head

 

 

 

 

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟

 

مەریوان عەلی

كاتێك بە شتێك دەوترێت مقدەس كەلە جەوهەردا خاوەنی كۆمەڵێك بەها و شفرەی نەمریی بێت، مقدەس ئەگەر دەستێكی لە ئایندا بێت ئەوادەستەكەی تری لەو خەیاڵدانەیە كە گەرەكیەتی بە مقدەسی بمێنێتەوە، ڕەنگە ئەركی هەرە سەرەكی مقدەس لەوەدا خۆی ببینێتەوە كە ئەم جیاوازە لە شتەكانی تر، یانی مقدەس بۆیە هەیە تاكو نا مقدەسی ئەوانیتر بسەلمێنێت.
هەتا ئەو شوێنەی مقدەس لە سنوری فانی و ئەو دیو تەفسیرە ئەقڵیەكانەوە بوەستێت، مقدەس لەو چوارچێوەیەدا خۆی ببینێتەوە كە ئەو هەیە و ئەوانیتریش بوونیان هەیە، كە ئەو مافی هەیە ئەوانیتریش مافدارن، مقدەس دەشێت لە زەمەن و دەور و شوێنی جیاوازدا بگۆرێت و لە مقدەسی بكەوێت، هەتا ئەو شوێنەی مقدەس پابەندی زەمەن و گۆڕانكارییەكان دەبێتەوە، ئەوا مقدەس نابێتە هەڕەشە بۆسەر ئینسانی بوونی ئینسان.
 كاتێك مقدەس دەبێتە شوێنی گومان و وردبوونەوەی ئەقڵانی، كاتێك مقدەس بوون خۆی دەبێتە پرسیار و تێرامان و گومانكردن، ئیدی ئەوە مانای ئەوە نییە كە ئەو شتە گەر بەردێك بێت یان مرۆڤێك یان مێژووی گروپ و لایەن ... هەرشتێكی تر بێت، دەبێت بە هێز و كردەی لەناوبردن پارێزگاری لە خۆی بكات.
خەسڵەتێك كە مقدەس وەك خۆی دەهێڵێتەوە، جەوهەری بوونی خۆیەتی، ئەو تەلیسمە نهێنیانەن كە دەشێت نرخی مقدەس بوونیان بپارێزێت، راستیەكەی مقدەس دەشێت برمێت و زەمەن و تەمەنی بەسەرچێت، ڕەنگە مقدەس لە زەمەنێكدا قابیلی ئەوەبێت نەفرەت بكرێت، بەڵام هەرگیز مقدەس ناتوانێت بوون و مانەوە و جەوهەری خۆی بە كردەی لەناوبردنی ئەو هەڕەشانە دەستپێبكات كە هەڕەشەن بۆسەر مقدەس بوونیان.
لە راستیدا من لە دەرەوەی ئاین كە وەك مقدەسێكی نەمریی و بەهایەكی كۆمەڵایەتی و ئەخلاقی و سروتێكی مرۆڤانە دەیبینمەوە، هیچ شتێكی ترم لا مقدەس نییە، ئاین بۆیە مقدەسە چونكە بووەتە باوەڕی ملیۆنان خەڵكی سەر ئەم ئەستێرەیەی ئێمە، ئاین بەها و سروت و ویژدانی مرۆڤایەتییە كە زۆرجار خەڵك وەك ئیسترخایەكی رۆحی بۆی دەگەرێتەوە، ناكرێت لە ژێر هیچ بیانویەكدا لەم مقدەسە بدرێت، ناكرێت لە بەهاكانی كەمبكرێنەوە، تەقدیری ئاین و رێزگرتن لە ئاین بە دیوێكی تردا رێزگرتنە لەو خەڵكەی باوەڕیان بە ئاینە وەك مقدس و پەیامێكی رۆحی ئیلتزامی پێوە دەكەن، راستیەكەی من لەگەڵا تەقدیسكردنی ئەو كەسانەدا نیم كە بەناوی ئاینەوە خۆیان مانفێست دەكەن، من لەگەڵا ئەو حزبانەدا نیم كە لە ئاینەوە ئیلهام و گوتارەكانیان سەرچاوەدەگرێت، باوەڕموایە كاتێك ئاین دەخزێتە نێو پەیڕەو پرۆگرامی حزبەوە، ئەوا بەشێك لە مقدەس بوونی دەكەوێتە بەرپرسیار، لەمەیشیاندا ئەوە ئاین نییە جەوهەرەكەی خۆی دەدۆرێنێت بەڵكو ئەوە ئەو حزبانەن كە بەناوی ئاینەوە لە گۆڕەپانەكەدا دەدۆڕێن، چونكە مقدەس یەك شوێنگە و شفرە و نهێنی هەیە كە هیچ كەس و لایەن و گروپێكی تر ناتوانێت خۆی پێ تەقدیس بكات.
 هەرگیز باوەڕم بە مقدەس بوونی كەسێك نییە بەرامبەر كەسێكی تر، باوەرم بە مقدەس بوونی سەركردەیەك نییە بەسەر میللەتەكەیدا، ئەوەی ئێستا لەم هەرێمەی ئێمەدا دەگوزەرێت پرۆسەی بە مقدەسكردنی سەركردەكانە، پرۆسەی بە نەمری هێشتنەوەی تەرم و گۆرستان و شوێن پێ و دەستەسر و گۆڕەكانیانە، ئەم پرۆسەیە دەمێكە ئیشی بۆدەكرێت، لایەك بۆ ئەوەیە ئەندامانی خێزانێك شەرعیەتی ئەوە بەدەستبهێنن كە هەتا هەتایە لە دەسەڵات بمێننەوە،  لایەكی تر بۆ بەرزراگرتنی خۆیانە بەرامبەر ئەندامانی تری كۆمەڵگاكەیان، یانی ئەم كردەیە لە دوولایەنەوە كاردەكات، لایەك لە كایەی دەسەڵات و سیاسەت و پەیوەندیەكانی دەوڵەتداری، لەلایەكی ترەوە لە پەیوەندییە كۆمەڵایەتی و نەژادی و گروپچێتیەكاندا خۆی بەیان دەكات، بەوەی نەسەبەی ئەمان لە هی كەسانی تر ڕەسەنترە، كەسایەتی ئەمان لە هی خەڵكی ئاسایی بەهێزترە، یانی ئەمان شتێكن كە لە جەوهەر و بووندا لەوانی تر جیاوازترن، بۆیە شوێنی خۆیەتی پێیان بوترێت ئەمانە هەر لە بنەچەوە بە دەسەڵاتدارێتی هاتوون، دروست ئەم بۆچونە ریشەكانی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی دەرەبەگایەتی ، ئەو كاتەی دەرەبەگێك جوتیارەكانی بەوە دەچەوساندەوە كە ئەم هەر لە ئەزەلەوە بە دەربەگایەتی هەتووە دەبێت ئەوانی تر ملكەچی ئەو بن.
وەك ئاماژەمان پێدا لە هەرێمی كوردستاندا ئێستا بە وردی ئیش بۆ ئەوە دەكرێت كە سەركردەكان مقدەس بكرێن، یانی بیناكردنی چەند خێزانێك بەسەر كۆی كۆمەڵگا بەوەی ئەمانە خێزانێكی دەسەڵاتدار و بەهێز و مقدەسن! تەماشاكە چۆن سامان كۆدەكەنەوە، تەماشاكەن چۆن نیشتمانپەروەر و خۆفرۆش لەسەردەستی ئەمان ساخدەبێتەوە، تەماشاكەن ئەو كەسانەی لەدەوری ئەمانە كۆبونەتەوە چەند ئیمتیازیان هەیە، تەماشاكەن چۆن لەسەر دەستی ئەمانە هەزاران كوڕی گەنجی ئەم نیشتمانە لە پای غروری دەسەڵات و تەماحی دنیایی لە شەڕە بێ ماناكانیاندا كوژران، تەماشاكەن چۆن لە نێو ریزەكانی حزبەكەیاندا كەس ناوێرێت فزە بكات، تەنها شوێنی ئەو كەسانە دەبێتەوە كە ئەشهەدوبیلا دەكێشن، تەماشا كەن چۆن ئەو هەموو ناعەدالەتیە بە بەردەم ئەندامانی پەرلەمانی ئەو حزبانەدا گوزەردەكات كەچی چاویان هیچ نابینێت، تەماشای وێنەكانیان بكەن چۆن پەرلەمان و هەموو دەزگا و فەرمانگەیەكی حكومی داپۆشیوە، ئیدی ئەمانە بوونەتە ئەتمۆسفیری ترس و دڵەراوكێی ئەم نیشتمانە.
ئەوەی لەم دۆخە ترسناكەدا ترسناكتر دەبیندرێتەوە دەستدرێژیكردنەسەر  ژیانی هەر كەسێك كە لەكەیەك بۆ سەر مقدەسبوونیان بخوڵقێنێت، تەسفیەكردنی جەستەی ئەو كەسانەیە كە رێ لە پرۆسیجەری مقدەس بوونیان بگرێت، بەكورتیەكەی نیشاندانی جەورو ستەمی ئەوانە بەرامبەر هەركەسێك كە بیرلە لەكەداركردن و كەمكردنەوەیان بكاتەوە.
راستیەكەی ئەم جۆرە مقدەسە دەستكردەی لە كوردستاندا هەیە، لە ئێستادا زیاتر لە هەر كاتێكی تر رووبەری هەڕەشەی تواندنەوە و فەوتاندن و كاڵبونەوەی بەها و سومبلەكانی دەبێتەوە، ئەویش لەبەرئەوەی دەركەوت مقدەس بوونی ئەمان لەسەر شان و گوزەرانی خەڵك بیناكراوە، واتە جەوهەرێك نییە لە ناواخندا مقدەس بێت، بەڵكو رۆژگارێكی تاڵا و تفت بەسەر خەڵكی ئەم هەرێمەدا هاتووە كە ئەوان قۆستویانەتەوە بۆ مقدەسكردنی خۆیان ، لەبەرئەوە رۆژگاری كەوتنی ئەم مقدەسە دەستكردانە زۆر نزیكە دیارە كۆمەڵێك هەڵەی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی ئەوتۆیشیان كردووە، كە مەرگی مقدەس بوونیان نزیكتردەكاتەوە.


 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com