head

 

 

 

 

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز

 

مەریوان عەلی

لە هەولێر دژ بە سوكایەتیكردن بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام خۆپیشاندان سازكرا، لێرەدا سێ راستی دەبێت لەبەرچاوبگرین، یەكەمیان خۆپیشاندان مافێكی سروشتی هاوڵاتیانە و كەس ناتوانێت دژایەتی بكات، دووەمیان ئاینی پیرۆزی ئیسلام دەبێت رێزی لێ بگیرێت وەك هەر ئاینێكی تر، چونكە ئەم ئاینیە بووەتە بەها و مقدەسی ملیۆنان هاوڵاتی كوردستان و جیهان، كەس مافی ئەوەی نییە سوكایەتی بە مقدەسات و بەها ئەخلاقی و پیرۆزەكانی كۆمەڵگا بكات، راستی سێهەم ئەوەیە نوسەران ئازادانە مافی بڵاوكردنەوەی بیروبۆچونەكانی خۆیان هەیە، هیچ دەزگا و كەسێك ناتوانێت سزای نوسەر بدات لەسەر را و بیركردنەوەی جیاواز جا ئەو سزایە لە رێگەی خۆپیشاندان، هەرەشە، یان ئازاردانی فیزیكی جەستەوە بێت.

كەواتە لەبەردەم ئەم كەیسەدا چەند راستیەك بوونی هەیە كە دەبێت بەجیا وەك توخمی سەربەخۆ تەماشایان بكەین و بە شوێن پەیوەندی نێوانیاندا بگەرێین، ئەوانیش ئاین و هاوڵاتیان و نوسەرانە.

لە نێوان ئەو توخمانەدا گەلێك پەیوەندی جیاواز هەیە. پێویست دەكات هەڵوەستەی لەسەر بكەین:

ئاین: باوەری پیرۆزی ملیۆنان كەسە و دەسبردن بۆ قسەكردن لەسەر ئاین دەبێت بەوریایەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت نەچێتە بابی سوكایەتیكردن و بێرێزیكردن بە باوەر و مقدساتی ملیۆنان كەس، بەڵام ئەم راستیە ئەوە ناگەیەنێت كە لێكۆڵیار و نوسەران و رۆژنامەنوسان نەتوانن لەسەر ئاین وەك دیاردە و بیرو باوەر قسەوباسی و لێكۆڵینەوەی لەسەر ئەنجام نەدەن، تەنانەت ئاین وەك هەر بیروباوەرێكی تر دەشێت رووبەروی رەخنەی قورس ببێتەوە، ئاینێك نەتوانێت بەرگەی رەخنەی زانستی قورس بگرێت، نەتوانێت لە ئاست تیور و مەعریفە جیاوازەكاندا تەرحی خۆی هەبێت، نەتوانێت لە پاڵ گۆڕان و رووداوەكاندا شتی تازەی پێشكەش بكات، دواجار ئەم ئاینە لەوە دەكەوێت ئاین بێت و وەك هەر ئایدیۆژیایەكی تر مامەڵەی لەگەڵد دەكرێت و مایەی ئەوەیە كە بەسەربچێت، دەبێت لەپاڵ ئەو راستیەدا ئەوەش بزاندرێت بەشێك لە پێشكەوتنی دونیا راستەوخۆ پەیوەندی بە جیاكردنەوەی ئاینەوە بووە لەسەرجەم سێكتەرەكانی تری نێو كۆمەڵگا، واتە هەر هەوڵێك بۆ تەوقدانی ئاین لە چوارچێوەی خوداپەرستی و پەیوەندی رۆحی نێوان خواوەند مرۆڤەكان بریتی نییە لە كفر و دژایەتیكردنی پیرۆزیەكان، بەڵكو بریتیە لە گەرانەوەی وەزیفەی ئاین بۆ چوارچێوە سروشتیەكەی خۆی كە بریتیە لە پەرستن و پەیوەندی رۆحی نێوان خودا و مرۆڤ.

هاوڵاتیان: هاوڵاتیان چەندین مافی جیاوازیان هەیە بەرامبەر حكومەت و دامەزاوە حكومیەكان، جگە لە مافی دابینكردنی ئاسایش و سەلامەتی و جێبەجێكردنی یاسا و كارئاسانی و رێكخستنی پەیوەندیەكان...هاوڵاتیان مافی ئەوەیان هەیە ناڕەزایەتی دەرببرن بەرامبەر هەر داوا و روودا و بریارێك كە دژ بە بەرژەوەندی گشتی یان بەرژەوەندی تاكەكەسی بوەستێتەوە، هەرچی پەیوەندی بەم كەیسەوە هەیە ئەوە راست نییە هاوڵاتیان لەسەر بیرورا و نوسین برژێنەسەر شەقامەكان و داوای سزادانی نوسەرەكان بكەن، سزادان لەسەر نوسین و بۆچونی جیاواز كارێكی ترسناكە، گەر نوسەرێك یان رۆژنامەنوسێك لایدا و هەندێك نوسینی توندیش بڵاوبكاتەوە دژ بە ئاین و مقدەسات، ئەمە مانای ئەوە نییە هاوڵاتیان برژێنەسەر شەقامەكان و داوای سزادان بكەن، پێویستە لە رێگەی یاسا و سەندیكای رۆژنامەنوسیەوە لێپێچینەوەی لەگەڵ نوسەرەدا بكرێت نەك لە رێگەی دژایەتی راستەوخۆی هاوڵاتیانەوە، ئەم جۆرە لە هێرش و هوتاف و هاوار دژ بە نوسەرێك یان رووداوێك كەتەنها نوسین لە پشتیەوەیەتی ئایندەیەكی ترسناكی هەیە، سنوری ئازادیەكان بۆ دواهەمین بازنە بچوك دەكاتەوە، بە بروای من هەركاتێك هاوڵاتیان برژێنەسەر شەقامەكان دژ بە نوسەرێك ئەوا زیاد لە ئەگەر و زیاد لە دەروازەیەك دەكاتەوە بۆ توندوتیژی و لە قاڵب دانی بیركردنەوە.

نوسەران: بەشێكی زۆری ئەو ڕەخنانەی رووبەروی نوسەران دەبێتەوە بریتیە لە هەوڵدان بۆ رۆڵبینی وەك پێشەنگ و زانا لە كۆمەڵگادا، نوسەران و دەستەبژێری روناكبیر و رۆژنامەنوسان وەك هەر مرۆڤێكی ئاسایی شایەنی ئەوەن بكەونە هەڵەوە، لەم كەیسەدا مەلاكان هانی هاوڵاتیان دەدەن بۆ خۆپیشاندان و دژایەتیكردنی ئەو نوسەر و رۆژنامەنوسانەی سوكایەتی بە ئاین دەكەن، لێرەبەدواوە ئێمە دەكەوینە بەردەم حاڵەتێكی تەواو ترسناك بەوەی هەر دەقێك گەر بە دڵی مەلاكان نەبێت، دەكرێت لە رێگەی مینبەری مزگەوتەكانەوە دژایەتی بكەن و خەڵكی لێ هانبدەن، مەلاكان ئەگەرچی وتیان بەرێگەی ئاشتیانە و یاساییانە دژی ئەو حاڵەتە دەوەستنەوە، بەڵام ئەم دەربرینە لە بنەڕەتدا بۆ جوڵاندنی سۆز و دەروونی ئەو گەنجانەیە كە بە ئاڵای اللە اكبر هەڵیان كوتایە سەر تەلاری پەرلەمان. واتە مەلاكان لە دەرگایەكەوە بانگەشەی ئاشتیانكرد كە سەدان پەنچەری لەسەربوو تا گەنجەكان هانبدەن بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی.

نوسەر ئەگەر ڕەخنەگر نەبێت ئەوا سیفەتی نوسەربوونی دەكەوێتە بەرگومان، نوسەر ئەگەر داهێنان و تێكستی شیكاری بەرهەمنەهێنێت ئەوا لە فەزای جوینەوە و خولانەوەدا دەسورێتەوە، نوسەر دەبێت لەسەر راستە هێڵێكی دیاریكراو (بیركردنەوە) گرفتە شیكاری و مەعریفی و دنیابینیەكانی خۆی یەكاڵابكاتەوە، مەنهەجی نوسین هیچ نییە جگە لە رێكخستنی بیركردنەوە و ئەندێشەی نوسەر لە شێوازی پەرەگرافی جوداجودا، هەڵبەت هەموو خەسڵەتەكانی نوسەر لە دەق و تێكستەكاندا كۆنابنەوە، نوسەر دەبێت پێیەكی لە دنیای كتێب و نوسین و تێكستەكاندا بێت، پێكەی تری لەگەڵ ئەو كێشە و گرفت و تەنگەژانە بێت كەلە كۆمەڵگاكەیدا بوونی هەیە، نوسەر چەندە چاوی لەسەر رووداوەكانە دەبێت دوو هێندە چاوی لەسەر ئەو فاكتەر و مۆتیفانە بێت كە رووداوەكان بەرهەمدەهێنن، چەندە نوسەر باوەری بە بۆچونێكی دیاركراو هەبێت، دەبێت دەیان هێندە باوەری بە بۆچونە جیاواز و دژ بە بۆچونەكەی خۆی هەبێت، بەكورتی كاری نوسەر دیفاعكردن نییە لە ئایدیۆلۆژیا و رێباز و مەعریفەیەكی دیاریكراو، هێندەی بەرگریكردنە لە ئازادی بیركردنەوە، لەم جەنگەدا كە سەنگەری پێشەوە بە ڕەخنەگرتن تەوقدراوە، نوسەر هەم ڕەخنەگرە و هەم رەخنەلێگیراو، هەم تێكست نووسە و هەم تێكست لەسەر نوسراو، بەكورتی نوسەر بریتیە لە رۆشنبیرێكی بە هەڵوێست لەمەر رووداو و كایە مەعریفیەكاندا.

لە كۆتایدا دەبینین گەمەیەكی سیاسی گەورە لە ئارادایە، گەمەیەك وەك فیتنەیەكی كۆمەڵایەتی و ئابوری و ئاینی.. تەماشادەكرێت، كە بەبروای من فری بە فكر و تێگەیشتنی مەعریفیانەی رووداوەكانەوە نییە، ئەو گەمەیە هەموومانی كردۆتە كارەكتەری سەرەكی نێو رووداوەكان، هەر كات بخوازێت مەلاكان رادەسپێرێت دەنگ بەرزبكەنەوە، یان گەنجەكان هانبدات شوێنێك یان بارەگا و كەناڵێك بەردباران بكەن و بیسوتێنن، لە خراپترین سیناریۆدا ڕەنگە لەو گەمەیەدا دەیان گەنجی وەك (سەردەشت عوسمان)یش ببنە قوربانی.


 

 

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com