head

 

 

 

 

حزب و ئینتمای نیشتمانی

 

روشیدی سه‌یدا




حزب و ئینتمای نیشتمانی، سه‌رنجێك له‌سه‌ر مافیاكانی كوردستان


ساڵانێكی زۆره‌ من وازم له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هێناوه‌، به‌ دیاریكراوی دوای كاره‌ساتی سی و یه‌كی ئاب، ئیدی من هیچ په‌یوه‌ندیه‌كه‌م  به‌و حزبه‌وه‌ نه‌ما، راستیه‌كه‌ی باوه‌رم به‌وه‌ نه‌ما حزب بتوانێت وه‌ك گرنگترین دامه‌زراوه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی رۆڵی پێشه‌نگ له‌ ئیداره‌دانی وڵاتدا بگێرێت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و راستیه‌م بۆ ساخ بۆیه‌وه‌ حزب بوه‌ته‌ بارگرانیه‌كی گه‌وره‌ به‌سه‌ر كۆی كۆمه‌ڵگای كوردیه‌وه‌، یانی باوه‌رم به‌وه‌ نه‌ما، حزبایه‌تی بریتی بێت له‌ په‌ناگایه‌ك بۆ موماره‌سه‌كردنی جۆرێك بیركردنه‌وه‌ و خه‌یاڵدانی سیاسی، ببێته‌ رووبه‌رێك بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر پاشه‌رۆژ و به‌شداری سیاسی، یاخود حزب وه‌ك جۆرێك باوه‌رهێنان به‌ ئایدیۆلۆژیایه‌كی سیاسی دیاریكراو كۆمه‌ڵێك جڤاد و هاوڵاتی جیاواز له‌ ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه‌ كه‌ جگه‌له‌ فكر و ئایدیۆلۆژیا هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی دی كۆیان نه‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ك باوه‌رم به‌وه‌ش نه‌ما حزبه‌ كوردیه‌كان بتوانن سیاسه‌تێكی راست و دروست پیاده‌بكه‌ن له‌ ئیداره‌دانی ئه‌و ململانێیانه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ غه‌یره‌ كورده‌كاندا به‌رپابووه‌، به‌دیاریكراوی بۆم ده‌ركه‌وت له‌م ململانێیه‌دا زه‌وی كوردستانیان تاڵانفرۆشكردووه‌ له‌ هه‌راجخانه‌ی به‌غدا له‌ دوایساڵانی (2003)ه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر نه‌وت و پۆست و تێنه‌گه‌یشتنی ره‌گوریشه‌ی ململانێكان، بۆیه‌ به‌ روونی ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی و فه‌رمانڕه‌وای كوردستان له‌م گره‌وه‌دا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ناوچه‌ دابرێندراوه‌كانی كوردستان مایه‌پوچ ده‌رچوون.

 هه‌ڵبه‌ت تائێستاش باوه‌رم وایه‌ كه‌ حزب له‌ وڵاتانی پێشكه‌وتو دیموكراسخوازدا ده‌توانن كارگه‌ریی مه‌زن و مێژوویی بخوڵقێنن، حزبی سیاسی ده‌توانێت گۆڕانی ریشه‌یی ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ڵبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ هه‌ر حزبه‌ ده‌بێته‌ هه‌وێنی خوڵقاندنی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، بێگومان به‌ جیاوازی نێوان ئاسمان و رێسمان له‌گه‌ڵ كوردستاندا، چۆن؟

له‌ وێ (وڵاتانی پێشكه‌وتو)، حزب له‌ پێشبركێی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پاڵێوراوی خۆی هه‌یه‌، بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكی حكومه‌ت یان سه‌رۆكی وڵات، له‌وێ كه‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان پێكدێت كه‌سه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و خزمه‌تكردن و به‌ره‌وپێشبردنی لایه‌نه‌ ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كلتوری... كارده‌كه‌ن، تاكه‌ په‌یوه‌ندیه‌كیان كه‌ به‌ حزبه‌وه‌ مابێت ئه‌وه‌یه‌ به‌كاری جوان و گرنگ و نوێ ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو مسۆگه‌ر بكه‌ن، ده‌نا هه‌رگیز له‌ مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یانه‌وه‌ فرمانی حكومی و بریاری په‌رله‌مانی ده‌رناچێت، له‌ وڵاتانی پێشكه‌وتودا كه‌سێك له‌ رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ده‌چێته‌ پۆستێكی دیاریكراوه‌وه‌ ئیدی میلله‌ت له‌ نێوان حزبه‌كه‌ی و غه‌یره‌ حزبه‌كه‌یدا دابه‌ش ناكات، نه‌خێر وڵات و سامان و داهاتی نیشتمان، وه‌ك مانگا نایدۆشن به‌ ته‌نها بۆ خۆی و كه‌مێكیش بۆ لایه‌نگرانی و ئه‌وی دی میلله‌ت چۆن ده‌ژی كه‌یفی خۆی بێت.....له‌وێ زۆر شتی تریش هه‌یه‌ كه‌ ناكرێت نه‌له‌ دوور نه‌ له‌ نزیك به‌ كوردستان پێوانه‌ بكرێت، ئه‌سڵه‌ن خاڵی به‌راورد له‌نێوان ئه‌وێ و ئێره‌دا نییه‌، له‌وێ هه‌موو پۆست و پله‌كانی وه‌زیفی و حكومی  و لێپرسراوێتی وڵات بنه‌ماڵه‌یه‌ك داگیری ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌پێی یاسا ریزبه‌ندكراوه‌ سنوری ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كان دیاریكراوه‌، له‌به‌رخاتری كه‌س نه‌ پۆست ده‌دۆزنه‌وه‌ و نه‌ یاسا بۆ پۆستێك داده‌تاشن، ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌ پۆستێكه‌وه‌ به‌هه‌مان چوارچێوه‌ی ئیداره‌ی پێشوتر، به‌هامان پێوه‌ر و یاسا و بڕگه‌ی ده‌ستوری كاره‌كانی راده‌په‌رێنێت. راسته‌ له‌ میكانیزم و هێڵی گشتی سیاسیدا جیاوازی هه‌یه‌، به‌ڵام چوارچێوه‌یه‌كی گشتی و ده‌ستوری و یاسایی هه‌یه‌ كه‌ هه‌موو به‌رپرسێك پابه‌ندده‌كات به‌ جێبه‌جێكردنیه‌وه‌.

 من كه‌ ئێستا دانیشتوی وڵاتی كه‌نه‌دام ساڵانێكی زۆره‌ خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌ ده‌ستهێنانی بروانامه‌ی ماسته‌رم له‌ (زانكۆی ساسكاتشوان)ی ئه‌و وڵاته‌، هه‌ست ده‌كه‌م به‌راستی من سه‌ر به‌ دوو دنیای جیاوازم، دنیایه‌ك كه‌ ئێره‌یه‌ و بۆ من وه‌ك كه‌سێكی رۆژهه‌ڵاتی بریتیه‌ له‌ وڵاتی غه‌ریبی و ناشوێن به‌ مانای نامۆیی، كه‌چی زۆر شادمانم تێیدا له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ستده‌كه‌م حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ وه‌ك هاوڵاتی پله‌ دوو یان ره‌گه‌زێكی ناكه‌نه‌دی ته‌ماشام ناكات، كه‌ندا یه‌كێكه‌ له‌ حه‌وت وڵاته‌ پیشه‌سازیه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ی دونیا، دووه‌مین وڵاته‌ له‌ رووی گه‌وره‌یی رووبه‌ره‌وه‌، خاوه‌نی سامانێكی سروشتی بێشوماره‌، له‌ كه‌نه‌دا زۆرترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتیان ده‌كرێت به‌به‌راورد به‌ هه‌موو دونیا، خوێندن و كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ كه‌ندا بێ به‌رامبه‌ره‌، كۆچبه‌ران له‌ سه‌رتاسه‌ری دونیا روو له‌م وڵاته‌ ده‌كه‌ن، به‌ هۆی كه‌می دانیشتوانه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌ی (نزیكه‌ی سی ملیون كه‌س ده‌بێت) به‌ به‌راورد به‌ خاكه‌ زۆره‌كه‌ی، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ زۆر ده‌رگا واڵاده‌كات بۆ كۆچبه‌ران، ته‌نانه‌ت له‌ ده‌ستوریشدا وه‌كو دیارده‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ سروشتی پێكهاته‌ی دانیشتوانی كه‌نه‌دی ئاماژه‌ی پێدراوه‌، له‌ كه‌ندا حورمه‌ت و رێزێكی زۆر له‌ هاوڵاتیان ده‌گیرێت (هه‌ڵبه‌ت له‌ ناویشیاندا من) له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤن، دنیایه‌كی دی كه‌ من سه‌رێكی ترم سه‌ر به‌ ئه‌وێیه‌ كوردستانه‌، وڵات و زێدی ره‌سه‌نی منه‌، هه‌ست ده‌كه‌م شتێكی نهێنی و سحراوی هێواش هێواش له‌ ئینتمای من ده‌دات بۆ ئه‌م نیشتمانه‌ كه‌ تائێستا باوانم و كه‌سوكارم له‌وێ ده‌ژین، له‌ راستیدا هێشتا له‌وه‌ تێناگه‌م داخۆ ئینتمای نیشتمانی چ په‌یوه‌ندیه‌كی جه‌وهه‌ری هه‌یه‌ به‌ رێز و ماف و پاراستن و دابینكردنی ژیان و سه‌روه‌ری تاكه‌كه‌سی، هه‌روه‌ك به‌گومانم له‌وه‌ی كه‌سێك ئینتمای بۆ شوێنێك نه‌مێنێت كه‌ نیشتمان و زێدی خۆیه‌تی، له‌به‌رامبه‌ردا ئینتمای بۆ مه‌نافا بۆ شوێنێكی تر دروست بێت كه‌ به‌ ئاواره‌یی لێی ده‌ژی، به‌ڵام من لای خۆمه‌وه‌ هه‌رچی ناخۆشی و بارگرانی و كێشه‌ و كه‌موكورتیه‌كی ئابوری له‌ كه‌ندا رووبدا كاریگه‌ریم لێده‌كات، نا له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر كاره‌كه‌م یان داهات و پۆست و بژێویم ده‌كات، به‌ڵكو پێم ناخۆشه‌ كه‌ندا رووبه‌روی هه‌ر گرفت و قه‌یرانێكی ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی... ببێته‌وه‌، واته‌ هه‌ر كێشه‌ و گرفت و قه‌یرانێك كه‌له‌ كه‌ندا رووبدات، وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌كی كه‌ندی كاریگه‌ری له‌ منیش ده‌كات، له‌ ناخیشه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆمی تێدا بێت، پێم ناخۆشه‌ كه‌ندا رووبه‌روی گرفت و قه‌یران ببێته‌وه‌، هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌مه‌ش چرۆی ئه‌و ئینتما نوێیه‌یه‌ كه‌له‌ مندا چه‌كه‌ره‌ ده‌كات.

به‌ڵام له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری كه‌نه‌دا، هێشتا كوردستان به‌شێكه‌ له‌ زاكیره‌ و رۆحی من، به‌ ته‌نیشت ئه‌و ئینتما نوێیه‌وه‌ كه‌ خه‌ریكه‌ له‌ مندا چه‌كه‌ره‌ ده‌كات، كوردستان دارێكی گه‌وره‌یه‌ و له‌مندا روواوه‌، من به‌شێكم له‌و خاكه‌ی كوردستانی له‌سه‌ر ده‌ژی، ئه‌مه‌ رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گوته‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت، ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌ ده‌ژین، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش به‌و مانایا نا كه‌من له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژیم بۆیه‌ كوردستان له‌ رۆحی مندا ده‌ژی، به‌ڵكو به‌و باوه‌ره‌ی كوردستانی بوون ئه‌وه‌ نییه‌ له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی بژی، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه‌ خاكه‌كه‌ ببێته‌ به‌شێك له‌ رۆح و جه‌سته‌ی كه‌سه‌كان، هه‌ركات به‌شێكی زه‌وتكرا، یان دابرێندرا یان ده‌ستی بێگانه‌ی به‌سه‌رداگیرا، له‌ ناخه‌وه‌ هه‌ست بكه‌یت رۆحت له‌تكراوه‌ به‌شێكی جه‌سته‌ت داگیركراوه‌، لایه‌ك له‌ زاكیره‌ و هۆشت به‌ش به‌شكراوه‌.

 ئالێره‌و باوه‌رم وایه‌ سیاسیه‌ باڵاده‌سته‌كانی كوردستان، له‌سه‌ر كوردستان ده‌ژین، نه‌ك كوردستان له‌ ناو رۆحی ئه‌واندا بژی، ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ ده‌ژین كه‌ تاڵانفرۆشیان كردووه‌، هه‌زار كه‌رتی وه‌ك كه‌ركوك و خانه‌قین و مه‌خمور و به‌دره‌ و جه‌سان و ...لێبكه‌نه‌وه‌ هیچ گرفتێك بۆ رۆحیان دروست ناكات، ده‌یان و سه‌دان خێزانی كوردی ناوچه‌ دابرێندراوه‌كان ئاواره‌ بكرێن، نابێته‌ مه‌سه‌له‌یه‌ك لای ئه‌وان، ئه‌وان ئاماده‌ن خاكه‌كه‌ی خۆیان كه‌ هی كوردانه‌ بخه‌نه‌ گه‌مه‌ی مه‌زاده‌وه‌، به‌ئاشكرا بڵێن با ئه‌م به‌شه‌ له‌ كوردستان بخه‌ینه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و ساخی بكه‌ینه‌وه‌ هی كێیه‌! له‌راستیدا به‌م كاره‌ زۆر شتێكی نابه‌جێ و نا ئه‌قڵانی ده‌كه‌ن، هیچ باكێكیان نییه‌ چونكه‌ له‌ بنه‌ره‌تدا كوردستان نه‌بۆته‌ به‌شێك له‌ جه‌سته‌ و رۆحیان، به‌ڵكو وه‌ك سه‌ره‌تا ئاماژه‌مان پێدا ئه‌م مۆدیله‌ له‌ حزبه‌ كوردیه‌كان بونه‌ته‌ بارگرانی به‌سه‌ر كوردستانه‌وه‌! بارگرانی به‌ مانا ئابوریه‌ په‌تیه‌كه‌ی نا، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م گروپه‌ له‌ سیاسیه‌كانی سه‌ده‌ی بیست بۆ بیست و یه‌ك رۆژ له‌ دوای رۆژ كارله‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كوردستان رووبه‌ره‌كه‌ی، شكۆمه‌ندیه‌كه‌ی، لایه‌نه‌ ده‌ستوری و یاساییه‌كه‌ی بچوك بكه‌نه‌وه‌، له‌ راستیدا ئه‌م گروپه‌ به‌مانای وشه‌ بارگرانن بۆ خه‌ڵكی كوردستانیش چونكه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌مانه‌وه‌ كورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان وه‌ك مافیا و دز و درنده‌ ته‌ماشاده‌كرێت.

Saskatchewan Canada

University of Saskatchewan

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com