head

 

 

 

 

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە

 

هەردی عەلی



جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە

تەماشایەك لە دیوی ناوەوەی ڕاپەرین

بەهاری نەوەدویەك بەهارێكی ئاسایی و تێپەر نییە لە مێژووی سیاسی نوێی ئێمەدا، بەهاری رزگاربوون و راپەرینی گەلی كوردبوو لە دەست ستەمكاری دەسەڵاتی بەعس، ئەم بەهارە هەرزوو خەزانی گەڵارێزانی بەخۆوە بینی، ساتێك هەردوو حزبی دەسەڵاتدار نیشتنە نێو جەستەی رزیوی بەعس و بە هەزار پەلەقاژە مۆدیلەكەی بەعسیان بۆ خۆیان هەڵگرتەوە.

بەهاری نەوەدویەك، بەعسێكی كوشت و دەیان وردە بەعسی نوێی هێنایە سەر پێكانی، بەعس تەنها لەشێكی درندەی و خوێنرێژ و بێ ئینساف نەبوو، بەعس جۆرێكە لە بیركردنەوە و راڤەكاری سیاسی و ستراتیژی سەربازی و تەكنلۆژی، لە رستیدا لە مێژووی نوێی دەوڵەتی عێراقدا بەعس جۆرێك دابرانی لە رژێمەكانی پێشخۆی خوڵقاندوە، بەوەی بە هاتنی بەعس تەكنیكی بێ حورمەتكردنی مرۆڤ لە عێراق دەگاتە دواهەمین پلە، توندوتیژی و خاپوركردن و پاكتاوكردن و وێرانكردنی شوێنەكان دەگاتە دواهەمین ئاستی ترسناكی، داگیركردنی كۆمەڵگا هەموو سوچ و كون و قوژبنێك دەگرێتەوە، بەعس جۆرێك ترس و دڵەراوكێی خوڵقاند كە متمانەی نێوان هاوڵاتیانی هێنابووە ژێر سفرەوە، بەعس مۆدێلێكە لەو مۆدیلانەی فیشەك پێش قسەكردن و كوشتن پێش بیركردنەوە و تێكدان پێش پلان و هێرش پێش نەخشەكێشان دەكەوێت.

بە باوەری من هیچ هێزێك لە عێراقدا ناتوانێت ئەزموونی بەعس دووبارە بكاتەوە، نا لەبەرئەوەی عێراق گۆڕاوە و دیموكراسیەت و دەیان و سەدان كەناڵی راگەیاندن هەیە، نا لەبەرئەوەی سەدان حزب هەیە، لەبەر یەك هۆكار ئەوەش ئەوەیە جیهانی گۆڕاو دەستی هەبووە لە گۆڕینی عێراقدا.

جیهان گۆڕا و وڵاتی ئێمە تەنها سیستەمە سیاسیەكەی گۆڕا، جیهان پێی نایە نێو سیستەمێكی سیاسی نوێ كە هێزە ئابوری و تەكنلۆژبیەكان هێندەی هێزە سەربازی و ئەتۆمیەكان كاریگەریان هەیە، پێش كەوتنی جیهان بە رستێك تەفكیر و تەكنیك و جێگۆركێی سیستەمی سیاسیدا تێپەری، جیهانی پێشكەوتوو تەنها لە تەكنەلۆژیادا نەگیرسایەوە بەڵكو بە و مەعریفە و بەخۆداچونەوە بەردەوامەدا گوزەر دەكات كە هەڵوەستە لەسەر هەموو شێك دەكات.

ئێمە نەگۆرێكین لە نێو جیهانی گۆڕاودا، تاكە توخمێكین كە پریشكی گۆڕانكاریەكانی جیهان نامانگرێتەوە، لە دورگەیەك دەژین كە بە دوربین سەیری شارستانیەتەكانی دەرەوەی خۆمان دەكەین و هیچ ئەزموونێكی لێوەرناگرین، دروست دورگەی ئێمە توانای گۆڕینی نییە! دورگەی ئێمە ناتوانێت لە دەرەوەی تەفكیر چەند سەركردەیەك بیربكاتەوە، هەنوكە ئێمە تەسلیمی جۆرێك واقعین كە بە نەگۆڕ ناودەبرێت، هەروایشە لە مێژووی بیست ساڵی راپەریندا هێشتا شتەكانی دونیای ئێمە وەك خۆیەتی، هێشتا حكومەت ساوایە لە نێوان دوو حزبەكەدا دەستاودەست دەكات، هێشتا شێرە كورانی شاخ پرۆفیسۆرەكانی سەرشەقامن، هێشتا دابەشكردنی ناوچە رزگاركراوەكانی شاخ بریتیە لە دابەشكردنی شارە رزگاركراوەكانی دوای راپەرین، لە راستیدا نائومێدیەك دایگرتوین كە پێویست دەكات تەكانێكی وەك راپەرین بە بەرخۆماندا بهێنینەوە، لە یادی راپەریندا تەپوتۆزێكی نیشتوی نائومێدی خەرقی واقعێكی تاڵی كردووین.

بە باوەری من باشترین شت لە ئێستادا دەستی بۆ بەرین نە قەڵەمە و نە خۆپیشاندان و نە یادكردنەوە و نە دژوەستان بەرامبەر یەكێتی و پارتی، بەڵكو باشترین شت لە ئێستادا بەراوردكردنی هۆكارەكانی سەرهەڵدانی راپەرینە بە ئێستا، بەراوركردنی پنتەكانی دەسەڵاتی بەعسە بە دەسەڵاتی ئێستا، بەراوركردنی پۆلیسەكانی ئێستا و پۆلیسەكانی پێش راپەرینە، بەراوركردنی دەوڵەمەندەكانی ئێستا و دەوڵەمەندەكانی پێش راپەرینە، بەراوركردنی گوندەكانی ئێستا و گۆوندەكانی پێش راپەرینە، بەراوركردنی تەندروستی بریندارانی چەكی كیمیاوی ئێستا و پێش راپەرینە، بەراوركردنی جوڵەی سەرمایەی مرۆیی و مادی ئێستا و پێش راپەرینە، بەراوركردنی جۆری نەخۆشیە بڵاوبوەكانی ئێستا پێش راپەرینە، بەراوركردنی كەلوپەل و خۆراكی ئێستا و پێش راپەرینە، بەراوركردنی مەسئولەكانی ئێستا و پێش راپەرینە.

ئەوەی پێویستە نەیكەین هەڵدانەوەی پەرەكانی شۆرش و هەڵدانەوەی تاوانەكانی سەردەمی بەعسە، ئەوەی پێویستە دەستبەرداری بین  بریتیەلە: كێ یەكەم فیشەكی راپەرینی تەقاند، كێ نەخشەرێژی راپەرین بوو، مەفرەزەكان چۆن بە بناری گۆیژەدا هاتنە خوارێ، ئەمنە سورەكە چۆن گیرا، منزەمەی حتین چۆن گیرا.... هەموو ئەم حیكایەتانە بەسەرچوون، هەموو ئەم حیكایەتانە چونە پەرەكانی مێژووەوە، پێویستە بۆ لێكۆڵینەوە و دراساتی بەراوردكای بەجێ بهێڵدرێن.

ئەوەی ئێستا دەبێت ببێتە پرسیار بۆچی لەم  جیهانە گۆڕاوەدا و دوای راپەرینی بیست ساڵە هێشتا ئێمە نەگۆڕاوین؟ بۆچی دنیای كراوە بەسەرخۆماندا داخستوە؟ بۆ چی لە ئازادی دەترسین؟ بۆچی ناتوانین ببینە كۆمەڵگایەكی دیموكراسی؟ بۆچی جیاوازی ئاستی گوزران و ژیان بریتیە لە جیاوازی ئاسمان رێسمان.. بەهەموو ئەو خەم و شتانەوە دەبێت تەماشای رووداوەكانی بیست ساڵەی رابردوو بكەین لە ناویشیاندا رووداوی راپەرین.

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com