head

 

 

 

 

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا

 

بەیان حامید

سۆزێک

وەک ئەوەی بیرەوەری ئێمە لێوانلێو بێت لە نەھامەتی و کارەساتی گەروە، وەک ئەوەی ئێمە لە ئەزەلەوە چارەنوسمان بریتی بوبێت لە خەدر و دڵڕەقی و کوشتن و دەردەسەری. ئەنفال ھێرشێکی بەربەریانە بوو بۆ سەر ئەو گوندنشینانەی ھیچ تاوانێکیان نەبوو جگە لە کوردبوون، جارێک باوکم دایە قوڵپی گریان، زۆرم لاسەیربوو! ئەوە یەکەمجاربوو باوکم ببینم بگرێ، وتم باوکە ئەوەچییە بۆ دەگری، وتی بەشێک لە میللەتەکەمان ئەنفال دەکرێت! بەبەرچاوی ھەموو جیھانەوە و کەسیش قسە ناکات.

لەو رۆژگارەوە ئەنفال بەلای منەوە بریتیە لەوپەری دڵرەقی دەسەڵات بەرامبەر میللەت، بریتیە لە کوشتن لەوپەری زەلیلیدا، بریتیە لە دەربەدەری و زیندانیکردنی ئەو عەشامەتە خەڵکەی تاوانبارن بە کوردبوون..

 

پرسێکی تێپەر

ئەگەر لەم سۆزەوە بازبدەین، بزانین ئەنفال لە بیرەوەی ئێمەدا چ رووبەرێکی داگیرکردووە، ھەروەک لە بیرکردنەوەی سیاسی ئێمەدا چ پرسیار و گۆڕانێکی خوڵقاندووە؟ ئەوا دەستبەجێ دەبێت تەماشای دنیای کوردی بکەین لەگەڵ پەیوەندیدا بە دەرەوەی خۆی.

باوەرم وایە ئەنفال چەندە پلانێکی نەخشە دارێژراوی بەعس بوو دژ بە کورد، پلانێکی جەھەنمی دژ بە سەرەتایترین مافی ژیان، بەڵام ھێشتا ئەم پرسە لە دنیای ئێمەدا بێ شوناس و پرسیاری جدی و وردبونەوە ماوەتەوە، بە بەڵگەی ئەوەی ھێشتا لە دنیای کوردیدا گۆڕانێکی گەورە نابیندرێت لە نەست و بیرکردنەوە و تەماشاکردنمان بۆ جیھان و دەوروبەر کە بڵێین ئەم جۆرە ھەڵوەستە بەرئەنجامی پرۆسەی ئەنفالە، ھێشتا سنوری بیرکردنەوەمان ئەو بازنەیەی تێ نەپەراندووە کە ئەنفال وەک کردەیەک کە روویداوە و رووناداتەوە، ھێشتا ئەنفال وەک کردەیەک سەر بە دڵڕەقی بەعس بەرامبەر کورد دەبینین نەک وەک پرۆسەیەک سەر بە میرات و کەلتورێکی سەربەخۆ بێت و دەشێت سەرھەڵبداتەوە، بەکورتی ئەنفال لە دەرەوە تەماشا دەکەین نەک لە ناوەوە، واتە ئەنفال وەک رووداوێک لە دەرەوەی کۆمەڵگای کوردی روویدابێت و ئێمە تەنھا تەماشاکەریبین!

لە راستیدا ھەروایە! لە دنیای سیاسی ئێمەدا تاکە ھەڵوەستەیەک نابینین سەر بە پەرچەکردای ئەنفال بێت، سیاسیەکانی کورد ئەوەندە لە سیاسیەت تێگەیشتون کە ئەنفال سەر بە جۆرێک دەسەڵات و کات و زەمانێکی دیارکراوە، ھێشتا پرۆسەی ئەنفال نەکراوەتە کەیسێکی نیشتمانی و جیھانی، ھێشتا ئەنفال زامێکە و رووناکی تەواوەتی نەخراوەتەسەر.. لێرەوە چەندە ئەنفالچیەکان تۆمەتبارن بە کوشتن و راگواستن و زیندانیکردنی ئەو ھەموو ھاوڵاتیانەی میللەتەکەم، ئەوەندەش سیاسیەکانی کورد تاوانبارن بەرامبەر ئەوەی ئەم پرسە لە نێو لاپەرەکانی مێژوودا بەجێ بھێڵدرێت، ھەروەک رێبگرن لەوەی ئەم پرسە نەیەتە نێو ھاوکێشە و پەیوەندی و بەرژەوەندی و پرسە سیاسیەکانمانەوە، چەندە ئەنفال تارمایەکی ترسناکە بەسەر جەستەی ئەنفالکراوەکانەوە، ئەوەندەش تارمایەکی کوشندەیە بەسەر جەستەی دەربازبوەکانەوە، بەکورتی ئەنفال زەنگێک بوو ھێشتا لە گوێماندا دەزرنگێتەوە.

 

ئەنفالچیەکان لە بیرمەکەن

باوەرم بە تۆڵەسەندنەوە نییە، باوەرم بە کوشتن و لە بری کوشتن نییە، باوەرم وایە کەسێک کەسێکی کوشت گەر کوژرایەوە ئەوا ھەردوولا دەبنە پیاوکوژ، بەڵام لەگەڵ ئەنفالدا کۆی ئەم بیرکردنەوەیەم گۆڕانی بەسەردا دێت، باوەرم وایە خوای گەورە ھیچ مەبەستێکی نەبووە لەوەی بە رۆژی رووناک ئەو ھاوزمانانەی من بەبێ ھیچ تاوانێک، بەبێ ھیچ جۆرە بەرگریکردنێک، بەبێ دادگا، بێ پرسیارکردن لەناو وناونیشان.. بخرێنە نێو ئیفا و زیلەکانی بەعسەوە و لە گرتوخانەکانی نوگرەسەلمان و ھەیئەی کەرکوک و سەربازگەکانی رومادی و عەرعەر زیندەبەچاڵ بکرێن، تاوانی زیندەبەچاڵ و لە برسامردن، بەکۆمەڵ فیشکباران، .. تاوانێکە ھەرگیز لە بیرەوەری مندا لە بیرناکرێت، لە راستیدا من کە مردیشم ئەم تاوانە ھەر بەسەرسەرمەوە دەسورێتەوە، بۆیە باوەرم وایە ئەوانەی لەم کارەساتە جینۆساید ئاسایەدا بەشداربوون، پێویستە ریسوابکرێن، پێویستە ئێسکوپرسوکی ئەنفالکراوەکانیان بکەن بە قورگدا، پێویستە لە نێو کۆمەڵگا وەک جسمێکی ناشرین، وەک تاوانبارێکی دڵرەق، وەک خوێنمژێکی بێ بەزەیی بناسرێن، پێویستە لە شوێنە گشتیەکاندا نەبیندرێن، زەوی نیشتمانیان لەسەر تاپۆ نەکرێت، بەشداریان پێ نەکرێت لە سیاسەتدا، لە دادگا وەک شاھید حسابیان بۆ نەکرێت، لە بۆنە و رێوڕەسم و یادەکاندا بانگێشت نەکرێن، ..... بەڵام بیرەوەری ئێمە ئەوەندە لاوازە ئەوە نابینین ئەنفالچیەکان ھەر لە مەسئولەکانی بریاردەر لە پرۆسەی ئەنفال تا ئەوانەی بە لێخورینی ئەو شۆفڵانەی گڵیان دەدایە سەرچاوی منداڵە ئەنفالکراوەکان، تا ئەو جاش و مستەشارانەی پێشەنگی ھەڵمەتەکان بوون یان ئەوانەی بە ئیمزا و پشتگیریەک ...بەشداربون ئێستا لە ژێر باڵی حزبە فەرمانڕەواکانی وڵاتەکەم نەک دەحەوێنەوە، بەڵکو بەرپرسن و قسەوباسیان لە قسەوباسی کەسوکاری ئەنفالکراوەکان زیاتردەروات. ئای نیشتمانی ئەنفال ئێستا ئەوانەی ئەنفالیان کردی کورە گەورەی بەرپرسی یەکەمی حزبە دەسەڵاتدارەکانن.

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com