head

 

 

 

 

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان

 

راسان عەلی

 

ئاشكرایە پەرلەمان شوێنی دارشتنی یاسا و رێسا و گفتوگۆی كێشەگەلێكە كە پەرلەمانتارەكان وەك نوێنەری هاووڵاتیان لەسەر دێنە قسە، هەروەك نوێنەرایەتی ئەو دەنگانە دەكەن كە بەدەستیاهێناوە، دروست پەرلەمان شوێنی گروپە ناكۆك و دژ بەیەكەكانە لەسەر خوانێك كە دواتر پێكەوە وەك تیمێك بە جیاوازی بۆچون و بیروباوەرەكانیانەوە دەكەونە پارێزگاریكردن لەمافە مەدەنیەكانی هاووڵاتیان و ئاراستەكردنی یاسا و سیاسیەتی گشتی حكومەت، لەبەرامبەریشدا ئەمانیش هێزێكن بەرامبەر ئەو دەسەڵاتە زۆر و زەوەندەی كە حكومەت هەیەتی.

تاكە مەرجەعێكی یاسایی كە دەتوانێت سنورێك بۆ دەسەڵاتە بەهێزەكەی حكومەت دابنێت تەنها پەرلەمانە، لەم ووتارەدا بەكورتی تیشكدەخەمە سەر لایەنێكی هێجگار ترسناك كە پەرلەمان دەیخوڵقێنێت نەك دەسەڵاتی جێبەجێكار، ئەویش بێدەنگییە لەبەرامبەر نادادپەروەری دەسەڵاتی جێبەجێكار! سەرەتا با بەخێرایی بگەرێمە سەر چەند ئەرگومێنتێكی فەلسەفی، كە دواتر وەك پێدراو و كەرەستەیەكی تەفسیری لەم ووتارەدا بەكاریان دەهێنم، لە كتێبی كۆماری ئەفلاتوندا، لەو دیبەیتەی لە نێوان كیفالوسی پیر و سقرات ئەنجامدەدرێت، كیفالوس پێی وایە برێكی زۆری دادپەروەری پابەندی گووتەی راست و وەفاداریە بۆ ئاین، ئەگەرچی سوقرات وەڵامی ئەم سەرنجەی كیفالوس بەوەدەداتەوە كە مەرج نییە هەموو گووتەیەكی راست و وەفاداریەك بۆ ئاین بریتی بێت لە پاراستنی دادپەروەری، ئەگەرچی بولیمارخوسی كوری كیفالوس پشتگیری تەواوی بۆچونەكەی باوكی ناكات، بەڵام بولیمارخوس پێی وایە دادپەروەری تا ئەندازەیەكی زۆر پەیوەندی بە گەراندنەوەی مافە بۆ هەركەسێكی مافدار، هەروەك پێیوایە دادپەروەری بریتیە لە چاكەكاری، تەنها بۆ ئەو كەسە نا كە دەیدات بەڵكو ئەوەشی كە وەریشدەگرێت، هەر لە درێژەی ئەو دیبەیتە فەلسەفیەی كتێبەكەی كۆماردا، بۆچونێكی تریش دەبینینەوە لەسەر دادپەروەری كە یەكێكی تر لە بەشدارەكان سراسیماخۆسە، ئەگەرچی تەبەنیكردنی بۆچونەكانی ئەم بەشداربووە تا ئەندازەیەك پەلكێشمان دەكات بۆ جۆرێك توندوتیژی و تورەبوون و هێز، بەڵام سراسیماخۆس لە سەرنجەكانیدا بۆ دادپەروەری بەشوێن هێز و یاسادا دەگەرێ، ئەو گەرچی پێمان دەڵێت جەنگ لە كۆمیونیتی و شار جیانابێتەوە و پێویستە ناوەبەناوە جەنگ ئەنجامبدرێت، هیچ جەنگێكیش نییە بێ زیانی كەسانی بێ تاوان كۆتایی بێت، بۆیە كۆتاییهێنان بە جەنگ هەندێك جار نزیكمان دەكاتەوە لەوەی بڵێین كە شاریش دەبێت كۆتایی پێبهێندرێت، راستیەكەی ئەم بۆچونە بەرەو رووبەر و دنیایەكی تر راماندەكێشێت، بەوەی مرڤ بە سروست كائینێكی دڕندە و زەرەرمەندە، بۆیە سراسیماخۆس پشتگیری جۆرێك لە دڕندەییانەی دادپەروەری دەكات، سراسیماخۆس لە دەرئەنجامی بۆچوونەكەیدا دەگاتە ئەو باوەرەی دادپەروەری بریتیە لە پاراستنی بەرژەوەندی بەهێزەكان، بنچینەی ئەم بۆچوونە لەوەوەدێت، گەر دادپەروەر لەگەڵا یاسادا هاوتابێتەوە، ئەوا ئیرادەی یاسادانەر بریتی دەبێت لە سەرچاوەكانی دادپەروەری، راستیەكەیش! ئەوەیە كە یاسادانەر لە هەر شارێكدا بریتیە لەو سیستەمە فەرمانڕواییەتیەی كەسێك یان كۆمەڵێك كەس بەرێوەی دەبەن، هەربۆیە سراسیماخۆس دەگاتە ئەو باوەرەی كە فەرمانڕەواكان كۆمەڵێك یاسا دادەرێژن كەلە بەرژەوەندی خۆیان و مانەوەیاندابێت، بۆیە لای سراسیماخۆس ملكەچی بۆ یاسا یان دادپەروەی هیچ سودێكی بۆ خەڵكی نابێت، چونكە لەو بارەوەرەدایە لای فەرمانڕەواكان شتێك نییە پێی بڵێین دادپەروەری لەبەرئەوەی لە بناغەوە ئەوان یاسایەك دادەرێژن كەلەبەرژەوەندی و سودی خۆیاندابێت.

بەگەرانەوەمان بۆ پەرلەمانی كوردستان و تەماشاكردنی ئەوەی لەو دەزگا گرنگە چی دەگوزەرێت و چ جۆرە یاسایەك دادەرێژرێت، دواجار بزانین ئەو بۆچونانە لەگەڵا پەرلەمانتارەكانی كوردستاندا چۆن دێتەوە، ئەوەندەی بكرێت لەسەر ئەو پرسەیش رادەوەستین، كە داخۆ پەرلەمانتاران دەبنە پاشكۆی دەسەڵاتی جێبەجێكار، یان پەرلەمان دەبێتە چاودێری دەسەڵاتی جێبەجێكار؟ پرسیارەكە ئەوەندەی سادەوساكار دێتەبەرچاو، دەیان هێندە ئاڵۆز و پەیوەندیدارە بە فەلسەفەی حوكمەوە.

پەرلەمانتار كەسێكە لە رێگەی دەنگی خەڵكەوە نوێنەرایەتی و داكۆكیكاری بەرژەوەندییەكانی هاوڵاتیانە، ئەو كەسێكە لەسەر بنچینەی راستگۆیی و وەفاداری بۆ میللەت دێتە گۆرەپانی بەربەرەكانێ و رووبەروبونەوەی دەسەڵاتداران، لە راستیدا پەرلەمان سیاسەتی گشتی دەسەڵات ئاراستەدەكات، بۆیە هەر كەموكورێ و نادادپپەروەریەك لە دەسەڵاتی جێبەجێكارەوە سەرهەڵبدا، ئەوا لە پەرلەمانەوە سەرچاوەدەگرێت.

پەرلەمان بینایەك نییە بۆ دارشتنەوەی ئەو یاسا و رێسایانەی لەبەرژەوەندی بەهێز و باڵادەستەكاندا بێت، ئەگەر ئەركەكە لەو پرسەدا كورتبكرێتەوە ئەوا بوون و نەبوونی پەرلەمان یەكسانە بەیەك، پەرلەمانتار كەسێكی داكۆكیكارە لە گەراندنەوەی ماف بۆ كەسێكی مافدار، هەربۆیە لە دنیادا پەرلەمان شوێنی دەركردنی ئەو یاسایانەیشە كە لاواز و كەمینە و بێ پشتوپەناكانیش دەپارێزێت، بەڵام بەشێك لە پەرلەمانتارەكانی كوردستان لەجیات ئەوەی بەربەستێكبن بەرامبەر نادادپەروەرەییەكانی دەسەڵات و دەسەڵاتداران، لەبری ئەوەی ئەوان داكۆیكاری سەرەكی چاكەكاری و دادپەروەری و مافبن، دەبینین بەجۆرێك لە جۆرەكان ملكەچی حزبەكانی فەرمانڕەوان دەبنەوە، بەشێوەیەكی شەرمن پارێزەری ئەو حوكمە نابەجێیەن كە لێوان لێوە لە نادادپەروەری و ترس و كەمكردنەوەی سنورەكانی ئازادی، راستیەكەی بەجۆرێكی سەیروسەمەر داكۆكیكاری مافی خۆیان و حزبەكەیانن، بەچەشنێكی بێباكانە چاو دەنوقێنن لە نانبڕین و بێبەشكردن ئەوانەی دەنگیان نەدواونەتێ، بەشێوازێكی هستریانە دژ بەو یاسا پێشنیازكراوانە دەوەستنەوە كە ڕەنگە سودێك بە كەسێك یان گروپێكی پەراوێزخراو بگەیەنێت.

لێرەوە ئێمە مۆدیلێكی كۆمیدی لە پەرلەمانتار دەبینینەوە، جۆرێك پەرلەمانتار كە پێی وایە ئەو بۆیە لە پەرلەمانە تا بەرگری لە حزب و سەركردە و بەرژەوەندیەكانی خۆی و گروپەكەی بكات، لەبەرامبەر ئەو دەنگە ناڕازی و دژانەی لەسەر شەقام و نێو پەرلەمانەوە لە دەسەڵات راستدەبێتەوە، لێرەوە ئیدی باسی مۆراڵی پەرلەمانتار و ئەركە سیاسی و ئەخلاقیەكەی ئەندام پەرلەمان دەكەین.

 من پێم وایە پەرلەمانتار كەسێكە پابەندی جۆرێك لە مۆڕاڵی كاركردنە كە كەمتر لە هەر ئەرك و وەزیفەیەكی تردا ئەو ئەركە ئەخلاقیە دەبیندرێتەوە، ئەو پابەندە بە جۆرێك پەیمان كە تەنها لە پرسە سیاسیەكاندا كورتناكرێنەوە، هەوەك كەسێكە گوزارشتی راستەوخۆ لەو گروپ و پارتە ناكات كە پاڵپشتی پەرلەمانتاربوونی بووە، یانی پەرلەمانتار لەگەڵا ئەوەی نوێنەرایەتی حزبێك دەكات، بەڵام خاوەنی حەسانەی تایبەت بەخۆیەتی و شكۆمەندی كەسایەتیەكی یاسایی و ئەخلاقی هەیە، لە هەمانكاتدا رایەڵ و پردی ئەو دەنگانەیە كە متمانەیان پێ بەخشیوە و دەنگیشیان نەداوەتێ، ئەو دەنگانەی لە پەرلەمانەوە دەیانەوێت گوشار و هەرەشە بۆسەر دەسەڵاتداران دروستبكەن، یانی پەرلەمان بۆ پەرلەمانتارەكان شوێنی داكۆكی و پشتگیری و بەهێزكردنی كۆلەكەكانی ئازادی و دادپەروەری و یەكسانی و دیموكراسیە، ئەوەی وادەكات ئەم ئەركە یاسایی و سیاسی و كلتوری و.. بارگرانتر و قورستربكات لەسەرشانی پەرلەمانتار، ئەو بەڵێن و پەیوەستنامە ئەخلاقییە كە ئەو نوێنەرایەتی خەڵكی پێدەكات، واتە لەپێش هەر سوێندێكی یاسایی كە پەرلەمانتار دەیخوات دەبێت ئەو پەیمانە ئەخلاقییە باشبخوێنێتەوە كە ئەو نوێنەرایەتی خەڵكی پێدەكات، راسیتەكەی وەزیفەكە ئەگەرچی بە پلەی نایاب وەزیفەیەكی سیاسی و یاسایی و دەستورییە...هتد بەڵام لەپاڵا ئەم وەزیفەیەدا ئەركەكە شاقوڵایانە بەنێو بەها و تیوری ئەخلاقیەكانیشدا شۆردەبێتەوە، بۆیە سەیرە پەرلەمنتارێك بدۆزینەوە هەندێك شتی بەلاوە ئاسایی بێت، وك بەهەدەردانی سامانی گشتی، نا دادپەروەریەكانی دەسەڵات، پاشكۆیەتی پەرلەمانتار بۆ دەسەڵات، چەپڵەلێدان بۆ بكوژەكان، بۆ دڕەندە و گەندەڵەكان، هەروەك خەمخۆری لەئاست داواكاریەكانی خۆیان و بێ باكی لە داواكاریەكانی هاوڵاتیان، موچەیەكی بەرز بۆخۆیان و برینی موچەی سەدان كەس.

 بۆیە رۆژێك پێش ئەوەی پەرلەمانتارەكان پێ بنێنە پشووی فەرمیانەوە، با لە ئاوێنەیەكدا تەماشای روخساری خۆیان بكەن بزانن تا چەند لەگەڵا ئەو پەیمانە ئەخلاقییەی بە هاوڵاتیانیان داوە راستگۆبوون.

 

 

 
رۆشنگەری
سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان

-

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت...سەعید کاکەیی

-

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین...مەریوان عەلی

-

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون...هەردی عەلی

-

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا......ئاسۆ ئه‌مین

-

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە...سەعید کاکەیی

-

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌...سه‌لام مارف

-

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت...سه‌لام مارف

-

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری...بێستون محمو‌د

-

حه‌ڤده‌ی شوبات وه‌ك چه‌ركه‌ساتێكی به‌رده‌وام...بێستون محمود

-

ئایا (داوود پێغه‌مبه‌ر) مرۆڤێكی دادپه‌روه‌ر بووه‌؟...شازین هێرش

-

ئیسرائیلیات له‌ سیره‌ی موحه‌مه‌ددا...شازین هێرش

-

هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا جدین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

ئیخوان وەك بەڵتەجە...سەلام مارف

-

مرۆڤ, كائینه‌ به‌نرخه‌كه‌ی سه‌رزه‌مین...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

كاتژمێر: چاره‌ك بۆ سفر...یاسین ره‌فیق

-

ئێمه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێكین؟...مه‌ریوان عه‌لی

-

كام ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم؟...سه‌وسه‌ن هیرانی

-

دژه‌ دیموكراسی، شه‌رێكی به‌رپاكراو، له‌گه‌ڵ هه‌مووان...هه‌ردی عه‌لی

-

ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتن...مه‌ریوان عه‌لی

-

داگیركردنی كۆمه‌ڵگا، له‌شه‌ری ناوخۆوه‌ بۆ ستراتیژی سیاسی...راسان

-

یەك رۆژی ماوە بۆ 31 ئاب...سەردەشت زانكۆ

-

فه‌رشه‌كه‌ی دیرك و نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم...هه‌ردی عه‌لی

-

پێگەی كارو پێوانە جێندەرییەكان...سەلام مارف

-

مام جه‌لال، ئه‌و مه‌رگه‌ی زۆرترین لێكدانه‌وه‌ و گۆڕان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت...ساسان كریم

-

ته‌مه‌نی دیكتاتۆرێك...مه‌ریوان عه‌لی

-

حزب و ئینتمای نیشتمانی...روشیدی سه‌یدا

-

سەرنجێك دەربارەی ئازادی مرۆڤ...بەیان حامید

-

یەكەمین خۆپیشاندان لەسەر بودجە...هەردی عەلی

-

دادوەری كۆمەڵایەتی و بودجە...راسان

-

خۆپیشاندان و مەلاكان.. رایەكی جیاواز...مەریوان عەلی

-

جەهەنەم دەرگاكانی كراوەتەوە.. هاوارێكی نەبیستراو..!...هەردی عەلی

-

ئەنفال لە بیرەوەری ئێمەدا...بەیان حامید

-

راپەرین و فاشیزم... دەرفەتێکی زێرین بەڵام...مەریوان عەلی

-

دەسەڵات و سیاسەت...محەمەد حەکیمی

-

تفەنگەكان لابەرن نۆبەی قەڵەمەكانە...بەیان حامید

-

جیهانی گۆڕاو و دنیای نەگۆڕی ئێمە...هەردی عەلی

-

ھەرگیز ناژین !؟... ئومێد حمە عەلی

-

سەرەتایەک دەربارەی ناتوندوتیژی...مەریوان عەلی

-

به‌یادی حه‌ڤده‌ی شوباته‌وه‌: دێویش بن ده‌كه‌ون...راسان

-

فەلسەفە و ئومێد...ریبوار سیوەلی

-

ڕوداوەکانی بادینان، گۆشەیەک لە ململانێیەکی کۆنەپەرستانە...عەبدوڵا مەحمود

-

له‌په‌راوێزی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبیكی كیمیاویی دا چیم دی...سه‌ڵاح جه‌میل

-

بێدەنگی و سزا...مەریوان عەلی

-

هێڵە سورەكان چۆن كۆتایی پێدەهێندرێت؟...مەریوان عەلی

-

پڕۆژەو پاکیجەکانی چاکسازی، ... عەبدوڵا مەحمود

-

لە كوردستان چی روویدا؟...مەریوان عەلی

-

داهات و بودجە بەدەست میلیشیاوە... عەبدوڵا مەحمود

-

قوتابخانەی فرانكفۆرت، لە رەخنەی فكرەوە بۆ رەخنەی كۆمەڵگا...ئیبراهیم ئەلحەیدەری

-

میدیاکان و ده‌سه‌ڵات...د.فه‌ره‌یدوون وه‌ردی نژاد

-

ڕاگه‌یاندن، سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌جیهاندا... ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی

-

دیموكراسیەت، ناتوندوتیژی و بەربەرەكانی...مەریوان عەلی

-

یورگن هابرماس و پرسی دموکراسی...ئا: محه‌ممه‌د حه‌کیمی

-

شۆڕشه‌کان...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئەخلاقی بەپرسیارێتی...مەریوان عەلی

-

نەوەیەكی تورە، لە شەرعیەتی شۆرشگێری...مەریوان عەلی

-

بۆچی حكومەت هەڵوەشێتەوە؟...هەردی عەلی

-

با بەس بێ کورد کوژی‌...دەستەیەك لە نووسەرو ڕۆشنبیرو هونەرمەندانی کورد لە کەنەدا

-

سیاسەتی واقعی و هەڵوێستی سیاسی...هەردی عەلی

-

گۆران لە نەگۆردا، هەنگاوێك بۆ ڕەخنەگرتن لە دەسەڵات...راسان عەلی

-

لە یاداشتەوە بۆ گۆران...مەریوان عەلی

-

دیموكراسی لە ڕەهەندێكی ترەوە ????????...مەریوان عەلی

-

سەرنجێك لەسەر شكاندنی بێدەنگی...راسان

-

سیاسەتی دیموكراسیانە لە هەرێمەكەی ئێمەدا...مەریوان عەلی

-

سەردەمی هەڕەشەی مەستەشارەكان...سەلام مارف

-

شانازی ئازادی رادەربرین لەبەردەم پرسیاردا...هەردی عەلی

-

پرسیار لە ئازادی...مەریوان عەلی

-

بڵانسی هێزەكان و ناكۆكیە سیاسیەكان...راسان عەلی

-

تابلۆ شێواوەكەی هەولێر...سەلام مارف

-

پشتگیری بۆ كەمپەینی كۆمپانیای ووشە...گۆڤاری رۆشنگەری

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌کته‌ر کێیه‌و کێ ئه‌کته‌ره‌؟...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ئه‌فسونی ئه‌کته‌ر: ئه‌فسون و ئاماده‌بونی ئه‌کته‌ر...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

ڕۆشنبیر و خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ...سه‌رکاو هادی گۆرانی

-

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠١١ دا و داهاتوویەکی نەدیار...سەعید کاکەیی

-

ئەی دز لەكوێـی، خاوەنماڵ هەموو شتەكانی برد...سەلام مارف

-

لـیبرالیزم و پێداویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانی ...سه‌عید كاكه‌یی

-

ئۆتۆمبیـــل و تۆپبــاران ...هەردی عەلی

-

رۆژێك بەرلە پشووی پەرلەمان...راسان عەلی

-

بەرگرتن لە هێرشەكان.. لە پەراوێزی مافەكانی مرۆڤدا... ئومێد ئەمین

-

دیموكراسی و هەڕەشە...مەریوان عەلی

-

لە نێوان ئەخلاق‌و سیاسەتدا .. هەڵوەستەیەك...زوبێر رەسوڵ

-

مقدەس چۆن بە لەناوبردن دەپارێزرێت؟...مەریوان عەلی

-

كوشتن وەك تۆڵەسەندنەوە لە قەڵەم...هەردی عەلی

-

بەیاننامەی ناڕەزایەتی...گۆڤاری رۆشنگەری

-

بۆچی نێوەندێك بۆ رۆشنگەری؟...مەریوان عەلی

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com