head

 

 

 

 

ئیخوان وەك بەڵتەجە

 

سەلام مارف

ئیخوان نزیك بە سەدەیەك وەك نەیارێكى دەسەڵات لە میسردا درێژەى بە ژیانى سیاسى خۆى داوە. چەندان جار كارى كردووە تا دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت، لەگەڵ دەسەڵاتدا كەوتۆتە جەنگ و بەرەو رووبوونەوەى سەختو هەوڵى تیرۆركردنى سەرۆكەكانى داوە، قوربانى زۆرى داوەو ژمارەیەكى زۆرى لێخراوەتە زیندانەكانەوە، كارى نهێنى و ئاشكراى كردووە و بەشێوەیەكى گشتى دەتوانین بڵێین كە مێژووى نوێى میسر بەشێكى بەنوسینەوەى مێژووى ئیخوانو ئیسلامى سیاسى دەست پێدەكات.


دواى 83 ساڵى لەكارى بەردەوامى ئیخوانەكان سەرەنجام بەهارى عەرەبى زەمینەى زیندووبوونەوەو سەركەوتنیان بۆ سەر كورسى دەسەڵات فەراهەمكرد، لە هەڵبژاردنەكاندا براوە دەرچوونو پۆستى سەرۆكایەتى ئەو وڵاتەیان برد. گەرچى ئیخوان لەمیسرى سەردەمى پێش شۆڕشدا بەڵایەك بووە بۆ نووسەران و ژمارەیەكى زۆریان كەوتوونەتە بەر رەحمەتى چەقۆى ئەوان، هەڕەشە بوون بۆ سەر ژنانو زۆر جاریش مایەى كارەسات بوون بۆ ئەوانەى كە سەردانى ئەو وڵاتەیان كردووە، بەڵام بەشێوەیەكى گشتى ئەوان وەك بەشێك لە نەیارانى دەسەڵاتى دیكتاتۆرى بەژمارهاتوونو ئەمەیش ئەو بەهایەى بۆ دروست كردوون كە لە سەردەمى شۆڕشدا وەك بەشێك لە شۆڕش سەیر بكرێن، بە دەربڕینێكى تر ئەگەر گونجاوبێت دەتوانین بڵێین لە زەینى گشتیدا ئەوان وەك شۆڕشگێڕ سەیركراون، هەر ئەمەش وایكردووە لە هەڵبژاردنەكاندا زۆرترین دەنگو پشتیوانى بۆ خۆیان بەدەستبهێنن.


بەڵام ناڕەزایەتییەكانى ئەم چەند رۆژەى میسر دۆخێكى نەخوازراوى بۆ ئیخوانەكان و ئیسلامى سیاسى میسر هێنایە پێشەوە. كاتێك سەرۆكى نوێى میسر ویستى دەستور بە ویستى خۆى دابڕێژێتەوەو یەكەمین ئاماژەكانى قۆرخكردنى ئەنجامەكانى شۆڕشى دەرخست، میسر جارێكى تر بووەوە بە ئاگرى ناڕەزایەتى و مەیدانى ئازادى بووەوە بە شوێنى كۆبوونەوەو خرۆشان و بەرزكردنەوەى دەنگى نا بە رووى كەسانێكدا كە خەریكە ژیانى سیاسى و كۆمەڵایەتى میسر تاریكتر دەكەن.


سەرەتا ئاراستەى ناڕەزایەتى بەرەو رووى دەسەڵاتى دەوڵەت و سەرۆكایەتى میسر كرایەوە، حكومەتى ئێستا هەوڵیدا خۆى بەرەنگارى ئەو ناڕەزایەتیانە بێتەوەو كارەكەى وەك جۆرێك لە هەوڵى ئاشوب ناساند، كاتێك ناڕەزایەتییەكان فراوانتر بوون وەك هەوڵێك بۆ گەڕاندنەوەى دەسەڵاتى پێشووى میسرو وەك كارى لایەنگرانى موبارەك تۆمەتبار كرا، كار گەیشتە ئەوەى هێزەكان خرانە ئامادە باشییەوە بەو ئومێدەى پۆلیس و هێزە چەكدارەكان ئومێدێك بن بۆ راوەستاندنى ئەو خۆپیشاندانانە، ئەم هەوڵەیەش بێئومێدانە بوو، چونكە زۆر زوو ئەو هێزانە نا ئامادەیى خۆیان بۆ بەرەورووبوونەوەى خەڵك دەرخست و دەسەڵاتى ئێستاى میسریان تێگەیاند كە ناتوانێت پشتیان پێبەستێت.
میحنەتى ئیخوان لێرەوە دەستى پێكرد كاتێك كە ناچاربوو خۆى وەك پارێزەرى دەسەڵات دەربكەوێتو هەموو توانا بەشەرىو مەعنەوییەكانى خۆى بخاتە كار تا بتوانن ئاپۆرەى ناڕەزایەتى كەمو كزتر بكاتەوە، ئەوان كەوتنە ئەو بەرى ناڕەزایەتییەكانو بەكردەوە لە بەرامبەر جەماوەرێكى فراوانى خەڵكدا هێزى خۆیان هێنایە سەر شەقامەكانو كار بە رادەیەكیش گەیشت كە فتوانى حەڵاڵكردنى خوێنى خۆپشاندەران دراو بەرگرى لەدەسەڵاتى مورسى وەك جیهاد ناوبرا.


دەركەوت كە ئیخوان هێزێكى سیاسى دووربین نییەو لەكاتوساتێكى لەبارنەبوودا ویستى كودەتا بكات. لەكاتێكدا ئیخوان یەكێك بووە لەبەژدارانى روخاندنى دەسەڵاتى موبارەك، بەڵام دەیەوێت وەك تاكە هێز بەرهەمەكان بچێنێتەوەو سەركەوتنى لە هەڵبژاردنەكاندا قۆستەوە بۆ ئەوەى بەشێوەیەكى تەواو و ئەم جارە لە سەرەوە بەرنامە تایبەتییەكانى خۆى نەك بەرنامەیەك كە مورسى لە هەڵبژاردنەكاندا رایگەیاندبوو، جێبەجێ بكات.


كۆمەڵگاى میسرى دەتوانێت بوار بداتە ئیسلامییەكان تا بەڕێوەبردنى وڵات ئەزموون بكەنو بەڕاستیش بوارى پێدان، سەرۆكایەتى حكومەتى پێدان، گوێى بۆ بەڵێنەكانیان گرتو چاوەڕرێشى كردن، بەڵام كاتێك دەبینێت بەڵێن دەبێتە بڵقى سەر ئاو، كاتێك كە دەبینێت بەكردەوە هیچ چاكسازییەك ناكرێتو سەربارى ئەوەیش لەسەرەوە كار لەسەر بەرتەسكردنەوەى ئازادییەكانو بە ئیسلامیزەكردنى كۆمەڵگا دەكرێت لە دۆخێكى وادا كۆمەڵگاى میسرى ئیخوان و ئەو ئیسلامیانەى لەگەڵ بەڵێنو پەیمانەكانى خۆیاندا ئەمین نەبوون ئاگادار دەكاتەوە كە سنورێك بۆ كارەكانیان دابنێن، ئیخوان بە راستى ئەو ئاگادارییەى پێگەیشت، بەڵام گوێى پێنەدا تا كار گەیشتە ئەوەى جارێكى تر كۆشكى سەرۆكایەتى كراوەیە ئامانجو سەرۆكى تازە هەڵبژێرراو لە ترسى جەماوەر ناچار دەبێت لە كۆشك هەڵبژێت، ئیخوان كە دەیتوانى وەك هێزێكى سیاسى میسرى رۆڵى سیاسیانەى خۆى بگێڕایەو بەو ئاسانییە خۆى نەكردایەتە دووژمنێكى سەرسەختى خۆپیشاندەران، بەڵام ئەمەى نەكردو لە راستیدا كەوتە سەنگەری پاراستنى دەسەڵات لەهەر ناڕەزایەتییەك و هەستا بە گێڕانى ئەو رۆڵەى پێشتریش لە شۆڕشى میسردا بەڵتەجییەكان بۆ موبارەك گێڕایان، ئێستا ئیخوان هێزێكى نەیارى 83 ساڵەى دژ بە دەسەڵات نییە، بەڵكو هێزێكى بەڵتەجى چەقۆكێشەو كار دەكات بۆ ئەوەى شۆڕشى میسر بدزێت. ئیخوان هەر لە ئێستاوە باجەكانى ئەو هەڵوێستەى دەداتو تەنانەت ئەگەر لەم روداوانەش رزگارى بێت هێشتا ناتوانێت قەرەبووى ئەوە بكاتەوە كە ئیتر دەسەڵاتى ئەوانو دەسەڵاتى ئیسلامى سیاسى خۆى مایەى كارەساتەو خۆى بووەتە ئامانجى جەماوەرێكى فراوانى ناڕازى، بەدڵنیاییەوە ئیخوان تەنیا لە میسردا ئەم باجە نادات، بەڵكو لەسەرجەم رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا دەبێت بیدات، ئەمەیە ئەنجامى بە بەڵتەجەبوونى هەر هێزو ئایدیۆلۆژیایەك.

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com