head

 

 

 

 

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟

 

مەریوان عەلی


دەمێك بوو گۆڤاری رۆشنگەری خوازیاری ئەوەبوو ببێتە نێوەندێك بۆ لێكۆڵینەوە، بۆ گوتاری جدی و ڕەخنەی جدی، دروست ئێمە دەمانزانی ژمارەیەكی زۆر نێوەند و رۆژنامە و گۆڤار و وێب سایت .. گۆڕەپانی رۆژنامەگەری كوردیان داپۆشیوە، دەمانزانی ئەم سەردەمە لە رووی ژمارەوە بە سەردەمی زێرینی رۆژنامەگەری كوردی ئەژماردەكرێت، بەڵام لە رووی ناوەرۆكەوە ژمارەیەكی زۆریان هەژار و لاوازن، ژمارەیەكی تریان سەربەخۆ نین، لە پاڵ ئەوانەیشدا ژمارەیەكی تریش هەیە قەڵەمی جدی و نوسەری بەتوانا و رۆژنامەنوسی ئازایان لە دەوركۆبۆتەوە، كە زۆر بە وریایەوە رووناكی دەخەنەسەر  رووبەرە تاریكەكان، زۆر راشكاوانە باسی دیاردەكانی نێو كۆمەڵی كوردی دەكەن، زۆر بە ئاگایانەوە لێدوان لەگەڵا بەرپرس و رووناكبیرەكان دەكەن.
كەواتە لەم ساتەوەختەدا بۆچی رۆشنگەری ببێتە خاوەن نێوەندێك؟ راستیەكەی بۆ ئەوەی بە قوڵی لەسەر دیاردە و تێرمەكان رابوەستێت، بۆ ئەوەی شیكاری وردی ئەو بابەتە فكری و ستراتیژیانە بكات كە لە لێكۆڵینەوەی درێژ و جدیدا یەكاڵادەبنەوە، بۆ ئەوەی بە نەفەس و دیدێكی نوێ راڤەی سیاسەت بكرێت.
 بەشداری سیاسی ئەگەرچی مافێكی سەرەتایی هەموو هاوڵاتیەكە، بەڵام پێویستی زۆری بە رووناككردنەوەی رووبەرە تاریكەكانی هەیە، واتە دەشێت هەموومان بەجۆرێك لە جۆرەكان لەم فێڵدە هەستیار و گرنگەدا بەشداربین، بەڵام بەشداری كارا و ئەكتیف لەوەدایە ئەودیوو پەردە و نادیارەكا ببیندرێت، بەشداری جدی یانی پرسیاركردن و گۆمانكردن لە بریارە سیاسەكان، بە بارێكی تردا ساتێك ئێمە كائینێكی مافدارین لە كۆمەڵگادا كە راڤەی ساسیەت بەوجۆرە بكەین كەلەگەڵا ئەقڵا و لۆژیكی بیركردنەوەماندا بێتەوە. غیابی ئەم تێگەیشتنە، روونتر غیابی ئەم جۆرە ڕەفتار و بیركردنەوەیە، شتێكە لە دەرەوەی مافی بەشداریكردنی سیاسەت، شتێكە لە دەوەی ئازادی، ئەمانەش لە فكردا بە كێشە و گرفتی سەرەكی دادەنرێت، لەسەر ئەم مەسەلانە میراتێك و كلتورێكی فكری و فەلسەفی یونیفێرسەلانە لە ئارادایە كە بەردەوام بە دەقی نوێ ئەم كێشە و گرفتانە بەیاندەكاتەوە. بۆیە لەو دیدەوە رۆشنگەری بەوەی پێیەكی لە فكردایە و پێكەی تری لە سیاسەتدا، گەرەكیەتی بەشداری ئەو جەدەلە قوڵانە بكات كەلە هەردوو جەمسەری فكری سیاسیەوە پێكەوە گرێدراون.
هەڵبەت لە ساتەوەختێكی مێژوویی دیاریكراودا سیاسیەت لە وڵاتی ئێمەدا گوزارشت بووە لەو هێزە چەكدارەی بەرەنگاری رژێمی فاشی بەعسی كردووە، بەوجۆرە سیاسەت لە غیابێكی مەعریفی قوڵادا ژیاوە، پاساوی ئەم غیابە ئەوە بووە كە هەموو هێزەكان لە پێناو مانەوەدا كاریانكردووە، یانی مانەوەیەك بەبێ تێگەیشتن لەوەی رێكخستنی سیاسەتی مەدەنیانە، چاكەی گشتی، دەستگرتن بە دادوەریەوە، پرسیارە قوڵەكانی دەسەڵات، سنورەكانی ئازادی....هەموو ئەو پرس و پرسیارانەی بێوەڵام مابونەوە، وەلێ وەك ئەوەی سیاەت كورتكرابێتەوە لەسەر لولەی ئەوتفەنگانەی بە رووی بەعسدا لە ئامادەباشیدابوون.
دوای راپەرین، دوای یەكەمین دەسەڵاتی هێزە كوردیەكان، ئیدی هەنگاو بەهەنگاو فكرەی سیاسەتكردن لە میلی تفەنگەكان دووردەكەوتنەوە، ئەگەرچی ئەم دووركەوتنەوەیە هەروا زوو سەلامەت دەرنەچوو، بگرە بە مێژوویەكی خوێناوی شەری ناوخۆدا تێپەری، كە هێشتا كاریگەری و برینەكانی بە سارێژنەكراوی بەجێماون، بەڵام رووداوێكی تر كەبە پرۆسەی رزگاركردنی عێراق دادەنرێت، دووبارە گۆرانێكی گەورە و رادیكالانەی لە ناوچەكەدا خوڵقاند، هەرێمی كوردستان بێبەری نەبوو لە كاریگەرییە راستەوخۆكانی ئەو گۆرانە، لە دوای ئەو مێژووەوە، لە دوای ئەوەی سەرانی بەعس دەستگیركران و دانە دانە درانە دادگا، ئیدی نەدەكرا سیاسەتكردن لە ووڵاتی ئێمە بە مزاج و گۆترەی سیاسەتمەدارە ناسیاسیەكانی بەرێوەببرێت.
دیارە هەر لەسەرەتای راپەرین و زنجیرە یەك بەدوایەكەكانی شەری ناوخۆدا، پۆلێك رۆشنبیری جدی و رۆژنامەنوسی كارا، بەردەوام لە خوێندنەوە و ڕەخنەگرتنی بارودۆخەكەدابوون، بەڵام بێباكی دەسەڵات و لاوازی هەر ئەلتەرناتیفێك، لەبەرامبەریشدا لاوازی حزبەكانی دەرەوەی دەسەڵات، وای لە دەسەڵات كردبوو هیچ كام لەو هەوڵانە كاریگەریان نەبێت، تا بەرواری 25/7 ئیدی لەو بەروارەوە ئۆپۆزیسۆنێكی راستەقینە دروستدەبێت و بەرامبەر دەسەڵات رادەوەستێت.
ڕەنگە بكەوینە هەڵەیەكی تیوریەوە گەر وابزانین بوونی ئۆپۆزیسون واتە بوونی دیموكراتیەتێكی تەندروست، راستیەكەی ئۆپۆزیسون مەرجە بۆ دیموكراسیەت، بەڵام تاكە مەرج و تاكە دەروازەی پێنانە ناو سیستەمێكی دیموكراسی نییە، هەموو دیموكراسیەتێك بێ ئۆپوزیسون هیچ نییە جگە لە گەمە و خۆهەڵخەڵەتاندنێكی كۆمیدیانە، لەبەرامبەریشدا ئۆپوزیسون جگەلەوەی ئەركی بەرهەڵستكاری و ڕەخنە و چاودێری لەسەرە، لەبەرامبەریشدا ئەو ئەركە ئەخلاقی وبەرپرسیارێتیەی لەسەر شانە كە چۆن راڤەی تەندروستانەی ئۆپوزیسون بوونی خۆی بكات، واتە ئۆپوزیسونی راستەقینە دوورە لەكاری سازش و پاشەكشێ و چاونوقاندن، ئەوەی لەپشتی ئەم تێزەوە راوەستاوە گەرانێكی قوڵە بەشوێن سێ چەمكی سەرەكیدا، یەكەمیان ئازادی، دووەمیان دەسەڵات تەندروست و سنورداركراو، سێهەمیان دامەزراندنی دەسەڵاتێكی دامەزراوكراو كە رێز لە هاوڵاتیان بگرێت و نەكەوێتە شوێنگەیەكەوە كە تەنانەت بەرچاوی خۆیشی نەبینێت.
لە سایتی رۆشنگەریدا ورژاندنی رستێك چەمك و ئایدیا و بابەت، لەو وتارانەدا خۆیان دەبیننەوە كە دەستێكیان لە سیاسەتدایە و دەستەكەی تریان لە فكردایە، ئەگەرچی گوتارەكان پەیوەندی دانەبراویان بەو باكگراوندە مەعریفی و فكریەوە هەیە كەلە سیاسەتدا دەیان چەمك و لێكدانەوەی جیاوازی بەرهەمهێناوە، بەڵام لە زۆر باردا گوتارەكان پەیوەندی دانەبراویان بەساتەوەختی رووداوەكانەوە دەبێت، دروست پەوەندی بەو فەزار گشتیەوە دەبێت كە هەموو كێشەكان لە خۆیدا كۆدەكاتەوە، ئەمەش یەكێكە لەو كارانەی ئەم مالپەرەی پێدەناسرێتەوە، خەمێك ساڵانێكە رۆشنگەری لە هەوڵی جێ بەجێكردنیدایە.

 

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com