head

 

 

 

گــوتاری فەلسەفیی مۆدێرنە

گوتاری فەلسەفیی مۆدێرنە

نوسینی یورگن هابرماس

وەرگێڕانی هاوژینی مەلا ئەمین

 

 

پێشەكی

 

   ئەیلولی (1980) بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئەدۆرنۆوە، وتارێكم پێشكەشكرد بە ناونیشانی: "مۆدێرنە: پرۆژەیەكە تەواو نەبووە". لەو كاتەوە ئەم بابەتە فرەڕەهەند ‌و گرفت ئامێزە بووتە مایەی سەرقاڵیم.

 

   دواتر بە هۆی پێشوازیی ئەڵمانیاوە لە بونیاتگەریی فەرەنسیی نوێ، لایەنە فەلسەفییەكانی ئەم بابەتەوە دەستەواژەی "پۆست ـ مۆدێرنە" كە لە مانیفێستەكەی لیوتار(2)دا بەكارهاتبوو، لە زەینی جەماوەردا بایەخێكی فراوانیان وەرگرت. لێرەوەیە كە ئەو ئاستەنگەی ڕەخنەگرتن لەو عەقڵەی بونیاتگەریی نوێ رێبەرایەتی دەكات. ئەو گۆشە نیگایە دەستنیشاندەكات كە من لێیەوە هەوڵدەدەم هەنگاو بە هەنگاو، هەر لە كۆتایی سەدەی هەژدەیەمەوە، سەر لە نوێ، گوتاری فەلسەفیی مۆدێرنە، بونیاتبنێمەوە، ئەو گوتارەی مۆدێرنەی كردۆتە بابەتێكی فەلسەفی. گوتاری فەلسەفیی مۆدێرنە، لە گەڵ گوتارە ئیستاتیكییەكەیدا، لە زۆر ڕووەوە پێكدەگات‌و یەكتر دەبڕن، ئەمەش وایكرد كە پێویست بێت بابەتەكەی خۆم، دەستنیشان‌و سنورداربكەم، ئەم وانانە نوێگەریی لە بواری ئەدەب‌و هونەردا لە خۆ ناگرێت(3).

 

   پاش گەڕانەوەم بۆ زانكۆی فرانكفۆرت، وانەكانی هاوینی (1983)‌و زستانی (83 ـ 1984)م تایبەتكرد بۆ ئەم بابەتە. وانەی پێنجەمیش هێنانە پێشەوەی دەقێك بوو كە پێشتر بڵاوكرابوویەوە (4)، وانەیەكی دیكەش كە پێشتر نوسیبووم، ئەوانیشم سەرباركرد. ئەم دوو وانەیە دشێت بڵێم كە دوو وانەی گریمانكراون. چوار وانەی یەكەم سەرەتا لە كۆلێژی دۆفرانس لە پاریس (ئاداری 1984) پێشكەشكران، هەروەها هەندێك بەشی دیكەی لە چوارچێوەی خولێكی وانەوتنەوەدا لە زانكۆی كۆرنڵ لە ئیتاكا. لە لایەكی دیكەوە مەسەلە‌و پرسە بنەڕەتییەكانی لە میانەی چەند خوانێكدا كە لە كۆلێژی بۆستن بە ڕێوەچون، مشتومڕیان لە بارەوە كرا. ئەو مشتومڕە گەرمانەی كە ئەم مەسەلانە دروستیانكرد، چ لە گەڵ خوێندكاران‌و چ هاوڕێیان، زۆر زیاتر لەوە بە ئاگایان هێنامەوە كە لە پەراوێزەكاندا‌و بە خێرایی توانیومە ئاماژەیان پێبدەم.

 

 

 

 

 

پێڕست:

 

پێشەكی

 

1ـ مۆدێرنە: وشیاری بە زەمەن‌و پێویستی بە گرنتی تایبەت لە ناوخۆیدا

2ـ چەمكی مۆدێرنە لای هیگڵ

3ـ سێ ڕوانگە: هیگڵییە چەپەكان، هیگڵییە ڕاستڕەوەكان، نیتشە

4ـ چونەناو پۆست مۆدێرنە: نیتشە وەك دووڕیان

5ـ دەستێكەڵكردنی ئەفسانە‌و ڕۆشنگەری: هۆركهایمەر‌و ئەدۆرنۆ

6ـ عەقڵانییەتی خۆرئاوایی دەستهەڵگرتوو لە ڕخنەكردنی میتافیزیكا: هایدگەر

7ـ مشەخۆری بەسەر فەلسەفەی بنەڕەتی كاتئامێزەوە : ڕەخنەی دریدا لە چەقبەستن لە سەر نوسینی دەنگی

درێژەپێدان دەربارەی نەهێشتنی جیاوازی جۆریی نێوان فەلسەفە‌و ئەدەب

8 ـ لە نێوان ئیرۆس‌و ئابوری گشتیدا: باتایل

9ـ لادانی دەمامكی سەر زانستە مرۆڤایەتییەكان لە ڕێی ڕەخنەكردنی عەقڵەوە: فۆكۆ

10ـ تەنگانەی تیوری لە بارەی دەسەڵاتەوە

11ـ عەقڵی پەیوەندیكار: دەروازەیەكی دی بۆ دەرچون لە فەلسەفەی خود، درێژەپێدان لە بارەی دامەزراندنی خەیاڵیی كۆمەڵگاوە لای كورنیلۆس كاستوریادیس

12ـ ناوەڕۆكی پێوانەیی مۆدێرنە

زاراوەكان

 

 

 

 

رۆشنگەری
وتار‌و بۆچوون

وڕێنەی نەدیایەم باوکت، ئەمردم وە حەسرەت دایکت

سەعید کاکەیی

كۆمەڵگای داخراو، كاوە گەرمیانی وەك دەرفەتێك بۆ روانین

مەریوان عەلی

سەرۆك نەخۆشە! بەڵام رەخنەكان وەك خۆیان ماون

هەردی عەلی

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ له‌نێوان یۆتۆپیاو ئایدۆلۆجیادا...

ئاسۆ ئه‌مین

سێ شت به‌ پێوه‌رێكی دی.. رۆڵی پارتی

سه‌وسه‌ن هیرانی

ڕەشنووسی دەستوور و دانوستاندنی هەمەلایەنی ڕیزبەندانە

سەعید کاکەیی

له‌ په‌راوێزی كاندیدكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، رایه‌كی جیاواز

مه‌ریوان عه‌لی

ئیسلامیزه‌كردن، فۆبیا‌و كاردانه‌وه‌

سه‌لام مارف

شۆڕشی داهاتوو، شۆڕشی دابه‌شكردنه‌وه‌ی سامان ده‌بێت

سه‌لام مارف

بودجه‌ له‌نێوان ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و ناوێكی خوازراو بۆ به‌ سستماتیكه‌كردنی نادادپه‌روه‌ری

بێستون محمو‌د

 
رؤشنطةرى

C 2010 All right reserved, roshngari.com