head

 

 

 

 

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!

 

هەردی عەلی

ئەو رۆژگارانەی بە كۆمەڵ خەڵكی گوندنشینی كوێستان و گەرمیانی وڵاتەكەم دەخرانە ژێر لمەوە، ئەو رۆژگارانەی كێلی شۆفڵەكان لە گوێسەبانی سەدان ساڵەی گوندەكان گیردەكراو بەسەر یەكدا خاپوردەكرا، ئەو ساتانەی دایك و كۆرپە یەك فیشەكیان بە نێو جەستەدا تێدەپەری، ئەو چركەساتەی رۆح بە شێنەیی ماڵ ئاوایی لە جەستە ساردوسرەكانی ئەنفالكراوەكانی دەكرد... من دەزانم ئەو ساتانە دەرگاكانی جەهەنم لەسەر گازیپشت بوون...

لە هەشتاكانی سەدەی رابردوودا خواوەند بێ مەبەست بۆ ماوەیەك جەهەنمی بە هەموو كارمەند و جەلادەكانەوە هێنایە كوردستان، كە هاتن هەموو شتێكیان بەسەریەكدا شێوان، ئەوان خەڵكی سەرزەمین نەبوون، ئەوان درندەیەكی رێگەپێدراوبوون بۆ پەلاماردان.. لەراستیدا كارەكەیان هێند ئاسان بوو كە هیچ كەس لە دەستیان دەرباز نەبوو..ئەوان چونكە چاویان تەنها رۆح لەبەری دەبینی بۆیە هەرچی بكەوتایەتە بەردەستیان دەستبەجێ یان دەكوژرا یان حەواڵەی دەرگاكراوەكانی جەهەنمیان دەكرد.. تۆبڵێی سەرقافڵەی ئەو هێرشە خودی ئیزائیل نەبوبێت لەبەرگی هاشم سوڵتاندا؟

كە منداڵەكان چاویانكردەوە، وتیان ئێرە كوێیە؟ یەكێك لەو پیاوە ئیختیارانەی ساڵانێكی زۆرە خەتمی قورئانی كردووە و زانیاری زۆری دەربارەی نهێنیەكانی ئاسمان و بەهەشت و جەهەنەم هەبوو، زۆر بەگومانەوە لە شوێنەكەی روانی! كەسەیری رابردووی خۆی كرد هەر لە حەوت ساڵانەوە هیچ فەرزێكی نەچووە! پێی سەیربوو ئەو ئێستا لە جەهەنەم بێت، پێی سەیریوو دوای ئەو هەموو تەقوا و پارانەوە و عەبدایەتیەی خوا و پێغەمبەر پاداشتەكەی جەهەنم بێت، بۆیە خۆی پێ نەگیرا و بەیەكێك لەسەربازەكانی ووت كاكە ئێرە كوێیە؟ سەربازەكە گەرچی لە پرسیارەكە تێنەگەیشت بەس بەوەدا پیاوە ئیختیارەكە هەر بەدەوری خۆیدا دەیروانی لە وشكایی و گەرما و هاوار زیاتر هیچی نەدەبینی، پێی وت هەی گەمژە ئێرە جەهەنەمە، جەهەنەم پێیان نەوتیت ئێوەی كافر دەبێت ئەنفال بكرێن و رەوانەی جەهەنم بكرێن.

لە جەهەنەمدا هیچ هاوارێك نابیسترێت، ئەمە وتەی كەسێك بوو كەلە جەهەنم گەرابۆیەوە، هەر ئەو كەسە دەیوت لە جەهەنمەدا بەزەیی نییە، بۆ نمونە منداڵەكان هەتا بەیانی لە برسا دەگریان، كە بەیانی دەبۆیەوە دوو سێیەكیان گیانیان لە دەستدابوو و ئێوارەكەی سەگەكان تەرمەكانیان دەخواردن.؟

لە جەهەنەمدا پیاوی پیر و ژن و كچی عازەب و كوری گەنج... بەجیا جیا نیشتەجێی تەعزیبخانەكان دەكرێن، ئەوەی سەیربوو تۆ لە ئازاردا چەندە هاوارت دەكرد، جەلادەكان زیاتر پێكەنیان دەهات، وای چ پێكەنینێك پیاوێك گێرایەوە، كە سەیری ژوورەكەمان كرد زیاتر لە شەست كەس دەبووین شوێنەكە زۆر بچوك بوو، دەبوو بە نۆرە بخەوین بە نۆرە دەست بەئاوبگەیەنین، بە نۆرە ئاو بخۆینەوە.. وای كە یەكێكمان لێدەمرد زۆرمان هاواردەكرد ئینجا دەهاتن بەدەنگمانەوە خێرا دەیان ووت: ئادەی مەیتەكە بێننە دەرێ با ژوورەكە بۆن و بەرامەی جەهەنمی لێ نەبرێت، هەر لەوێ زۆر دەپاراینەوە بەڵكو جەنازەكە بە دەستوری ئیسلامی بشۆین و بینێژین، سەربازەكان گاڵتەیان بەم داوایەی ئێمە دەهات دەیان ووت كاكە نیو كاتژمێر نابت سەگە برسیەكان گۆشتە نەرمەكانیان دەخۆن، دەستوری چی و كفنودفنی چی..

دوای ئەنفال هاواری هەموو ئەو دایك و منداڵ و كور و كچە گەنجانەی لە قوڵایی لمەكاندا دەگیان كپكرا، دوای چەند دەیەیەك داواكاری گشتی لە پایتەختی تاوان، بە دڵێكی پر لە حەسرەت و سۆز و ئازارەوە وتی: ئێستا ئێمە لەم هۆڵەدا كە دادگایی ئەنفالچیەكان دەكەین رۆحی ئەو كەسانەی ئەنفالكراون بەسەر گومەزی ئەم هۆڵەوە دەسورێتەوە و چاویان بریوەتە دادگایكردنێكی عادیلانە.

 

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com