head

 

 

 

 

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام

 

مەریوان عەلی

لە مێژووی نوێدا،  مانگی ئازاری نەوەد و یەک بۆ گەلی کورد بە گشتی و کوردستانی باشو بە تایبەتی دەرفەتێکی زێرینی کەم ھەڵکەت بووە، دەرفەتێک دەکرا لێوەی کۆی ئەو برینانەی نەبوونی دەوڵەتی نەتەوەیی خوڵقاندویەتی سارێژبکرێن، ھەڵبەت راپەرین بە ئامانجی بونیادنانی دەوڵەتی نەتەوەیی نەبوو، ئەوەندەی رزگاربوون بوو لە جەور و ستەمی بەعس، راپەرینی گەلی کورد لە باشوری کوردستان بۆ ئەوە نەبوو سیتەمێکی سیاسی بگۆردێت بە سیستەمێکی سیاسی دی، بەڵکو کۆی راپەرین لە پێناوی مانەوەی میللەتێکدا بوو کە ھەرەشەی جینۆسایدی لەسەر بوو، تەنھا لەبەر ئەوەی کوردبوون، راپەرین ھەستانێکی جەماوەری گەورەبوو کە پێکەوە بریاردرا دژ بە بەعس راپەرن، راپەرین داوایەکی ریفۆرمخوازانە نەبوو، بەڵکو ھەڵتەکاندنی ئەو بنەما سەرەکیانەی دەسەڵاتی بەعس بوو کە خوازیاربوو گەلی کوردی خۆی و مێژووەکەی مەسخ بکات..

ھەڵبەت ھەموو ئەو وەسفانە بۆ راپەرین راست و دروستە، تەنانەت دەکرێت بوترێت راپەرین دەروازەی بینینی دونیایەکی نوێ بوو، دونیایەک کە بەعس لە گەلی کوردی مەحروم کردبوو، یاخود دەتوانین راپەرین بە ژیاندنەوەی میللەتێکی مردووی ناوبەرین، ھەروەک دەشێت بڵێین راپەرین بریتی بوو لە دانانی سنورێک بۆ قەتل و عامی میللەتێکی بێ خاوەن، لەراستیدا ھەروایشە راپەرین کۆتایھێنان بوو بەو دەستە ستەمکارەی ژیانی مرۆڤی کوردی لا بێ ئەھمیەت بوو.

تائێرە دەتوانین بڵێین راپەرین لە پێناو ژیاندنەوەی شادەمارە مردووەکانی میللەتەکەماندا بووە، بەڵام ئەو پەیام و ئەرک و کردارەی دەبوو راپەرین ئەنجامی بدایە و نەیکردووە چی بووە؟ ئایا ئەوە بەس بوو میللەتەکەمان لە دەست چنگی بەعس دەرباز بێت؟ ئایا راپەرین تەنھا بۆ وەدەرنانی بەعس بوو..؟ زۆر پرسیاری تر کە بە بروای من دەکەونە خانەی بیرکردنەوەیەکی ئەخلاقی و مانەوە لە ژیاندا، نەک بیرکردنەوەی  سیاسی و ستراتیژی لە بەرامبەر ئەو ھێزانەی میراتی راپەرینیان بۆ خۆیان چنیەوە، بەڵام لە جەوھەردا کۆمەڵێک پرسیاری ستراتیژی و سیاسی گرنگ ھەن کە ھەنووکە وەڵام نەدراونەتەوە، لە وانە ئایا راپەرین بۆ نەبووە ھەوێنی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی؟ ئەگەر ئەوەش بزانین لەم سەدەیەدا ئەو میللەتانەی دەوڵەتیان نییە شوناس و بون و مانەوەیان لەبەردەم خەتەرێکی گەورەدایە! ئایا راپەرین بۆ کۆتایی بە مۆدیلی دەسەڵاتدارێتی فاشیزمانەی بەعس نەھێنا؟ بەعس بە ھەموو ئەو دڕەندەیی و ستەمکاریەی بەرامبەر کورد بەرنامەرێژ ئاسا ئەنجامی دەدا، راپەرین بۆ نەیتوانی شوناسی کوردبوون و ھاووڵاتی بوون و ماف و ئازادیە گشتیەکان بخاتە چوارچێوەیەکی دامەزراوەیی و سەربەخۆ؟ لە کاتێکدا ئەو ئازارانەی بە جەستەی کوردەوەن باجی خەباتە لە پێناو بەدەستھێنانی شوناس و ماف و ئازادی... واتە کۆی ئەو ئازار و کوشتارەی بەسەر میللەتەکەماندا ھاتووە لەو فەلەکەدا دەسورێتەوە کە فەلەکی شوناس و ماف و ئازادیە، ھەر کات ئەم چەمکانە لە رووی یاسایی و دەستوری و دامەزراوەییەوە نەخرێتە چوارچێوەیەکی دیاریکراو، ئەوا کۆی ئەو دەسەڵاتەی لە دوای راپەرینەوە دێتە سەر حوکم دەکەوێتە ژێر گومان و لێکچویی لەگەلڕ دەسەڵاتی بەعسدا، ھەروەک پرسیاری ئەوەی بۆ راپەرین نەیتوانی سنورێک بۆ ھەژموونی حزبە دەسەڵاتدارەکان دابنێت، لە کاتێکدا پێش راپەرین کێشەی سەرەکی میللەتەکەمان ھەژموونی بەعس بوو بەسەر کۆی ژیاندا.

راپەرین دەرفەتێک بوو لە دەرئەنجامی کۆمەڵێک ھەڵەی ستراتیژی حزبی بەعسەوە سەرچاوەی گرت، واتە بەعس لە ھەشتاکان و نەوەکانی سەدەی رابردوودا کۆمەڵێک ھەڵەی ستراتیژی سیاسی و سەربازی و ئابوری گەورەی ئەنجام دا کە سەرئەنجام لە ٢٠٠٣ دا چیدی ئەم سیستەمە لەرزۆکەی بەعس نەیتوانی لەبەرامبەر ئەو ھەڵە گەورانەی ئەنجامی داوە خۆی رابگرێت و کەوت، لەراستیدا ئەو ھەڵە گەورانەی بەعس زیاتر لە مغامرە دەچو، لەو مغامەرەیەدا بەعس کەوت، بە کەوتنی بەعس دەرفەتێکی زێرین بۆ گەلی کورد ھاتە ئاراوە تا بتوانێت چوارچێوەیەکی بەھێز وەک شورا  ئاسا بۆ کوردستان بینا بکات، چوارچێوەیەک لە شکڵی دەوڵەتی کوردیدا، کە لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان پشتیوانی لێبکرێت، بەڵام ئەم پرسە نەبووە خەمی حزبە کوردیەکان، ئەوەی بووە خەمی ئەوان کۆکردنەوەی غەنیمەی راپەرین و سامان و دەسەڵات و لاوازکردنی کەسایەتی ھاووڵاتیانی کوردبوو، بەجۆرێک ھاووڵاتی بەبێ ئینتما بۆ یەکێک لە دوو حزبە سەرەکیەکەی کوردستان وەک پۆری خوراوی لێ بەسەردەھات.

ھەڵبەت بەعس بەراوردناکرێت بە دەسەڵاتی کوردی، بەڵام دوای راپەرین ئەوەی ئاشکرابوو، لە رۆحی دەسەڵاتی کوردیدا فشیزم حوکم دەکات، ئەوە ئاشکرابوو شەری براکان و شەری سامان کۆکردنەوەی و دابەشکردنی کوردستان و بێ خەمی بەرامبەر پرسە گەورەکان، لەوەوە نەھاتووە ئەقڵ غائیبە و کورد ئەزموونی دەسەڵاتدارێتی نییە، بەڵکو لەو خەونەوە ھاتووە کە دەسەڵاتدارانی کورد وەک بەعس ئاسا تەماشای پێکھاتەی کۆمەڵگای کوردی دەکەن، خەمی ئەوان و تەماشاکردنی ئەوان ھەروەک خەم و تەماشاکردنی بەعس بوو، بەوەی چۆن سەرجەم جومگە سەرەکیەکانی کۆمەڵگای کوردی بە مرۆڤ و سامان و بینین و زەوی و ئاسمانەوە.. مۆنۆپول بکەن، لەراستیدا ئەمە ئەو (بەڵام...!)ەیە کەلە دوای راپەرینەوە بە شوێن دەرفەتێکدا دەگەرێتە تەنانەت ھێندەی نوکە دەرزیەک، تا راپەرینێکی نوێ بەرپابکات، بەڵام چونکە جومگە سەرەکیەکانی دەسەڵاتی کوردی ھیچ جیاوازیەکی لەگەڵ جومگە سەرەکیەکانی دەسەڵاتی بەعسدا نییە، بۆیە دەبێت چاوەرێ بین بەڵکە ئەمەریکا جارێکی تر بەغدا داگیربکاتەوە و گۆمی مەنگی سیاسی و سەرجەم کارتەکان بەسەریەکدا قڵپبکاتەوە.

 

......

ئەم وتارە لە رۆژنامەی ئاوێنەدا بڵاوکراوەتەوە

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com