head

 

 

 

 

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب

 

سەردەشت زانكۆ

ئەگەر بمانتوانیایە یەك جار بگەرینایەتەوە بۆ رۆژێك پێش 31 ئاب، بمانزانیایە پارتی دیموكرات كە خاوەنەكەی مەسعود بارزانیە، چۆن پلانی كارەساتی 31 ئابی دارشتوە، چۆن لە كۆبونەوەكانی خۆیاندا تاوتوێی ئەو مەسەلەیان كردووە، چۆن ئەم پرسەیان لە نێو مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی حزبەكەیاندا تاوتێ كردووە؟ بەچ پێوانە و ئەقڵێك بریاریان لەو مەسەلەیە دراوە؟

لەراستیدا ئەمانە هەموو بۆ ئەوەن بپرسین ئایا مرۆڤ چۆن دەبێتە خیانەتكار؟ پرۆسیجەری خیانەتبوون چۆن جێبەجێدەكرێت؟ ئایا خیانەتكار پەرچەكردارێكی نائەقڵانییە؟ یان پیلانێكی بیرلێكراوەیە؟ ئایا دەشێت چەقۆ بخەینە سەر ملی خۆمان؟ چۆن رۆژێك پێش 31 ئاب دەخوێنینەوە؟

رۆژێك پێش 31 ئاب بریتیە لە درێژكراوەی ئەو پلانەی كە چەندین ساڵ بوو پارتی و حكومەتی بەعسی پێكەوە كۆدەكردەوە، بەڵام لەو رۆژەدا بریاردرا بۆ بەیانیەكەی پەردە لەسەر هەموو دەمامكەكان لاببرێت، بریاردرا چیدی بەنهێنی و ژێر بەژێر پەیوەندیەكانی پارتی و بەعس نەشاردێنەوە، بۆ بەیانیەكەی پارتی بریاریدا چیدی شەرم لە خەڵك و مێژوو لایەنگرانی خۆی و شەهیدانی نیشتمانەكەم نەكات و هەر زوو بە تانك و زریپۆش و سەرباز و هەواڵگرەكانی بەعسەوە هەڵبكوتێتە سەر پایتەختی هەرێم! ئەو رۆژەی پێش 31 ئاب، پارتی بریاریدا چیدی شانازی بەكوردایەتی و شەری خواكورك و مێژووی مەلامستەفای بارزانیەوە نەكات، ئەو رۆژە لە كۆبونەوەی مەكتەب سیاسی و عەسكەریاندا لەگەڵ سەرۆك هەموویان پێكەوە شەرابی خیانەتكارییان نۆشی مەست بوون بە بردنەوەی ئابروچونانە، لەگەڵیا دەستنوێژی كوردایەتیان شكا.

دوور لەهەر بیركردنەوەیەكی ئەقڵانی و سیاسی و ئەخلاقی، 31 ئاب بریتیە لە شكاندنی كەرامەتی مرۆڤی كورد، لێدانە لە شاربوون و لێدانە لە شۆرش، 31 ئاب مێژوویەكی جوانی بۆ یەكێتی نیشتمانی تۆماركرد، كە یەكێتی ئەگەر خیانەتیشی بەرامبەر بكرێت ئەوا بەخیانەت وەڵام تاداتەوە!

31 ئاب زۆرێك لە كەیس و ململانێكانی بەسەریەكدا شێواند، رووداوێكی سەربازی یان سیاسی و یاخود دەسەڵاتدارێتی رووت نەبوو، جۆرێك بوو لە تێكشانی ناوەكی، شتێك بوو لە چەشنی شۆكێكی درێژخایەن، هەڵبەت شكاندنی بڵانسی هێز و دەسەڵات  و نفوز بوو، لێدانێك بوو لە زۆر بەهای گەورە، ئەخلاق و ئینتما و نیشتمانپەروەری و سیاسەت...، بێگومان یەكێك بوو لەو رووداوانەی زۆرترین ماوە كاریگەری بەدوای خۆیدا جێهێشت، بەباوەری من لە دوای راپەرینەوە 31 ئاب تاكە رووداوە كە درێژترین ماوە كاریگەری لە دوای خۆیەوە جێهێشتبێت، 31ئاب لێدانێكی گەورە بوو لە چەمكی نەتەوە و نیشتمان و ئیرادەی سیاسی، بەهەموو پێوانەیەك ئەم رووداوە لەو رووداوە دەگمەنانەن كە دەكەونە خانەی خیانەتی نیشتمانی.

لە 31 ئابدا جگەلە كوشتا و بێسەروشوێنكردنی سەدان هاوڵاتی و شكاندنی هەیبەتی پەرلەمان و دەزگا حكومیەكان، 31 ئاب برێك یادەوەری پێشوتریشمان دێنێتەوە پێشچاو كە بەكۆ دەیسەلمێنن ئەم حزبە مێژوویەكی دورودرێژیان لەگەڵ خیانتەدا هەبووە، هاورێیەكی پارتیزانم بۆی گێرامەوە لە هەشتاكاندا چەكدارەكانی پارتی پێش پاسداران دەكەوتن و پێشمەرگەكانی كۆمەڵە و دیموكراتی ئێرانیان دەكوشت و مەیتەكانیان دەدانەوە بە ئێران. ئەگەر 31 ئاب هەموو هاوكێشە و هێزەكانی بەسەریەكدا قڵپكردبێتەوە، ئەگەر 31 ئاب جۆرێك دڵڕەقی و سەركێشی و چاونەترسی تێدابوبێت بەرامبەر مێژوو ومیللەت و جیهان، بەڵام من دایمە دڵم لای ئەو رۆژەیە كە دەكەوێتە پێش 31ئاب، لەو رۆژەدا زۆر شتی گرنگ روویداوە، هەروەك لە ئێستاشدا ئەم رۆژە واتە 30 ئاب گرنگی خۆی هەیە چونكە لە 30 ئابدا هەرچی قەڵەم بەدەستی وڵاتەكەمە بە پارتی دەڵێت قوربان تۆ بۆ بەیانی خیانەتێكی نیشتمانی وا ئەنجام دەدەیت بۆ هەتایە وك پەڵەیەكی رەش بە ناوچەوانتانەوە دەمێنێتەوە، هەڵبەت هەر لەو رۆژەدا هەرچی قەڵەم بەدەستی پارتیە گەرەكیەتی لە 30 ئابدا خۆی ئامادەبكات بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت 31 ئاب ئەو پەری نیشتمانپەروەریە كە پارتی لە مێژووی خۆیدا ئەنجامی داوە، بێگومان یەكێتیەكانیش ئەو رۆژە تاڵەیان دێتەوە یاد كە چۆن لە هەولێری پایتەخت و دواتر لەسەرجەم كوردستان دەریانپەراندن، یەكێتیەكان ئەوەیان دێتەوە یاد چۆن لە رێگەی 31 ئابەوە بوونە پاشكۆی ئەبەدی پارتی، یەكێتی تووشی شكاندنێك هات زۆر بە زەحمەت توانی ئیفلیجانە بێتەوە سەرپێكانی خۆی.

رۆژێك پێش 31 ئاب رۆژێكە هێشتا ئابروی گەورەترین پارتی كوردی نەچووە، رۆژێكە تانك و زریپۆش و سەرباز و هەوڵگرەكانی رژێم لەگەڵ چەكدارە جامانە سورەكاندا دەستیان تێكدڵاو نەكردووە، هێشتا چەكدارەكانی پارتی نەچونەتە سەر تانكەكانی بەعس و كۆڵان بە كۆڵان دوای چەكدارەكانی یەكێتی نەكەوتون، هێشتا یەكێتی لەخەونێكی قوڵدایە بەوەی هەولێر كارتێكە و لە گیرفانیاندایە، رۆژێك پێش 31 ئاب دەبێت پارتیەكان ئامادە بكات بۆ ئەوەی ئارەقی شەرمەزاری هەڵرێژن.. رۆژێكە پێمان دەڵێت بەیانی 31 ئابە.

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com