head

 

 

 

 

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟

 

سه‌وسه‌ن هیرانی

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟

ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان ده‌فرێنێت، به‌ كوژراوی یان نیوه‌ مردوویی به‌ره‌ڵای ده‌كات!

 


له‌ پێَشدا ده‌بێت ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌ین، ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمدا نه‌ك دیموكراسی نییه‌، به‌ڵكو سته‌مكارێكی ناشرین و دوو رووه‌، روویه‌كیان خۆی وه‌ك ئازادیخواز و دیموكراسیخواز نمایشده‌كات، رووه‌ راسته‌قینه‌كه‌یشی، ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ركوتكه‌ر و خۆسه‌پێنه‌، ده‌سه‌ڵاتێكه‌ له‌سه‌ر ساخته‌كاری و بێرێزی نواندن به‌رامبه‌ر تاكی كوردی و مافیائاسا ده‌ژی، ده‌سه‌ڵاتێكه‌ هه‌رگیز باوه‌ری به‌ ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌نییه‌، بێگومان مادامه‌كی باوه‌ری به‌ دۆراندنی ئینتخابی نییه‌، كه‌واته‌ باوه‌ری به‌ ئازادیه‌كانی مرۆڤ، به‌ دیموكراسی، به‌ ده‌نگی جیاوازیش نییه‌ ئه‌م جۆره‌ مۆدیله‌ له‌ ده‌سه‌ڵات كه‌ نادیموكراسی و سه‌ركوتكه‌ره‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆی وه‌ك دیوكراتخواز نیشانده‌دات، گه‌مه‌كردنی سیاسه‌ت له‌گه‌ڵیدا زۆر زه‌حمه‌ته‌.

بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ مۆدیله‌ له‌ ده‌سه‌ڵات، تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌ هه‌یه‌ ئه‌ویش به‌هێزكردنی پایه‌گاكانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی و سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌، واته‌ كۆی رێگاكان بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدران، به‌ رێچكه‌ی چاره‌سه‌ری هێز و توندوتیژیدا به‌رێده‌كرێت، پرۆسیجه‌ره‌كه‌ به‌م ئه‌قڵیه‌ته‌ بیریلێ ده‌كرێته‌وه‌، به‌هێزكردی هێزه‌ چه‌كدار و هه‌واڵگریه‌كان، واته‌ به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌ت، به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌تیش واته‌ به‌هێزكردنی فه‌رامانڕه‌وا، به‌هێزكردنی فه‌رمانڕه‌وا یانی مانه‌وه‌ی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ پنته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا، بۆ مانه‌وه‌ی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ مسۆگه‌ری و بۆ دورودرێژترین ماوه‌، باشترین رێگه‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ به‌هاری عه‌ره‌بیان تێدا هه‌ڵگیرسا، واته‌ چركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ بازنه‌یه‌كی بچوكدا، له‌و بازنه‌یه‌شدا چركردنه‌وه‌ی بریار و هێز له‌ خێزانێكدا، بێگومان له‌م جۆره‌ تێگه‌یشتنه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا به‌ پله‌ی یه‌كه‌م پشتده‌به‌ستێت به‌ هێز، بریاره‌كانی به‌كارهێنانی هێزیش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ كه‌سانی پله‌یه‌كی خێزان.

له‌م دیده‌وه‌ كه‌ بریتی نیه‌ له‌ بۆچونێكی پێشوه‌خته‌، با دیقه‌ت له‌ هۆكاره‌كانی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم بده‌ین، سه‌ره‌تا دامه‌زراندنی ئه‌م نجومه‌نه‌ كارێكی پێویست و گرنگه‌ بۆ پاراستنی سه‌روسامانی هاوڵاتیان له‌ ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ هه‌نگاوێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حزب ده‌زگای جاسوسی و چاودێریكردنی نه‌بێت به‌سه‌ر هاوڵاتیانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ رووی یاسایی و پیشه‌یی و بێلایه‌نیه‌وه‌ دامه‌زرێت ده‌زگایه‌ ده‌بێت یه‌كێك له‌ كۆڵه‌كه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تداری، ئه‌م ده‌زگایه‌، یه‌كێكه‌ له‌ ده‌زگا هه‌ستیار و گرنگ و باوه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، به‌ڵام هۆكاره‌كانی پشت دامه‌زراندن و به‌خشینی پۆسته‌كانی نێو ئه‌م ده‌زگایه‌، بریتیه‌ له‌ ئیشكالی قوتكردنه‌وه‌ی ده‌زگاكه‌ له‌م ساته‌وه‌خته‌دا، من باوه‌رم وایه‌ دامه‌زراندنی ده‌زگاكه‌ جگه‌له‌وه‌ی بۆ چركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌زگا باڵا و بریاربه‌ده‌سته‌كانه‌ له‌ چنگی بنه‌ماڵه‌یه‌كدا، له‌هه‌مان كاتدا خوڵقاندنی ده‌سه‌ڵاتێكی تۆقێنه‌ری سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌ ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه‌:

1.         دابه‌زینی ئاستی جه‌ماوه‌ریی پارتی و متمانه‌ به‌م هێزه‌ سیاسیه‌ی كوردستان، به‌تایبه‌ت دوای ئاشكرابوونی ئه‌و عقودی نه‌وتانه‌ی ته‌نها خۆیان سودمه‌ند لێی، هه‌روه‌ك ئه‌و هه‌ڵه‌ ستراتیژیانه‌ی ئه‌م حزبه‌ كردوویه‌تی، بێشك به‌رته‌سككردنه‌وه‌ ئازادی و كوشتنی هاوڵاتیان له‌به‌رده‌م باره‌گاكانیان، ئاماژه‌ی ترسناكن بۆ دابه‌زینی ئاستی جه‌ماوه‌ری ئه‌م حزبه‌.

2.         هاتنه‌ گۆرێی خێرای به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نه‌وت و عقودی گه‌وره‌ و سامانی گه‌وره‌ بۆ كوردستان و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌، كه‌ بووه‌ته‌ شوێنی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی كه‌ یه‌كێتی نیشتمانیه‌.

3.         چربونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان به‌ ئاراسته‌ی سنوربه‌ندكردنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ و به‌ یاسایی كردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ زۆره‌ی به‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ دراوه‌ و لێسه‌ندوه‌ی برێكیان و دابه‌شكردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كه‌یدا.

4.         پێداگری بۆ دارشتنه‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم و سنوردانان بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مان.

5.         به‌ هێزی ئۆپوزسیونی راسته‌قینه‌ و كارابووونی وه‌ك هێزێكی به‌دیل بۆ گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات.

هه‌ڵبه‌ت دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌ له‌ نێو پارتیه‌وه‌ بۆ نێو حكومه‌ت، له‌ ئێستادا هه‌نگاوێكی ترسناك به‌دی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزب پراوپر بگوازرێته‌وه‌ بۆ نێو حكومه‌ت، واته‌ ئه‌گه‌ر ساڵانی رابردوو ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ بگیرایه‌ گوایه‌ حزب ده‌ستی گرتوه‌ به‌سه‌ر حكومه‌تدا و له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزب حكومه‌ت ئاراسته‌ده‌كرێت، ئێستا حزب به‌خۆی و سه‌رجه‌م پێگه‌كانیه‌وه‌ چووه‌ته‌ نێو حكومه‌ته‌وه‌ هه‌مان ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتدارێتی نێو حزب جێبه‌جێده‌كرێت، واته‌ له‌ كۆنترۆڵكردنی حزبه‌وه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی حكومه‌ت له‌ویشه‌وه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆمه‌ڵگا.

یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌ هه‌ره‌سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ به‌ هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی پۆلیسیه‌، واته‌ ملكه‌چپێكردنی ئیراده‌ی كایه‌ جیاوازه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگایه‌ به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی ده‌وڵه‌ت، كه‌له‌ ئێستادا ده‌كاته‌ ئیراده‌ی حزب، حزب درك به‌و هه‌ره‌شانه‌ ده‌كات كه‌له‌ دوو ئاستدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌، یه‌كێكیان له‌ ده‌ستدانی ئاستی جه‌ماوه‌ی، ئه‌ویتریان له‌ده‌ستدانی پێگه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ رووی فشاری ئۆپوزسیون و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان و كاره‌كته‌ره‌كانی نێو په‌رله‌مان و رۆشنبیرانه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ له‌ خه‌یاڵدانی پارتی وه‌ك فریادره‌سێك وایه‌ بۆ مانه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا، چونكه‌ بیرمان بێت ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ له‌سه‌ر و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌ستكراوه‌ی ده‌كات بۆ لێدانی نه‌یاره‌كانی حزب و ته‌سفیه‌كردنیان به‌ جۆره‌ها یاسای ناشه‌رعی له‌ ناویاندا یاسای دژه‌ تیرۆر.

بێگومان له‌ ماوه‌ی رابردوودا راستی ئه‌م بۆچونانه‌مان ده‌ركه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی ده‌یان كه‌س به‌ یاسای دژه‌ تیرۆر ده‌ستگیركران، ته‌نها له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی رۆژنامه‌وانی و زانیای گشتی كه‌له‌ هه‌ر وڵاتێكی دیموكراتدا بڵاوبكرێته‌وه‌ وه‌ك كار و چالاكی رۆژنامه‌وانی ته‌ماشاده‌كرێت و ده‌ستخۆش له‌و رۆژنامه‌نوسه‌ ده‌كرێت كه‌ ریپۆرته‌كه‌ی ئاماده‌كردووه‌، نه‌ك له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ برفێندرێت، ئه‌م سه‌ره‌تایه‌ پێمان ده‌ڵێت ئه‌م ده‌زگایه‌ باڵێكی ره‌ش و تاریكه‌ به‌سه‌ر پرسی ئازادی و دیموكراسی له‌ هه‌رێمه‌، هه‌نگاوێكی جدی و خێرای ده‌سه‌ڵاته‌ بۆ به‌یاسایكردنی به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی رووبه‌ره‌كانی ئازادی و دیموكراسی له‌ هه‌رێمدا.

 

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com