head

 

 

 

 

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ

 

بەیان حامید

هەموو ئەو شتانەی دەوری مرۆڤی داوە بە جۆرێك لە جۆرەكان كاریگەری هەیە لەسەر هەڵسوكەوت و بیركردنەوە و بریارەكانی مرۆڤ، هەموو ئەو دۆخە جیاوازانەی مرۆڤ پێیدا تێدەپەرێت چ لە رووی فەسلەجی و سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوریەوە...رۆڵ دەبینێت لە بونیادنانی كەسایەتی مرۆڤدا، یانی مرۆڤ بەتەنها جەستەیەكی بەرخۆر نییە، بەڵكو جەستیەكی بیركەرەوە و پرسیاركەر و خوڵقێنەری رووداوەكانیشە، ئالەم گۆشەنیگایەوە مرۆڤ شوێنپێ و هەڵوێست و بریاری خۆی بەرامبەر دەرەوەی خۆی فۆرمەلەدەكات، هەڵبەت ئەم پرۆسیجەرە بە رستێك كارلێكی دەروونی و بیركردنەوە و وردبونەوەدا گوزەر دەكات، واتە بۆ خوڵقاندنی هەركام لەو كردانە مرۆڤ جۆرێك گۆڕان و هەڵوەستەوەرگرتن پێویستە تا بتوانێت شتێك ئەنجامبدات كە پێشتر ئەنجامی نەداوە! راستیەكەی ئەو شتەی ئەنجامی دەدات راستەوخۆ و ناراستوخۆ كاریگەری بەجێدەهڵێت لەسەر كۆی ئەو شتانەی دەوری داون. دروست مرۆڤ وەك كائینێكی باڵا لەسەر زەمین، هەم خوڵقێنەری رووداوەكانە و هەم كارلێكراوی رووداوەكانە، بەدیوێكدا بیركەرەوە و بە دیوێكی تر جێبەجێكار، لە گۆشەیەكدا باڵادەست و لە سوچێكی تردا دیلكرداو، لە رووبەرێكدا داهێنەر و لە پنێكدا چەقیو، لە ئاستێكدا بەختەوەر و لە سەدان ئاستی تردا خەمبار، لە كۆمەڵگایەكدا خۆشگوزەران و لە دەیانی تردا بێ ئەندازە نابەختەوەر... مرۆڤەكان یەك ڕەنگ نین، خاوەنی یەك فەیس و یەك بیركردنەوە و بیروباوەر نین، دیندار و بێ باوەر، بەهێز و لاواز و دەسەڵاتدار و بێدەسەڵات...ئازاد و دیل، ئەمانە چەندین خەسڵەتی دی لە ناسێنەرەوەكانی مرۆڤن.

رۆچون بۆ نێو نەستی مرۆڤەكان تەنها لەم پۆلێكردنانەدا گیرناخوات، لەبەرئەوەی هەر مرۆڤێك بۆخۆی جیهانێكی سەربەخۆ و رووبەرێكی گەورەیە لە تێفكرین و بیركردنەوە، لە دیدی هەر مرۆڤێكەوە جیهان ڕەنگ و بۆن و تامی خۆی هەیە، لە نیگای هەر كەسێكەوە هەرچی چەمك و كەرەستەی بەكارهاتوە هەیە مانای جیاوازی هەیە، بە ئەندازەی ئەو جیاوازیانە، بە قەبارەی ئەو بارگرانیانەی بە كۆڵی مرۆڤەون، بەو جیاوازی سلایدانەی ژیان، بە فرە چەشنی ئەو گەمە و شەروشۆر و ململانێیانەی هەن...مرۆڤ بیرورای جیاوازی هەیە بۆ تێگەیشتن و فۆرمەلەكردنی چەمكی ئازادی.

هەڵبەت ئەو قەرەباڵغیەی باسی دەكەین، لەو هێڵە هاوبەشە كەمناكاتەوە كەلە نێوان مرۆڤەكاندا هەیە، بۆ رێكەوتن لەسەر لانی كەمی جۆرێك ژیانی پێكەوەیی، كە باوەرم وایە ئەم رێكەوتنە نە نوسراوە بنەمای بەیەكەوە ژیانی مرۆڤەكانە لەو چوارچێوەیەی پێی دەگوترێت كۆمەڵگاواتە مرۆڤ كائینێكی كۆمەڵایەتیە، ئیدی ئەم جۆرە رێكەوتنە لەو ململانێیانە كەم ناكاتەوە كەلە نێوان مرۆڤەكاندا بوونی هەیە لە پێناو باڵادەستی، روونتر لەلایەك سروشتی مرۆڤ سروشتێكی پێكەوە ژیانە لەنێو كۆمەڵگادا، لەلایەكی ترەوە سروشتێكی ململانێكارە لەو بازنەیەی كە دەوری كۆمەڵگای داوە. هەموو قسەكردنێك لەناو ئەو بازنەیەدا قسەكردنە لەسەر مرۆڤ و پەیوەندیەكانی بەدەرەوەی جیهانی تاكەكەسی مرۆڤ، لێرەدا ئەگەر ئازادی مرۆڤ وەك یەكێك لە خواستەكانی مرۆڤ و فیگەرێكی بەهێزی ململانێكان و شەرێكی ئەبەدی سەر زەمین باس بكەین، ئەوا دەبێت دوویارە خۆمان بدەینەوە لەو جیهانە قەرەباڵغەی مرۆڤ كە فرە چەشن و ناجێگیر و پر لە هەڵبەزودابەزە لە رووی دەرونیەوە.

هەڵبەت ئەم دۆخەیش وەك دۆخە كۆمەڵایەتیەكە وایە بەوەی مرۆڤەكان بەو پەری جیاوازی و تایبەتمەندی و سەربەخۆی دەروونی خۆیانەوە دەتوانن پێكەوە بژین، لانی كەم مرۆڤەكان تێبكۆشن بۆ ئازادی خۆیان، ئازادی مرۆڤ پابەندی ئازادی مرۆڤەكانی ترە، واتە لە شوێنێك باسی ئازادی باسێكی رەوایە كە مرۆڤەكانی دی ئازادبن، هیچ كاتێك سەركردە و جەنراڵ و میرەكان ئازاد نابن گەر میللەتێكی دیلكراویان هەبێت، ئازادی راستەقینە جۆرێكە لە ژیان كە مرۆڤەكانی بەرامبەرمان درك بە ئازادبوون و سەرفرازی دەكەن، واتە مرۆڤی ئازاد لە كۆمەڵگایەكی ئازادا دەژی.

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com