head

 

 

 

 

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم

 

هه‌ردی عه‌لی

به‌شێك له‌و كێشانه‌ی له‌ نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمدا هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ نه‌وته‌وه‌ هه‌یه‌، راستر په‌یوه‌ندی به‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئابوریه‌ زه‌به‌لاحانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ نه‌وت یه‌كێك له‌ فیگه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ته‌نها له‌وه‌دا چرنابێته‌وه‌، گه‌لێك كێشه‌ی تر هه‌یه‌ كه‌ تائێستا له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه‌، كێشه‌ی خاك و ده‌سه‌ڵات و هێز و به‌شداری ...، به‌ڵام له‌ناو ئه‌و دۆسیانه‌دا دۆسیه‌ی نه‌وت له‌هه‌موویان زاڵتر و دیارتره‌.

له‌ كێشه‌ی نه‌وتدا ده‌بێت چه‌ند راستیه‌ك بزانین:

هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر له‌ رووی ده‌ستوریه‌وه‌ مافی ده‌رهێنانی نه‌وتی هه‌یه‌ بێت، ئه‌وا له‌ رووی ده‌ستوریه‌وه‌ پێویسته‌ بزاندرێت ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌فرۆشرێت بره‌كه‌ی چه‌نده‌؟ به‌ كێ ده‌فرۆشرێت؟ نرخه‌كه‌ی چه‌نده‌؟ داهاته‌كه‌ی چه‌نده‌؟ تا چه‌ند فرۆشتنی نه‌وت به‌ هه‌ر شوێنێك بێت له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌ی و په‌یوه‌ندییه‌ سیاسیه‌كانی عێراقدا دێته‌وه‌؟ ڕه‌نگه‌ ئه‌و پرسیارانه‌ پرسیاری ئاسایی و ده‌ستوری بن، به‌ڵام پرسیاره‌ نائاسایی و ناده‌ستوره‌یكان ئه‌مانه‌ن: پاره‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌فرۆشرێت بۆ كێییه‌؟ بۆچی نه‌وت له‌ نرخی ئاسایی بازار كه‌متر ده‌فرۆشرێت؟ بۆچی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ئاگاداری ئه‌و بره‌ پایه‌ نییه‌ كه‌له‌ فرۆشتنی نه‌وته‌وه‌ به‌ هه‌رێم ده‌گات؟ بۆچی په‌رله‌مانی كوردستان ئاگاداری گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌كان نییه‌؟ بۆ چی ئه‌و هه‌موو ته‌نكه‌ره‌ نه‌وتانه‌ی ئاودیوده‌كرێن، كه‌ چی ده‌وترێت نه‌وت به‌ قاچاخ نافرۆشرێت؟

نه‌وتی هه‌رێم له‌ ئێستادا پركێشه‌رین مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ نێوان هه‌رێم  و به‌غدا، هۆكاره‌كه‌ی روونه‌ ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌فرۆشرێت برێكی زۆری داهاته‌كه‌ی كه‌س نازانێت بۆ گیرفانی كێ ده‌چێت؟ هه‌ڵبه‌ت بۆ پارتی و یه‌كێتیه‌، نه‌وت مانگانه‌ ملیۆنه‌ها دۆلار پاشه‌كه‌وت ده‌كات، شیرینی گرێبه‌سته‌كان ملیاره‌ها دولاره‌، ئه‌م بره‌ پاره‌ گه‌ورانه‌ بۆ یه‌كێتی و پارتیه‌، بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌و دوو حزبه‌یه‌.

به‌ڵام نه‌وت چ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ فه‌رشه‌كه‌ی دیرك نیبلی وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیاوه‌ هه‌یه‌؟  ئه‌و فرشه‌ی ناوبراو له‌ ئه‌فغانستان به‌  هه‌زار و سه‌د دولار كریبووی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بزانین كه‌ كێشی فه‌رشه‌كه‌ ته‌نها 30 كیلۆگرامه‌. پاش گه‌شتێكی دیریك بۆ وڵاتی ئه‌فغانستان ناوبراو فه‌رشێكی له‌و وڵاته‌ كریوه‌، كه‌ گه‌رایه‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا له‌ فرۆكه‌خانه‌ نه‌چووه‌ته‌ به‌شی گومرگ، له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نجیلا مێركل به‌ توندی سه‌رزه‌نشتی ناوبراو ده‌كات و داوای لێده‌كات به‌ زووترین كات بگه‌رێته‌وه‌ بۆ به‌شی گومرگ له‌ فرۆكه‌خانه‌ و گومرگی فه‌رشه‌كه‌ بدات، پارتی دیموكراسی سوسیالیستی (SPD) به‌ توندی ڕه‌خنه‌یان له‌ دیرك گرت و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ناوبراویان كرد، كارگه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی په‌له‌مانی ئه‌ڵمانیا لێپرسینه‌وه‌ له‌ ناوبراو بكه‌ن، زۆرینه‌ی گۆڤار و رۆژنامه‌كان ئه‌م مه‌سه‌له‌یان باسكرد، ئه‌گه‌رچی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له‌وه‌كردووه‌ ئه‌و فه‌رشه‌ له‌و جۆره‌ كه‌ره‌ستانه‌یه‌ كه‌ گومرگ ناكرێن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رنجراكێش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا وروژێندرا، ده‌یان پرێس میدیا و كۆنفراسی رۆژنامه‌نوسی له‌سه‌ر گیرا، له‌ چه‌ندین تیفی و رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا وێنه‌ی كاریكاتێری له‌سه‌ر دیرك و فه‌رشه‌كه‌ی دروستكرا، به‌كورتی دیرك له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا رووبه‌ری و لێشاوێك ره‌خنه‌ و توانج و لێپرسینه‌وه‌ بۆیه‌وه‌.

له‌ كوردستان قافڵه‌ی ته‌نكه‌ره‌ نه‌وته‌كان، ئه‌و رووداوه‌ دڵته‌زێنانه‌ی به‌هۆی تانكه‌ره‌ نه‌وته‌كانه‌وه‌ رووده‌ده‌ن، ئه‌و ملیاره‌ها دولاره‌ی كه‌وه‌ك شیرینی گرێبه‌سته‌كان وه‌رگیراوه‌، كه‌چی سه‌یرله‌وه‌دایه‌ ده‌وترێت وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان ده‌خلی نییه‌، نه‌وت ئاودیو ناكرێت، كه‌س نازانێت پاره‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌فرۆشرێت ده‌چێته‌ چ بانكێكه‌وه‌، به‌كورتی له‌ نێوان ئه‌م دوو نمونه‌یه‌دا مرۆڤ تووشی شۆك ده‌بێت، توشی نائومێدی و بێزاریه‌كی زۆر ده‌بێت، له‌ وڵاتانی پێشكه‌وتوو له‌سه‌ر كه‌یسێكی بچوك ده‌یان لایه‌ن دێنه‌سه‌ر خه‌ت و داوای لێپرسینه‌وه‌ و سزاده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ كوردستان به‌ لێشاو گه‌نده‌ڵی و دزی و راوروت ئه‌نجام ده‌درێت كه‌س له‌سه‌ر سزا نادرێت و كه‌سیش لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت، هه‌موو ئه‌و گۆڤار و رۆژنامانه‌ی له‌ كوردستان باسی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نیشتمانی ده‌كه‌ن له‌ جیات تاوانباراان گۆڤار و رۆژنامه‌كان ده‌دریچنه‌ دادگا، له‌ وڵاتانی پێشكه‌وتو هیچ كه‌سێك ناتوانێت ده‌ستببات بۆ سامانی گشتی، هیچ كه‌سێك له‌سه‌رو یاسا و لێپرسینه‌وه‌وه‌ نییه‌! وڵاتی ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك مافیا و قاچاخچی به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن، له‌م پۆله‌ مرۆڤه‌ چی چاوه‌روانده‌كرێت؟

دزینی نه‌وت به‌به‌رچاوی دونیاوه‌، دزیه‌كی ئه‌وه‌نده‌ قێزه‌وه‌ن و ناشرینه‌ ته‌نانه‌ت حكومه‌تی ناوه‌ند و ڵاتانی تریش توشی بێزاری كردووه‌، خۆ گه‌ر بروانینه‌ شه‌قامی كوردی ئه‌وا ته‌واو له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا توره‌ و بێزارن، بێگومان ئۆپوزسیونیش له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ته‌واو هه‌راسان بووه‌، به‌ جۆرێك هه‌ندێك ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئۆپوزسیون كوردستان ئه‌م به‌تاڵانبردنه‌ی نه‌وت به‌ هه‌مان تاڵانبردنی سه‌رده‌می داگیركه‌ره‌كانی كوردستان ده‌شوهبێنێت. پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ چی واده‌كات پارتی و یه‌كێتی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌نده‌ خه‌مساردبن؟ چی واده‌كات ئه‌م دوو حزبه‌ نه‌ترسن له‌ توره‌بوونی جه‌ماوه‌ر، نه‌ترسن له‌ لێپرسینه‌وه‌ی ده‌ستوری حكومه‌تی ناوه‌ند، نه‌ترسن له‌وه‌ی وڵاتانی سودمه‌ند له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نه‌وتیه‌دا پشتیان لێبكه‌ن؟..به‌كورتی گوێ به‌هیچ نه‌ده‌ن و به‌رده‌م بن له‌ تاڵانفرۆشی نه‌وت و بردنی پاره‌كه‌ی بۆخۆیان، كه‌ ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ی له‌م رێگه‌یه‌وه‌ ده‌ستیان ده‌كه‌ویچت به‌ ملیاره‌ها دولار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت...، ئه‌م پرسیارانه‌ وه‌ڵامیان ده‌وێت، پێ ده‌چێت كاتێك وه‌ڵامه‌كانیان ببیستین پارتی و یه‌كێتی له‌په‌ل و پۆ كه‌وتبێت.

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com