head

 

 

 

 

دیموكراسی و هەڕەشە

 

مەریوان عەلی

 

 

     هیچ پەیوەندییەك  نییە دیموكراسی و هەڕەشە پێكەوە كۆبكاتەوە، لە هیچ كۆمەڵگایەكی دونیادا دیموكراسی و هەڕەشە و چاوسوركردنەوە و تۆقاندن پێكەوە هەڵناكەن، ئەو كاتەی دیموكراسی سیستماتیزەدەكرێت ئیدی هەڕەشە بە هەموو چەشنەكانیەوە ئاوادەبێت، دیموكراسیەتێك نییە بە هەڕەشەكردن پایەكانی خۆی قایم بكات، هەروەك هەرەِشەیەكیش نییە دیموكراسی بچەسپێنت، زمانی هەڕەشە و راڤەی دیموكراسیانە لە هیچ خاڵێكدا هاوبەش نین! ئەوەندە هەیە هەڕەشە سەربە كلتوری توندوتیژییە و دیموكراسی سەربە كلتوری لێبوردن.

     ئەو پرسیارانەی رووبەرومان دەبێتەوە ئەوەیە، ئایا سەیر نییە لە شوێنێك زۆرترین باسی دیموكراسی و پێداویستی بوونی سیستەمێكی سیاسی دیموكراسیانە بكرێت، لەبەرامبەردا هاوڵاتیان و نوسەران و ئەدیبان و سیاسیەكان زۆرترین هەرەشەیان لەسەر بێت؟ ئایا سەیر نییە لەو شوێنەی زۆرترین پەخشان لەسەر دیموكراسی دەنوسرێت، دە هێندە هەرەشە لەسەر تاكەكانی ئەو كۆمەڵگایە بن؟

بەراست دیموكراسی چ مانایەكی راستەقینەی دەمێنێت، گەر ئەم چەمكە پێیەكی لە سیاسەتدا نەبێت و ئەویتری لە دامەزراوەكانی دەسەڵاتدا، گەر دەستێكی لە گەورەترین تا بچوكترین خانەی كۆمەڵایەتیدا نەبێت و دەستەكەی تری لە كلتوری رۆشنبیردا، دیموكراسی تەنها بەو گوتارە بریقەدارانە وەسفناكرێت كەلایەنەكانی دەسەڵات بۆخۆیانی دەرازێننەوە، ئەوەی دیموكراسیەت لە دەسەڵاتدا دەچەسپێنێت كۆتایهاتنی ئەو سێبەری هەڕەشانەیە كە هەموو كونج و كەلەبەرێكی ژیانی گرتۆتەوە.

دیموكراسی چەمكێكە تەنها لە راڤەكاریدا مانا راستەقینەكانی خۆی دەچنێتەوە، یانی دیموكراسی گوزارشت نییە لەو هوتافانەی دەسەڵاتداران دەیكێشن و بۆنی خوێن و توندوتیژی لێدێت و بەناوی دیموكراسیەتەوە پێمان دەفرۆشنەوە! ئەوەندەی دیموكراسی لەسەر مافەكانی هاوڵاتی بوون و یەكسانی و چانسی وەكیەكی رادەوەستێت نیو هێندە گوزارشت نییە لەو وتارانەی لە هەر رۆژنامەیەكدا دەنوسرێت، باسی تێكەڵەكردنی شەقامێك و دامەزراندنی بۆریەكی زێراب و كردنەوەی بنكەیەكی تەندروستی و دابەشكردنی هەزار پارچە زەوی و راكێشانی كارەبا بۆ گوندێك و ... نە لە دوور نەلە نزیك پەیوەندی بە دیموكراسیەتەوە نییە، راستیەكەی ئەوانەی ئەركە سەرەكیەكانی حكومەت بە داهێنان و دیموكراسی دەشوبهێنێت، ئەوەی وتاری نێو رۆژنامەكان و دەستوەردانی حزب لە هەموو جومگە سەرەكییەكانی ژیان پێكەوە بە دیموكراسیەت ناو دەبات، هیچ نییە جگەلە كۆمیدیایەكی ترسناك نەبێت! فەزای دیموكراسی راستەقینە لێوان لێوە لە ڕەخنە و ناڕەزایەتی دەربرین و روونی نێو دامەزراوەكانی دەسەڵات، یان كۆمەڵگایەك دەتوانێت بڵێت چمكێكی دیموكراسیەت جێبەجێ دەكەم كە تا ئەندازەیەكی زۆر كراوە بێت لەبەردەم هەموو ئەو ئەگەرانەی سەرتاپای دەسەڵات دەخاتە مەترسیەوە، پێچەوانەكەشی! ئەو كاتەی دەسەڵات سەرتاپای كۆمەڵگا دەخاتە مەترسیەوە ئەوە هیچ نییە جگەلەوەی دەسەڵات لەو كۆمەڵگایەدا هەزار فرسەخ لە دیموكراسیەتەوە دوورە.

دیموكراسیەت پێچەوانەی هەڕەشەیە! لە سیستەمی دیموكراسیدا ئاسانتر زانیاریەكان بەدەستدەهێندرێت، بودجەی ووڵات بە روونی خەرجدەكرێت، سەرفیاتی فەرمانبەرانی حكومەت دیاریكراو دەبێت، چانسی وەكیەكی پلە و پۆست و خوێندن و تەندروستی و یاسا و دەنگدانی ئازاد و رێگەنەگرتن لە دروستبوونی گروپی كارای مەدەنی و سیاسی، لێپرسینەوەی بەرپرسەكان، پاراستنی مافی كەمینەكان، یەكسانی جەندەری و نزیككردنەوەی بژێوی چینەكانی كۆمەڵا.... ئەمانە رستێك پێدراون كە مانا بە دیموكراسیبوونی كۆمەڵگا و دەسەڵاتێك دەبەخشن! لە پاڵا ئەمەشدا هیچ چەمكێك نییە هێندەی دیموكراسیەت پێویستی بە نۆژەنكردنەوە و تەفسیركردنی نوێ نەبێت!

ئایا لە كۆمەڵگایەكدا زیاد لە دەسەڵاتێك هەبێت، دیموكراسی بوونی هەیە؟ ئایا حزب لە سەرو یاسا و دەسەڵاتەوە بێت دیموكراسی بوونی هەیە؟ ئایا ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بتوانێت راگری كۆلیژ و پەیمانگا و مدیر عام و بەرێوەبەری خوێندنگایەك لا بەرێت دیموكراسی هەیە؟ گەر حزبەكان چەكدار و ئاسایش و هێزی نهێنیان هەبێت دیموكراسی هەیە؟ هەموو ئەو بانگەشانەی بۆ دیموكراسیەتێكی راستەقینە دەكرێت لەبەردەم سادەترین ئەزموونی سەر ئەرزی واقع دەكەون، لە ساتێكدا جیاوازییەكان نەتوانن ئازادانە گوزارشت لە خۆیان بكەن!  هەموو ئەو تەفسیرانەی بۆ دیموكراسی دەكرێت لەبەردەم سەرەتایترین تەماشاكردندا دەكەوێت، كاتێك ئەندامانی پەرلەمان بە ئاماژەی مەكتەبی سیاسیەكان دەست بەرزبكەنەوە! ئەو هێزانەی كار بۆ قۆرغكردنی بازار و رەزیلبوون و ملكەچی هاوڵاتیان دەكەن هێزێك نین نەواتی دیموكراسیەت بن، بەڵكو ئەو هێزانە نەوەی راستەقینەی ستەمكارین، لەسەردەمێكەوە دێن سەردەمی خۆیان نییە، لە ئایدیایەكەوە دەخوێنن دەنگی راستەقینەی خۆیان نییە!

دروست ئەوانەی هەرەشەی نانبرین و دەركردن و دورخستنەوەی هاوڵاتیان دەكەن، هێزێك نین لەسەر مۆراڵی دیموكراسی پەروەردەكرابن،  ئەوانە هێزێكن لەسەر هەڕەشە دەژین، لەسەر تۆقاندن نشونمادەكەن، ئەوانەی دەرگاكان بەروی گۆران و ئاڵوگۆر و دەستاودەستكردنی دەسەڵاتدا دادەخەن كێن؟ جگە لە نەوە بچوكەكانی بزوتنەوەیەكی فاشیزمانەی مكیاجكراو بە دیموكراسی، ئێمە لەنێو تەم و خوبارێكی نادیاری دیموكراسی و توتالیتاریدا هەناسەدەدەین، برێكمان وادەزانین لە نێو سیستەمێكی دیموكراسیانەدا دەژین بەوەی شتێك هەیە شەش حەوت ساڵ جارێك ناو دەبرێت بە دەنگدان، ئەوەشی بەقوڵی تەماشای بارودۆخەكە دەكات پێدەزانێت ماشێنێكی توتالیتاری ترسناك بەرێوەیە و جگەلەوەی هەرەشەی جدی لە هەموومان دەكات، لەهەمانكاتدا هەرەشەی جدیشە بۆسەر هەموو ئەگەرێك كە دیموكراسی بكاتە ئەمری واقع.

پرسیاری ئەوەی بۆ لەماوەی 18 ساڵی حوكمرانیدا ئۆپۆزسیونێكی راستەقینە دروستنەبووە، برێكی زۆری وەڵامەكەی رووناكی دەخاتەسەر ئەو رووبەرە تاریكانەی ئەم ماشێنە توتالیتاریە لە ژێڵاوە پیاتێدەپەرێت، هەر هەنگاوێكی كردووە بە سەد بۆ ئەوەی زوو هەموو سوچ و قوژبنێكی ئەم كۆمەڵگایە بتەنێتەوە، ئەوەی ئێمە بڵێین دیموكراسخوازین، ئەوەیە دەبێت لە نێوان دیموكراسی و هەڕەشەدا هیچ رایەڵێكی نهێنی نەمابێت، هەروەها لە نێوان دیموكراسی و گەندەڵی، دیموكراسی و بێ یاسایی، هیچ جۆرە پەیوەندیەك نەمابێت، دیموكراسی سیستەمی رێكخستنە لەسەر بنەماكانی یاسا و رێساكانی مافی مرۆڤ و ئازادی و رێزگرتن، سیستەمێكە بێ هەڕەشە، بەڵام ئەو دامەزراوانەیشی تێدایە كە لێپرسینەوە و چاودێریكردن ئەنجامدەدەن، دروست دیموكراسی سیستەمی لێپرسینەوەی ئەو كەسانەیە كەلە هەرەمی دەسەڵاتەوە هەڕەشە دەخوڵقێنن، نەك سیستەمەكە هەڕەشە بخوڵقێنێت! دیموكراسی گەر دەركەوتەیەكی راستەقینەی هەبێت،  ئەوا كورتناكرێتەوە بۆ ئەو چەند چركەیەی دەنگدەر بە ئازادانە دەنگی خۆی دەخاتە نێو سندوقەكانی دەنگدان، بەڵكو دیموكراسی بریتیە لە چاودێریكردنی دەسەڵات، بریتیە لە هەڕەشە بۆ سەر دەسەڵات، نەك هەڕەشەی دەسەڵات بۆ سەر هاوڵاتیان.

مۆراڵا لە سیستەمی دیموكراسیدا پابەندی هیچ جۆرە ئایدیۆلۆژیا و ئاین و رەوتێكی سیاسی نابێتەوە، بەڵكو مۆراڵا لە دیموكراسیدا گرێدراوە بە پابەندبوون بەو هەڵسوكەوت و هەڵوێستانەی برێكی زۆر ئازادی و لێبوردەیی و رێزی بەرامبەرەكەی قبوڵادەكات، ئەوە راست نییە بڵێین دیموكراسی بریتیە لە كۆكردنەوەی جیاوازیەكان لە ژێر یەك چەتردا، بەڵكو ئەوە راستە لە ژێر ئەو چەترەدا نەفەسی ژیانی توخمە جیاوازەكان چۆن درێژە دەكێشێت؟ چۆن لە ژێر ئەو چەترەدا ئازادانە بە كۆی جیاوازییەكانمانەوە دەژین؟

دەشێت جیاوازی هەبێت، بیروبۆچونی دژ بەیەك هەبێت، بەڵام لە كوێدا ئەم جیاوازیانە نامرن و بە تەندروستانە دەتوانن گوزارشت لە خۆیان بكەن؟ لە كوێدا فرێنادرێنە دەرەوەی بازنە، خاڵی جەوهەری لەم مەسەلەیەدا پێكەوەژیانی توخمە جیاوازەكانە بەمەرجی وەكیەكی چانسی هەناسەدان لە ژێر چەترەكەدا.

رەنگە دیموكراسی تەنها لەنێو پەرەكانی رۆژنامە و گۆڤار و قەڵەمی رۆژنامە چاو قایمەكاندا خۆی نەبینێتەوە،...بەڵكو لەو ساتەدا دیموكراسی دەتوانێت بەرجەستەبكرێت، كە نوسەران و رۆژنامەنوسان و روناكبیران لە ژێر هیچ جۆرە فشار و هەڕەشەیەكی مادی و مەعنەوی و جەستەیدا نەبن! دیموكراسی لەو شوێنانەدا پێناس بەخۆی دەبەخشێت، كە هاوڵاتیان هەست بە وەكیەكی بكەن بەرامبەر یاسا، ئەوەی وامانلێدەكات سیستەمێك ناوبنێین بە دیموكراسی، ساتی كۆتایهاتنی ئەو هەڕەشە ناوكۆییانەیە كەلە هەناوی ئەو سیستەمەدا دروستدەبن، كۆتایهاتنی هێزی ئەو دەسەڵاتانەیە كە هەڕەشە لە ئازادی دەكەن، ئەوەندەی دیموكراسیەت سەدەی كۆتایهاتنی تاكڕەوییە دەیان هێندە سەدەی كۆتایهاتنی تواناكانی ئەو هێزانەیە كە دەشێت لە قوڵایی كۆمەڵگادا جارێكی تر لە دایك ببنەوە و هەڕەشەی جدی لە كۆی تاك و جڤادە ئازادیخوازكان بكات.

 

 

 

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com