head

 

 

 

 

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان

 

سەلام مارف

ئێستا بواری كاركردن بووەتە یەكێك لە سەرەكیترین رێگاكانی دیاریكردنی ئەو جیاوازیانەی كە بەهۆی رەگەزەوە دروست دەكرێن، چونكە كار تەنیا چالاكییەك نییە كە بۆ رایكردنی ژیانی ئەمڕۆ بكرێت، بەڵكو شوێنێكە لەگەڵ خۆیدا دەتوانێت بەهای كۆمەڵایەتی و شوێن و جێی كەسەكانی داهاتوویش دیاری بكات.

كەلتوری كار بەدەر نییە لە سەرجەم كەلتوری كۆمەڵگا بەشێوە گشتییەكەی، بەشێكە لەو، بەڵام بەشێكە كە دەتوانێت كاریگەرییەكی فراوانتر بكاتە سەر بەشەكانی ترو لە بەرهەمهێنانەوەی كۆی كەلتورەكاندا رۆڵێكی دیارو بەرچاوو تەنانەت سەرەكیش دەبینێت. چونكە لە شوێكی كاردا پێگەی كۆمەڵایەتی رەسمییەت وەردەگرێت و جارێكی تر لەوێوە ئەو پێگەیە شۆڕدەكرێتەوە بۆ هەناوی كۆمەڵگا.

زانستی جێندەر، ئێشتا بەشێوەیەكی دیاریكراو، بە گوێرەی بەدەستەوەدانی ئامارو شیكردنەوەی داتاكان لە هەوڵی ئەوەدایە كە بەردەوام ناوەندەكانی كارو دابەشبوونی كار بكاتە پێوانەیەكی زۆر سەرەكی بۆ دیاریكردنی جیاوازییە جێندەرییەكان. چونكە لە بنەڕەتدا بیری جێندەر لەسەر ئەوە بنیاتنراوە، كە جیاوازییە رەگەزییەكان، جیا لە جیاوازییە فیزیۆلۆژییەكان، جیاوازییەكی كۆمەڵایەتییەو بەهۆی ئەو رایەڵانەوە بنیاتنراوە، كە بە یەكەوە كەلتورییان دروستكردووە. بیری جێندەر لەشێوە گشتییەكەیدا، خۆی سەقاڵی سەرجەم ئەو بوارانە دەكات كە پەیوەستە بە كاروبارەكانی كێشەی ژنانەوەو بەشێوەیەكی وردیش دادەبەزێتە بوارەكانی سیاسەت و كۆمەڵایەتی و ئابووری و بەشێوەیەكی وردتریش قسەی خۆی لەسەر تێگەیشتنە باوەكان، بیرو سایكۆلۆژی و دەقەكانی یاساو وتەكان و شێوازی ناونان و جل و بەرگ و ئایین و شێوازەكانی پەروەردەی رەسمی و نا ڕەسمی و داب و نەریتەكان دەكات و بەشوێن ئەو جیاكارییانەدا دەگەڕێت كە سەرچاوەیەكی كۆمەڵایەتییان هەیەو بەرهەمێكی كەلتوری_مێژووین و دەكرا وا نەبوونایە.

جێندەر لە  جیاوازییە بایلۆجی و فزیكییەكان تێپەڕ دەبێت، واتا ئەو جیاوازییانەی پەیوەستن بە جەستەو پێكهاتە دووەمییەكانی مرۆڤ و ژن و پیاو وەك دوو رەگەز جیا دەكاتەوە نابێتە بابەتی كاری جێندەر، بەڵام هەروا بە سانایی پشتگوێیان ناخات و ئەوە شیدەكاتەوە كە چۆن ئەو جیاوازییانە دەبنە سەرچاوەیەكی كەلتوری و جیهانبیینی و لەسەر بنەما یان بە بەهای ئەوانەوە جیاوازی و جیاكارییە كۆمەڵایەتییەكان دروست دەكرێن.

شیكردندنەوە جێندەرییەكان، ئەوە روون دەكەنەوە كە ئەو جیاكاریانەی لە كۆمەڵگایەكەوە بۆ كۆمەڵگایەكی تر دەگۆڕێت و هەندێك جاریش پێچەوانە دەبێتەوە، بۆ نمونە لە هەندێك كۆمەڵگاكادا مەرج نییە هەمان دابەشبوونەكانی كاری ناوماڵ، بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانەوە تەنیا تایبەت بن بە رەگەزێكی تایبەت، یان مەرج نییە ئەو دابەشبوونە لەو كۆمەڵگایانەدا بەهەمان شێوەی دابەشبوونەكانی كۆمەڵگاكانی تر بێت.

جێندەر چەند پێوانەیەكی هەیە بۆ دیاریكردنی ئاستی جیاكارییەكان لە نێوان رەگەزی مێ و نێردا، ئەمڕۆ ئەو پێوانانە نەك لە ئاستە ئەكادیمییەكاندا رەسمیەتیان وەرگرتووە، بەڵكو لە ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتەكانیشدا رەسمیەتێكی یاساییان وەرگرتووەو لە رێكخراوێكی جیهانی وەك «نەتەوە یەكگرتووەكان»دا بووەتە سەرەكیترین پێوانەكان و دامەزراوەكانی ئەو رێكخراوە جیهانییە هەوڵ دەدەن كاری لەسەر بكەن.

ئەو پێوانانە بەشێوەیەكی گشتی لە چەند خاڵێك پێكدێن، وەك:

1- قڵشتی جێندهری gender Gap

2- جیاكاری جێندەری gender disparity

3- جیاوازی جێندەری gender difference

4-كوێری جێندەری gender blindness

4-یەكسانی جیندەری gender balance

شیكردنەوەی جێندەری ئەو پێوانە بەكاردێنێت بۆ دیاریكردنی ئاستەكانی جیاوازی نێوان رەگەزەكان، دەتوانین لەسەرجەم بوارەكانی ژیاندا، چ بەرهەمهێنان بێت، یان بەرهەمهێنانەوە، بوارەكانی كار بێت یان هونەرو ئەدەب، كەلتور بێت یان ئەو كارانەی رۆژانە دەستیان دەدەینێ، بەكاریان بهێنین و شیكردنەوەی جێندەری بكرێت و ئەنجامی نا یەكسانییەكان بەگوێرەی بەرنامەیەكی جێندەری رێكبخرێتەوە.

بۆ ئەوەی مەبەستی بابەتەكە رۆشنتر بكرێتەوە، گریمانەیەك باس دەكەین:

با وای دابنێین، كارمەندەكانی سێ ناوەندی كاری جیاواز هەر یەكەیان پێك دێن لە (100) كەس.

ناوەندی یەكەم: 75 نێر، 25 مێ

ناوەندی دووەم: 50 نێر، 50 مێ

ناوەندی سێیەم: 25 نێر، 75 مێ

ئێستا كاتی ئەوە هاتووە بپرسین كە ئایا یەكسانی جێندەری لەو سێ ناوەندەدا چۆنە؟

لە راستیدا وەڵامە سەرەتاییەكان، كە شێوەیەكی روكەشیانەیان هەیە، بەو جۆرە دەدرێنەوە كە ناوەندی یەكەم جیاوازی زۆرە، ناوەندی دووەم یەكسانە، ناوەندی سێیەم جیاوازیەكی پێچەوانەی هەیەو بەشێوەیەكی گشتیش ناوەندی دووەم وەك نمونەیەكی باش دیاری دەكرێت..

پێوانە جێندەرییەكان بە ئاسانی ئەم وەڵامە وەرناگرن، چونكە یەكسانبوونی ژمارەی نێرو مێ هێشتا ناتوانێت بەواتای یەكسانی جێندەری بێت، ژمارە هەندێك جار دەتوانێت چاوبەست بێت.

بەڵكو جێندەر دێت، سەرباری یەكسانی و نزیكبوونەوەی ژمارەكان، ئەوا یەكسانی لە رۆڵەكانیشدا بە گرنگ دەزانێت. ئەگەر لە ناوەندی یەكەمدا كە 50  بە 50 پێكدێنێت، بەڵام 50 ی نێر سەرجەم كارە سەرەكییەكان و بڕیاردانیان بە دەستەوە بێت، بەڵام 50 مێ كارە لاوەكییەكانیان بەدەستەوە بێت و خاوەنی بڕیار نەبن، ئەوا ئەمە بۆ خۆی دەتوانێت نمونەیەكی خراپی جیاكاری رەگەزی بێت. بەم شێوەیە شیكردنەوە جێندەرییەكان، تەنیا لە ژمارەدا ناوەستنەوەو ئەو ئەرك و رۆڵانەی لە ئەستۆی رەگەزەكانیدایە بە گرنگ وەردەگرێت و لەپێناوی چاوبەستی ژمارەكاندا دەستبەرداریان نابێت.

كەواتە دەبێت بۆ دروستكردنی یەكسانییەكی جێندەری سەرنج بدەینە سەر بوون و نەبوونی رۆڵی مێینە لە كارو بەرهەمهێنان، تەنیا ئەوەندە بەس نییە بڵێین كە لە فڵان ناوەندی كاردا چ رۆڵێك دەبینن، پێویستە بەردەوام ئەو پرسیارەیش بكرێت كە ئەوان چ رۆڵێك نابینن؟ تەنیا ئەوەندە بەس نییە كە بڵێین دابەشبوونی ژمارەی كاركەرو فەرمانبەرو كارمەندەكان تا چەند دابەشبوونێكی یەكسانانە، یان لە یەكەوە نزیكن، بەڵكو پێویستە شێوەو جۆر و بەشدارییەكەیش بەگرنگ بزانرێت و بكرێتە پێوانەیە بۆ دیاریكردنی رۆڵی مێینە لەكاردا.

 

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com