بوون"ی داگیرکردووە , ئەو ھەممو "ئێستاکان" مانی پڕکردووە , ھەروەک چۆن "ڕابردووەکان"یشی لێوانلێوکردووە لە خۆی , واتە "ئێستا" و "ڕابردوو" دیوە ناھەمیشەییەکەی "ئایندە" ن , کە بریتیە لە خۆڵەمێشی "ئایندە" , جەستەی مردووی "ئایندە" یە , ئەم دیوە ناھەمیشەییەی "ئایندە" , کە ھەردوو شێوەکەی تری "کات" ی بوونی داگیرکردووە , تەنھا دەشێ وەک کەرەستە , وەک ماددەی خاو لە "ئایندە" دا بەشدارببێتەوە  و , گیانی "ئایندە" بەبەرخۆیدا بکاتەوە   .

کێشەی "ئایندە" , کێشەیەکی چارەنوسسازە , واتە خۆی خودی چارەنوسە , ھەرچەندە "چارەنوس" دەشێ وەک ھەموو شتێ تێپەڕێ بە "ئێستا" دا و , بچێتە "ڕابردوو" وەوە . ئێمە لەناو خودی "چارەنوس" دا دەژین , "چارەنوس" لەپێشمانەوە نیە بەتەنھا , ئەوەی ئێمە چاوەڕوانی دەکەین , چارەنوسی خودی "چارەنوس" ە , واتە لەناو خودی "چارەنوس" دا ئێمە چاوەڕێ , یان بەدوای ئەگەری جیاوازی چارەنوسدا دەگەڕێین.      

زۆرجار , ئەگەر سەرنج بدەین , لەوە تێدەگەین , کە "ئایندە" مرۆڤەکان بەسەر دوو پۆلدا دابەشدەکا , پۆلێکیان سەر بەڕووە ھەمیشەییەکەی "ئایندە" ن , ئەوی دیکەیان پێوەست بە ڕەھەندە ناھەمیشەگییەکەیین . ئەوانەی لە دیوە ھەمیشەگیەکەدا قەراریان گرتووە , بیرێکی تەواو دیاریکراو , نەخشێکی ڕوون و زانراو , یان چاوەڕوانکراوێکی ئاشکراکراویان نیە , ئەوان بەردەوام یان لە ئەگەری فرە و فرە شوناسدا , یان بەتەواوی لە "ئایندە" یەکی بێ شوناس و نادیاریکراودا دەرگیرن , ئەم پۆلە خەون بەئایندەوە دەبینن . بەڵام پۆلەمرۆییەکەی دی , کۆمەڵگەلێکن , کە لە دیوە مەرگاوییەکەی "ئایندە" دا ئایندەی خۆیان دەبینن , ئەمان نەخشێکی دیاریکراو , بیریکی چوارچێوەدار  و , "نائەگەر" یان ھەیە , واتە خودان "کات" تاقیکراوەن , وە ھەرگیز خەون بە "ئایندە" وە نابینن , بەڵکو ئەمان پێوابوونیان واسە , کە "ئایندە" دەبینن .

ئێمە دەتوانین لە ڕووداوێ , یان شتێ , یا بوونی کەسێ , زیاتر بکۆڵینەوە و لەبارەیەوە بزانین , کە ڕوویدابێ ,  شتێک بێ ھەبێ , یان کەسێ بێ بوونی ھەبێ , یان کۆتایی بە مومکینیەتی بوونی ھاتبێ , بەڵام ئەگەر "ئایندە" ئەوەبێ , کە ھێشتا تاقیماننەکردبێتەوە , ئەوا نەکردەیە بەتەواوی زانینی , ناتوانین بیبینین , بەڵام شیاوە دەربارەی خەون ببینین , خەیاڵبکەین , وە بیرلەئەگەرە جیاوازەکانی بکەینەوە , بەپێچەوانەوە , ئەگەر بینیمان , زانیمان , کە چی چاوەڕێ دەکەین , یانەکو بەتەواوی یا نیمچە تەواوی نەخشی ڕووداوەکانیمان لەبەردەستدابوو , ئیدی لێرەدا ئەشێ بێژین , ئەوە دیوە ناھەمیشەییەکەی "ئایندە" یە , لەبنەڕەتەوە ئەشێ "ڕابردوو" ی لە کۆنترۆڵ دەرچووبێ , کە بوونی نیە لەکن ئێمەدا لە ئێستادا. 

بەم شێوەیە یەکێ لەو ئەگەرانەی ,کە مرۆڤ بەردەوام لەچاوەنواڕیدایە تاکو لە "ئایندە" وە بێت و بیگاتێ , یان مرۆڤ بگاتە ئەو , "بەختەوەری"یە ,  ھەڵبەت "بەختەوەری" "وشە"یە , وە "ئایندە" ش بەھەمان شێوە , ھەردوکیشیان سەربە زمانن , ئەمەش مانای ئەوەیە , ئێمە لە چاوەڕوانی ھاتنی "وشە"یەکداین , کە لە جەوھەری "وشە" یەکی دیکەوە لەدایک بێ , ئەم وشەیە بۆ خۆی لەژێر زەبری کۆڵینەوە و فرە تێگەیشتندایە , ئەو خۆی ھێشتا بە ڕەھایی یان بە تەواوی نەیتوانیوە گوزارشت لە "کات" ێکی دیاریکراو بکا , خودان ھیچ جەوھەرێکی دیاریکراونیە , ھەر بێ جەوھەرە , چونکە ھێشتا بوونی نیە , لانی کەم ئەوەی بوونی نەبێ , وە بۆ ئێمە دەرنەکەوتبێ , وە ڕوو-ی-نەدابێ بۆ ئێمە یان بە ئێمە , ئەگەر نەتوانین بەتەواوی ڕەتی "بوون"ی  بکەینەوە , ئەوا ھەرگیز ناشتوانین "بوون" ی بسەلمێنین , ئیدی چۆن دەکرێ باس لە جەوھەری ئەو بوونە بکەین , کە ھێشتا نەبووە  بە "بوون" , بێگومان ناکرێ . کەواتە "بەختەوەری"  لە گێژاوێکی ئەوھادا چۆن دەشێ شوناسی دیاریبکەین . ئەو کەوتۆتە شوێنێکەوە , کە ھێشتا نەبووە بە شوێن , ماڵی ئەو لە "ئایندە" دایە , کە ھێشتا "ئایندە" خۆی بۆ خۆی نەبووە بە "ماڵ" , بۆیە وەک پاسکاڵ دەبێژێ ئەشێ ھەرگیز پێینەگەین .                                                          

.........

27- 2 - 2012       ڕوسیا  

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com