head

 

 

 

 

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟

 

مه‌ریوان عه‌لی


وردبونه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئیراده‌ و به‌شداری سیاسی


 

       لە وڵامی وەزیری سوپای تورکیا کە گوتبوی لەباوەشگرتنی گەریلای پەکەکە نیشانەی بێ رەوشتیە ( گوڵتانەکەمان ) لە وڵامدا دەڵێت :    ئەگەر تەنها پێڵاوەکانم لەخۆت و سوپاکەت و سەرۆک وەزیرانەکەشت بە قیمەتر نەبێت ئەوە لەپێکانم دایان دەکەنم و تا مردن بە پێخواسی دەگەڕێم .

" گوڵتەن کشاناک "

 

له‌م وتاره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و پرسیاره‌ی هیگل له‌ سه‌رده‌می خۆیدا كردوویه‌تی (ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟)، له‌ ئێستادا له‌ روانگه‌ی بیر و تێفكرینی سیاسی كوردیدا بۆ وه‌ڵامێك بگه‌رێم، هیگل پێیوابوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جیهان و سه‌رده‌م تێبگه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك گه‌ریده‌یه‌كی نامۆ نه‌سورێینه‌وه‌ به‌ناویدا، پێویسته‌ له‌و هێزه‌ گۆڕانخوازه‌ تێبگه‌ین كه‌له‌ ناوه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌ ده‌گوزه‌رێت.

هێزێك له‌ ناوه‌وه‌ كار له‌سه‌ر گۆڕینی فۆرمی باوی ژیان ده‌كات، هێزێكه‌ له‌ هه‌موو كایه‌كاندا هه‌ڵوه‌سته‌ ده‌كات و ده‌ستكاری هه‌موو شته‌كانیش ده‌كاته‌ پێوه‌ر بۆ پێنانه‌ نێو دونیایه‌كی نوێ، هێزێكه‌ له‌سه‌ر شكڵبه‌ندی نوێ ده‌ژی، راستر له‌ هه‌وڵی دارشتنی پێكهاته‌ و پێكهاتنی توخمی نوێدا ده‌ژی، هێزێكه‌ له‌ ناوه‌وه‌ خۆرسكانه‌ ده‌بێته‌ داینه‌مۆی گۆڕانكاری، لێره‌دا پوێسته‌ كه‌مێك روونتر له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ هه‌ڵوه‌سته‌ بكه‌ین، ئه‌و هێزه‌ بریتیه‌ له‌ چی؟ له‌ كوێی كۆمه‌ڵگادایه‌؟ له‌ راستیدا هێزێكی په‌رشوبڵاوه‌، هێزێكه‌ له‌ هه‌موو كایه‌كانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ده‌گرێت، به‌شێكی له‌ سیاسه‌تدا و به‌شێكی تری له‌ ئابوری و زانست، به‌شێكی تر له‌ فكر و مه‌عریفه‌، به‌شێكی تری له‌ ئه‌ده‌ب و هونه‌ر... به‌كورتی هێزێكه‌ له‌ ناوه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌خوڵقێت و به‌شداری له‌ پێكهاتنی ئه‌و زنجیره‌ گۆڕانكاریه‌دا ده‌كات كه‌به‌ كۆ كۆمه‌ڵگا له‌ قۆناغێكه‌وه‌ بۆ قۆناغێكی دی ده‌گوازێته‌وه‌، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌م هێزه‌ له‌ بنه‌ره‌تدا هێزێكی ئه‌قڵانی و ئه‌كتیفه‌ كه‌ توانای گرێدانه‌وه‌ و دروستكردنی په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌ نێوان كایه‌كاندا، بێگومان كایه‌كان تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه‌، ره‌وتی به‌ره‌وپێشچونیان ره‌وتێكی سه‌ربه‌خۆ و كاریگه‌رلێكراوه‌ له‌لایه‌ن كایه‌كانی تره‌وه‌، له‌ رۆحی هه‌ر سه‌رده‌مێكدا ئه‌و هێزه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسیانه‌ی... ده‌بنه‌ فیگه‌ری سه‌ره‌كی گۆڕانكاری هێزێكن چوستوچالاك و ئه‌كتیف، هه‌ڵبه‌ت هێزێك له‌ دوو شتی سه‌ره‌كی به‌ئاگان، یه‌كێكیان فاكته‌ره‌كانی گۆڕانكاری، میكانیزمه‌كانی گۆڕنكاری.

هه‌ڵبه‌ت هه‌ر سێكته‌رێك له‌ كۆمه‌ڵگادا به‌جۆرێكی تایبه‌تمه‌ند به‌شداری ده‌كات له‌ پرسی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا، بێگومان كۆی هێزه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری و ...كه‌ له‌ ناوه‌وه‌ كار له‌ پێناو گۆڕانكاریدا ده‌كه‌ن مه‌رج نییه‌ پۆزه‌تیفانه‌ كاربكه‌ن، ئه‌و جوڵه‌ ناوكۆییانه‌ی له‌ ناوه‌وه‌را به‌ باری پۆزه‌تیفدا كارده‌كه‌ن، هێزگه‌لێكن به‌شدارن له‌ پرسی پێشكه‌وتندا، میكانیزمی ئه‌م كرده‌یه‌ هه‌روا سانا و ساده‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئاڵۆزترین پرسی نێو كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كانی دونیایه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی پرسه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ گشت كایه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ك پاراستن و پێكه‌وه‌ كاركردنی كایه‌كان، بریتیه‌ له‌ مه‌رجی سه‌ره‌كی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌.

 له‌م بواره‌دا شوێنی خۆیه‌تی ئه‌و سه‌رنجه‌ی هیگل وه‌بیربێهنینه‌وه‌، هیگل پێیوابو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مرۆڤ تێبگه‌ین ده‌بێت له‌ مێژووه‌كه‌ی تێبگه‌ین، هه‌روه‌ك پێیوابو هه‌موو دیارده‌یه‌كی مرۆیی بریتیه‌ له‌ دیارده‌یه‌كی مێژوویی، لێره‌دا رۆڵی مێژوو بریتی نییه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ و ئه‌رشیفه‌كردنی دیارده‌كان، هه‌روه‌ك گێرانه‌وه‌ی هه‌نگاو به‌ هه‌نگاوی رووداوه‌كان نییه‌، به‌ڵكو ئه‌قڵێكه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌زموون و راڤه‌كاری ده‌كات، ئه‌قڵێكه‌ ئه‌زموونی هه‌موو ئاین و بیروباوه‌ر و فه‌لسه‌فه‌ و هونه‌ر ..دێنێته‌ پێشچاوی خۆی دواتر له‌ خۆی ده‌پرسێت: ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟ راستر  له‌ ئاست هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دا رووده‌دات ئێمه‌ چ به‌شداریه‌كمان هه‌یه‌؟ مێژووی ئێمه‌ به‌ چ ئاراسته‌یه‌دا هه‌نگاو ده‌نێت؟ ئایا ئێمه‌ له‌ مێژووی نوێدا شوێنپێی خۆمان كردۆته‌وه‌؟ ئایا ده‌توانین شتێك له‌ ئیراده‌ و جه‌رائه‌تی سیاسی تێبگه‌ین؟ ئایا سیاسه‌ت بێ بیركردنه‌وه‌ی ئه‌قڵانی و ئه‌قڵیش به‌بێ بیركردنه‌وه‌ له‌ سیاسه‌ت چی ده‌گوزه‌رێنێت؟

له‌ پێشدا ده‌بێت سه‌رنج له‌وه‌ بده‌ین، رووداوه‌كانی ئێستا چه‌ند راستیه‌ك ده‌خه‌نه‌ پێشده‌م، ، كورد وه‌ك یه‌كێك له‌ نه‌ته‌وه‌ گه‌وره‌كانی رۆژهه‌ڵات چ كاریگه‌ر و شوێنگه‌ و رۆڵی هه‌یه‌ له‌سه‌ر كۆی رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌، تا چه‌ند تێگه‌یشتنمان هه‌یه‌ بۆ رێره‌وی گۆڕانكاریه‌كان؟ له‌ كوردستانی باكور، بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كورد تێكه‌ڵێكه‌ له‌ خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی و چه‌كداری، ده‌وڵه‌تی تورك له‌ هه‌وڵی خه‌فه‌كردنی و متكردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كوردستانی باكوره‌، به‌جۆرێك بزوتنه‌وه‌ چه‌كداریه‌كه‌ی به‌ تیرۆریست داده‌نێت و بزوتنه‌وه‌ مه‌ده‌نیه‌كه‌ی به‌ ئاژاوه‌گێر و بزوتنه‌وه‌ سیاسیه‌كه‌یشی سه‌رقاڵی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی یاسایی و نێو دادگاكانی كردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌نوكه‌ هیچ ده‌رفه‌تێكی راسته‌قینه‌ نابیندرێت بۆ چاره‌سه‌ری دۆزی كورد له‌ توركیا، سه‌رجه‌م ئه‌و دانیشتانه‌ی له‌ ئۆسلۆ و شوێنه‌كانی دی كه‌ روویانداوه‌، هیچ نییه‌ جگه‌له‌ كاتكوشتن به‌ دیار له‌باربردنی چاره‌سه‌ره‌ی راسته‌قینه‌ی كێشه‌ی كوردی باكور.

له‌ سوریا، رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له‌ لێواری لاربونه‌وه‌دایه‌، كورد له‌ سوریا له‌ جوڵه‌ و رووبه‌روبونه‌وه‌یه‌كی سیاسی و سه‌ربازی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌دایه‌ به‌وه‌ی شوێنپێی خۆی له‌ سوریای نوێ، یاخود سوریای دوای ئه‌سه‌د دیاریبكات، له‌ عێراقدا دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چێت كورد ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ستیهێناوه‌ بتوانێت پارێزگاری لێبكات، به‌ڵام له‌ رووی به‌شداری و كارابوون و راستكردنه‌وه‌ی دۆخی شێواوی نه‌خشه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رده‌می به‌عسدا، هێشتا كورد نه‌یتوانیوه‌ یه‌ك هه‌نگاوی كرده‌یی بچێته‌ پێشه‌وه‌.

له‌ ئێران كورد خاوه‌نی ده‌یان حزبی سیاسی و شورشگێری چه‌كدارین، دۆخی ئێران له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ جیاوازه‌، ئێران وڵاتێكه‌ له‌ رووبه‌رونه‌وه‌ی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكادایه‌، له‌م دۆخه‌دا ئێران ماندو و ئابڵوقه‌دراوه‌، دۆخی ئابوری ئێران وڵاته‌كه‌ی توشی ده‌یان گرفتی ئابوری و سیاسی كردۆته‌وه‌، كورده‌كانی ئێران ده‌توانن به‌ زمانی خۆیان و كلتوری خۆیانه‌وه‌ گوزارشت له‌ خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام له‌ رووی سیاسیه‌وه‌ هیچ رۆڵێكیان نییه‌ له‌ گۆره‌پانی سیاسی ئێراندا، حزبه‌ كوردیه‌كانی ئێران چاوه‌رێی دره‌فه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تین تا گۆڕانێكی ناوه‌كی له‌ ئێراندا بێته‌ ئاراوه‌ و رۆڵی ئه‌مان له‌و گۆڕانكاریانه‌دا ئه‌كتیف بكات، ئیراده‌ی سیاسی كورده‌كانی كوردستانی ئێران به‌هۆی سه‌ركوتكردن و له‌ سێداره‌دانی چالاكوانی سیاسی و مه‌ده‌نیه‌وه‌ توشی گرفتی قوڵی سیاسی بۆته‌وه‌، به‌كورتی له‌ ئێران هه‌موو دۆخه‌كه‌ جیاوازه‌، كۆی ئه‌و وڵاته‌ له‌ چاوه‌روانی جه‌نگێكی گه‌وره‌دا ده‌ژی، جه‌نگێك هێشتا كه‌س نازانێت له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێكدا به‌رپا ده‌كرێت، واته‌ ئه‌وه‌ی زانراوه‌ جه‌نگێگ رووده‌دات ئێران لایه‌كیه‌تی، لاكه‌ی تری هێشتا روون نییه‌، ئیسرائیله‌ یان ئه‌مه‌ریكا یاخود رۆژئاوا...به‌ڵام ئه‌م چاوه‌روانیه‌ گشت بزوتنه‌وه‌ سیاسیه‌كانی ئێران توشی جۆرێك چه‌قبه‌ستن كردووه‌ به‌دیار ئه‌و گۆڕانكاریه‌ چاوه‌روانكراوه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ خۆی ده‌كات به‌ ناو ئێراندا.

ئه‌و كورته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌شی ئه‌وه‌ ناكات بیروبۆچونی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبچنین داخۆ ئێمه‌ی كورد له‌ رووی سیاسیه‌وه‌ چ به‌شداریه‌كمان هه‌یه‌ له‌ كۆی ئه‌و رووداوانه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵات رووده‌ده‌ن، به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێت به‌ خێرایی هێما بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ین كورد فیگه‌رێكی سه‌ره‌كی رووداوه‌كانه‌، هه‌ر گۆڕانێكی جدی له‌ ناوچه‌كه‌دا رووبدات به‌ نێو كێشه‌ی كوردا گوزه‌ر ده‌كات، واته‌ له‌ هاوكێشه‌ی گۆڕانكاری و رووداوه‌كاندا دۆخی سیاسی كورد له‌ هه‌ر پارچه‌یه‌كدا گۆڕانی بنه‌ره‌تی به‌خۆوه‌ ده‌بینێت، به‌ڵام ئه‌م سه‌رنجه‌ له‌ كاتێدا راسته‌ كه‌ كورد خاوه‌نی ئیراده‌ و بریاری سیاسی خۆی بێت، جۆرێك رێكه‌وتن هه‌بێت له‌سه‌ر خاڵی به‌شداركردن و ئیراده‌ی گۆڕانكاری.

ئیراده‌ی سیاسی به‌و مانایه‌ی كورد داكۆیكه‌ری سه‌رسه‌خت بێت له‌ مافه‌ سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و... خۆی، به‌جۆرێك هیچ پاڵنه‌رێكی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی، نه‌بێته‌ هۆی لاوازكردنی بریاری یه‌كلایكه‌ره‌وه‌ی چاره‌نوسی سیاسی، هه‌ڵبه‌ت له‌م چوارچێوه‌یه‌دا شوێنی خۆیه‌تی ئیراده‌ی بریاردان به‌ چه‌مكی جه‌رائه‌ته‌وه‌ ببستینه‌وه‌، به‌وه‌ی ئیراده‌ سیاسی پێویستی به‌ جۆرێك جه‌رائه‌ت و له‌خۆبوردن هه‌یه‌ تا بتوانێت رێره‌وی خۆی ون نه‌كات، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی مرۆڤ له‌ هه‌ر قۆناغێكی رووبه‌رونه‌وه‌دا توانا و لێوه‌شاوه‌یی خۆی به‌كاربهێنێت له‌ پای ده‌ستگه‌یشتن به‌و مافانه‌ی هه‌یه‌تی، جه‌رات نه‌ رێگاخۆشكه‌ره‌ بۆ توندوتیژی نه‌ بریتیه‌ له‌ كرده‌ی تیرۆریستی، به‌ڵكو له‌ بنه‌ره‌تدا پێداگریه‌ له‌و مافانه‌ی مرۆڤ له‌ رێگه‌ی جیاواز جیاوازه‌ لێیان زه‌وتكراوه‌، جه‌رائه‌ت بریتیه‌ له‌ هێزێكی ناوه‌كی بۆ گوزارشتكردن و روناكیخستنه‌سه‌ر راستیه‌كان، جۆرێكه‌ له‌ وه‌ڵام بۆ ئه‌و كردانه‌ی كه‌له‌ شوێنی خۆیدا پێویستیان به‌ وه‌ڵامه‌، هه‌ڵبه‌ت پرسیاری ئه‌وه‌ی جه‌رائه‌ت له‌ پانتایی سیاسه‌تدا چ رۆڵێك ده‌بینێت، وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌ ئیراده‌ی سیاسیدا چرده‌بێته‌وه‌، به‌وه‌ی ئیراده‌ی سیاسی بریتیه‌ له‌ توانا و هێزی داكۆكیركردن له‌ ماف، بریتیه‌ له‌ توانای به‌رگریكردن و سوربوون له‌سه‌ر مافه‌ ڕه‌واكان

له‌ ئێستادا هه‌وڵێكی توركی و فارسی و عه‌ره‌بی له‌ ئارادایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كورد بكه‌وێته‌ نێو نه‌خشه‌ و پلانێك كه‌ نه‌توانێت مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌سته‌به‌ربكات، یانی پلانێك له‌ ناوه‌وه‌را شكست به‌ دنیابینی نوێی كورد بهێنێت، شكست به‌و هه‌موو خه‌بات و به‌رخودانه‌ بهێنێت كه‌ بۆ چه‌ندین ده‌یه‌یه‌ كورد له‌ پێناویدا خوێنده‌رژێت، بێگومان هیچ كام له‌و وڵاته‌ داگیركه‌ره‌كانی كوردستان ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ناكه‌ن كورد خاوه‌نی نه‌خشه‌ و ده‌سه‌ڵات  سه‌ربه‌خۆیی خۆی بێت، كۆی پلانه‌كه‌ بریتیه‌ له‌وه‌ی كورد مایه‌پوچ ده‌رچێت له‌و شه‌پۆلی گۆرانكاریانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی گرتۆته‌وه‌، له‌ كاتێكدا كۆی ناوچه‌كه‌ به‌ گۆڕانێكی قوڵ و بێ پێشینه‌دا تێده‌په‌رێت، گۆڕانێك هه‌موو شوێنێكی گرتۆته‌وه‌ كه‌مینه‌كانی هێناوه‌ته‌وه‌ سه‌ر شانۆی سیاسی، دیكتاتۆره‌كان یه‌ك به‌دوای یه‌كدا ده‌كه‌ون، سه‌رمایه‌داره‌ هه‌ڵتۆقیوه‌كان مایه‌پوچ ده‌بنه‌وه‌، برێك ئازادی و كه‌رامه‌تی مرۆڤ بۆ ئینسانه‌كان گه‌راوه‌ته‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و ئه‌منی و هه‌واڵگری به‌ره‌و بچوكبونه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێت، بنه‌ماڵه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێن، پیاوه‌كانیان له‌ دادگا و ژنه‌كانیان له‌ مه‌نفا..... به‌كورتی گۆڕانێك سه‌رله‌به‌ری نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه‌ی گۆریوه‌، به‌ڵام له‌و ترسه‌ی كه‌م نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ كورد له‌م شه‌پۆلی گۆڕانكاریه‌دا مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی مسۆگه‌ر بكات، ئه‌وه‌ی من تێبینم كردووه‌، له‌ هه‌ناوی به‌هاری عه‌ره‌بیدا، رۆحێكی فاشیستی نوێ خۆی مانفێست ده‌كات، رۆحێك له‌به‌رگی ئازادیخوازێك كه‌ ته‌نها ئازادی بۆ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌خوازێت، بۆیه‌ شتێكی سه‌یر نییه‌ گوێبیستی ئه‌وه‌ بین له‌و كه‌سانه‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌ ئۆپوزسیونی سوریادان و ده‌ڵێن شوێنێك نییه‌ له‌ سوریا دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌مووی كورد بێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ترسه‌ ڕه‌گ و ریشه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه‌.

 به‌ باوه‌ری من هیچ پلانێك ناتوانێت وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكرێت گه‌ر ئیراده‌ و جه‌رائه‌تی مرۆڤ سه‌رسه‌ختانه‌ رووبه‌روی بێته‌وه‌، واته‌ هه‌موو ئه‌و پلانانه‌ی پێشوتر دژ به‌ كورد جێبه‌جێكراون پشتبه‌ستو بووه‌ به‌خاڵه‌ لاوازه‌كانی كورد، بۆیه‌ شوێنی خۆیه‌تی ئه‌و راستیه‌ دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئیراده‌ی سیاسی كورد له‌م سه‌ده‌یه‌دا ده‌بێت هێنده‌ به‌هێز بێت بتوانێت خۆی دروستكه‌ر و داهێنه‌ری رووداوه‌كان بێت، نه‌ك رووداوه‌كان سه‌رله‌نوێ به‌ جۆرێكی تر كورد له‌ ناوچه‌كه‌دا كورد دابمه‌زرێننه‌وه‌، به‌و جۆره‌ی ئه‌وان مه‌به‌ستیانه‌.

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com